پوخته‌ی پرۆژه‌كان
عێراق: كانوونی دووه‌می ٢٠٠٩
پوخته‌ی پرۆژه‌كان
عێراق: كانوونی دووه‌می ٢٠٠٩
زیاتر له ٢٠٠ رۆژنامه‌نووس له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق مه‌شقیان پێكرا تا روماڵی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن كه له ٣١ی كانوونی دووه‌م سازكرا.
هۆڵه‌كانی راهێنانی په‌یمانگاكه له هه‌ولێر و سلێمانی له باكووری عێراق به‌درێژایی كانوونی دووه‌م راهێنراوهكانیان له‌خۆگرتبو كه زۆربه‌یان په‌یامنێر و موحه‌ریری رادیۆی نه‌واو و ده‌نگه‌كانی عێراق بوون. ئه‌مانه‌ش دوو ده‌زگای هه‌واڵی به‌ناوبانگن و هاوكاری IWPR یان كرد بۆ روماڵكردنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل.
په‌یامنێران فێركران چۆن ریبۆرتاژ و شیكاری هه‌واڵی و هه‌واڵی به‌په‌له و كورته‌ی هه‌واڵه‌كان بنووسن، موحهریرهكان فێركران چۆن ده‌قێك پوخته بكه‌ن و دووباره دایبڕێژنه‌وه. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسانی رادیۆش رێنماییان له‌سه‌ر لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كان پێدرا.
دواتر ئه‌م په‌یامنێرانه به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان نارد بۆ هه‌ر یه‌كه له رۆژنامه و رادیۆی مێترۆ كه ماوه‌كه‌ی یه‌ك كاتژمێر بوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ته‌رخانكرابوو.
مێترۆ، كه به عه‌ره‌بی و كوردی بڵاوكرایه‌وه له ١٦ لاپه‌ڕه پێكهاتبوو، راپۆرتهههواڵ و شیكردنه‌وه و ریپۆرتاژ و وتار و هه‌روه‌ها فۆتۆی رۆژنامه‌وانی له‌خۆگرتبوو. مێترۆ هه‌لێك بوو بۆ په‌یامنێران و موحهریران بۆ پراكتیزه‌كردنی ئه‌و وانانه‌ی له كۆرسه‌كه‌دا فێری بوون. له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، بیست ژماره‌ی بێ به‌رامبه‌ر له رۆژنامه‌كه بڵاوكرایه‌وه.
هیوا عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی IWPR له عێراق، وتی مه‌به‌ست له پڕۆژه‌ی مێترۆ "به‌خشینی زانیاری سوودبه‌خش و بێلایه‌ن و بابه‌تییانه بوو به خوێنه‌ران".
"مێترۆ هه‌وڵێك بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه عێراقییانه‌ی له لایه‌ن IWPR ه‌وه مه‌شقیان پێكراوه تا بتوانن بڵاوكراوه‌یه‌كی رۆژانه و به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆیی به‌به‌رزترین ستانده‌ر به‌رهه‌مبهێنن،" هیوا وتی.
هه‌روه‌ها وتی IWPR تیمێكی پێكهێنا له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌كانی عێراق و رادیۆی نه‌وا "كه تۆڕێكی به‌رفراوانیان له په‌یامنێران هه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق و دوو ده‌زگای خاوه‌ن به‌های سه‌ربه‌خۆیی و بێ لایه‌نین له رۆژنامه‌نیدا".
موحهریرهكانی ئه‌م دوو ده‌زگایه ستایشی IWPR یان كرد بۆ باشتركردنی تواناكانی په‌یامنێره‌كانیان و مهشقپێكراوهكانیش وتیان سوودیان له شاره‌زایی كه‌سانی په‌یمانگه‌كه وه‌رگرتووه.
كه‌وسه‌ر عه‌بدولئه‌میر كه په‌یامنێرێكی ده‌نگه‌كانی عێراقه و كۆرسێكی IWPR ی بینیوه، وتی سودی له‌و رێنماییانه وه‌رگرتوه كه راهێنه‌رانی پهمانگاكه پێیانداوه.
عه‌بدولئه‌میر وتی تاوتوێكردنی بیرۆكه‌ی ستۆری و بره‌ودان به ستۆری له‌گه‌ڵ موحهریرهكانی په‌یمانگاكه له كاتی راهێنانه‌كه‌دا "زۆر سوودبه‌خش بوون".
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له ١٤ پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو. سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای كه‌ركووك هه‌ڵبژاردنیان تێدا ئه‌نجام نه‌درا.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له كوردستانی عێراق له ناوه‌ڕاستی مایسدا ئه‌نجام بدرێت.
چاپی كوردی رۆژنامه‌ی مێترۆ بۆ ئه‌وه‌بوو رۆژانه زانیاری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له سه‌رتاسه‌ری عێراقه‌وه بگه‌یه‌نێته خوێنه‌ری كورد.
"راسته هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌نه‌چوو، به‌ڵام رووداوه‌كانی به‌شه‌كانی تری عێراق كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه هه‌یه،" توانا عوسمان، موحهریرێكی كوردی IWPR له باكووری عێراق، وتی.
رادیۆی مێترۆ عێراق به زمانی عه‌ره‌بی له رادیۆی نه‌وا په‌خش ده‌كرا كه راپۆرتی رادیۆیی و ئهنساتی میدیا و دیدار و ووتار و ریپۆرتاژی له‌خۆگرتبو له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له خه‌ڵكه‌وه. ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌ر رۆژێك تیشكی ده‌خسته سه‌ر شارێكی عێراقی تا رووناكی بخاته‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌و شوێنه‌دا.
"ئێستا كه په‌یامنێره‌كان هه‌ڵساون به پراكتیزه‌كردنی ئه‌و شتانه‌ی له كۆرسه‌كان فێری بوون، تواناكانیان بۆ كاری رۆژنامه‌وانی زۆر گۆڕاوه،" ئیمتیاز دیاب، به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی مێترۆ عێراق و شاره‌زایه‌كی دێرین له به‌شی عه‌ره‌بی بی بی سی، وتی.
عه‌ممار شابه‌نده‌ر، به‌رپرسی ستافی IWPR له عێراق و سه‌رپه‌رشتیاری مێترۆ وتی په‌یمانگاكه ئه‌و به‌رنامه تایبه‌ته‌ی به هه‌ڵبژاردن داڕشت "وه‌ك ئامرازێك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دیموكراسی. "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌میشه به‌شێكی زۆر گرنگه له پڕۆسه‌ی دیموكراسی، بۆیه ئێمه‌ش هه‌وڵمان دا پاڵپشتی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین له عێراقدا."
هۆگر حه‌سه‌ن وه‌رگێڕ و موحه‌ریری كوردی IWPRه له هه‌ولێر.