پێوه‌بوون به گه‌مه‌ی سه‌رزه‌نشتكاری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا
به‌لای رۆژنامه‌نووسێكی IWPRه‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانی عێراق گرنگی خۆیان له‌ده‌ستدا به‌هۆی تۆمه‌تی به‌دڕه‌فتاری له‌دژی كه به‌لایه‌وه جێگای سه‌رسامی بوو.
پێوه‌بوون به گه‌مه‌ی سه‌رزه‌نشتكاری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا
به‌لای رۆژنامه‌نووسێكی IWPRه‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانی عێراق گرنگی خۆیان له‌ده‌ستدا به‌هۆی تۆمه‌تی به‌دڕه‌فتاری له‌دژی كه به‌لایه‌وه جێگای سه‌رسامی بوو.
ئه‌و رۆژه‌م به سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له گه‌ڕه‌كێكدا ده‌ستی پێكرد و له‌وێ ده‌بوایه دوو كاتژمێر وه‌ك چاودێرێكی سه‌ربه‌خۆی رێكخراوێكی ناوخۆیی به‌ڕێ بكه‌م.
كاتژمێر ٧.٤٥ خولهك گه‌یشتم، واته چارهگێگ به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌سپێ بكات. پێش ئه‌وه ده‌نگده‌ران ریزیان به‌ستبوو.
چه‌ند خێزانێك به‌ته‌واوی جلی كوردیان پۆشیبوو، پیاوه‌كان رانك و چۆغه و پشتێنیان له‌به‌ربوو، ژنانیش جلی ره‌نگاو ره‌نگ و پولهكهداریان پۆشیبوو. منداڵان به‌و ناوه‌دا ئه‌هاتن و ئه‌چوون، هێنده بچووك بوون كه بۆ ده‌نگدان نه‌شیاو بوون به‌ڵام حه‌زیان ئه‌كرد ته‌ماشا بكه‌ن. كه‌سانی زۆر به‌ته‌مه‌نیش له‌وێ بوون. هه‌ندێكیان به كورسی په‌ككه‌وته هاتن. خه‌ڵكه‌كه له ریزه‌كه‌دا جێیان بۆ چۆڵ كردن.
بارودۆخه‌كه به‌گشتی نه‌ورزۆی خسته‌وه یادم، ئه‌و رۆژه‌ی هه‌موو به‌هارێك فیستڤاڵی سه‌ری ساڵی كوردی تێدا ئه‌نجام ئه‌درێ. له نه‌ورۆزیشدا خه‌ڵك به جل و به‌رگی جوان و رازاوه ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
گه‌لانی تر وڵاتی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه‌ی كورد بۆمان ده‌ركه‌وتووه ده‌بێت به‌شێك بین له وڵاتێكی تر، پێمان خۆش بێت یان نا.
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ساڵ جیاواز بوو له هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی تر كه من بیرم بێت. له رابردوودا، ده‌نگمان به حزبه به‌هێزه‌كان ده‌دا، ئه‌وانه‌ی ئێمه پێمان وابوو دۆزی كورد له نێو عه‌ره‌به‌كانی عێراقدا به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن.
ئه‌مجاره گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی به‌هێز ده‌ركه‌وت و هه‌وڵیدا چنگی حزبه كاربه‌ده‌سته‌كان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه شل بكاته‌وه.
ئه‌گه‌ر له رابردوودا خه‌ڵك بۆ كوردستان ده‌نگیان دابێت، بۆ مافی هه‌بوونی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌نگمان دابێت، ئه‌مجاره‌یان ده‌نگیان بۆ ئه‌وه دا چۆن ئه‌م هه‌رێمه به‌ڕێوه ببردرێت.
من پارێزه‌رم و رۆژنامهنووسیشم. كاروباری دادگاكانی سلێمانی سه‌ریان قاڵ كردووم و له‌م ماوه‌یه‌ی دواییشدا كاتێكی ئه‌وتۆم بۆ سیاسه‌ت نه‌بوو.
هه‌رچه‌نده له رۆژی هه‌ڵبژاردن ناكرێت خۆت له سیاسه‌ت به‌دوور بگریت، له‌و رۆژه‌دا سیاسه‌ت به‌شێكه له رابردووت. ئه‌و قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌م ناسیه‌وه كه بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه بوو. كاتێك منداڵ بووم له گۆڕهپانهكانیدا یاری تۆپی پێمان ئه‌كرد.
له‌نێو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ریزیان به‌ستبوو چه‌ند كه‌سێكم ناسی. له‌نێوانیاندا هاوڕێیه‌كی قوتابخانه كۆنه‌كه‌م هه‌بوو كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر په‌یوه‌ندیم پێیه‌وه نه‌ما كاتێك چووه پاڵ ده‌یان هه‌زار گه‌نجی كورد كه وڵاتیان به‌جێهێشت و به‌دوای ژیانێكی نوێ‌دا له ئهوڕپادا ده‌گه‌ڕان.
به‌م دواییه بیستبووم به‌زۆر له به‌ریتانیا نێردراوه‌ته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان. به‌ریتانیا گۆڕیبووی. جوانپۆش بوو، جلی وا سه‌رسوڕهێنه‌ری پۆشیبوو كه له دووكانه‌كانی لای خۆمان ده‌ست ناكه‌وێ. له‌هه‌مووی گرنگتر، سمێڵی نه‌مابوو، ئه‌و سمێڵه‌ی لێره له قۆناغی گه‌شه‌كردندا به نیشانه‌ی پیاوه‌تی دائه‌نرێت.
چه‌ند جارێك چوومه‌ته به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا به‌ڵام هه‌رگیز مه‌یلی ئه‌وه‌م لادروست نه‌بووه له‌و وڵاتانه بگیرسێمه‌وه. هه‌ر كاتێك له ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕامه‌وه، هاوڕێكانم گاڵته‌یان پێ ئه‌كردم و به گێل ناویان ئه‌بردم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لی مانه‌وه‌م له ئه‌وڕپا نهقۆستبوویهوه.
ئه‌و هاوڕێیانه‌م پێیان ده‌وتم، "خه‌ڵكی تر ژیانی خۆیان ئه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه تا بگه‌نه رۆژئاوا". "تۆ به فڕۆكه ئه‌چیته ئه‌وێ و ژنی جوانیش بیره‌ت بۆ ئه‌هێنن. كه‌چی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه ده‌ده‌یت؟"
هه‌رگیز پێم وانه‌بووه گه‌ڕانه‌وه‌م هه‌ڵه‌یه. خانه‌واده‌ی خۆم هه‌یه و ئهركێكیشم به‌رامبه‌ر به واڵاتهكهم له ئه‌ستۆ دایه. پێم باشتره لێره رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببمه‌وه نه‌ك له شوێنێك له ئه‌وڕوپا دابینشم و سه‌یری یاری به‌رشلۆنه بكه‌م له ته‌له‌فزیۆنه‌وه.
بنكه‌كه زۆر گه‌رم بوو، كاره‌با هه‌ر ئه‌بڕا و فێنككهرهوهكانیش ئهكوژانهوه. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به ریز وه‌ستابوون به ناسنامه‌كانیان باوهشێیان له‌خۆیان ئه‌كرد.
له یه‌كێك له وێستگه‌كاندا، خانمێكی به‌ته‌مه‌ن په‌نجه‌ی شایه‌تمانی چه‌پی له‌بری هی ده‌ستی راستی خسته ناو مهرهكهبهوه. بوو به هه‌ڵڵا كاتێك خه‌ڵكه‌كه هاواریان كرد و هه‌وڵیاندا هه‌ڵه‌كه‌ی راست بكه‌نه‌وه. ژنه‌كه هه‌ر ئه‌یوت، "نازانم، ته‌نها ویستم ده‌نگ بده‌م."
له بنكه‌كه‌دا ژنێكی گه‌نجم بینی خه‌ریك بووم ئۆقره‌ی لێ ئه‌بڕا چونكه ناوی خۆی له تۆماری ده‌نگده‌ران نه‌دۆزیه‌وه. ده‌ستیكرد به تۆمه‌تباركردنی به‌رپرسان. "بۆچی ناوم لێره نییه؟ ده‌نگ ناده‌م، ده‌چمه‌وه،" ژنه‌كه وتی.
كاتژمێر ١٠:٣٠ خوله‌كی به‌یانی، كاره‌كانم وه‌ك چاودێرێكی هه‌ڵبژاردن ته‌واوكرد، مۆری سه‌ر چه‌ند سندوقێكی ده‌نگدانم پشكنیبوو و چه‌ند تێبینییهكیشم نووسیبوو. له هه‌مان بنكه ده‌نگم دا و دواتر ته‌واوی ئه‌و رۆژه‌م به كاركردن له‌گه‌ڵ دوو رۆژنامه‌نووسی بیانی به‌سه‌ر برد.
ئه‌و شه‌وه تۆزێك دوای نیوه شه‌و كه هێشتا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه بووم، زه‌نگی مۆبایله‌كه‌م لێیدا.
دایكم بوو. زۆر نیگه‌ران بوو و خه‌ریك بوو بگریێت، داوای لێكردم بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه. به‌په‌له گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه و بینیم ته‌واوی خێزانه‌كه‌م نه‌خه‌وتوون و چاوه‌ڕێی منیان ئه‌كرد.
كه‌ناڵێكی ناوخۆیی به‌هێز كه سه‌ر به یه‌كێك له دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌یه، چاودێرێكی هه‌ڵبژاردنی به‌وپه‌ڕی به‌دڕه‌فتاری تۆمه‌تبار كردبوو، ناوی یه‌كه‌می ئه‌و چاودێره‌ش هه‌مان ناوی من بوو. ناوی كۆتایی ئه‌و چاودێرهیان نه‌هێنابوو، ئه‌مه‌ش گومانی خستبووه سه‌ر من.
وادیاره ئه‌و پیاوه بینرابوو پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ گروپێكی ئۆپۆزسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی شاره‌كه دابه‌ش كردبوو. به‌پێی یاساكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، كه‌س بۆی نییه له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدان بانگه‌شه بۆ لایه‌نێك بكات. ئه‌گه‌ر چاودێرێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن كارێكی وه‌ها بكات، ئه‌وا هه‌م دوور له ره‌وشت و هه‌م نایاساییه.
به خانه‌واده‌كه‌م وت به‌خه‌ونیش بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه پێگه‌ی خۆم وه‌ك چاودێرێك بۆ خاتری هیچ سیاسه‌تمه‌دارێك به‌خراپی به‌كار بهێنم. هه‌روه‌ها نه‌متوانیوه سازش له‌سه‌ر رۆڵی خۆشم وه‌ك په‌یامنێرێكی سه‌ربه‌خۆ بكه‌م و پاڵپشتی له یه‌كێك له لیسته‌كان بكه‌م.
ئه‌و تۆمه‌ته‌ی له ته‌له‌فزیۆن باسكرابوو ترسناك بوو به‌ڵام زۆر دیاریكراو نه‌بوو. سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك، هه‌زاران كه‌س له‌م شاره هه‌مان ناوی منیان هه‌یه. جگه له‌مه‌ش، به‌شێكی زۆر له شاهێدحاڵه‌كانی بنكه‌كه ده‌یانتوانی شاهێدی له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه من هیچ یاسایه‌كم پێشێل نه‌كردبوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌وانه‌یه ته‌نها چه‌ند چاودێرێكی هه‌ڵبژاردن له‌م شاره‌دا ناوی یه‌كه‌میان وه‌ك ناوی من بێت. ئایا خه‌ڵكانێك له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌توانن گومانم لێ بكه‌ن؟
له‌به‌ر خاتری خێزانه‌كه‌م و خودی ناوبانگی خۆم، ده‌بوایه بێ تاوانی خۆم بسه‌لمێنم. به‌ڵام نه‌مزانی ئه‌و كاره چه‌نده قورسه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تبكه‌مه‌وه، سه‌ره‌تا ده‌بوو بمسهلماندایه ئاخۆ له راستیدا له‌دژی من بووه یان نا.
په‌یوه‌ندیم به چه‌ند په‌یامنێرێكی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌وه كرد. وتیان جگه له‌وه‌ی له هه‌واڵه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه هیچ زانیارییه‌كی تر له‌ئاردا نییه. پێشنیاریان بۆ كردم كه به ساده‌یی له نووسراوێكدا شوێنی خۆم له رۆژی هه‌ڵبژاردندا بخه‌مه‌ڕوو.
بۆ یه‌كه‌مجار له راپه‌ڕینی ١٩٩١ی كورده‌كان له دژی سه‌دام حوسێن گوێم له وشه‌ی دیموكراسی بوو. ئه‌و كاته ته‌مه‌نم ١١ ساڵ بوو و نهم ده‌زانی ئه‌و وشه‌یه مانای چییه.
ئه‌و كاته، وشه‌ی كوردستان و پێشمه‌رگه به‌لامه‌وه مانای زیاتریان هه‌بوو. هه‌ر كاتێك گوێم له‌و وشانه ئه‌بوو شتێك له ناخمه‌وه ئه‌جوڵا.
له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونم له مانای دیموكراسی گه‌یشتم. كاتێكیش له‌گه‌ڵ رێكخراوه بیانییه‌كاندا ده‌ستم به‌كاركردن كرد، له‌ته‌ك وشه‌ی دیموكراسییه‌وه وشه‌ی تریشم بیست وه‌ك ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ.
ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه ده‌یبینین له راستیدا دیموكراسی نییه. له ژیانی سیاسیشماندا، هێشتا فێری ئه‌وه نه‌بووین به‌رامبه‌ر قبوڵ بكه‌ین، جیاوازی قبوڵ بكه‌ین.
وه‌ك كورده‌كانی عێراق، پێم وایه ئێمه هه‌میشه هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌مان كردووه خۆمان به‌و شوێنانه به‌راورد كردووه كه له ئێمه خراپترن. ئێمه ده‌ڕوانینه سۆماڵ یان ئه‌ریتریا یان ناوه‌ڕاستی عێراق تا خۆمان باشتر بێته به‌رچاو. به‌ڵام هه‌رگیز سه‌یری ئه‌و نموونانه ناكه‌ین كه له ئێمه باشترن، تا بزانین چۆن ئێمه خۆمان باشتر بكه‌ین.
هه‌ڵه‌ی خۆمانه نه‌گه‌یشتووین به‌و خه‌ونه‌ی هه‌موومان له‌پێناویدا شه‌ڕمان ئه‌كرد. من لۆمه‌ی كه‌سی تر ناكه‌م، بێ گومان نه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و نه عێراقییه‌كانی به‌غدا.
ئێمه له كوردستاندا هه‌موو شتێكمان هه‌یه - هه‌موو شتێك جگه له هه‌ستی خۆبه‌ڕێوه‌بردنمان به شێوه‌یه‌كی دروست.
رێباز مه‌حمود رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی IWPRه له سلێمانی.