داواده‌كرێت خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه له كوردستان قه‌ده‌غه‌بكرێت
راپرسییه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات زۆرینه‌ی ژنان له هه‌رێمی كوردستان خه‌ته‌نه‌كراون.
داواده‌كرێت خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه له كوردستان قه‌ده‌غه‌بكرێت
راپرسییه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات زۆرینه‌ی ژنان له هه‌رێمی كوردستان خه‌ته‌نه‌كراون.
به‌شێك له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كی مریه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رابردووی، چه‌ندین ساڵه دایكان كچه‌كانی خۆیان دێننه لای ئه‌و تا خه‌ته‌نه‌یان بكات. به‌لای ئه‌م ژنانه‌وه، خه‌ته‌نه‌كردن نه‌ریتێكی هه‌م كلتوری و هه‌م ئایینییه.
خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه، كه ژنانی وه‌ك مریه‌م و هاو ته‌مه‌نه‌كانی پاڵپشتی لێ ده‌كه‌ن، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ره‌خنه‌ی توندی لێگیراوه له لایه‌ن چالاكوانان و رێكخراوه پزیشكییه‌كان و پیاوانی ئایینی و پێیان وایه ئه‌و دیارده‌یه كارێكی دڕندانه‌یه و ده‌ڵێن خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان زیانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به كچان و ژنان ده‌گه‌یه‌نێت.
دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه گۆڕانێكی كه‌می به‌سه‌ردا هاتووه و شاره‌زایان پێیان وایه پێویسته له‌ڕێی هه‌ڵمه‌تی په‌روه‌رده‌كردن و هۆشیاركردنهوهوه كۆتایی به‌و دیارده‌یه بهێنرێت كه سه‌دان ساڵه په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
"كه‌س پێی نه‌وتووم خه‌ته‌نه‌كردن خراپه، له‌به‌ر خاتری دین خه‌ڵكم خه‌ته‌نه كردووه،" مریه‌م به IWPRی وت.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ك، كه رێكخراوێكی كۆمه‌كبه‌خشی ئه‌ڵمانی به ناوی وادی ئه‌نجامی داوه و ١٨ مانگی خایاندووه و ئه‌نجامه‌كانی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له كۆنفرانسێك له شاری هه‌ولێر ئاشكرا كرا، ده‌ركه‌وتووه خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا زۆر بڵاوه. رێكخراوی وادی، كه هه‌وڵده‌دات ئه‌و دیارده‌یه له هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵێت، بۆی ده‌ركه‌وتووه كه زۆربه‌ی ژنانی كورد خه‌ته‌نه كراون.
ئه‌و دیارده‌یه زیاتر له ناوچه كوردنشینه‌كاندا بوونی هه‌یه تا به‌شه‌كانی تری عێراق. به‌پێی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ ١،٦٩٠ ژن و كچی سه‌رووی ١٤ ساڵییه‌وه ئه‌نجام دراون، تێكڕای خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته ٧٤ له‌سه‌دا.
رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان له هه‌ولێر ٦٣ له سه‌دایه و له سلێمانیش ٧٨ له‌سه‌دایه. زۆرترین رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردن له گه‌رمیانه و به‌پێی راپرسییه‌كه ٨١ له‌سه‌دای ژنان و كچانی ئه‌و ناوچه‌یه خه‌ته‌نه كراون.
ئه‌و رێكخراوه ناحكومییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه جیاوازی ته‌مه‌ن ده‌ریده‌خات دیارده‌كه له‌نێو چینی لاوان‌دا كه‌متربۆته‌وه. رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردن له‌نێو ژنانی خوار ٢٠ ساڵییه‌وه ٥٧ له‌سه‌دایه، له كاتێكدا رێژه‌كه ده‌گاته ٧٤ له‌سه‌دا له‌نێو ئه‌و ژنانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان ٣٠ بۆ ٣٩ ساڵیدایه. رێژه‌ی دیارده‌كه له‌نێو ئه‌و ژنانه‌ی وه‌ك مه‌ریه‌م له حه‌فتاكانی ته‌مه‌نیان دان ده‌گاته نزیكه‌ی ٩٦ له‌سه‌دا.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا رێكخراوی وادی ورده‌كاری راپۆرتێكی خۆی له‌م باره‌یه‌وه ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، "ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی پێچه‌وانه له‌نێوان ئاستی په‌روه‌رده و هه‌ڵوێستی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به خه‌ته‌نه‌كردن ده‌رده‌خات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردن له‌نێو ده‌رچووانی زانكۆ ٣٠ له‌سه‌دایه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ باشتربوونی پێگه‌یان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ده‌كرێت ژنان زیاتر پرسیار له دابونه‌ریته زیانبه‌خشه‌كان و ئه‌ركه به‌رواڵه‌ت ئایینییه‌كان بكه‌ن".
خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان كردارێكی كۆنه و بریتییه له بڕینی به‌شێك له كۆئه‌ندامی زاوزێی ژنان. كرداره‌كه زیاتر له ماڵان جێبه‌جێ ده‌كرێت و پاك و ته‌میزی له‌به‌رچاو ناگیرێت و ژنانێكیش ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه هیچ خول و راهێنانی پزیشكیان نه‌دیووه.
ئه‌و ژنانه‌ی كه كچان خهتهنهدهكهن ده‌ڵێن دیارده‌كه شتێكی ئایینییه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه ده‌ریخستووه كه ئه‌م دیارده‌یه پێش موسڵمانبوونیشیان له‌نێو كورددا هه‌بووه و پیاوانی ئایینیش ده‌ڵێن هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ئه‌م دوانه‌دا نییه. له گونده‌كانی كوردستان وا باوه كه ئه‌گه‌ر ژنێك خه‌ته‌نه نه‌كرابێت خواردنی ده‌ستی حه‌ڵاڵ نییه.
له ساڵانی ١٩٧٠كاندا، له مانگی ئازار و نیسان، له بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه بانگ هه‌ڵدراوه و داوا له دایكان و باوكان كراوه كچه‌كانیان خهتهنهبكهن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ٨٤ له‌سه‌دای ئه‌وانه‌ی كه به‌شداریان له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دواییهكه كردووه وتوویانه له‌به‌ر ئایین ئه‌و كاره‌یان كردووه، رێكخراوی وادی پێی وایه مامۆستایانی ئایینی ده‌توانن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ خه‌ڵك روون بكه‌نه‌وه.
"قورئانی پیرۆز فه‌رمانی نه‌كردووه كه ژنان خهتهنهبكرێن و هیچ فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ریش ناڵێت كه ده‌بێت ژنان به‌م شێوه‌یه خه‌ته‌نه بكرێن،" د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان و وتارخوێنی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات كه گه‌وره‌ترین مزگه‌وته له هه‌رێمی كوردستان، وتی.
حه‌داد وتی زانایانی باڵای ئیسلام له زانكۆی ئه‌زهه‌ر له قاهیره خه‌ته‌نه‌كردنی ژنانیان حه‌ڕام كردووه و له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا رایانگه‌یاندووه كه خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئیسلامه‌وه نیه.
"پێویسته بزانیت كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراوه. زۆرێك له مه‌لاكان به‌لایانه‌وه زه‌حمه‌ته به‌ئاشكرا باسی خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان بكه‌ن،" حه‌داد وتی. "به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه خه‌ته‌نه‌كراون ده‌ڵێن به‌هۆی ئایینه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، بۆیه پێم وایه پێویسته ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه بۆ خه‌ڵك بكه‌ین."
له كاتێكدا میدیاكان و رێكخراوه ناحكومییه‌كان و رێكخراوه‌كانی ژنان هۆشیاریی خه‌ڵكیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌رزكردۆته‌وه، به‌ڵام بابه‌ته‌كه هێشتا به‌لای هه‌ندێ كه‌سه‌وه بڤه‌یه. پڕۆژه یاسایه‌ك كه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان كراوه و داوا ده‌كات خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان به تاوان هه‌ژمار بكرێت بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه و زۆرێك له سیاسه‌تمه‌دارانیش دوودڵن له‌وه‌ی باسی بكه‌ن.
"له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ژن چوومه په‌رله‌مان. سه‌ره‌تا وتیان بابه‌تی گرنگتر هه‌یه تا ئیشیان له‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌وه‌شیان وت كه نایانه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا قسه بكه‌ن. فیلمێكمان بۆ بردن تا سه‌یری بكه‌ن به‌ڵام له‌شه‌رمان سه‌یریان نه‌كرد،" تارا عارف، ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵه و یه‌كێكه له چالاكوانانی ژنان و پاڵپشتی له پڕۆژه یاساكه ده‌كات، وتی.
"من به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ناڵێم كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مۆدێرن چونكه هێشتا كێشه‌ی وه‌ك خه‌ته‌نه‌كردنی ژنانمان هه‌یه. ئه‌مه به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م پێشخستنی كۆمه‌ڵگه،" عارف وتی.
تۆماس ڤۆن دێر ئۆستێن ساكێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی وادییه، پێی وایه نه‌هێشتنی دیارده‌ی خهتهنهكهردنی ژنان پێویستی به هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌ش هه‌یه له‌نێوان حكومه‌ت و رێكخراوه ناحكومییه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پیاوانی ئایینی.
"ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراو بكه‌ین، له ماوه‌ی پێنج بۆ شه‌ش ساڵ، كۆتایی به دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان له كوردستان ده‌هێنین،" ڤۆن دێر ئۆستێن ساكێن وتی.
ئه‌و ئامانجه به‌رزه‌ی رێكخراوی وادی ره‌نگه هێنده دوور نه‌بێت. مریه‌م ده‌ڵێت دواجار كه كچی یه‌كێك له دراوسێیه‌كانی له شاری هه‌ولێر خهتهنهكردووه ماوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ردا رۆیشتووه.
"خه‌ڵك ئێستا داوای ئه‌و كاره‌م لێ ناكه‌ن چونكه وازیان له سه‌پاندنی سروتی ئایینی به‌سه‌ر كچه‌كانیاندا هێناوه،" مریه‌م وتی.
قاسم خدر رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی IWPRه له هه‌ولێر. موحه‌ریری ناوخۆیی IWPR هێمن له‌ۆی له سلێمانییه‌وه به‌شداری له نووسینی ئه‌م راپۆرته كردووه.