هه‌ستكردن به ناعه‌داله‌تی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژنان خۆیان بته‌قێننه‌وه
شاره‌زایان هۆی زیادبونی ئه‌مدواییه‌ی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی ژنان ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌كانی كاتی شه‌ڕ و ئاره‌زوی تۆڵه‌كردنه‌وه.
هه‌ستكردن به ناعه‌داله‌تی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژنان خۆیان بته‌قێننه‌وه
شاره‌زایان هۆی زیادبونی ئه‌مدواییه‌ی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی ژنان ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌كانی كاتی شه‌ڕ و ئاره‌زوی تۆڵه‌كردنه‌وه.
ئه‌و ژنه كه بڕێك له ته‌قه‌مه‌نی له ژێر جله‌كانیه‌وه له خۆیه‌وه ئاڵاندبوو، له خاڵێكی پشنكین نزیكبویه‌وه. كاتێك هێزه‌كانی ئاسایش ویستیان بیپشكنن، روی وه‌رگێڕا و رایكرده دوكانێكی نزیكی ئه‌و ناوه.
هه‌رچه‌نده ته‌قه‌شیان له ژنه‌كه كرد، به‌ڵام فریا نه‌كه‌وتن. ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی ژێر جله‌كانی له‌به‌رده‌م دوكانێكی كه‌لوپه‌لی كۆمپیوته‌ردا ته‌قانده‌وه و خۆیی و سێ كه‌سی تری كوشت.
بوشرا محه‌ممه‌د، ٢٨، كه كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كه له هه‌مان بینادا و به‌چاوی خۆی روداوه‌كه‌ی بینیوه، وتی، "خۆكوژه‌كه ئافره‌تێكی گه‌نج دیاربو، عه‌بایه‌كی به‌سه‌ره‌وه بو."
ئه‌وه هه‌مو ئه‌و شتانه بو كه له‌باره‌ی ئه‌و ژنه‌وه ئه‌زانرا، به‌ڵام ئه‌و پاڵنه‌ره‌ی هانیداوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره و ناسنامه‌كه ئه‌و ژنه هێشتا دیار نیه و ئه‌بێت ئاشكرابكرێت.
حاڵه‌ته‌كانی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه له عێراقدا رووله‌زیادبونه. ئه‌م هه‌فته‌یه، دوو ژن له پارێزگای دیاله خۆیان ته‌قانده‌وه، به‌مه‌ش ژماره‌ی ته‌قینه‌وه خۆكوژیه‌كانی له‌م جۆره ته‌نها له ٤ مانگی یه‌كه‌می 2008 دا گه‌یشته ٩ حاڵه‌ت. شه‌ش په‌لاماری له‌و جۆره له ٢٠٠٧ دا رویدا، خراپترینیان ته‌قینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی موسته‌نسه‌ریه بو له به‌غدا كه ٤٠ كه‌سی تێدا بونه قوربانی.
زانیاری زۆر كه م هه‌یه له‌سه‌ر ژیان و هۆكاری خۆته‌قاندنه‌وه‌ی ژنان له عێراق. نه وه‌زاره‌تی كاروباری ژنان و نه رێكخراوه‌كانی ژنان له عێراق ئه‌م مه‌ترسیه‌یان تاوتوێنه‌كردوه.
هه‌ندێك له شیكارزانان پێانوایه كه یه‌كێك له هۆیه‌كان بۆ زۆربونی ژنانی خۆكوژ له ته‌قینه‌وه خۆكوژیه‌كاندا ئه‌وه‌یه ژنان ئه‌و توندوتیژیه وه‌كو شێوازێك به‌كارده‌هێنن بۆ پرۆتێستۆكردنی ناعه‌داله‌تیه‌كان و خراپبونی باری گوزه‌رانیان.
فه‌رحانه عه‌لی، شیكارزان له دامه‌زراوه‌ی (RAND)، واته لێكۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدان، كه باره‌گاكه‌ی له واشنتۆنه و توێژینه‌وه‌یكردوه له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی له هێرشی خۆكوژیدا خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه، وتی، "توندوتیژی وه‌كو هۆكارێك بۆ پرۆتێستۆكردن به‌كارده‌هێنرێت. له راستیدا ژنان له بارودۆخێكی ئێجگار قورس‌دا گیریانخواردوه. ئێمه وه‌كو ئه‌نجامده‌ری توندوتیژی سه‌یریان ئه‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان زیاتر قوربانی توندوتیژین."
رێكخراوه‌كانی ژنان ئه‌ڵێن ژنانی عێراق ئه‌وپه‌ڕی چه‌رمه‌سه‌رێیان بینیوه له خراپی باری ئه‌منی و پچڕان و تێكچونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه و خێزان. ئه‌و رێكخراوانه ئه‌ڵێن ژنانی عێراق مافی به ئازادی گه‌ڕان و كاركردنیان له‌ده‌ستداوه له‌كاتێكدا به‌ده‌ست مه‌ینه‌تی نه‌بونی یاساوه ئه‌تلێنه‌وه كه باڵی به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری وڵات‌دا كێشاوه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا.
له مانگی ئازاردا روپێوێك له‌لایه‌ن رێكخراوی (Women for Women International)، واته (ژن له پێناوی ژن)ی ناحكومی نێوه‌ده‌وڵه‌تیه‌وه بڵاوكرایه‌وه. راپۆرته‌كه ئه‌ڵێت ته‌نها ٢٧٪ی ئه‌و ژنانه‌ی له عێراقدا ده‌نگیان وه‌رگیراوه هه‌ستیان به گه‌شبینی كردوه سه‌باره‌ت ئاینده‌ی عێراق. ٧١٪ یان هه‌ستیان نه‌كردوه هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان ئه‌توانێت بیانپارێزێت و نزیكه‌ی نۆ له هه‌موو ده ژنێكیش ده‌ترسن له‌وه‌ی خێزانه‌كانیان ببنه قوربانی توندوتیژی.
ئه‌زهار شه‌عرباف، شاره‌زای یاسایی له وه‌زاره‌تی كاروباری ژنان، وتی، "له‌و كاته‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد، ژنان روبه‌رویی هه‌مو جۆره توندوتیژیه‌ك بونه‌وه، به‌وپێیه‌ش شتێكی سه‌یر نیه ئه‌و ئافره‌ته‌ی روبه‌روی سه‌ركوتكردن ده‌بێته‌وه خۆی ببێته كه‌سێكی توندوتیژ."
هه‌نا ئیدوارد، سه‌رۆكی رێكخراوی(أمل) بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان، پێیوایه چه‌ندین خۆكوژی مێینه حه‌زی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه پاڵیان پێوه‌ئه‌نێت بۆ ئه‌و كاره.
هه‌روها وتی، "سوپای ئه‌مریكا هه‌ڵده‌سێت به ئه‌نجامدانی په‌لامار و ده‌ستگیركردن كه تیایدا، پێده‌چێت، ژنان له مێرده‌كان و مناڵه‌كانیان جیابكه‌نه‌وه. به‌وپێیه‌ش، له‌وانه‌یه ژنان په‌نابه‌رنه به‌ر ئه‌وه‌ی بیر له تۆڵه‌كردنه‌وه بكه‌نه‌وه."
هه‌ندێكی تر پێیانوایه ژنان به‌شێوه‌یه‌كی رووله‌زیاد ئه‌كرێنه ئامانج له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه كه زۆر مه‌به‌ستیانه خه‌ڵكی نوێ په‌یدابكه‌ن.
هێزه‌كانی ئاسایش عاده‌ته‌ن به‌و ووردیه ژنان ناپشكنن كه پیاوانی پێ ئه‌پشكنن، به‌مه‌ش بوارێكی باشتریان بۆ ده‌ڕه‌خسێنن بۆ خاڵه ئه‌منیه‌كان و ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كان.
هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره‌كان ستایشی ژنان ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر وێبسایته‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی هێرش و په‌لامار و له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌ستیانكردوه به هاندانیان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانیانه‌وه بكه‌ن.
ئیدوارد وتی، "ژنان ئامانجێكی باشن بۆ ئه‌و رێكخراوانه‌ی ئه‌یانه‌وێت ئیستغلالیان بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان." و هه‌روه‌ها وتی هه‌ندێكیان ماده‌ی بێهۆشكه‌ریان ئه‌ده‌نێ پێش ئه‌وه‌ی هێرشی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیان پێ ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌و بۆچونه هه‌یه كه زۆربه‌یان ژنانی سوننه مه‌زهه‌بی عێراقین و گروپه چه‌كداره‌كانی وه‌كو قاعیده ته‌جنیدیانكردون.
محه‌ممه‌د عه‌سكه‌ری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری وتی، "نفوز و كاریگه‌ری قاعیده له‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراق كه‌میكردوه و ئێستا هێرشی خۆكوژی ژنان به‌كارده‌هێنێت وه‌كو ته‌كتیكێكی نوێ بۆ راكێشانی خه‌ڵكی زیاتر بۆ په‌یوه‌ندیكردن به چه‌كداره‌كانه‌وه."
عه‌سكه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه گروپه توندڕه‌وه‌كان ئه‌و ژنانه ده‌كه‌نه نێچیری خۆیان كه كه‌سوكاریان له ئه‌نجامی شه‌ڕی عێراقه‌وه له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها وتی، "قاعیده ژنان ته‌جنیدئه‌كات چونكه ئه‌توانن یاری به هه‌ستوسۆزیان بكه‌ن و ئیستغلالیان بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی كوڕ و مێردیان له‌ده‌ستداوه."
"قه‌ناعه‌تی پێ ئه‌كه‌ن كه به هۆی ئه‌مریكیه‌كانه‌وه یان حكومه‌ته‌وه خێزانه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وانه‌ش دوژمنی ئایینی و شه‌خسی ئه‌ون. له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌ری لێیان بدات."
عه‌سكه‌ری به په‌یامنێری (IWPR)ی وت رێكخراوه‌كانی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان و وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و كاروباری ژنان ده‌ستده‌كه‌ن به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی پاڵ به ژنانه‌وه ده‌نێن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی خۆكوژی.
فه‌رحانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه شتێكی گرنگه چاره‌سه‌ری ئه‌و هۆكاره‌كانه بكرێت كه پاڵ به‌ژنانه‌وه ئه‌نێت بۆ خۆته‌قاندنه‌وه له هێرشی خۆكوژیدا.
هه‌روه‌ها وتی، "له مه‌ودای دوردا، پێویسته كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكرێت، شه‌ڕ كۆتایی پێبهێنرێت و فرسه‌تیشیا بۆ ده‌سته‌به‌ربكرێت."
په‌یامنێرێكی راهێنراوی (IWPR) ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده‌كردوه كه له‌به‌ر هۆی ئه‌منی نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه.
موحه‌ریری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تیاری راس له واشنتۆنه‌وه به‌شداریكردوه له‌م راپۆرته‌دا.