Institute for War and Peace Reporting | Giving Voice, Driving Change

عێراق: ته‌مموزی ٢٠٠٨

كارمه‌ندانی خه‌سته‌خانه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ركوك، وتاره‌كه‌ی ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) سه‌باه‌رت بارودۆخی ناهه‌مواری ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌ به‌ فاكته‌رێكی باش ده‌ده‌نه‌ قه‌ڵه‌م بۆ په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر خراپبونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌و شا
By an IWPR-trained
(IWPR) سه‌باره‌ت وه‌زعی خراپی ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌، ده‌بێته‌ هۆی راكێشانی سه‌رنجی لێپرسراوان بۆ ئه‌و كێشه‌ جیددیانه‌ی روبه‌روی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان ده‌بنه‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا.



وتاره‌كه‌ی ئه‌ییوب نوری، كه‌ رۆژنامه‌نوسێكی عێراقیه‌ و راهێنه‌رێكی رۆژنامه‌وانی پێشوی (IWPR)ه‌، به‌ ناونیشانی "كه‌میی كه‌لوپه‌لی پزیشكی ده‌بێته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی نه‌خۆشه‌كان له‌ كه‌ركوك"، سه‌رنجی كارمه‌ندانی پزیشكی به‌لای خۆیدا رێاكێشاوه‌. ئه‌و كارمه‌ندانه‌ ئه‌ڵێن وتاره‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ووردی بارودۆخی ئه‌و خه‌سته‌خانه كۆن و پواوه‌یه‌‌.



ئه‌و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌ به‌ده‌ست كه‌می سه‌ره‌تاییترین كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت وه‌كو له‌فاف بۆ نمونه‌، كه‌لوپه‌له‌كان كۆنن و بارودۆخی خه‌سته‌خانه‌كه‌ش پاكوحاوێن و ته‌ندروست نیه‌‌. ‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌مه‌ناشدا، چه‌ندین نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.



كارمه‌ندێكی خه‌سته‌خانه‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت وتی، "خه‌سته‌خانه‌كه‌ له‌ بارێكی زۆر خراپدایه‌. ئه‌وه‌ی له‌ وتاره‌كه‌دا ده‌رباره‌ی وتراوه‌ زۆر راسته‌ به‌و پێیه‌ی نه‌بون و كه‌میی پێداویستی پزیشكی سه‌رتاسه‌ری وڵاتی گرتۆته‌وه‌، نه‌وه‌ك ته‌نها كه‌ركوك."



باری خراپی ئه‌منی – به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر رێگای نێوان به‌غدا و كه‌ركوك – له‌ رابردودا هێنانی كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سه‌ی هه‌ره‌ پێویستی پزیشكی زه‌حمه‌ت كردبو.



به‌ڵام ته‌نانه‌ت پاش كه‌مبونه‌وه‌ی كاری توندوتیژیش له‌ وڵاتدا، وه‌زعی خه‌سته‌خانه‌كه‌ ته‌نها كه‌مێك باشبونی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌،‌ سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی هێشتا به‌ده‌ست كه‌میه‌كی سه‌ختی پێداویتسی پزیشكیه‌وه‌ ئه‌ناڵێنێت.



لیندا ئه‌كره‌م، كارمه‌ندێكی خه‌سته‌خانه‌كه‌، وتی وتاره‌كه‌ی (IWPR) "بۆ لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رونده‌كاته‌وه‌ تا چ راده‌یه‌ك ئه‌وه‌ وه‌زاره‌ته‌ خه‌سته‌خانه‌كانیان پشتگوێخستوه‌، به‌تایبه‌ت خه‌سته‌خانه‌كانی كه‌ركوك."



لیندا وتی خه‌سته‌خانه‌كه‌ جاروبار پێداویستی له‌ رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان و سوپای ئه‌مریكاوه‌ بۆ هاتوه‌، "به‌ڵام به‌ش ناكات و به‌س نیه‌."



نه‌بیل عومه‌ر كه‌ پزیشكێكی ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌یه‌ وتی خه‌سته‌خانه‌كای عێراق هه‌مویان له ژێر فشارێكی زۆردابون و ئه‌وه‌ لێپرسراوێتی میدیاكانه‌ ئه‌و كێشه‌ گه‌ورانه‌ی روبه‌روی ده‌زگاكانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه زقبكه‌نه‌وه‌ و باس لێوه‌ بكه‌ن بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی‌.



نه‌بیل وتیشی راپۆرته‌كه‌ی (IWPR) راپۆرتێكی كه‌موێنه‌یه‌ به‌وه‌دا كه‌ "یه‌كه‌مجاره‌ ووردودرشتی كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی ناوخۆ ببینم له‌سه‌ر سایتێكی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوكرابێته‌وه‌."



هه‌روه‌ها وتی ئه‌و جۆره‌ هه‌واڵانه‌ به‌ده‌گمه‌ن له‌ میدیای عێراقیدا بڵاوببنه‌وه‌ به‌ هۆی مه‌ترسی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌وانه‌یه‌ وه‌ها هه‌واڵێك ناوبانگی خه‌سته‌خانه‌كه‌ ناشیرین بكات.



ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌ وتی عاده‌ته‌ن میدیاكان ته‌نها له‌كاتی رودانی توندوتیژیدا روده‌كه‌نه‌ خه‌سته‌خانه‌كان و گرنگی به‌ كێشه‌ گه‌وره‌كان ناده‌ن: كێشه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌سته‌خانه‌ی كه‌ركوك روبه‌روی كێشه‌ و كۆسپ ئه‌بێته‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كاندا.



هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه‌ "به‌ده‌گمه‌ن رۆژنامه‌نوس ببینین سه‌ردانی خه‌سته‌خانه‌كان بكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وه‌ی چی له‌و خه‌سته‌خانانه‌دا روئه‌دات و شتێكی له‌سه‌ر بڵاوبكه‌نه‌وه‌. هه‌میشه‌ دێن بۆ راپۆرتدان له‌سه‌ر قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ و كوشتن و بڕینه‌كان. هه‌روه‌كو حكومه‌ت وان، عاده‌ته‌ن ته‌نها گرنگی به‌ روداوه‌ سیاسیه‌ گه‌رمه‌كان."