پسپۆران داوای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاَت ئه‌كه‌ن بۆ كه‌ركوك
به‌ڵام كورد ئاماده‌نییه ده‌ستبه‌رداری راپرسی له‌سه‌ر چاره‌نوسی كه‌ركوك بهێنێت.
پسپۆران داوای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاَت ئه‌كه‌ن بۆ كه‌ركوك
به‌ڵام كورد ئاماده‌نییه ده‌ستبه‌رداری راپرسی له‌سه‌ر چاره‌نوسی كه‌ركوك بهێنێت.
به‌ڵام به‌شداربووه كورده‌كانی كۆنفرانسه‌كه، كه له پایته‌ختی وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سازكرا، هۆشیارییاندا كه ته‌نها رێگه‌چاره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك له رێگه‌ی ئه‌و راپرسییه‌وه ده‌بێت كه به‌پێی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق دیاریكراوه‌و جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و مادده‌یه كاره‌ساتهێنه‌ر ده‌بێت.
كۆنفرانسه‌كه، رۆژانی 9-11ی مانگی ئایار به‌رِێوه‌چوو و له‌لایه‌ن ئه‌نستیتۆی كوردی له واشینتۆن و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان له ئه‌مه‌ریكای باكورو زانكۆی په‌نسلڤانیاوه به‌رِێوه‌برا، زیاتر له 100كورد‌و پسپۆرانی له خانه‌كانی بیر و حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌شدارییان تێداكرد.
له‌كۆنفۆانسه‌كه‌دا باس له زۆر مه‌سه‌لكرا هه‌رله ململانێی نێوان توركیا‌و پارتی كرێكارانی كوردستان،پ‌ك‌ك،ه‌وه هه‌تا چه‌وساندنه‌وه دژی كورد له ئێران، سوریا‌و و توركیا، به‌ڵام كه‌ركوك و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ماددی 140 ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفرانسه‌كه‌بوو.
كورد به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توشی نائومێدی بوون به‌رامبه‌ر به به‌رده‌وام دواخستنی چاره‌نوسی كه‌ركوك. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆی كوردی له واشینتۆن وتی، " واشینتۆن سه‌نته‌ری سیاسه‌ته‌و هه‌ر شتێك له‌وه‌ێوه رووبدات كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو جیهان ئه‌بێت." هه‌روه‌ها وتیشی، "ئه‌مانه‌وێت په‌یامی ئه‌وه بنێرین كه مادده‌ی 140 نه‌مردووه."
له ساڵه‌كانی 1970كان و 1980كاندا هه‌زاران كورد‌و توركمان و ئاشووری له كه‌ركوك ده‌ربه‌ده‌ركران. هه‌روه‌ها رژێمی ئه‌و سه‌رده‌مه له رێی سیاسه‌تی ته‌عریبه‌وه خه‌ڵكانی عه‌ره‌بی له باشووری عێراقه‌وه هێنا بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك بژین وه‌ك به‌شێك له‌و سیاسه‌ته‌ی بۆ گۆرینی پێكهاته‌ی دانیشتوانی پارێزگاكه پیاده‌ی ده‌كرد.
مادده‌ی 140 داواده‌كات كه پرۆسیه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه بكرێت كه بریتییه له قه‌ره‌بووكردنه‌وه خێزانه هاورده‌كان و ناردنه‌وه‌یان بۆ شوێنی ئه‌سڵی خۆیان، له‌هه‌مانكاتدا رێگه‌دان به هاتنه‌وه‌ی ده‌ركراوه ئه‌سڵیه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان. پاش ئه‌و پرۆسه‌یه، پرۆسه‌ی سه‌رژمێریكردن و دواجار راپرسی ئه‌نجا ئه‌درێت بۆئه‌وه‌ی بزانرێت ئایا كه‌ركوك بكرێته به‌شێك له هه‌رێمی كوردستانی عراق یان پارێزگایه‌ك بێت له حكومه‌تی ناوه‌ندیدا.
به‌ڵام كه پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه به‌هۆێ نائارامی بارودۆخی ئه‌منی وسیاسیه‌وه دواخراوه- كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی فراوابه "به‌رمیله باروت" ناسراوه-و ژماره‌یه‌كی زۆر لایه‌ن باس له‌وه ئه‌كه‌ن كه ململانێ له‌سه‌ر كه‌ركوك ته‌نها له رێكه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَت له‌نێو نه‌ته‌وه و ئاینزا جیاوازه‌كانی كه‌ركوكه‌وه ده‌بێت.
پێده‌چیت كه‌كورد براوه‌ی راپرسی بن، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه‌هه‌ندێ توركمان و عه‌ره‌ب-كه‌ئه‌یانه‌وێت كه‌ركوك به‌شێك بێت له حكومه‌تی ناوه‌ندی یان پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ-دژی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ن.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتیكه نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووری و كوردی كه‌ركوك بانگهێشتی كۆنفرانسه‌كه كرابوون به‌ڵام به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی ڤیزاوه نه‌یانتوانی ئاماده‌بن.
گرژی له نێوان ده‌سه‌لاَتداری ناوخۆیی كه‌ركوك حكومه‌تی عێراقیدا رووی له زیادبوون كردوه‌و ده‌سه‌لاَتداری ناوخۆیی حكومه‌تی عێراق به خاوه‌خاوكردن له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140دا تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن.
كه‌مال كه‌ركوكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان،وتی، "مادده‌ی 140 زۆر گرنگه بۆ ئێمه‌و خه‌ڵكی ئێمه له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌و خه‌ڵكه له‌سه‌ر ئاگرن بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140."
هه‌روه‌ها هۆشیاریشیدا، "ئه‌گه‌ر بزانین پلانێك هه‌یه بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی ماددی 140 ئه‌و په‌ناده‌به‌ینه به‌ر عیسیانی مه‌ده‌نی."
به‌ڵام هه‌ندێ له پسپۆرانی نێوده‌وڵه‌تی له كۆنفرانسه‌كه‌دا وتیان كه ده‌بێت پارته سیاسییه‌كانی ناو كه‌ركوك كه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن رێكبكه‌ون له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَت، چونكه بارودۆخی نائارامی ئێستا‌و ركابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له رێگه‌ی راپرسییه‌وه چاره‌سه‌رناكرێت.
جه‌یسن گڵه‌ك، راۆێژكاری یاسایی له ئه‌نستیتوی ئاشتی وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، وتی زۆرئه‌سته‌مه مادده‌كه له "كه‌شێكی وژمنكارانه"دا جێبه‌جێبكرێت. هه‌روه‌ها وتیشی كه حكومه‌تی عێراقی په‌یوه‌ست نییه به پابه‌ندبوون به مادده‌ی 140ه‌وه چونكه واده‌ی جێبه‌جێكردنی له 31ی مانگی 12ی ساڵی 2007دا به‌سه‌رچوو.
جه‌یسن وتی، "واقعی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی سیاسی پێویسته."
ده‌یڤد پۆلۆك، زه‌میلی میوان به ئه‌نستیتوی واشینتۆن بۆ سیاسه‌تی خۆرهه‌لاَتی نزیك،هاورابوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَت له‌وانه‌یه ئارامی بۆ كه‌ركوك دابینبكات. ئه‌ووتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی كه‌ركوك به‌ڵگه‌ی یاسایی و مێژووییان هه‌یه بۆ بانگه‌شه‌ی خاوه‌ندارێتی كه‌ركوك، بۆیه راپرسی چاره‌سه‌رنییه بۆ كێشه‌كانی كه‌ركوك.
ده‌یڤد وتی، "باشترین رێگا ئه‌وه‌یه كه رێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه كه هه‌موو لایه‌ك پێیرازیبن."
پارته كوردییه‌كانی كه‌ركوك 26 كورسی له كۆی 41 كورسی ئه‌نجومه‌نی پاێزگای كه‌ركوكیان له‌ده‌ستدایه‌و چه‌ندین جار به‌وه په‌راوێزخستنی نه‌ته‌وه‌كانی تر تۆمه‌تباركراون. به‌ڵام واپێده‌چێت كه گرتنی رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تردا بۆ ده‌ركه‌وتبێت. له مانگی 12ی پێشودا ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه بریاریاندا بگه‌رِێنه‌وه ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك موقاته‌عه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یانكردبوو.
قوباد تاڵه‌بانی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دووپاتیكرده‌ته‌وه كه پێویسته سه‌ركرده كورده‌كان پشتیوانی نه‌ته‌وه‌كانی تری كه‌ركوك به‌ده‌ستبهێنن، "نابێت په‌نابه‌رینه به‌ر ئه‌نجامدانی تاوان بۆ چاره‌سه‌ركردنی تاوان."
به‌ڵام رێكه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَت له‌جیاتی ئه‌نجامدانی راپرسی ئیختیارێكی زۆر له‌كوردنییه، كه زۆر به جدییه‌وه هه‌وڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ی مادده‌كه له ده‌ستوری عێراقیدا بچه‌سپێنن.
برێندان ئۆلێری، مامۆستای زانسته‌سیاسییه‌كانی له زانكۆی په‌نسلڤانیا، كه راوێژكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانبوو له‌كاتی دارِشتنی ده‌ستوری عێراقدا، هۆشیاریدا كه ئه‌گه‌ر راپرسی ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌وا زۆرێك له كورد ئاماده‌بن، "خۆیان مه‌سه‌له‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن."
ئۆلێری وتی هه‌ردوو پارته سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وپارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ژێر فشاری نیشتمانپه‌روه‌ره كوردییه‌كاندان بۆ كۆڵنه‌دان له‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140دا.
موحه‌مه‌د ئیحسان، وه‌زیری كاروباری ناوچه‌دابرِاوه‌كان، وتی ناوچه‌كه له چاوه‌رِوانی ده‌ره‌نجامی خراپ‌دا ئه‌بێت ئه‌گه‌ر راپرسی ئه‌نجام نه‌درێت، "جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 هه‌ندێ كێشه له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت، به‌ڵام پشتگوێخستنی كاره‌سات ده‌هێنێت بۆ عێراق."
مه‌ریوان حمه‌سعید موحه‌ریری عێراقی ئه‌نستیتوی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتییه.