ژنانی مێرد رفێندراوان رووبه‌رووی ئاسته‌نگی دارایی ده‌بنه‌وه‌

ئه‌وژنانه‌ی كه‌ مێرده‌كانیان وونبوون ناتوانن یارمه‌تی حكومه‌ت به‌ده‌ستبهێنن.

ژنانی مێرد رفێندراوان رووبه‌رووی ئاسته‌نگی دارایی ده‌بنه‌وه‌

ئه‌وژنانه‌ی كه‌ مێرده‌كانیان وونبوون ناتوانن یارمه‌تی حكومه‌ت به‌ده‌ستبهێنن.

. مێرده‌كه‌ی له‌ به‌غدادی پایته‌خت رفێندراو پاش ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر پارایاندا له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی، به‌ڵام هه‌رگیز مێرده‌كه‌ی نه‌بینیه‌وه‌ته‌وه‌.



فرده‌وس، 38، خه‌ڵكی شاری سه‌دره‌ له‌به‌غداد، ناتوانێت ئیشێك په‌یدابكات و كه‌سوكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌نده‌ هه‌ژران ناتوان یارمه‌تی بده‌ن، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌سووی له‌ گوزاه‌رانێكی ناله‌باردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. فرده‌وس وتی، "نازانم چی بكه‌م. دابه‌ونه‌ریتی بنه‌ماڵه‌كه‌مان رێگره‌ له‌وه‌ی ژن ئیش بكات، به‌تایبه‌ت ژنێك له‌م حاڵه‌ی مندا."



ره‌خنه‌گران ئه‌ڵێن، ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ مێرده‌كانیان بێسه‌روشوێن بوون له‌ عێراقدا یارمه‌تییه‌كی كه‌م له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرن و هه‌روه‌ها یارمه‌تی سیسته‌می چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیش نایانگرێته‌وه‌.



هه‌رچه‌نده‌ ئامارێكی باوه‌ڕپێكراو له‌به‌رده‌ستدانییه‌، به‌ڵام له‌ كۆتایی ساڵی ڕفاندن بووته‌ دیارده‌یه‌كی باو- هه‌روه‌ها قازانجدار- به‌وپێیه‌ی كه‌ كه‌سوكاری رفێندراوان ده‌یان هه‌زار دۆلارئه‌ده‌ن له‌ پێناو ئازادكردنی ئازیزه‌كانیاندا.



به‌پێی راپۆته‌كانی په‌یمانگای بروكینزی ئه‌مه‌ریكی، دیارده‌ی رفاندن له‌ عێراقدا به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك زیادبووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ مانگی ئازاری 2006دا رۆژانه‌ 30-40 كه‌س له‌ عێراقدا رفێندراون.



له‌ زۆر حاڵه‌تدا، قوربانیانی رفێندراو هه‌رگیز ئازادنه‌كراون هه‌رچه‌نده‌ كه‌سوكاریشیان پاره‌یانداوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان.



چالاككارانی مافه‌كانی ژنان ئه‌ڵێن كه‌ ژنانی پیاوانی رفێنراو له‌ حاڵه‌تێكی سه‌ختی ده‌روونی و داراییدا ئه‌ژین و هه‌روه‌ها مه‌ینه‌تییه‌كانیشیان زیاتر بووه‌ چونكه‌ ناتوان ئه‌و كه‌مه‌ یارمه‌تییه‌ی حكومه‌ت به‌ده‌ستبهێنن كه‌ بۆ هه‌ژارترین چینی خه‌ڵك ته‌رخانكراوه‌.



ئه‌زهه‌ر شه‌رباف، راوێژكاری یاسایی له‌وه‌زاره‌تی كاروباری ژنان، وتی كه‌ له‌كاتێكدا به‌رنامه‌ی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بێوه‌ژنان و بێ دایك و باوكان و كه‌مئه‌ندامان و ته‌ڵاقدراوان ئه‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و ژنانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ مێرده‌كانیان بێسه‌روشوێنه‌.



له‌یلا كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌ی حكومه‌ت كه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، وتی كه‌ ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌سیان رفێندراوه‌ ده‌بێت هه‌ندێ فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه‌ و بیسه‌لمێنن كه‌ پێویستیان به‌یارمه‌تی هه‌یه‌.



ئه‌زهه‌ر وتی یارمه‌تییه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ 75 هه‌زار دینار بۆ یه‌ك نه‌فه‌ر و 100 هه‌زار دینار بۆ ئه‌وخێزانانه‌ی كه‌ منداڵیان هه‌یه‌،به‌ڵام ئه‌وه‌شی وت كه‌ ئه‌و یارمه‌تییه‌، "به‌شی پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خێزانه‌كان ناكات."



شه‌زا عه‌بووسی، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان و به‌رگریكه‌ێكی مافه‌كانی ژنان، وتی، ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ مێرده‌كانیان كارمه‌ندی حكومه‌ت بوون و رفێندراون موچه‌ی ساڵێكی مێرده‌كانیان وه‌رده‌گرن ئه‌گه‌ر كه‌سیان نه‌بێت بژێوی ژیانیان بۆ په‌یدابكات.



به‌ڵام، زۆربه‌ی ژنان سوود له‌و فرسه‌ته‌ وه‌رناگرن، چونكه‌ پۆلیس و ده‌زگا ره‌سمییه‌كان ئاگادارناكه‌نه‌وه‌ له‌ رفاندنی مێرده‌كانیان له‌ ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك رفێنه‌ران تۆڵه‌یان لێبكه‌نه‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2004ه‌وه‌ زۆر خه‌ڵك متمانه‌یان به‌ پۆلیس نه‌ماوه‌ چونكه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی میلیشیا دزه‌یانكردوه‌ته‌ ناو هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌. جگه‌ له‌وه‌ش، ئه‌وه‌نده‌ رێژه‌ی رفاندن زۆر بوون كه‌ پۆلیس به‌ده‌گمه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ حاڵه‌ته‌كان ئه‌كه‌ن.



شه‌زا وتی كه‌ هه‌ندێ ژن كه‌ مێرده‌كانیان ئه‌رفێنرێن ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ترسن كه‌ واز له‌ ماڵه‌كانیان ئه‌هێنن و بارئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سوكاریان بژین، "هه‌ندێ جار ژنه‌كه‌ پاش ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی ئه‌رفێندرێت راسته‌وخۆ ماڵه‌كه‌ی به‌جێ ئه‌هێڵت چونكه‌ ئه‌ترسێت له‌وه‌ی ببێته‌ ئامانجی (رفێنه‌ران)."



ختام عه‌بدولكه‌ریم عه‌زیز، چالاككارێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌و پارێزه‌رێكی پسپۆر له‌ كاروباری خێزانییدایه‌، وتی یاساكانی عێراق پشتگیری گونجاو بۆ ئه‌و خێزانانه‌ فه‌راهه‌م ناكه‌ن كه‌ ئه‌ندامانی خێزانیان رفێندراون.ئه‌و وتی كه‌ ته‌نها یاسایه‌ك كه‌ باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بكات ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1980-سه‌ره‌تای شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق-ئێران. به‌پێی ده‌بێت ئه‌و یاسایه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری یان وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایبگه‌یه‌نن كه‌ كه‌سه‌كه‌ بێسه‌روشوێنبوه‌و ئینجا پاش چوار ساڵ كه‌سه‌كه‌ به‌ مردوو له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێت، له‌و كاته‌دا ئه‌ندامانی خێران رێگه‌یان پێده‌درێت كه‌ میرات وه‌رگرن.



ئه‌زهه‌ر وتی وه‌زاره‌تی كاروباری ژنان پشتگیری له‌ یاسایه‌ك كردبوو كه‌ یارمه‌تی دارایی و ته‌ندروستی وهه‌ندێ یارمه‌تی تر بۆ ئه‌وژنانه‌ دابینده‌كات كه‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی بژێوییان نییه‌. یاساكه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی په‌رله‌مانه‌وه‌ دارێژرا، به‌ڵام له‌ مانگی ئایاردا وه‌ستێنرا.



ئه‌زهه‌ر وتی، هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی وداد و كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پرۆژه‌ یاساكه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی گوایه‌ حكومه‌ت بودجه‌ی بۆ به‌رنامه‌كه‌ دانه‌ناوه‌و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌كه‌ تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ئه‌كات.



شه‌زا وتیكه‌ به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌ هه‌وڵدان بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاساكه‌. هه‌روه‌ها ختام كه‌ حكومه‌ت هانده‌دات چاوبخشێننه‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌ی یارمه‌تیداندا.



وئام جاسم، چالاككارێكی مافه‌كانی ژنان له‌ رێكخراوی الفجر المراء له‌ به‌غداد، وتی له‌كاتێكدا كه‌ رێكخراوه‌كه‌ی هه‌وڵیداوه‌ كه‌ سه‌رنجی لایه‌نه‌كان به‌لای ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا رابكێشێت، به‌ڵام تا ئێستاش له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ پشتگوێخراوه‌.



وئام گه‌شبین نییه‌ كه‌ حكومه‌ت هیچ هه‌نگاوێك بهاوێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ژنانی مێرد رفێندراو، "مافه‌كانی ژنان ته‌نها دروشمن به‌ده‌ست سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه‌."



هند سه‌فار و زه‌ینه‌ب ناجی دوو رۆژنامه‌نووسی راهێنراوی ئه‌نستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتین له‌ به‌غداد.
Frontline Updates
Support local journalists