ژنانی كورد نه‌یانتوانیوه پۆسته باڵاكانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنن
حزبه سیاسیه‌كان ته‌نها پشتگیریه‌كی هاكه‌زایی له داخوازیه‌كانی ژنان ده‌كه‌ن بۆ هه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زیاتر.
ژنانی كورد نه‌یانتوانیوه پۆسته باڵاكانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنن
حزبه سیاسیه‌كان ته‌نها پشتگیریه‌كی هاكه‌زایی له داخوازیه‌كانی ژنان ده‌كه‌ن بۆ هه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زیاتر.
به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئه‌و بۆچونه هه‌یه كه كوردستانی عێراق لیبراڵترین به‌شی وڵاته بۆ ژنان. ژنانی كورد بۆ ده‌یان ساڵ شانبه‌شانی پێشمه‌رگه خه‌باتیان كردوه و یه‌كێك له شه‌ش وه‌زیره كورده‌كه‌ی حكومه‌تی نیشتمانی عێراقی ژنێكی كورده.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ته‌نها یه‌ك وه‌زیر له كۆی ٤٤ وه‌زیره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژنه، و هیچ كام له دوو حیزبه سه‌ره‌كیه‌كه ئه‌ندامی ژنیان نیه له مه‌كته‌به سیاسیه دهسهڵاتدارهكانیاندا.
هه‌رچه‌نده ژنان له هه‌وڵی شكاندنی ئه‌و سهقفهدان، به‌ڵام ئه‌ڵێن جیهانی سیاسی باوكسالاری كوردستانی عێراق كه نێرینه تیایدا باڵاده‌سته بۆته رێگر له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانیاندا.
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گرن ئه‌ڵێن هه‌ردوو حزبه باڵاده‌سته‌كه - یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (ی.ن.ك) و پارتی دیموكراتی كوردستان (پ.د.ك)- تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ژنان له پۆسته باڵاكاندا دابمه‌زرێنن، چ له ناو حزبه‌كانیاندا و چ له حكومه‌تدا.
زۆربه‌ی ژنانی ناو یه‌كێتی و پارتی – كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر دوو حزبی عه‌لمانین و خه‌باتیانكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان مافی ده‌ستوریی یه‌كسانیان هه‌بێت- ته‌نها پۆستی نزمیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، له باشترین حاڵه‌تدا له لق و مه‌ڵبه‌نده‌كانی حیزب‌دا پۆستیان هه‌یه.
عیما ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه ١٥ ئه‌ندامی له‌خۆگرتوه، وتی، "وه‌كو حزبێكی سوسیال دیموكرات، بیرمان له‌وه‌كردۆته‌وه بره‌و به ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌كان بده‌ين له ناو حیزبه‌كه‌ماندا. وه‌زعه‌كه نه‌ویستراو و بێزاركه‌ره."
شیرین ئامێدی، ته‌نها ئه‌ندامی ژنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه پله‌یه‌ك له خوار مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و پارته‌وه‌یه، وتی ژنان له‌و حزبه‌دا چالاكن، به‌ڵام ئه‌ندامه هاوه‌ڵه‌كانیان پشتگیریان لێناكه‌ن ئه‌گه‌ر بۆ پۆستێكی باڵا بپاڵێورێن. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، ئاكتیڤیستانی ژنانی ناو حزب نه‌یانتوانیوه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بده‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان دوایه‌مین جار له ساڵی ١٩٩٣دا هه‌ڵبژاردنی له‌و حیزبه‌دا ئه‌نجامدا، له كاتێكدا یه‌كێتی له ساڵی ٢٠٠٠ ه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامنه‌داوه.
ژنان ئه‌ڵێن دابونه‌ریت بۆته هۆی په‌كخستنی كاری سیاسیان و ئێستاش هه‌ر وایه.
په‌خشان زه‌نگه‌نه، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی كوردستان وتی تا ئێستاش سیاسه‌ت به كاری پیاوان ده‌ناسرێت له كوردستانی عێراقدا.
مهاباد قه‌ره‌داغی، كه پێشتر راوێژكاری كاروباری یه‌كسانی نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی كوردستانی عێراق بوه، هه‌مان رای هه‌یه.
مهاباد وتی، "له كوردستاندا سیاسه‌تكردن بۆ ژنان كارێكی شه‌رمهێنه بۆ خێزانه‌كانیان چونكه عه‌قڵیه‌تی باوكسالاری زاڵه."
مهاباد وتی نه‌بونی ژنان له پۆسته باڵاكاندا كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر ژنانه‌وه به‌جێهێشتوه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمدا.
كاتێك ئه‌م هه‌رێمه نیمچه-ئۆتۆنۆمه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی خۆی له ساڵی ١٩٩٢ دا ئه‌نجامدا، ژنان توانیان ٧٪ كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستبهێنن. بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیش له ٢٠٠٥ دا، به پێی یاسا ئه‌و رێژه‌یه كرا به ٢٥٪.
له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا ژنانی كورد لۆبیدهكهن بۆ هه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له ناو حزبه‌كاندا.
چوار مانگ لهمهوپێش، ٣٠ ئه‌ندامی ژنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پێشنیارێكیان خسته‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان كه حزبه سیاسیه‌كان ناچاربكات ٢٥٪ی كورسیه‌كانی سه‌ركردایه‌تیان بۆ ژنان ته‌رخانبكه‌ن.
تا ئێستا په‌رله‌مان وه‌ڵامی داواكاریه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.
په‌خشان زه‌نگه‌نه وتی، "ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشنیاره په‌سه‌ندبكرێت، ئه‌وا ده‌بێته هه‌نگاوێكی ئیجابی به‌ره‌و به‌تواناكردنی ژنان."
ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) چه‌ند جارێك داوای له یه‌كێتی ژنانی كوردستان كرد بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام ره‌تیانكرده‌وه و رازینه‌بون.
ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و ژنانه‌ی هه‌رێم كه له‌لایه‌ن مێرد و خێزانه‌كانیانه‌وه پشتگیریان لێده‌كرێت توانیویانه شتێك ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنن. هێرۆ ئیبراهیمی خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق و ئه‌ندامی دێرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌رۆكی ده‌زگایه‌كی گه‌وره‌ی میدیا و رێكخراوێكی مناڵانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نه‌جیبه مه‌حمود، كه سیاسه‌تمه‌دارێكی سه‌ربه‌خۆیه و سه‌رۆكی به‌شی كاروباری ژنانه له رێكخراوی (CDO) كه رێكخراوێكی ناحكومیه له سلێمانی وتی هیچ ژنێك ناتوانێت ته‌نها به تواناكانی خۆی بگاته پۆستێكی باڵا.
هه‌روه‌ها وتی، "به‌داخه‌وه حزبه كوردیه‌كان عه‌قڵیه‌تێكی خێڵه‌كیان هه‌یه. ته‌نها كاتێك ژنێك ئه‌توانێت ببێت به سه‌ركرده كه سه‌ر به عه‌شیره‌تێكی به‌هێز یان خێزانێكی سیاسی بێت."
مهاباد قه‌ره‌داغی له‌مه‌شدا هاوڕابو وتی، "مه‌حاڵه ژنێك بتوانێت پۆستێكی باڵا بگرێته‌ده‌ست ئه‌گه‌ر چه‌ندین پیاو پشتگیریی لێنه‌كات."
ڤیان دزه‌یی ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستانی سه‌ر به لیستی سه‌وز، دانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌و كورسیه‌ی له ٢٠٠٥دا پێبه‌خشراوه پاداشتێكه بۆ مێژوی دورودرێژی خه‌باتی خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا. ڤیان دزه‌یی به‌رله‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان مامۆستای ئینگلیزی بووه.
هه‌روه‌ها وتی، "راسته من كاری رێكخستنم له ریزه‌كانی یه‌كێتیدا نه‌كردووه، به‌ڵام خۆم و خێزانه‌كه‌م خزمه‌تی یه‌كێتیمان كردوه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشانكرام."
به‌رهه‌م عومه‌ر راهێنراوێكی (IWPR)ه له سلێمانی