كه‌م و كوڕییه‌كانی میدیای كوردی ده‌ركه‌وتن
كاردانه‌وه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌رامبه‌ر به كوژرانی سه‌رده‌شت عوسمان دووپاتیده‌كاته‌وه كه میدیای كوردی پێویستی به چاكسازیی بنچینه‌یی هه‌یه.
كه‌م و كوڕییه‌كانی میدیای كوردی ده‌ركه‌وتن
كاردانه‌وه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌رامبه‌ر به كوژرانی سه‌رده‌شت عوسمان دووپاتیده‌كاته‌وه كه میدیای كوردی پێویستی به چاكسازیی بنچینه‌یی هه‌یه.
هیوا عوسمان
راوێژكاری باڵای په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی بۆ راگه‌یاندن
ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ك زۆر كه‌س پێیان وایه سه‌رده‌شت عوسمان له‌به‌ر نووسینه‌كانی كوژراوه، پێویسته ئه‌وه ره‌وشی ناله‌باری میدیای كوردی و پێویستیی ئه‌نجامدانی چاكسازی تیایدا بخاته‌وه یادمان.
ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر به كوژرانی سه‌رده‌شت عوسمان به‌و شێوه جه‌رگبڕه له میدیای حكومی و ئۆپۆزسیۆندا دروست بووه هه‌م مایه‌ی دڵته‌نگی و هه‌م به‌داخه‌وه شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو.
قوتابی و رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان كه ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان گرتووه، له ٤ی مایسدا له شاری هه‌ولێر رفێنرا. رۆژێك دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له شاری موسڵ دۆزرایه‌وه.
به‌سیاسه‌تكردنی كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان و هه‌وڵدان بۆ تۆمه‌تباركردنی لایه‌نێك به‌ر له‌وه‌ی راستییه‌كان ئاشكرا بن خزمه‌ت به هیچ لایه‌ك ناكات.
هه‌نگاوی له‌م جۆره شته‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات، چونكه له رووێكه‌وه حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن و میدیاكان هه‌ر یه‌كه‌یان تا راده‌یه‌ك به‌رپرسیارن له‌و كه‌شه ناته‌ندروسته‌ی كه له گوتاری گشتیدا دروست بووه و هه‌ر له خودی ئه‌م ره‌وشه‌شدا تاوانێكی له‌م جۆره رووده‌دات.
ئه‌گه‌ر هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌نی نه‌گیرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌م و كوڕییه‌كانی حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن و میدیا، ئه‌و كاته ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی تراژیدیایه‌كی له‌م جۆره دوور نییه.
ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی بانگهێشتكرد تا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی ئه‌و كاته قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات. له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی وتی، "ئێوه پرسیاری خۆتان له من كرد. ئێستاش نۆره‌ی منه". سه‌رۆك بارزانی پرسی، "چ شتێك كه‌سێك ده‌كات به رۆژنامه‌نووس؟"
چه‌ند كه‌سێك هه‌وڵیان دا وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی بده‌نه‌وه، به‌ڵام هیچ كامێك له وه‌ڵامه‌كان قایلكه‌ر نه‌بوون.
سه‌رۆك پرسی، "كه‌واته هه‌ر كه‌سێك كه رۆژنامه‌یه‌ك بڵاوبكاته‌وه و جوێن به خه‌ڵك بدات ده‌بێت به رۆژنامه‌نووس؟" كه‌س به به‌ڵێ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.
به‌داخه‌وه ئه‌وه به‌شێكه له واقیعی ئه‌مڕۆی كوردستان. به‌ڵام هه‌موو ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان شوێنی جنێودان نییه و هه‌موو رۆژنامه‌نووسێكیش جنێوفرۆش نییه.
زۆرینه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌كانمان ده‌یانه‌وێ ببنه كه‌سانی پڕۆفێشناڵ و ده‌یانه‌وێ زانیاری بگه‌یه‌نن به خه‌ڵك و بۆچوونه‌كانیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن و وا له ده‌سه‌ڵاتداران بكه‌ن كه له ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بن.
به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركانه له ئه‌ستۆی خودی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دایه كارێكی ئاسان نییه و ئیشی شه‌و و رۆژێك نییه. پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن په‌یڕه‌وی له ستانده‌ردێكی به‌رزی رۆژنامه‌وانی بكه‌ن و قازانج و پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی نه‌بێته پاڵنه‌ریان و نابێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌ش جۆری ناوه‌ڕۆك پشتگوێ بخه‌ن.
به‌هه‌مان شێوه، حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان پێویسته د‌رك به‌وه بكه‌ن كه دابینكردنی زانیاریی راسته‌قینه بۆ خه‌ڵك ته‌نها یارمه‌تی ئه‌ركی حكومڕانیان ده‌دات، نه‌ك بنكه‌نی ده‌كات.
حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و ئۆپۆزسیۆن هه‌ردوولایان ره‌وشه‌كه‌یان به‌م قۆناغه‌ی ئێستا گه‌یاندووه. حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هانی رۆژنامه‌گه‌ریی "فه‌رشی سوور" یان رۆژنامه‌گه‌رییه‌ك كه پاڵپشتی له حكومه‌ت بكات ده‌ده‌ن و پاڵپشتی لێ ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئۆپۆزسیۆن هانی رۆژنامه‌گه‌رییه‌ك ده‌دات به ئاڕاسته‌یه‌كی ناكۆكدا بڕوات.
ئه‌م كه‌شه ناخۆشه كه میدیای كوردی پێیدا ده‌گوزه‌رێت كارئاسانی كردووه بۆ خه‌ڵكانێك تا ناوی كه‌سانی تر بزڕێنن و جنێو بده‌ن یان به شان و باڵی كه‌سانێك هه‌ڵبده‌ن بێ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوێ به رێسا ئاكارییه‌كان یان پێوه‌ره پیشه‌ییه‌كان بده‌ن. به‌م هۆیه‌شه‌وه، جێگایه‌كی كه‌م ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه به‌ڕاستی پڕۆفێشناڵن تا فێری پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ببن و به‌كاریان بهێنن.
له هه‌مان كاتدا، هه‌ردوو لا هانی هه‌ندێك ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی و گۆڤار ده‌ده‌ن و پاڵپشتییان ده‌كه‌ن كه نادیارن و ئاستیان نزمه و هه‌ندێ جاریش گاڵته‌جاڕین و له‌و شوێنانه‌دا شتی وا ده‌ڵێن كه ناتوانن له ده‌زگا ره‌سمییه‌كانی راگه‌یاندنی خۆیان بیڵێن.
كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان ئاوێنه‌ی ره‌وشی خه‌مناكی كاروباره‌كانی ئێستایه. ئه‌و بۆ ده‌زگایه‌كی نه‌ناسراو ده‌ینووسی، كوژرانی به چه‌ند شێوازێكی جیاواز له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوكرایه‌وه و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش كه دواتر به‌رپابوو وه‌ك هه‌لێك بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سیاسی قۆسترایه‌وه.
رۆژنامه‌نووسێكی بیانی له هه‌ولێر كه له‌نزیكه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌رهاویشته‌كانی كوژرانی سه‌رده‌ست عوسمان كردووه پێی وتم، "له هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌موو كه‌سێك هاوار ده‌كات و كه‌س گوێ ناگرێت".
ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و زانیاریانه نادركێنن كه خه‌ڵك پێویستیان پێیه‌تی و ئه‌مه‌ش ره‌وشه‌كه‌ی زیاتر ئاڵۆز كردووه. ئه‌و زانیاریانه ده‌كرێت تایبه‌ت بن به بچووكترین پڕۆژه تا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه هه‌ره باڵاكانی هه‌رێم كه په‌یوه‌ندییان به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه.
پێویسته حكومه‌ت هاوكاربێت له دابینكردنی ئه‌و زانیاریانه بۆ خه‌ڵك. تا زانیاری به‌ده‌سته‌وه بدرێت، ئه‌وه‌نده بواری مقۆمقۆ و توانج و پلار له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی هه‌واڵ كه‌م ده‌بێته‌وه. تا ئه‌و زانیاریانه وردتر بن، ئه‌وه‌نده شیكردنه‌وه‌كان و لێدوانه‌كان راستتر ده‌بن.
هه‌ندێ جار وا دیاره ته‌نانه‌ت زانیاریی سه‌ره‌تاییش ده‌رباره‌ی حكومه‌ت به نهێنی ده‌وڵه‌ت داده‌نرێت.
سه‌رنووسه‌ری بڵاوكراوه‌یه‌ك كه ئێستا له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه پاڵپشتی لێده‌كرێت، رۆژێك به شاندێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیانی گوتووه، "ئێمه به‌ئه‌نقه‌ست درۆ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كاتێك ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌یوه‌سته به بابه‌تێكه‌وه وه‌ڵاممان ناداته‌وه". ئه‌و شانده به سه‌ردانێك هاتبوونه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و سه‌رنووسه‌ره وتوویه‌تی، "ئێمه درۆكه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه به‌و هیوایه‌ی ئه‌و كه‌سه راستییه‌كه بدركێنێت هه‌ر كه درۆكه بڵاو كرایه‌وه".
ئه‌مه شه‌رمه‌زارییه بۆ رۆژنامه‌گه‌ری و حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن. به‌ڵام ئه‌مه واقیعی ئێستای كاروباری ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه.
گۆڕینی ئه‌م ره‌وشه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه و هه‌ر كه‌سێكیش هه‌نگاوی یه‌كه‌م بنێت ده‌بێته فریادڕه‌س.
پێویسته میدیاكان ئاستێكی به‌رز و پڕۆفێشناڵی رۆژنامه‌گه‌ری پێشكه‌ش بكه‌ن و هه‌ر ئه‌مه‌ش وا بكات كه هه‌ر ده‌زگایه‌ك ببێت به سه‌رچاوه‌ی زانیاری و هه‌واڵ و شیكردنه‌وه و بیروبۆچوون و لێدوانی شاره‌زایانه و گرنگ، نه‌ك ببێته شوێنێك بۆ ده‌ربڕینی هه‌ر شتێك كه بته‌وێ بیڵێیت.
حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن پێویسته پاڵپشتی له میدیا بكه‌ن تا ئاستی ئه‌م یارییه به‌رز بكاته‌وه و گیانی پڕۆفێشناڵی پێ بدات.
پێویسته په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و رێكخه‌ر و ده‌ستووری بۆ میدیا دابڕێژێت تا واز له ڕۆڵی حزبایه‌تی بهێنێت و خزمه‌تی به خه‌ڵك بكات.
كاتێك یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له ساڵی ٢٠٠٨ په‌سه‌ند كرا، خێرا ئه‌و كاره كرا و به‌ته‌واوی گه‌ڵاڵه نه‌كرا.
پێویسته په‌رله‌مان چوارچێوه‌یه‌كی یاسای دابڕێژێت كه مافی گه‌یشتن به زانیاری و ئازادیی راده‌ربڕین مسۆگه‌ر بكات. هه‌روه‌ها پێویسته چوارچێوه‌یه‌كی رێكخه‌ر دابنێت له‌ڕێی دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌ك له بواری میدیا.
ئه‌م لیژنه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی دروست. پێویسته ئه‌وه كاری په‌رله‌مان بێت و پاڵپشتیێك ده‌بێت بۆ میدیا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد و خاوه‌ن یژدان.
ئامانجی ئه‌و لیژنه‌یه پارێزگاریكردن ده‌بێت له ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادیی راده‌ربڕین. ئه‌و لیژنه‌یه پێویسته كار بۆ بڵاوكردنه‌وه و چه‌سپاندنی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌بواری كۆكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری و نووسینی راپۆرت و سه‌روتار بكات. پێویسته ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌و كارانه له‌ڕێی كۆمه‌ڵێك ستانده‌رد و پێوه‌ری ئاكاری و به‌ره‌وپێشبردنی مه‌شقی پیشه‌یی و واقیعی ئه‌و كاره بكات.
ئه‌ركێكی تر و گرنگیی ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و مشتومڕانه چاره‌سه‌ر بكات كه په‌یوه‌ستن به میدیا و بڕیاره‌كانیشی ده‌بێت به ئه‌ندازه‌ی یاسا په‌یڕه‌و بكرێن.
یه‌كه‌م ئه‌ركی ئه‌و لیژنه‌یه داڕشتنی یاسایه‌ك ده‌بێت له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا كه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه ناوخۆییه‌كان و رێكه‌وتنه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بواری مافه‌كانی مرۆڤدا بگونجێت و بۆ په‌سه‌ندكردنیشی راده‌ستی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و لیژنه‌یه ده‌توانێ له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا كار بكات تا یاسای تایبه‌ت به ئازادیی راده‌بڕین و ئازادیی زانیاری ده‌ربكات: ئه‌مانه‌ش دوو پێكهاته‌ی دروستكردنی كه‌شێكی باش و ته‌ندروستن بۆ میدیا.
ئه‌م كارانه هه‌موویان به شه‌و و رۆژێك ته‌واو نابن. به‌ڵام پێویسته یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌م پڕۆسه‌یه‌دا بهاوێژرێت. ئه‌گه‌رنا، ته‌نها كاتمان ماوه تا سه‌رده‌شت عوسمانێكی تر ببینینه‌وه.
هیوا عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری IWPRه له عێراق. هیچ خزمایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌شت عوسماندا نییه.
ئه‌و بۆچوونانه‌ی له‌م راپۆرته‌دا گوزارشتیان لێ كراوه مه‌رج نییه هی IWPR بن.