ئۆباما مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت بۆ عێراق
رۆژنامه‌نووسێكی عێراق كه له‌سه‌ر دووبه‌ره‌كیی وڵاته‌كه‌ی پێشتر راپۆرتی نوسیووه ده‌ڵێت هاونیشتیمانییه‌كانی به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن وه‌ك كه‌سێك كه له تونێڵی تاریكی رزگاریان بكات.
ئۆباما مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت بۆ عێراق
رۆژنامه‌نووسێكی عێراق كه له‌سه‌ر دووبه‌ره‌كیی وڵاته‌كه‌ی پێشتر راپۆرتی نوسیووه ده‌ڵێت هاونیشتیمانییه‌كانی به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن وه‌ك كه‌سێك كه له تونێڵی تاریكی رزگاریان بكات.
كاتێك ئۆباما هه‌ڵبژێردرا، هه‌ستم به خۆشی و شادی كرد و له سه‌رووی هه‌موو شتێكیشه‌وه هیوام لا دروست بوو. به‌ڵێ "هیوا" درووشمی ئۆباما بوو، به‌ڵام ئه‌م ووشه‌یه مانایه‌كی زۆری لای من هه‌بوو وه‌ك عێراقییه‌ك و دانیشتوويهكی ئه‌مریكا.
له عێراقدا، من وه‌ك هه‌ر یه‌كێك له ملیۆنه‌ها هاونیشتیمانانی خۆم بووم. زۆر به چنگی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ناڵاندوومه كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا به به‌رنامه‌یه‌كی لاواز ئه‌نجامی دا بۆ لادانی ڕژێمی دیكتاتۆریی سه‌دام حوسێن.
له ٢٠٠٣دا، هه‌ستم به حه‌سانه‌وه كرد كاتێك سه‌دام نه‌ما و هیوام وابوو كه ئێمه له كۆتاییدا ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی ئاسایی بژین. چه‌نده‌ها خه‌ونم هه‌بوو به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ندین گومان لام دروست بووبوون. هه‌ستم به‌وه كرد كه هه‌رچه‌نده وڵاته‌كه‌م ئازاد كراوه، كه‌چی له‌لایه‌ن هێزه بیانییه‌كانه‌وه داگیركراوه.
خه‌ونه‌كانم ورده‌ورده نه‌مان كاتێك ره‌وشی ئاسایش به‌ره‌و خراپی رۆیشت و بینیم وه‌ڵامی ئیداره‌ی بوش لاوازه. نه‌بوونی پلانێكی گونجاو بۆ قۆناغی دوای شه‌ڕ وای له وڵاته‌كه‌م كرد توشی شه‌ڕی ناوخۆ ببێت و تیایدا سه‌دان هه‌زار خه‌ڵك كوژران.
كاتێك بوش هه‌ڵبژێردرایه‌وه، من بێ هیوا بووم چونكه ئه‌مریكییه‌كان كه‌سێكیان هه‌ڵبژارد كه له بنچینه‌دا درۆی له‌گه‌ڵدا كردبوون و به بیانوونی نادروست توشی شه‌ڕی كردبوون.
كوشتار له عێراقدا خراپتر په‌ره‌ی سه‌ند و ترسیش قوڵتر بوویه‌وه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌موو بوارێكی ژیانی رۆژانه‌دا هه‌بوو. بوش هیچ بیرۆكه‌یه‌كی نه‌بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی بكات به‌ڵام به‌رده‌وام به‌ڵێنی وه‌های ده‌دا كه نه‌ده‌كرا جێبه‌جێ بكرێن.
من ئه‌و كاته راپۆرتم له‌سه‌ر شه‌ڕ و كوشتار ده‌نووسی بۆ واشنتۆن پۆست و هه‌ستم كرد كه ئه‌و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌ی من دیومه زۆر زیاتر بوون له‌وه‌ی هه‌ر مرۆڤێك به‌رگه‌یان بگرێت. له ٢٠٠٦دا، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن زانكۆی سێینت جۆزێف له فلادلفیا زهمالهم پێدرا، بڕیارمدا بڕۆم.
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا، هه‌ستم به بێ ئۆمێدی كرد كاتێك زانیم خه‌ڵكی ئه‌مریكا شتێكی كه‌م له باره‌ی شه‌ڕی عێراقه‌وه ده‌زانن.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆندا زۆر ناڕێك و پێك بوو، هه‌روه‌ها دیاربوو ئه‌مریكییه‌كان زۆر گرنگیان به شه‌ڕه‌كه نه‌ده‌دا تا كاری نه‌كرده سه‌ر خێزانه‌كانیان. دیاربوو هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی كه من به‌سه‌رم بردبوون له گه‌یاندنی شه‌ڕه‌كه پێیان و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌ڕوویان ببوومه‌وه هیچ ما‌نایان نه‌بوو. له سه‌رووی هه‌مووشیه‌وه، هه‌ستم به ئازار كرد كاتكێ بینیم ئه‌مریكییه‌كان له نه‌هامه‌تییه‌كانی ئێمه‌ی عێراقییه‌كان تێنه‌گه‌یشتوون.
به‌ڵام به‌ره‌به‌ره هۆشیاریی ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر چۆنییه‌تی هه‌ڵسوڕاندنی شه‌ڕه‌كه زیادی كرد. كاتێك بێ ئۆمێدیی ئه‌مریكییه‌كان به‌هۆی عێراقه‌وه زیادی كرد و ئابووریی ئه‌مریكاش به‌ره‌و ڕووچوون چوو، ئه‌مریكییه‌كان به‌دوای گۆڕاندا گه‌ڕان. پاڵپشتیم لێیان كرد، هه‌رچه‌نده مافی ده‌نگدانم نه‌بوو.
پاڵپشتیم له ئۆباما كرد كاتێك له كانوونی دووه‌می ٢٠٠٧ خۆی پاڵاوت، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانی نا به‌وه‌ی كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به عێراق ههلَهى كردوه‌و كاريگه‌رى له‌سه‌ر ناوبانگی ئه‌مریكاش له جیهاندا هه‌بووه.
پاڵپشتیی ئۆباما بۆ كشانه‌وه‌یه‌كی خێرا و ته‌واوی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا تۆزێك نیگه‌رانی كردم له سه‌ره‌تادا. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوو بدات، لایه‌نه عێراقییه‌كان كه له ڕاستیدا به‌هۆی ئه‌مریكاوه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كۆبوونه‌ته‌وه، شه‌ڕێكی نوێ به‌رپا ده‌كه‌ن تاكو وڵات و سه‌رچاوه‌كانی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ڕێزی ئۆباما لای من زۆر زیادی كرد كاتێك دواتر له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا به‌ڵێنی دا كه به شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنێت.
بیره‌وه‌رییه‌كانی ئۆبامام خوێنده‌وه، به‌ناوی خه‌ونه‌كانی باوكم، هه‌روه‌ها شێوازی نووسین و ئاخاوتن و سووربوونیشی كاریان تێ‌كردم. رابردووی ئۆباما وه‌ك ڕێكخهرێكی كۆمه‌ڵگا ئه‌و متمانه‌یه‌ی پێ به‌خشیم كه ئۆباما ده‌توانێت یارمه‌تی ئه‌مریكا و عێراق و ته‌واوی جیهان بدات. ئه‌مه به‌رپرسیارێتییه‌كی مه‌زنه و ڕێگاش له به‌رده‌م ئۆبامادا هه‌رگیز ئاسان نابێت. به‌ڵام په‌یامی "هیوا"ی ئۆباما هه‌میشه له گۆڕه‌پاندا ده‌مێنێته‌وه.
تا ڕاده‌یه‌ك له هیچ وتارێكی ئۆباما دانه‌بڕاوم و لاپه‌ڕه‌ی سه‌رنجه‌كانی ناوبراوم له‌باره‌ی عێراقه‌وه خوێندووه‌ته‌وه. باوه‌ڕی ئۆباما به‌وه‌ی كه ده‌بێت گوشار بخرێته سه‌ر سه‌ركرده‌كانی عێراق تا ئاشت ببنه‌وه و وڵاته‌كه‌یان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه ده‌رگا له‌به‌رده‌م هه‌ردوو وڵات‌دا واڵا ده‌كات تا كۆتایی به‌م شه‌ڕه بهێنن.
له راستدا، من وه‌ك عێراقییه‌ك پێم وایه سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق – كه به‌داخه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه‌یان بێ هیوا كردووه كه ده‌نگیان بۆ داون – ده‌بێت بزانن كه سه‌رچاوه‌ی یارمه‌تیی ئه‌مریكا بۆیان تاسه‌ر نابێت.
ئه‌م سیاسه‌تمه‌دارانه ده‌بێت جیاوازییه‌كانیان به‌لاوه بنێن و دامه‌زراوه‌ی گشتگر دروست بكه‌ن كه بتوانێت برینه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ ساڕ‌ێژ بكات. هه‌روه‌ها بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقیش له ئه‌ستۆی خه‌ڵكه‌كه‌یدایه.
له‌سه‌ر وێبسایتهكهیدا، ئۆباما رایگه‌یاندووه كه ئیداره‌كه‌ی " له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی گشت ئاسته‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقی خه‌ریك ده‌بێت – جا له حكومه‌تدا بن یان له ده‌ره‌وه‌یدا – بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ناوه‌ڕاستانه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت، دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به یه‌كسانی، فیدڕاڵیه‌ت، ڕه‌وشی ناوچه جێناكۆكه‌كان، هه‌ڵبژاردنه نوێیه‌كان، یارمه‌تی بۆ ئاواره عێراقییه‌كان، هه‌روه‌ها چاكسازیش له هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقدا.
من هه‌ست به حه‌سانه‌وه ده‌كه‌م كه ئۆباما پێی وانییه كۆتایی هێنان به شه‌ڕی عێراق واته كۆتایی هێنان به یارمه‌تییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌م. ئه‌مڕۆ، عێراقییه‌كان به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ئۆباما ده‌كه‌ن وه‌ك كه‌سێك كه ده‌توانێت له تونێڵی تاریكی ڕزگاریان بكات.
هیوا دارم ئۆباما به‌ڵێنه‌كانی خۆی بباته سه‌ر. هیوا دارم سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی سیاسه‌تمه‌داره عێراقییه‌كان فێر بكات چۆن لێ بگه‌ڕێن خه‌ڵكی عێراق به ئاشتی بژین. ئه‌گه‌ر ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن، هیوا دارم عێراقییه‌كان ڕه‌تیان بكه‌نه‌وه - نه‌ك به كوده‌تایه‌كی خوێناوی، به‌ڵكو ده‌نگ بۆ گۆڕان بده‌ن هه‌وه‌ك چۆن ئه‌مریكییه‌كان وایان كرد.
ئه‌و راستییه‌ی كه من ئیداره‌ی بوشم به دڵ نییه وام لێ ناكات كه ڕقم له وڵاته مه‌زنه‌كه‌ی ببێته‌وه. گرتنه‌ده‌ستی جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی له لایه‌ن ئۆباماوه ڕۆژێكی گه‌وره ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی ئۆباما بیرخهرهوهیهكه كه به‌شێك له‌و ئازادییه‌م دێنێته‌وه یاد كه له وڵاتی مندا نییه.
ئۆباما ئه‌وه‌م به‌بیر دێنێته‌وه كه "هیوا" بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ها كه ڕۆژێك ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه وڵاته خۆشه‌ویسته‌كه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ناو ترسی توندڕه‌وه‌كاندا بژیم.
هیوادارم ڕۆژێك عێراق بكه‌وێته‌وه سه‌ر پێی خۆی و ئه‌و كاته ده‌توانین سوپاسی هه‌ر یه‌كه له ئۆباما و عێراقییه‌كان بكه‌ین.
به‌سام سه‌بتی په‌یامنێری تایبه‌تی واشنتۆن پۆست بووه له عێراق له ساڵانی ٢٠٠٣ – ٢٠٠٦. ئێستا سه‌رنووسه‌ری عه‌ره‌بیی IJNetه، كه وێبسایتی مه‌ڵبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نووسانه له واشنتۆن. ده‌توانن په‌یوه‌ندی به به‌سامه‌وه بكه‌ن له ڕێی bsebti@icfj.org.