ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق به‌داخن بۆ هێرشی پێڵاوه‌كه
سه‌ره‌ڕای هه‌ستكردنیان به سه‌رسامی له سه‌ره‌تادا، گروپه‌كانی میدیا به‌گشتی په‌ستن له‌و رۆژنامه‌نوسه ته‌له‌فزیۆنیه‌ی كه پێڵاوه‌كانی گرته سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق به‌داخن بۆ هێرشی پێڵاوه‌كه
سه‌ره‌ڕای هه‌ستكردنیان به سه‌رسامی له سه‌ره‌تادا، گروپه‌كانی میدیا به‌گشتی په‌ستن له‌و رۆژنامه‌نوسه ته‌له‌فزیۆنیه‌ی كه پێڵاوه‌كانی گرته سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
چه‌ند عێراقییه‌ك كه له بواری راگه‌یاندندا كار ده‌كه‌ن به IWPR یان راگه‌یاند ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ره‌فتاره‌كه‌ی مونته‌زه‌ر زه‌یدیی په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنی كاره‌كانیان قورستربكات.
زۆرێكیان دان ده‌نێن به هه‌بوونی هێزی سیمبولی له كردهوهكهیدا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به‌ڕێزه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن. به‌ڵام رهتیشیدهكهنهوه وه‌كو كه‌سێك سه‌یریده‌كه‌ن كه ویستوویه‌تی خۆی ده‌ربخات و هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی پیشه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی لهكهداركردوه.
ئه‌م په‌یامنێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی به‌غدادییه كه باره‌گاكه‌ی له قاهیره‌یه، ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ره و رووبه‌ڕووی دادگایی ده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵچوون و ته‌قینه‌وه‌ی توڕه‌ییه‌ی له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه گوازرایه‌وه له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا كه بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕێكخرابوو له‌میانه‌ی سه‌ردانێكیدا له ١٤ی كانونی یه‌كه‌م بۆ عێراق.
زه‌یدی قسه‌كانی بوشی بڕی و ده‌ستیكرد به جنێودان پێی و جووته پێڵاوهكهشی تێگرت و ئه‌وه‌شی به "ماچی ماڵئاوایی" ی بێوه‌ژنان و هه‌تیوانی عێراقی ناوبرد.
دیمه‌نی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاتێك خۆی دائه‌نه‌واند تا پێڵاوه‌كه‌ی به‌رنه‌كه‌وێت زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی دڵخۆش كرد كه بوش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌و كوشتاره‌ی دوای شاڵاوی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق له ٢٠٠٣دا سه‌ریهه‌ڵدا.
له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا له ١٦ی كانونی یه‌كه‌م له به‌غدا، هه‌زاران كه‌س زه‌یدییان وه‌ك پاڵه‌وانێكی نیشتیمانی ستایشكرد و داوایان كرد ئازاد بكرێت. ڕۆژی دواتر، دانیشتنێكی په‌رله‌مانی عێراقی هه‌ڵپه‌سێردرا دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێك كردیان به هه‌ڵڵا و داوایان كرد چاره‌نووسی زه‌یدی له دانیشتنه‌كه‌دا باسبكرێت.
له شه‌ڕی مه‌زادكردنی پێڵاوه‌كانی زه‌یدی – كه بوونه‌ته سیمبولێك بۆ توڕه‌یی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا - ئێستا چه‌ندین نرخی له‌سه‌ر داده‌نرێت كه گه‌یشتۆته ده‌یان هه‌زار دۆلار له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌وه.
له كاتێكدا عه‌ره‌به‌كانی عێراق له شه‌قامه‌كاندا پاڵپشتی له زه‌یدی ده‌كه‌ن، هاوكارانی زه‌یدی له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا هێنده سه‌رسام نین پێی.
زۆربه‌یان ڕه‌خنه‌ی زۆر توندیان ئاڕاستهكردوه و ده‌ڵێن ڕۆژنامه‌نووسێكی راسته‌قینه نیه. هه‌روه‌ها به‌وه‌ش تۆمه‌تبار یدهكهن كه پیشه‌كه‌ی خۆی وه‌ك سه‌كۆیه‌ك به‌كارهێناوه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی شه‌خسی.
هه‌ندێك دان به‌وه‌دا ئه‌نێن كه كاردانه‌وه پیشه‌یی و شه‌خسییان بۆ ڕووداوه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كدا ناگونجێن. ده‌ڵێن وه‌ك عێراقی پێشوازیی له ڕه‌فتاره‌كه‌ی زه‌یدی ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس پێیان خۆش نیه.
عومه‌ر حه‌مادی، په‌یامنێری رادیۆی سه‌وا، وتی پێیوایه ڕه‌فتاره‌كه‌ی زه‌یدی "ئازایانه" به‌ڵام ناپه‌سه‌ند بوو.
"له ڕووی پیشه‌ییه‌وه، ڕه‌فتارێكی هه‌ڵه بوو،" حه‌مادی وتی. "هه‌رگیز پێڵاو ئامرازێك نه‌بووه بۆ كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری. ده‌یتوانی راپۆرتێك له‌سه‌ر كۆنگره‌كه بنووسێت – ئه‌م شێوازه كاریگه‌ری زیاتر ده‌بوو."
كه‌وسه‌ر محه‌مه‌د، په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی ده‌نگه‌كانی عێراق، وتی "پێشوازی ده‌كه‌م له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی زه‌یدی – كاره‌كه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆچوونی زۆرێك له عێراقییه‌كانه كه به ده‌ستی داگیركارییه‌وه ناڵاندوویانه".
به‌ڵام محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی وت كه ئه‌و كاره‌ی زه‌یدی له ڕووی پیشه‌ییه‌وه هه‌ڵه بوو. "زه‌یدی ناوبانگی ڕۆژنامه‌نووسانی عێراقی له‌كه‌دار كرد و وه‌ك كه‌سانی لایه‌نگر ده‌ریخستوون."
موئه‌یه‌د كینانی، كه په‌یامنێرێكی تری هه‌مان ده‌زگایه، زیاتر ڕه‌خنه‌ی گرت و وتی سه‌ره‌ڕای ئهوپێشێلكاریانهی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له عێراق ئه‌نجام دراون، "ڕه‌فتاره‌كانی زه‌یدی ڕه‌وا نین".
كینانی وتی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به پێڵاو زیانی به وێنه‌ی عێراقییه‌كان گه‌یاندووه له جیهاندا و وه‌ك "خه‌ڵكێكی ناشارستانی و لاسار" ده‌ریخستوون.
مه‌جیده سه‌لمان، كه په‌یامنێرێكی ئازاده و بۆ چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی عێراقی كار ده‌كات، وتی ڕووداوه‌كه تهنفیسێك بو بۆ ده‌ربڕینی توڕه‌یی عێراق و عه‌ره‌ب.
"كرده‌وه‌كه‌ی زه‌یدی ڕۆژنامه‌وانی نه‌بوو، به‌ڵام به شێوازی خۆی ده‌بڕینێكی پاراو و بێ هاوتا بوو،" سه‌لمان وتی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌لمان ده‌ڵێت كاریگه‌رییه دووره‌كانی ڕووداوه‌كه زیانیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ئاراسته‌ی مشتومڕه‌كانی له‌و بابه‌تانه دوور خسته‌وه كه زۆر گرنگتربوون له‌و مه‌سه‌له‌یه – ئه‌ویش ئه‌و ڕێكه‌وتنامه ئه‌منییه پڕ له مشتومڕه‌ی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و عێراقه كه بوش له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا ئیمزایكرد.
"پێڵاوه‌كانی زه‌یدی هیچ نرخێكیان نییه به به‌راود له‌گه‌ڵ سوود و زیانه‌كانی ڕێكه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه،" سه‌لمان وتی.
هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی له لایه‌ن IWPR ه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه كراوه داوایان كردووه ناویان له‌م وتاره‌دا نه‌هێنرێن – ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌و سۆزه مه‌ترسیداره‌یه كه مه‌سه‌له‌كه‌ی ووروژاندویهتی.
ئه‌و په‌یامنێرانه‌ی كه به‌شداربوون له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی بوش له به‌غدا ده‌ڵێن دواتر له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه دوای ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كان به ڕێكه‌وت بیستبوویان ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه ستایشی زه‌یدییان كردوه. له‌وه‌تی زه‌یدی گیراوه، گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه چه‌ندین گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پاڵپشتی بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه.
چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێك وتیان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه دوای ئه‌م ڕووداوه ڕێوشوێنی نوێ سه‌باره‌ت به گۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی بسه‌پێنرێن. ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێن هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن تا ئێستا باشتر ده‌گه‌یشتنه ئه‌مریكییه‌كان تا به به‌رپرسه عێراقییه‌كان.
به گوته‌ی ڕۆژنامه‌نووسێك له به‌غدا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مریكییه‌كان ڕێكوپێكترن و زووتر ده‌به‌سترێن چونكه ئه‌مریكییه‌كان "ته‌كنه‌لۆجیای باشتریان هه‌یه و باوه‌ڕیان به ئاسایشی خۆیان هه‌یه".
له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه وتی، پێده‌چێت به‌رپرسه عێراقییه‌كان زۆر له‌وه زیاتر له سه‌لامه‌تیی خۆیان بترسن تا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆدانراو كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی ساز بكه‌ن. ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه وتی په‌یامنێران ویستوویانه خۆیان له ڕووداوی له‌م چه‌شنه لابده‌ن چونكه پاسه‌وانه‌كان له كاتی پشكنینیدا سوكایه‌تیان پێده‌كه‌ن و كه‌لوپه‌لی پشكنینی ووردیشیان نییه.
به گوێره‌ی غه‌سان موته‌ر، بێژه‌ر له رادیۆی ناس، ڕه‌فتاره‌كانی زه‌یدی زیاتر ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی متمانه له نێوان سیاسه‌تمه‌داران و ڕۆژنامه‌واناندا.
"له داهاتوودا، به‌رپرسان ووریایی زیاتر ده‌نوێنن له كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا،" موتهڕ وتی.
ڕۆژنامه‌نووسان به گاڵته‌وه نوكته له‌سه‌ر یاسایه‌كی نوێی عێراقی ده‌كه‌ن كه ده‌ڵێت كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كان له داهاتوودا ته‌نها له مزگه‌وته‌كاندا ده‌به‌سترێن – ئه‌مه‌ش تاكه ڕێگایه بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی گشت به‌شداربووان به بێ هیچ ناڕه‌زاییه‌ك پێڵاوه‌كانیان دادهكهنن.
كێشه‌كه‌ی زه‌یدی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به وێنه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری و توانای گه‌یشتنی ڕۆژنامه‌نووسان به ده‌سه‌ڵاتداران، دروستكردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هیچ مه‌ترسییه‌ك سه‌باره‌ت ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری ئاماژه‌ی پێ نه‌كراوه له ئه‌نجامی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن زه‌یدی له زینداندا به خراپی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵداكراوه.
یه‌كێتیه‌كانی رۆژنامه‌نوسان و گروپه‌كانی داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگانه رهفتاریانكرد؛ داوایانده‌كرد كه به‌نه‌رمی له‌گه‌ڵ زیهدی مامهڵهبكرێت و له هه‌مان كاتیش‌دا خۆیان لێدوردهخستهوه.
"به‌كارهێنانی توندوتیژی له دژی زه‌یدی كارێكی باش نه‌بوو،" زیاد عه‌جیلی، سه‌رۆكی ڕوانگه‌ی ئازادیی ڕۆژنامه‌نووسان (مرصد الحريات الصحفية) له به‌غدا، وتی.
عه‌جیلی ده‌ڵێت، "به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌یدی وه‌ك هاوڵاتییه‌ك له‌گه‌ڵ بوش‌دا جوڵاوه‌ته‌وه نه‌ك ڕۆژنامه‌نووس، بۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكات كه وه‌ك هاوڵاتییه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس".
"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیوادارم سزای زیندانی به‌سه‌ر زه‌یدیدا نه‌سه‌پێنرێت – یان لانی كه‌م بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر زیندانی نه‌كرێت،" عه‌جیلی وتی.
سه‌رۆكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق، موئه‌یه‌د لامی، وتی ڕه‌فتاری زه‌یدی "سه‌یر و ناپیشه‌یی" بوو، به‌ڵام داواشی كرد كه به‌به‌زه‌ییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
ته‌نها خاوه‌نكارانی زه‌یدی له ته‌له‌فزیۆنی به‌غدادییه و هه‌ندێك له پاڵپشتیكارانی له جیهانی عه‌ره‌بی هه‌وڵیانداوه ده‌ستگیركردنی زه‌یدی وه‌ك هێرشێك بۆ سه‌ر ئازادیی ده‌ربڕین پیشان بده‌ن.
دوانبێژێك له به‌غدا به ناوی فالح حه‌سه‌ن وتی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی زه‌یدی "به‌دحاڵیبوونێكی ڕیشه‌یی به‌رامبه‌ر به ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری" پیشاندا.
حه‌سه‌ن وتی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی زه‌یدی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به لای به‌شێك له عێراقییه‌كانه‌وه موفاره‌قه‌ی تێدایه. "له سه‌رده‌می سه‌دامدا، كه‌س نه‌یده‌وێرا ته‌نانه‌ت پرسیاریش بكات. كه‌س ئه‌و كاته بیری له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه ڕۆژێك له ڕۆژان په‌یامنێرێكی عێراقی پێڵاو بگرێته سه‌رۆكی به‌هێزترین وڵات له جیهاندا."