عێراق: كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٠٩ و كانوونی دووه‌می ٢٠١٠

راپۆرتێكی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی هانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌دات به‌ مه‌نهه‌جی نوێی په‌روه‌رده‌ی ئایینیدا بچێته‌وه‌.

عێراق: كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٠٩ و كانوونی دووه‌می ٢٠١٠

راپۆرتێكی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی هانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌دات به‌ مه‌نهه‌جی نوێی په‌روه‌رده‌ی ئایینیدا بچێته‌وه‌.

Sunday, 7 March, 2010
IWPR له‌سه‌ر بیروبۆچوونی تائیفی له‌ مه‌نهه‌جی نوێی په‌روه‌رده‌ی ئایینیدا هانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی داوه‌ به‌ ناوه‌ڕۆكی مه‌نهه‌جه‌كه‌دا بچێته‌وه‌.



په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له‌ راپۆرتێكدا به‌ ناونیشانی (كتێبه‌كانی قوتابخانه‌كانی عێراق به‌هۆی لایه‌نگیریی تائیفییه‌وه‌ ره‌خنه‌یان لێده‌گیرێت) به‌ تێروته‌سه‌لی ئه‌م بابه‌ته‌ی وروژاند و بیروبۆچوونی به‌رپرسان و مامۆستایان و دایك و باوكی قوتابیانی خسته‌ڕوو و نیگه‌رانی خۆیان ده‌بڕی له‌وه‌ی كه‌ مه‌نهه‌جی نوێ له‌وانه‌یه‌ په‌ره‌ به‌ بۆچوونی تائیفی له‌ قوتابخانه‌كاندا بدات.



به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایانگه‌یاند دوای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌ تایبه‌ته‌كه‌ی IWPR "بڕیاریان داوه‌ هه‌ر شتێك كه‌ زیان به‌ گروپێك یان ئایینێكی دیاریكراو بگه‌یه‌نێت له‌ مه‌نهه‌جی نوێی په‌روه‌رده‌ی ئایینیدا لابده‌ن " و بڕیاریشیان داوه‌ مه‌نهه‌نجێكی تایبه‌ت به‌ قوتابییه‌ مه‌سیحییه‌كان دابڕێژن.



"پێویسته‌ راپۆرته‌كه‌ی IWPR له‌به‌رچاو بگرین،" غازی موتڵه‌گ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌ له‌ به‌شی مه‌نهه‌ج له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، وتی. "هه‌ندێ له‌ بۆچوونه‌كانی خۆمان گۆڕیووه‌ و بڕیارمان داوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌م بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌دا بكه‌ین كه‌ راسته‌وخۆ كار ده‌كاته‌ سه‌ر خه‌ڵك."



ئه‌و كتێبانه‌ی كه‌ مشتومڕیان له‌سه‌ر بوو له‌ هه‌ندێ قوتابخانه‌ كێشراونه‌ته‌وه‌ و كتێبێكی مه‌نهه‌جیش كه‌ قوتابییه‌ مه‌سیحییه‌كان فێری ئایینه‌كه‌یان ده‌كات له‌ قۆناغی ئاماده‌كردن دایه‌.



له‌مێژه‌ په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له‌ قوتابخانه‌كانی عێراق ده‌وترێته‌وه‌ و تا رووخانی سه‌دام حوسێنیش له‌ ٢٠٠٣ بیروبۆچوونی مه‌زهه‌بی سوننی له‌ مه‌نهه‌جه‌كه‌دا ره‌نگی دابوویه‌وه‌.



له‌ شه‌ش ساڵی رابردوودا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ورده‌ ورده‌ گۆڕانكاری له‌ مه‌نهه‌جه‌كه‌دا كردووه‌. ره‌خنه‌گرانی مه‌نهه‌جی نوێ كه‌ هه‌ندێكیان به‌رپرسی باڵای لایه‌نه‌ سوننه‌كان ده‌ڵێن مه‌نهه‌جه‌كه‌ پاڵپشتی له‌ بیروبۆچوونی ئیسلامی شیعه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی ئێجگار هه‌ستیاره‌ له‌كاتێكدا عێراق هه‌وڵده‌دات به‌سه‌ر ئاسه‌واری شه‌ڕی تائیفیدا زاڵ بێت.



ره‌خنه‌گران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ مه‌نهه‌جی نوێ ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ئیسلام روون ناكاته‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ مانای توندوتیژ هه‌ڵبگرن. به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وتیان ده‌ستكراوه‌ به‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ مه‌نهه‌جه‌كه‌ و راپۆرته‌كه‌ی IWPRیش كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هه‌بووه‌.



"ئه‌م راپۆرته‌ یارمه‌تی پڕۆسه‌ی په‌روه‌ر‌ده‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا ده‌دات و یارمه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش ده‌دات تا ئامانجه‌كانی بپێكێ و كتێبی دوور له‌ تائیفی بنووسێت و وه‌زاره‌تیش ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی ده‌دات تا ئه‌م ئه‌ركه‌ به‌جێ بگه‌یه‌نێت. راپۆرته‌كه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی تائیفی كه‌ هه‌ندێ كه‌س پێیان وابوو له‌ كتێبه‌كانی مه‌نهه‌جی پێشوودا بوونی هه‌بوو،" موتڵه‌گ وتی.



موتڵه‌گ ستایشی راپۆرته‌كه‌ی IWPRی كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسێكی "زۆر گرنگی" وروژاندووه‌ و "بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆش" بووه‌.



"پێویستمان به‌ راپۆرتی له‌م جۆره‌یه‌‌ تا ئه‌و كێشانه‌ ده‌ستنیشان بكات كه‌ به‌رپرسان به‌ڕێكه‌وت بیریان ده‌چێت،" موتڵه‌گ وتی.



عه‌لا مه‌كی، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ IWPRدا وتی، "ده‌مزانی مه‌نهه‌نجێكی نوێ بۆ په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی دانرابوو، به‌ڵام ئێمه‌ش له‌ كۆمیته‌كه‌دا له‌و مشتومڕه‌ ئاگادار نه‌بووین كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ی IWPRدا خراوه‌ته‌ڕوو."



"موتابه‌عه‌ی بابه‌ته‌كه‌م كردوو و په‌یوه‌ندیم به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ كرد. داوام لێكردن كتێبه‌كانی مه‌نهه‌جه‌ نوێیه‌كه‌ كه‌ به‌سه‌ر چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی به‌غدا دابه‌شكرابوون بكێشنه‌وه‌،" مه‌كی وتی.



"ئێستا به‌وپه‌ڕی توانامانه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ باشتركردنی مه‌نهه‌ج بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق، نه‌ك ته‌نها كتێبه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی، به‌ڵكو كتێبه‌كانی تریش."



موتڵه‌گ وتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ لێژنه‌یه‌كی له‌ شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌ و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان پێكهێناوه‌ تا پڕۆسه‌ی هه‌مواكردنه‌وه‌ی مه‌نهه‌ج هه‌ڵبسه‌نگێنن و پێشنیاری خۆشیان بخه‌نه‌ڕوو.



موتڵه‌گ دووباره‌ ستایشی راپۆرته‌كه‌ی IWPRی كرد له‌به‌ر ئه‌و ستانده‌ره‌ رۆژنامه‌وانییه‌ به‌رزه‌ی تیایدا به‌كارهاتووه‌.



"نووسینی راپۆرتێكی وا ورد له‌ عێراق گه‌شبینم ده‌كات،" ئه‌و وتی. "نه‌مده‌زانی خه‌ڵكی عێراقیش ده‌توانن راپۆرتی ئاوا بنوسن."



عه‌بیر محه‌مه‌د موحه‌ریرێكی ناوخۆیی پێشكه‌وتووی IWPRه‌ له‌ به‌غدا.
Iraqi Kurdistan, Iraq
Frontline Updates
Support local journalists