عێراق: مایسی ٢٠٠٩

په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی مه‌شق به‌ چاودێرانی میدیا ده‌كات تا مه‌ترسیی خستنه‌وه‌ی توتدوتیژی هه‌ڵبسه‌نگێنن.

عێراق: مایسی ٢٠٠٩

په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی مه‌شق به‌ چاودێرانی میدیا ده‌كات تا مه‌ترسیی خستنه‌وه‌ی توتدوتیژی هه‌ڵبسه‌نگێنن.

IWPR

Institute for War & Peace Reporting
Monday, 22 June, 2009
.



ئه‌و خووله‌ سێ رۆژیه‌، كه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ لایه‌ن په‌یمانگاكه‌وه‌ له‌ عێراقدا ساز بكرێت، وردبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد چۆن راپۆرتی خراپ لایه‌ن ده‌زگاكانی چاپ و په‌خشه‌وه‌ ده‌كرێت پشێوی به‌رپا بكات. به‌شداربووانی خووله‌كه‌ پێیان وترا چۆن وێنه‌ی فۆتۆگرافی و ڤیدۆو راپۆرتی لایه‌نگر له‌وانه‌یه‌ توندوتیژی به‌رپا بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌نێو هه‌رزه‌كارانی گه‌نج و بێكارو بێ هیوادا.



مه‌شكردووان فێری ئه‌وه‌ بوون چۆن ووروژاندنی راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ له‌یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه‌. زۆرجار به‌ڕێكه‌وت ووروژاندنی ناڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵیانه‌وه‌ رووده‌دات كه‌ ستافه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی دروست مه‌شقیان پێ نه‌دراوه‌.



"ئه‌نجامی كارى په‌یامنێرێكی خراپ و سه‌رنووسه‌رێكی خراپ به‌یه‌كه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ كاره‌سات بێت و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار بكه‌نه‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگا،" رۆمان زاگرۆس، سه‌رنووسه‌ر و مه‌شقده‌ری IWPRه‌ له‌ عێراق و خووله‌كه‌شی به‌ڕێوه‌برد، وتی.



خووله‌كه‌ توانای ئه‌وه‌ی به‌ چاودێران به‌خشی كه‌ به‌وردی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ راپۆرته‌كانی هه‌واڵ بكه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بده‌ن ئاخۆ خزمه‌ت به‌ هاندانی توندوتیژی یان به‌رپاكردنی ئاشتی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها مه‌شقكردووان ئه‌وه‌شیان فێركرا كه‌ چۆن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بێ لایه‌نی و دادپه‌روه‌ری له‌ په‌خشدا بكه‌ن و له‌ راستی و دروستی راپۆرته‌كانیش بكۆڵنه‌وه‌.



"خووله‌كه‌ زۆر باش بوو، لێهاتوویی كرده‌نی و شاره‌زایی لای به‌شداربووان دروستكرد،" ره‌غه‌د حه‌سیب، یه‌كێك بوو له‌ به‌شداربووان و رێكخه‌ره‌ له‌ میرئات كه‌ ده‌زگایه‌كی چاودێری رۆژنامه‌وانیی عێراییه‌، وتی.



حه‌سیب وتی ستافی IWPR "ئه‌وپه‌ڕی پڕۆفێشناڵیان پیشان دا" له‌ڕێی زانیاری و تێگه‌یشتنیان له‌باره‌ی میدیای عێراقی و چۆنییه‌تی چاودێریكردنی هه‌واڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ورد.



حه‌سیب ئه‌وه‌شی وت كه‌ خووله‌كه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر "چۆنییه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرت له‌ لایه‌ن ده‌زگاكانی راگه‌یاندوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ ژیانی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی توندوتیژی كه‌ له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا كاریگه‌ری زۆر خراپی به‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراقدا‌ به‌جێ هێشتووه‌".



ئه‌و مه‌شقكردووانه‌ له‌ مانگی حوزه‌یراندا تواناكانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و چاودێری چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كی میدیای عێراقی له‌و مانگه‌دا ده‌كه‌ن. دواتر ئه‌و تیمه‌ ئاستی ووروژاندن له‌ راپۆرته‌كاندا هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.



پڕۆژه‌ی چاودێریكردنی ووروژاندن له‌ڕێی میدیاوه‌ به‌ پاڵشتیی په‌یمانگای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئاشتییه‌و له‌ لایه‌ن میرئاته‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.



زاگرۆس وتی پڕۆژه‌كه‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر كاریگه‌ریی میدیا به‌سه‌ر خه‌ڵك و حكومه‌ت و ده‌زگاكانی هه‌واڵ.



زاگرۆس وتی ئامانجی خووله‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌بوو "به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ كاریگه‌ری له‌سه‌ر میدیا دروست بكات تا كار بكات له‌پێناو به‌رقه‌راركردنی ئاشتی نه‌ك هاندانی توندوتیژی به‌ڕێكه‌وت و له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی سیاسیی تونددا".



"بابه‌تی چاودێریكردنی ووروژاندن له‌ڕێی میدیاوه‌ شتێكی ته‌واو نوێ و پێویسته‌ له‌ عێراقدا،" ئه‌فڕاح مه‌هدی، یه‌كێك بوو له‌مه‌شقكردوان و رێكخه‌ری په‌یمانگای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌ بۆ ئاشتی، وتی. "ئێستا كه‌ به‌شداریم له‌ خووله‌كه‌دا كردووه‌، هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ راهێنانی زیاتر و لێهاتوویی پێشكه‌وتوومان له‌ چاودێریكردندا پێویسته‌."



مه‌هدی وتی به‌شداربووان وه‌ڵامێكی پۆزه‌تیڤیان بۆ مه‌شقه‌كه‌، كه‌ زانیارییه‌كانیانی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردوون، هه‌بوو. "یه‌كێك له‌ مه‌شقكردووان پێی وتم لێره‌وه‌ گشت ئه‌و شتانه‌ی كه‌ فێری بووه‌ له‌ كاری رۆژانه‌ی خۆیدا به‌كاریان ده‌هێنێت،" مه‌هدی وتی.



"بیرۆكه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ ته‌نها بۆ مه‌شقكردن نه‌بوو،" عه‌ماڕ شابه‌نده‌ر، به‌رپرسی ستافی IWPR له‌ عێراق، وتی. "ئامانجی پڕۆگرامه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌بوو تا ئه‌م زانیارییه‌ له‌ عێراقدا بڵاو بكرێته‌وه‌... تا ساڵێكی تر، هیوادارین ئه‌م چالاكییه‌ تایبه‌تییه‌ ببێته‌ رووخسارێكی هه‌میشه‌یی و بچه‌سپێت."
Iraqi Kurdistan, Iraq
Frontline Updates
Support local journalists