ململانێی نێوان مالیكی و سه‌در له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامه
هێشتا كۆده‌نگیه‌ك نیه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێ كێبڕكێی كۆنترۆڵكردنی جه‌ماوه‌ری شیعه له عێراقدا ئه‌باته‌وه.
ململانێی نێوان مالیكی و سه‌در له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامه
هێشتا كۆده‌نگیه‌ك نیه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێ كێبڕكێی كۆنترۆڵكردنی جه‌ماوه‌ری شیعه له عێراقدا ئه‌باته‌وه.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا له رۆژی ٣ی نیساندا، مالیكی ئیدیعای سه‌ركه‌وتنی كرد دوای هه‌فته‌یه‌ك له پرۆسه‌ی سه‌ربازی له دژی میلیشیای سوپای مه‌هدی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در له شاری به‌سره. هه‌روه‌ها به‌ڵێنیدا فرسه‌تی كار و یارمه تی بۆ خه‌ڵكی به‌سره دابینبكات و زیاتر میلیشیاكان له شاری سه‌در و گه‌ڕه‌كی شوعله‌ی به‌غدا ته‌فروتونابكات كه سوپای مه‌هدی له‌و دوو شوێنه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی هه‌یه.
به‌ڵام هه‌ندێك له شیكارزانان پرسیاری ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ئایا حكومه‌ت ئه‌و شه‌ڕانه‌ی برده‌وه یان ئه‌و شه‌ڕانه بونه هۆی به‌هێزكردنی جه‌ماوه‌رێتی (شه‌عبیه‌تی) موقته‌دا سه‌در. شه‌ڕه‌كان له به‌سره له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هێوربونه‌وه كاتێك سه‌در فه‌رمانیكرد به چه‌كداره‌كانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان نه‌مێنن.
راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس له ٤ی نیساندا وتی مالیكی فه‌رمانیكردوه به وه‌ستاندنی هێرشه‌كان له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی شیعه دوای ئه‌وه‌ی سه‌در سكاڵای ئه‌وه‌یكردبو كه پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردن به‌رده‌وامه ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانیكردوه به چه‌كداره‌كانی ته‌قه بوه‌ستێنن. ئه‌و راپۆرته ئه‌وه‌شی وت كه سه‌ره‌ك وه‌زیران دوای ئه‌وی وادیاربو سه‌در ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه ئه‌گه‌ر ده‌ستگیركردنی لایه‌نگرانی به‌رده‌وامبێت ئه‌وا ده‌ستده‌كاته‌وه.
عامر فه‌یاز، پرۆفیسۆری زانسته سیاسیه‌كان له زانكۆی به‌غدا وتی سوپا به‌باشی ئاماده‌نه‌بوو بۆ ئه‌و پرۆسه سه‌ربازیه.
هه‌روه‌ها وتی، "ئه‌و راستیه‌ی كه ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئاسایش خۆیان ته‌سلیمی بزاوتی سه‌در ده‌كرد به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشتگیریه‌كی جه‌ماوه‌ری هه‌یه."
تێستێكی تر بۆ ئاستی پشتگیریكردن له سه‌در هه‌فته‌ی داهاتو دێته پێشه‌وه. ئه‌و پیاوه ئایینیه دوایكردوه یه‌ك ملیۆن عێراقی بێنه سه‌ر جاده بۆ ئه‌نجامدانی رێپێوانێك دژی داگیركاری ئه‌مریكا له رۆژی ٩ی نیساندا كه پێنجه‌مین ساڵیادی كه‌وتنی به‌غدایه. هه‌فته‌ی پێش‌و، ئه‌مریكا پشتیوانی پرۆسه سه‌ربازیه‌كانی كرد له رێگه‌ی بۆردومانكردنی بارگاكانی سه‌دره‌وه له به‌غدا و به‌سره.
ئوسامه نجێفی، ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌ر به لیستی عێراقیه‌ی عه‌لمانی وتی ئێران هاته ناوه‌وه و ئاگربه‌سته‌كه‌ی به‌ئه‌نجامگه‌یاند له نێوان سه‌در و حكومه‌تی عێراقی پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند نوێنه‌رێكی هاوپه‌یمانی عێراقی یه‌كگرتو كه مالیكی ئه‌ندامه تێیدا سه‌ردانی ئێرانیان كرد.
نجێفی وتی، "ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له به‌سره به‌ئاشكرا دیاره و له ئاستێكی به‌رزیشدایه. ئێران یارمه‌تی سه‌ربازی میلیشیاكان ئه‌دات و ته‌نانه‌ت زانیاری هه‌واڵگریشیان پێده‌دات."
نجێفی وتی پێیوایه پێكدادانه‌كان له ناكۆكیه سیاسیه‌كانی نێوان سه‌در و مالیكیه‌وه سه‌ریانهه‌ڵدا و ئیدیعاكانی حكومه‌تیشی ره‌تكرده‌وه كه پێویستی به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی هه‌بوه بۆ له‌ناوبردنی میلیشیاكان كه له یاسا ده‌رچون و هه‌ڕه‌شه له ره‌وشی ئه‌منی ئه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی، "ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌ی له به‌سره، شه‌ڕێكی سیاسی و حیزبیه، شه‌ڕێك نیه عه‌سه‌به‌كانی شاره‌كه‌ی كردبێته ئامانج."
ئه‌و بۆچونه‌ی نجێفی هه‌مان بۆچونی ئه‌وانه‌یه كه بڕوایان وایه هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٨ بوه هۆی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له نێوان حزبه شیعیه ركابه‌ره‌كاندا له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی ئه‌و شاره به نه‌وت ده‌ڵه‌مه‌نده. بزاوتی سه‌در جار دوای جار حزبی ده‌عوه‌ی مالیكی و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی خاوه‌ن نفوزی به‌وه تاوانبارده‌كرد كه ده‌زگا ره‌سمیه‌كانی وه‌كو ده‌زگای پۆلیس به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی بكه‌نه ئامانج.
فه‌لاح شه‌نشه‌لی ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در وتی، "ئێمه ئه‌زانین و مالیكیش ئه‌زانێت ئه‌وانه كه سه‌روه‌ت و سامان له به‌سره ئه‌دزن و نه‌وت به‌قاچاغ ئه‌به‌ن گروپه سیاسیه‌كانی ترن و ره‌وتی سه‌در نیه. به‌ڵام مالیكی هه‌ر سوره له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌در."
"هۆیه‌كه‌شی ئاشكرا دیاره، له‌به‌ر ئه‌و خه‌ڵبژاردنانه‌ی شاره‌وانیه كه به‌ڕێوه‌یه. ئه‌زانن كه ره‌وتی سه‌در ئه‌یباته‌وه."
هه‌روه‌ها وتی ده‌سه‌ڵاتداران ویستیات گورزێگ له‌و ره‌وتی سه‌در بوه‌شێنن، "له رێگه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌دره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری {ده‌رچونیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا} كه‌مبكه‌نه‌وه."
به‌ڵام نه‌جاخ عه‌تییه، شیكارزانی سیاسی له به‌غدا وتی ره‌وتی سه‌در له‌و شه‌ڕه‌یدا كه له‌سه‌ر دجه‌سه‌ڵات ئه‌یكات به‌رده‌وام زه‌مینه له‌ده‌ستده‌دات. ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه به‌رنامه‌یه‌كی رێكوپێكی نیه له‌كاتێكدا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان ته‌نها شه‌ش مانگی ماوه.
هه‌روه‌ها وتی، "بڕێكی زۆر له دژیهكمبون {تناقضات} له‌ناو ئه‌و ره‌وته‌دا هه‌یه. داوایان له خه‌ڵك كردوه چڵی زه‌یتون بگرن به‌ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نیشانیبده‌ن كه ئاشتیخوازن. ئینجان له‌ناكاو داوا له خه‌ڵك ئه‌كه‌ن به‌شداریبكه‌ن له كه‌مپینێكی یاخیبونی مه‌ده‌نیدا. ئینجا چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه‌یه بۆ هه‌موو كێشه‌كان. ئێستاش هه‌ڕه‌شه له مالیكی ئه‌كه‌ن."
"ئه‌گه‌ر ره‌وتی سه‌در پارچه‌پارچه ببێت، ئه‌وا ئه‌و كاته چۆن ئه‌توانن ئاشتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر بكه‌ن؟"
پرۆسه سه‌ربازیه‌كانی سوپای عێراقی له به‌سه‌ره به‌رده‌وامیان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی شه‌ڕه‌كان له ئاستێكی بچوكتردایه له‌وانه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو.
عه‌مید عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف وته‌بێژی وه‌زاه‌رتی ناوخۆ وتی سوپابه‌رده‌وام ده‌بێت له پرۆسه سه‌ربازیه‌كانی "هه‌تا ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت، كه ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه له یاسا ده‌رچون هه‌روه‌ها و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی چه‌كه گه‌وره‌كان و كۆتاییهێنان به چالاكیه‌كانی قاچاغچێتی."
به‌ڵام حه‌سه‌ن سه‌نید كه یه‌كێكه له راوێژكاره‌كانی مالیكی وتی سوپا هه‌ڵناسێت به دادگاییكردنی چه‌كدارانی سه‌ر به سه‌در له به‌سره.
هه‌روها وتی، "حكومه‌ت هه‌ڵناسێت به ده‌ستگیركرجن یان راوه‌دونانی ئه‌و چه‌كارانه‌ی سه‌ر به ره‌وتی سه‌درن و به‌شداریانكردوه له رووداوه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی به‌سره‌دا."
له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی عێراق، شیعه‌كان له‌ناو خۆیاندا دابه‌شبون سه‌باره‌ت له پشتگیریاندا بۆ مالیكی یان موقته‌دا سه‌در. له به‌غدل نوسینی سه‌ر دیواره‌كان كه پشتیوانی له سه‌در ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن "ئه‌مه گۆڕی مالیكیه". چه‌ند دروشمی تر نوسراون كه ئه‌ڵێن "عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم لێره ئه‌ژی" كه مه‌به‌ستیان سه‌رۆكی ده‌ستڕۆیشتوی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی باڵای عێراقیه كه هاوپه‌یمانی مالیكیشه.
شاڵاوه سه‌ربازیه‌كان توڕه‌یی لایه‌نگرانی سه‌در توندترئه‌كات و هه‌تادێت شیعه‌كانی عێراقیش هێنده‌ی تر په‌رتده‌كات. له‌و پارێزگایانه‌ی زۆرینه‌یان شیعه‌ن وه‌كو كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف، چه‌ند خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانیكردن له حكومه‌ت سازدران و تیایدا خۆپیشانده‌ران پشتگیریان له پرۆسه سه‌ربازیه‌كانی به‌سره كرد كه هه‌فته‌ی پێشوو به‌ڕێوه‌چوو. له پارێزگا شیعیه‌كانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی عێراق وه‌كو میسان و دیوانیه و ناسریه، خۆپیشانده‌ران رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر مالیكی ده‌ربڕی.
تالیب موسه‌وی، ٣٤، لایه‌نگرێكی سه‌در كه له شاری سه‌دری به‌غدا ئه‌ژی وتی، "ئێمه مالیكیمان هێنایه سه‌ر حوكم و ئێمه‌ش له‌سه‌ر حوكم لایده‌به‌ین. ئێمه هه‌ڵمانبژارد و ئێستاش به دزیكرن و ده‌رچون له یاسا تاوانبارمانده‌كات."
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه راهێنراوه‌ی ئه‌م راپۆرته‌ی نوسیوه به‌باشی زانی له‌بره هۆی ئه‌منی ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه.