ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆلێرا له کوردستان
ئازیز مه‌حمود له سلێمانی
ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆلێرا له کوردستان
ئازیز مه‌حمود له سلێمانی
دكتۆر زریان وتیشی"ترسی جدیمان هه‌یه له بڵاوبونه‌وی په‌تای كۆلێرا."
حاڵی حازر له‌سلێمانی نه‌خۆشی سكچون و ڕشانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و ڕۆژانه نزیكه‌ی 25 كه‌س ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌رپرسان ترسیان هه‌یه كه حاڵه‌ته‌كان روو له زیادبوون بكه‌ن.
ساڵی ڕابردوو 13 كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشی په‌تای كۆلێراوه گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌هه‌زاران كه‌سیش له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ ئه‌نجامدرا.
شاری سلێمانی له‌ساڵی ڕابردوودا زۆرترین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی توشبوان به په‌تای كۆلێرای به‌خۆیه‌وه بینی.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی دهلَێن كه هه‌رچه‌نده له‌ساڵی 2008 دا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی كۆلێرا تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام ترس له‌بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه زۆره و تیمی تایبه‌تیان بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دروستكردوه.
دكتۆر زریان عوسمان وتی كه به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌یان داناوه بۆ ڕووبهڕوبونهوی نه‌خۆشیه‌كه، ئه‌مه‌ش به دروستكردنی تیمی گه‌ڕۆك له شار‌و شارۆچكه‌كاندا ،پشكنینی وردی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، دروستكردنی ژووری عه‌مه‌ڵیات، دابینكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت و هێنانی بڕه ده‌رمانی پێویست.
هه‌روه‌ها وتی كه له مانگی ئایاردا سه‌وزه‌یان لهبازهڕهكانی هه‌رێمدا قه‌ده‌غه كردوه بۆ ڕێگه‌گرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێن به‌هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ده‌زانن، زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی ده‌وروبه‌ری ئاوی بیر‌و تانكه‌ر به‌كارده‌هێنن بۆ خواردنه‌وه.
له‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی نهندورستی حكومه‌تی هه‌رێمدا داوا له هاوڵاتیان ده‌كرێت كه ئاوی بیر بۆ خواردنه‌وه به‌كار نههێننن به‌ڵام به‌شێكی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه تازه دروستكراوه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه‌و پشتیان به‌ئاوی بیر به‌ستوه.
به‌ده‌یان گه‌ڕه‌ك تائێستا خزمه‌تگوزاری ئاو و ئاوه‌ڕۆیان بۆ دابین نه‌كراوه، ئه‌م ناوچانه‌ش ترسی زۆری ڵای به‌رپرسانی ته‌ندروستی دروستكردوه كه نه‌خۆشیه‌كه تێدا بڵاوببێته‌وه.
گه‌ڕه‌كه تازه دروستكراوه‌كانی شاری سلێمانی، ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون له‌خۆرئاوای شاری سلێمانی، قه‌زای چهمچهمالَ، ناحیه‌ی ته‌كییه، له‌و شوێنانه‌ن كه ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرای لێده‌كرێت به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌ت گوزاری پێویست له‌و ناوچانه‌دا.
ساڵێك به‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرادا تێپه‌ڕیوه‌و تائێستا كێشه‌ی ئاو‌و خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ر نه‌كراوه كه هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوهنهوی نه‌خۆشیه‌كه‌ن.
د.شێركۆ عه‌بدوڵا ـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی وتی كه ڕێژه‌ی توشبوان به په‌تای سكچون و ڕشانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رز بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی"له‌سلێمانی ئاوی پاك زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌ست هاوڵاتیان ده‌كه‌وێت."
دكتۆر شێركۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌كاندا تیمی تایبه‌تیان بۆ به‌هاناچونی هاوڵاتیان و توشبوان به سكچون و ڕشانه‌وه دروستكردوه.
جوتیار نوری جێگری پارێزگاری سلێمانی وتی که له کۆتایی مانگی نیساندا بڕی 25 ملیارد دینار ته‌رخان كراوه بۆ شاری سلێمانی به‌هه‌موو قه‌زاو ناحیه‌كانی یه‌وه بۆ ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی وشكه ساڵی و ڕێگه گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا.
هه‌روه‌ها وتیشی"پێویسته خه‌ڵكیش خۆی وریا بێت خۆی بپارێزێت ئاو بكوڵێنێت ئینجا به‌كاری بێنێت یان به به‌كارهێنانی كلۆر بۆ بیره‌كانیان."
به‌پێی ئامارێكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌ناوی له‌سلێمانی له‌مانگی 3 ئه‌مساڵدا 260 حاڵه‌تی سكچون و ڕشانه‌وه تۆماركراوه، له‌مانگی 4 یشدا ژماره‌كه بۆ نزیکه‌ی 400 حاڵه‌ت به‌رزبوه‌ته‌وه.
د.مه‌حه‌مه‌د عومه‌ر مه‌حه‌مه‌د ـ پسپۆڕی هه‌ناوی و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری هه‌ناوی له‌سلێمانی وتی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی توشبوان به په‌تای سكچون زیادی كردوه‌و ئه‌مه‌ش ترسی سهرههلَدانی نه‌خۆشی كۆلێرای ڵای ئه‌وان دروست كردوه.
وتیشی"گرنگترین شت خۆپاراستنه نه‌ك چاره‌سه‌ركردن، ناكرێت ئێمه خلَك چاره‌سه‌ر بكه‌ین و دوای ماوه‌یه‌ك توش بێته‌وه، پێویسته حكومه‌ت خزمه‌تگوزاری ته‌واو دابین بكات."
د.مه‌حه‌مه وتی كه ده‌رمانی پێویستیان بۆ ڕووبهڕوبوهنهوهی نه‌خۆشیه‌كه هه‌یه، هه‌روه‌ها دووجۆر ده‌رمانیان بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه توشی نه‌خۆشی كۆلێرا ده‌بن ئه‌ویش(Doxycycline ) و (Ciprofloxacin).
ڕۆژانه چه‌ندین كه‌س ڕوو له‌نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیسه‌وه توشی سكچون و ڕشانه‌وه ده‌بن.
عه‌ونی محه‌مه‌د25 ساڵ خوێندكاری قۆناغی یه‌كه‌م له كۆلێژی كوردستان بۆ پێگه‌یاندنی پێش نوێژ‌و وتارخوێنی ئاینی، ماوه‌ی سێ ڕۆژه له‌نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی له‌سلێمانی كهوتوهوهو 13 بتڵَ ئاوی تێكراوه.
عه‌ونی وتی كه به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیسه‌وه له‌به‌شه ناوخۆییه‌كه‌یان له نیوه‌شه‌ودا توشی سكچون و ڕشانه‌وه بوه.
ئه‌و باسی له ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كه‌ی كرد كه ڕه‌نگی زۆر زه‌رده‌و پیسبووه.
جگه له عه‌ونی سێ له هاوڕێكانی تری هه‌مان به‌شه ناوخۆییهكه توشی هه‌مان نه‌خۆشی بوون و ئێستا پێكه‌وه له یه‌ك ژووردا و له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه كه‌وتوون و چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ كراوه.
عه‌ونی وتی"ئه‌و ئاوه‌ی كه بۆ خواردنه‌وه به‌كاری ده‌هێننین زۆر پیسه، هه‌روه‌ها فێنككهرهوهكانیشمان كارناكه‌ن."
لهگهڵَ باسكردنی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا له كوردستاندا ترسێكی زۆری لای هاوڵاتیانی شاره‌كه دروست كردوه.
سه‌بیحه مه‌جید، 45 ، ژنی ماڵه‌وه دانیشتوی یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی یه وتی"ترسم هه‌یه له خواردنه‌وه‌ی ئاوی بیره‌كه‌مان بۆیه ناچارم بیكوڵێنم پێش به‌كارهێنانی به تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه ئه‌گه‌ری سكچون و ڕشانه‌وه له ئارادایه."
وتیشی"حكومه‌ت نه‌یتوانیوه خزمه‌ت گوزاری ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ بگه‌یه‌نێته گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان گه‌ر كه‌سێكیش توشی ئه‌و نه‌خۆشی یه ببێت ئه‌وا ئه‌و لێی به‌رپرسیار ده‌بێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی وتی"تا خزمه‌تگوزارییه‌كی باش بۆ هاوڵاتیان دابیننه‌كرێت، ناتوانرێت په‌تای كۆلێرا كۆنتڕۆلَ بكرێت."