گوزه‌رانی ئاواره عه‌ره‌به‌كان له كه‌مپه كاتییه‌كاندا خراپه
هه‌ندێك له‌و عه‌ره‌بانه‌ی هه‌ڵهاتون بۆ كوردستانی عێراق به مه‌به‌ستی ده‌ربازبون له تۆقاندن و توندوتیژی به‌كه‌می یارمه‌تیدراون له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدانه‌وه.
گوزه‌رانی ئاواره عه‌ره‌به‌كان له كه‌مپه كاتییه‌كاندا خراپه
هه‌ندێك له‌و عه‌ره‌بانه‌ی هه‌ڵهاتون بۆ كوردستانی عێراق به مه‌به‌ستی ده‌ربازبون له تۆقاندن و توندوتیژی به‌كه‌می یارمه‌تیدراون له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدانه‌وه.
دانیشتوانی بێده‌ره‌تانی كه‌مپی قالاوای تایبه‌ت به ئاواره‌كانی ناوخۆ ئه‌و خێزانانه‌ن كه له ترسی هه‌ڕه‌شه و توندوتیژیی به‌شه‌كانی تری وڵات هه‌ڵهاتون له‌به‌ره‌ئه‌وه‌ی كوردستانی عێراق ئه‌من و ئاسایش تیایدا تاڕاده‌یه‌ك به‌رقه‌راره.
به پێی راپۆتێك كه هه‌فته‌ی پێشوو رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی (IOM) ده‌ریكردووه، هه‌رێمی كوردستان تادێت زیاتر و زیاتر ده‌بێته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و عێراقیانه‌ی له به‌غدا و شوێنه‌كاتره‌وه هه‌ڵدێن.
پارێزگای سلێمانی زیاترین ژماره‌ی خه‌ڵكانی ئاواره روویانتێكردووه له نێو هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی كوردستانی عێراقدا. به گوێره‌ی ئاماره‌كانی (IOM)، نزیكه‌ی ٦٢٣٧٠ عێراقی په‌نایان هێناوه بۆ سلێمانی و نزیكه‌ی ٨٪ ی ئاواره‌كان له كه‌مپی كاتیدا ده‌ژین وه‌كو كه‌مپه‌كه‌ی قالاوه.
به گوێره‌ی رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان و رێكخراوه‌كانی په‌رنابه‌ران، خواردن و په‌ناگه و فرسه‌تی كار گه‌وره‌ترین پێویستیه‌كانی ٢.٢ ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆی عێراقین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێویستیان به چاودێری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و فێركردن و ئاو ئاوه‌رۆی باشتر هه‌یه.
زیاتر له ١٠٠ خێزان له كه‌مپی قالاوه ده‌ژین كه خۆیان دروستیانكردووه. سیستمی ئاوه‌رۆی باش له كه‌مپه‌كه‌دا نیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ووشكبونه‌وه و سكچون و لیرده‌ركردن تیایدا بڵاوبۆته‌وه، هه‌روه‌ها ته‌والێت و ئاوی به‌لۆعه‌یان نیه. ده‌زگای ته‌ندروستی كوردستان (Kurdistan Health Foundation) هۆشداریدا كه له كه‌مپه‌كه‌دا باری پاكوخاوێنی ته‌ندروستی خراپه و بارودۆخه‌كه‌شی به هۆی گه‌رمای هاوینه‌وه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت.
نیبراس وادیعی، ١٢، جه‌سته‌ی لیری ده‌ركردووه و ده‌زگای ته‌ندروستی كوردستان – كه ئاوی خواردنه‌وه بۆ ئه‌و كه‌مپه دابینده‌كات و هه‌ر دوو هه‌فته جارێك تیمێكی پزیشكی گه‌ڕۆك ده‌نێرێته لایان - پێیانووتوه پێویسته پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بیبینێت.
نیبراس كه فرمێسك له چاوه‌كانیدا قه‌تیس بووبو وتی "براكانم ئیشیان نیه، ئیتر به چی پاره‌ی دكتۆر بده‌م؟"
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق ٢٠٠ دۆلاری داوه به هه‌ر خێزانێك له خێزانه‌كانی كه‌مپه‌كه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد و عێراقی هیچی وایان نه‌كردووه بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره هه‌ژاره‌كانی ناوخۆ. رێكخراوه‌كانی فریاگوزاری ده‌ڵێن هێنده په‌رشوبڵاون ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی شیاو خزمه‌تی هه‌موو هاوڵاتیه ئاواره‌كانی عێراق بكه‌ن.
جه‌لال مه‌حمودی سه‌رۆكی رێكخراوی مانگی سوری عێراقی كه خواردن و كه‌لوپه‌لی چێشت لێنانی بۆ كه‌مپه‌كه دابینكردووه، وتی ئه‌و رێكخراوه داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد كردووه كه‌مپه‌كه بگوازنه‌وه بۆ شوێنێك خزمه‌تگوزاری گشتی تێدابێت، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌رووی ئاواره‌كانی ناوخۆ ده‌بنه‌وه بێكاریه و ركه‌به‌ری یه‌كتر و دانیشتوانی ئه‌و شارانه ده‌كه‌ن كه په‌نایان بۆ بردووه بۆ ده‌ستكه‌وتنی كار. به پێچه‌وانه‌ی زۆر له‌وانه‌ی ئاواره‌ی سلێمانی بوون كه خاوه‌ن پیشه‌ن و خانویان له‌و پارێزگایه به‌كرێگرتووه، ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كان ده‌ژین هه‌ژارن و به‌ده‌ستی به‌تاڵ هاتوون بۆ باكور. هه‌موو به‌یانیه‌ك زۆربه‌ی پیاوانی كه‌مپه‌كه ده‌رده‌چن بۆ په‌یداكردنی ئیشی كرێكاری له سلێمانی، به‌ڵام ته‌نها هه‌ندێكیان ئیشیان ده‌ستده‌كه‌وێت.
له ژێر یه‌كێك له ره‌شماڵه‌كاندا، هه‌دیه كه ساوایه‌كه ته‌مه‌نی ته‌نها حه‌وت رۆژه، له تاو گه‌رما ده‌گریا و دایكی و باوكیشی به پارچه كارتۆنێك باوه‌شێنیانده‌كرد. زۆرجار پله‌ی گه‌رما له سلێمانی ده‌گاته ٤٥ پله سه‌دی له هاویندا.
دایك و باوكی هه‌دیه؛ حامید نه‌جمی شیعه و فاتیمه عه‌له‌وی سوننه، چه‌ند مانگێكه له گه‌ڕه‌كی سه‌یدیه‌ی شاری به‌غدا ده‌ركراوون.
حامد وتی نامه‌یه‌كی له حوسه‌ینیه‌ی گه‌ره‌كه‌كه‌یانه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌و تێیدا پێیانووتوه كه سێ رێگه‌ی له‌به‌رده‌مدایه؛ "یان گه‌ڕه‌كی سه‌یدیه به‌جێبهێڵێت، یان ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاقبدات یان ئه‌یكوژن". سه‌ره‌نجام ئه‌م ژن و مێرده به‌ره‌و كوردستان هه‌ڵهاتن.
فاتیمه پرسیاریكردوو وتی "ئه‌م مناڵه تاوانی چیه؟ ناتوانین بڕۆینه‌وه. مێرده‌كه‌م هه‌موو رۆژێك ده‌ڕواته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیشێكی ده‌ستبكه‌وێت و له‌و سه‌ره‌وه به‌ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه."
له‌میعه كه‌ریم شه‌علان، ٤٨، دایكێكی سوننه‌یه و له‌گه‌ڵ خێزانه حه‌وت كه‌سیه‌كه‌یدا له یه‌كێك له‌و ره‌شماڵانه‌دا ده‌ژی. پێشتر ئه‌و خێزانه دوكانه‌كه‌یان فرۆشتووه بۆ دانی ٦٠ هه‌زار دۆلار له به‌رامبه‌ر رزگاكردنی كچه ده ساڵانه‌كه‌ی له‌میعه پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه فڕێنرابوو. له‌میعه ناچاربوو گه‌ڕه‌كی دۆره‌ی به‌غدا به‌جێبهێڵێت پاش ئه‌وه‌ی كوڕه‌كانی یه‌كله‌سه‌ریه‌ك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سوپای مه‌هدی سه‌ر به موقته‌دا سه‌دره‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرا.
له میعه وتی "ژیانێكی پڕ چه‌رمه‌سه‌ری ده‌گوزه‌رێنین، به‌ڵام گرنگترین شت ئه‌وه‌یه سه‌لامه‌تین و كه‌س ناتوانێت ئه‌زیه‌تمان بدات." ئینجا سه‌یرێكی ره‌شماڵه‌كه‌یی كرد و وتی "ئه‌م ره‌شماڵه ناگۆڕمه‌وه به خانوه‌كه‌ی دۆره‌مان."
رێژین ئیبراهیم راهێنراوێكی ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR)ه له سلێمانی.