كاریگه‌ری رۆژنامه‌وانی (IWPR)

مه‌شقكردووانی پێشوو ده‌ڵێن مه‌شقی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی توانای پێداون سه‌ركه‌وتوو بن له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریدا.

كاریگه‌ری رۆژنامه‌وانی (IWPR)

مه‌شقكردووانی پێشوو ده‌ڵێن مه‌شقی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی توانای پێداون سه‌ركه‌وتوو بن له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریدا.

IWPR

Institute for War & Peace Reporting
Monday, 10 November, 2008
.



"ئه‌م په‌یمانگایه‌ توانی گۆڕانێكی گه‌وره‌ له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی عێراقدا دروست بكات ... و نزیكی بكاته‌وه‌ له‌ [پێوه‌ره‌كانی] میدیای نێوده‌وڵه‌تی،" زیاد ئه‌لعه‌جیلی، كه‌‌ مه‌شقكردووی پێشووی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتییه‌‌ و ڕووانگه‌ی ئازادیی ڕۆژنامه‌نوسانی دامه‌زراندووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێكی مه‌شقپێدراوی هه‌مان په‌یمانگا، وتی. ڕووانگه‌ی ئازادیی ڕۆژنامه‌نوسان لیژنه‌یه‌كی چاودێریی سه‌ربه‌خۆ و گرنگی میدیای عێراقییه‌ له‌ به‌غدا.



ئه‌لعه‌جیلی، یه‌كێكه‌ له‌ مه‌شقكردووانی زووی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له‌ عێراق، وتی په‌یمانگاكه‌ كاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ریی عێراقییه‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌ ڕێی دروستكردنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندنیی به‌هێز و یارمه‌تیدانی ڕۆژنامه‌نوسان تا له‌ مافه‌كانی خۆیان تێ بگه‌ن و به‌رگریان لێ بكه‌ن.



"كاریگه‌ریی په‌یمانگاكه‌ ته‌نها په‌یوه‌ست نه‌بووه‌ به‌ كوڕسێك یان وتارێكی تایبه‌ت، ئه‌لعه‌جیلی وتی، "به‌ڵكو هه‌وڵه‌كانی په‌یمانگاكه‌ بۆ دروستكردنی ناسنامه‌یه‌كی نوێ بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ریی عێراق."



په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی هانی په‌یامنێرانی داوه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی "بوێر و مه‌ترسیدار" بنوسن كه‌ میدیای عێراق دوودڵه‌ باسیان بكات، عه‌جیلی وتی. ڕۆژنامه‌نوسانی تر هاوڕا بوون.



"ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی تاوتوێی كردوون وه‌ك مافه‌كانی ژنان، له‌شفرۆشی، هه‌تیوبازی و سواڵكردن به‌ ڕاستی كاریگه‌ریان به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌ هه‌بووه‌،" غه‌سان عه‌لی، مه‌شكردوویه‌كی پێشووتری په‌یمانگاكه‌ و ئێستا وه‌ك په‌یامنێر بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی عێراقی ئێستا كار ده‌كات، وتی.



عه‌لی وتی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له‌ عێراق ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ له‌ ده‌ستكردن به‌ كاره‌كه‌ی خۆیی و هی زۆر ڕۆژنامه‌نوسی تریش.



"ئه‌م په‌یمانگایه‌ هه‌لی بۆ ڕه‌خساندین وه‌ك ڕۆژنامه‌نوس ده‌ست به‌ كاره‌كانمان بكه‌ین به‌ بێ هیچ سنوردانانێك،" عه‌لی وتی، "زۆرێك له‌ [مه‌شقكردووانی پێشووتری] په‌یمانگاكه‌ ئێستا له‌ ئاژانسه‌ دیاره‌كانی هه‌واڵ كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌یمانگاكه‌."



"زۆربه‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ مه‌شقكردووانی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی باشترین [ڕۆژنامه‌نوسن] كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، به‌هۆی توانا به‌هێزه‌كانیان و ئه‌زمونی ڕۆژنامه‌وانیان،" فیدا ئه‌لسه‌فیر، په‌یامنێری ئێستگه‌ی ڕادیۆی ئه‌لناسی عێراقی له‌ به‌غدا هاوڕابوو.



"په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی تاكه‌ په‌یمانگایه‌ كه‌ توانیویه‌تی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ ڕۆژنامه‌نوسان دروست بكات كه‌ كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ به‌سه‌ر هه‌ر یه‌كه‌ له‌ دیمه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌ عێراق."



فیراس ئه‌لحه‌مدانی، په‌یامنێری په‌یمانگای قه‌ڵا بۆ میدیا و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان له‌ كه‌ركوك، وتی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی ناوبانگێكی پوختی له‌ نێوان ڕۆژنامه‌نوسانی كه‌ركوك و ته‌واوی وڵاتدا هه‌یه‌. فیراس وتی كۆڕسه‌كانی IWPR یارمه‌تیان داوه‌ ده‌ست به‌ كاره‌كه‌ی بكات.



"ته‌واو به‌خته‌وه‌ر بووم كاتێك كه‌ په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی ده‌ستی به‌ كۆڕسه‌كانی ده‌كرد، من خه‌ریك بووم وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێك ده‌ستم به‌ كاره‌كه‌م ده‌كرد، حه‌مدانی وتی. "ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ په‌یمانگاكه‌وه‌ وه‌رمگرت به‌ ڕاستی یارمه‌تیدام له‌ بنیاتنانی بنچینه‌یه‌كی به‌هێز."



په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی "كاریگه‌رییه‌كی زۆر ڕوونی" به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ریی نێوخۆییدا هه‌بووه‌ به‌هۆی كۆڕسه‌كانی له‌ بواری چاپ، ده‌نگ و په‌خشدا، كامه‌ران نه‌جاڕ، په‌یامنێری ڕادیۆی نه‌وا و ئاژانسی هه‌واڵی ده‌نگه‌كانی عێراق له‌ كه‌ركوك، وتی.



"له‌ ماوه‌ی پیشه‌كه‌مدا وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێك، هه‌رگیز په‌یمانگایه‌م نه‌دیوه هێنده‌ی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی گرنگی بدات به‌ ژیانی ڕۆژانه و ڕووداوه‌كانی عێراق،" نه‌جاڕ وتی.



وتاره‌كانی و كۆڕسه‌كانی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی "سودی زۆریان بۆ ڕۆژنامه‌نسوان هه‌یه‌، چونكه‌ به‌ بێ [IWPR] نه‌وه‌یه‌كی هێنده‌ گه‌وره‌ له‌ ڕۆژنامه‌نوسانی وا گه‌نج و پڕله‌هیوا دروست نه‌ده‌بوو،" نه‌جاڕ وتی.



وریا حه‌مه‌ تاهیر، مه‌شقپێدراوێكی له‌ مێژینه‌ی IWPR، ستایشی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی كرد به‌ "دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی زۆر باشی ڕۆژنامه‌نوسانی نایاب كه‌ وه‌ك نه‌وكار هاتنه‌ په‌یمانگاكه‌ و ئێستا له‌ ڕۆژنامه‌ نایابه‌ نێوده‌وڵه‌تی و كوردییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن".



حه‌مه‌ تاهیر وه‌ك په‌یامنێرێكی نه‌وكار له‌ زانكۆ ده‌ستی به‌ كار كرد و ئێستا وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێك له‌ هاوڵاتی، كه‌ یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌ كوردستانی عێراق، كار ده‌كات. حه‌مه‌ تاهیر وتی كۆڕه‌ مه‌شقییه‌كانی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی یارمه‌تیان داوه‌ له‌ به‌ره‌وپێشچوونی له‌ كاره‌كه‌یدا.



"من زۆر قه‌رزای ئه‌و په‌یمانگایه‌م،" وتی.
Iraqi Kurdistan, Iraq
Frontline Updates
Support local journalists