مامۆستایانی عێراقی حه‌زناكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه
كه‌می و نه‌بونی خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی زیان به خوێندنی باڵا ده‌گه‌یه‌نێت له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
مامۆستایانی عێراقی حه‌زناكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه
كه‌می و نه‌بونی خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی زیان به خوێندنی باڵا ده‌گه‌یه‌نێت له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
سیان له‌و پڕۆفیسۆرانه هه‌ڵهاتون و وڵاتیان به‌جێهێشتوه. له‌كاتێكدا یه‌كێكیان به‌ڵێنیداوه ئاماده‌ی دانیشتنی موناقه‌شه‌ی تێزه‌كه ببێت و به‌رگری لێبكات، به‌ڵام یه‌كێكی تریان نه‌یتوانی ئاماده‌بێت به‌هۆی خراپی باری ئه‌منیه‌وه.
زه‌هرا، ٤٠، كه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆراكه‌ی وه‌رگرتوه، خۆی به ته‌نیا زۆربه‌ی كاره‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه. زه‌هرا لۆمه‌ی مامۆستاكانی نه‌كرد – چونكه یه‌كێكیان دوای ئه‌وه‌ی فیشه‌كێكی خوێناویان له زه‌رفێكدا بۆ ناردبوو له‌گه‌ڵ رسته‌یه‌كدا كه نوسرابوو، "له‌به‌رئه‌وه‌ی كه مامۆستای زانکۆیت، ژیانت له‌خه‌ته‌ردایه!"، عێراقی به‌جێهێشت.
زه‌هرا، نه‌یویست ناوی راسته‌قینه‌ی بڵاوبكرێته‌وه، وتی، "وامزانی به هۆی باشبونی باری ئه‌منی وڵاته‌وه، پرۆفیسۆره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق. به‌پێچه‌وانه‌وه، خه‌ڵكانێك هه‌ن هێشتا هه‌وڵی هه‌ڵهاتن ده‌ده‌ن له وڵات و زانكۆكانیش هێشتا به‌ده‌ست كه‌می مامۆستایانه‌وه ده‌ناڵێنن."
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌كرێنه سه‌ر كارمه‌ندانی زانكۆكانی عێراق خه‌ریكه به‌ته‌واوه‌تی وڵات له كرۆكه فیكری و زانستیه‌كه‌ی داده‌ماڵێت، به‌تایبه‌ت له به‌غدا.
به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق، له ٢٠٠٣ ه‌وه تا مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٧، دووسه‌دو چل (٢٤٠) مامۆستای زانكۆ كوژراون.
به قسه‌ی تاریق به‌كا، وزه‌یری خوێندنی باڵا له ٢٠٠٤ دا و له سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاویدا، نزیكه‌ی ٢٠٠٠ پسپۆڕی ئه‌كادیمی وڵاتیان به‌جێهێشتوه.
زۆربه‌یان به‌ره‌و ئه‌رده‌ن و وڵاتانی كه‌نداو و لیبیا و سوریا هه‌ڵهاتون. هه‌ندێكیان له زانكۆی سوریای نێوده‌وڵه‌تیان بۆ زانست و ته‌كنۆلۆژیا دامه‌زراندوه.
زۆرێكی تریان ئیشیان ده‌ستناكه‌وێت و به‌زه‌حمه‌ت ژیان له‌و وڵاته‌دا ئه‌گوزه‌رێنن كه په‌نایان بۆبردوه و حهزهریشدهكهن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات به‌ڵام چاریان ناچاره که بمێننه‌وه.
ژنی مامۆستایه‌كی زانستی ده‌رمانسازی كه به‌مدواییانه له سوریا گه‌ڕاوه‌ته‌وه وتی مێرده‌كه‌ی له سوریا مایه‌وه هه‌تا ئه‌م (ژنه‌كه‌ی) دڵنیایی له بارودۆخه ئه‌كات و بزانێت چۆنه و چۆن نیه.
ئه‌و ژنه وتی، "ته‌واو له ژیان بێزاربوبوم له سوریا. له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانمدا گه‌ڕامه‌وه بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابم له‌وه‌ی كه بارودۆخه‌كه ئارامه پێش ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌م بگه‌ڕێته‌وه. مێرده‌كه‌م له یه‌كێك له زانكۆكانی سوریا كارده‌كات، به‌ڵام ئه‌یه‌وێت له زانكۆكه‌ی خۆی كاربكات و له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی خۆیدا بێت له عێراق."
سه‌ره‌ڕای باشبونی ئه‌مدواییه‌ی باری ئه‌من و ئاسایش له پایته‌خت، خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌ڵێن ئه‌و زانایانه‌ی كه له ترس و تۆقاندن هه‌ڵهاتون پێناچێت له داهاتویه‌كی نزیكدا بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌كا، كه زانایه‌كه و له زانكۆی هارڤهردهوه به‌سه‌ردان هاتوۆتهوه بۆ عێراق، توێژینهوهدهكات له‌سه‌ر باری سیستمی په‌روه‌رده و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی رووبه‌ڕووی خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی ده‌بنه‌وه له عێراقدا.
به‌كا، كه له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٥ دا عێراقی به‌جێهێشتوه و رۆیشتوه بۆ ئه‌مریكا له رێگه‌ی تۆڕی زانایانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو (Scholars at Risk Network) كه باره‌گاكه‌ی له ئه‌مریكایه، وتی، "نا‌توانیت بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتێك كه بزانی له‌وێ ئه‌كوژرێت."
به‌پێی یه‌كێك له راپۆرته‌كانی به‌كا، نزیكه‌ی ٦٠٪ی ئه‌و ئه‌كادیمیانه‌ی كوژراون بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌بووه و خه‌ڵكی به‌غدابوون و له زانكۆكاندا وانه‌یان وتوه‌ته‌وه.
به‌کا وتی تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و روداوی كوشتنانه دادگایینهكراوه.
كه‌وسه‌ر ئه‌حمه‌د فازڵ، ١٩، قوتابی زانكۆی موسته‌نسه‌ریه له به‌غدا، وتی، "باشترین پڕۆفیسۆره‌كان بونه قوربانی توندوتیژی. به‌ده‌گمه‌ن هه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ڕئه‌بێت هه‌واڵی كوشتنی پرۆفیسۆرێك یان مامۆستایه‌كی تێدا نه‌بیستین."
به‌ڵام چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌ن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن زانایانی عێراقی ئێستاش به‌رده‌وام روبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه.
له كۆی ئه‌و ٢١ ئه‌كادیمیه‌ی ئێستا له وڵاتانی خۆیان هه‌ڵهاتون و په‌نایان بردۆته وڵاتانی ده‌ره‌وه له رێگه‌ی تۆڕی زانایانی ههڕهشهلێكراوهوه، ١١ یان عێراقین.
له مانگی ئه‌یلولی ساڵی پاره‌وه شه‌ش داوا پێشكه‌شكراوه و دوایه‌مین داواش له ٨ی ئه‌م مانگه‌دا (كانونی دووه‌مدا) تۆماركراوه.
تۆقاندنی به‌رده‌وامی خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات هه‌موویان له وڵات ده‌رپه‌ڕێنێت.
سیستمی خوێندنی باڵا ده‌مێكه رووی له خراپبون كردووه له عێراقدا.
هه‌تا هه‌شتاكانیش، عێراق وه‌كو سه‌نته‌ری ئه‌كادیمیا و خوێندنی باڵا سه‌یرده‌كرا له جیهانی عه‌ره‌بیدا. به‌ڵام،سه‌دام حسه‌ینی سه‌رۆكی پێشووی عێراق، له‌گه‌ڵ زیادكردنی بودجه‌ی سه‌ربازی له كاتی شه‌ڕی ئێران-عێراقدا كه له ١٩٨٠وه هه‌تا ١٩٨٨ ی خایاند، پاره‌وپولی بواری په‌روه‌رده‌ی له‌و وڵاته‌دا بڕی.
زۆر له پرۆفیسۆره ناوداره‌كانی عێراق له سه‌رده‌می حكومه‌ته به‌عسیه‌كه‌ی سه‌دامدا هه‌ڵهاتن و وڵاتیان به‌جێهێشت، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ ئابوریهشهوه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نه‌وه‌ده‌كاندا به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاندی ژماره‌یه‌کی زۆرتر وڵاتیان به‌جێهێشت.
له ساڵی ٢٠٠٣دا، ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا سیاسه‌تی "ریشه‌كێشكردنی به‌عسی" هێنایه‌كایه‌وه كه له رێگه‌یه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه - له‌وانه ١٠٠٠ مامۆستا و پرۆفیسۆر – له‌سه‌ر كار لابران.
به قسه‌ی به‌كا، كه پێشتر ئه‌ندامه حزبی به‌عس بوه‌و ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وازی له حزبی به‌عس هێناوه، حكومه‌ت ناچاربوو بواری ١٥٣ پسپۆڕیی دابخات، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی چیتر شاره‌زایان له‌و بوارانه‌دا نه‌مێنن.
به‌کا وتی له كاتێكدا هه‌موو بواره ئه‌كادیمیه‌كان زیانیان پێگه‌یشتوه، "كۆلیژ و په‌یمانگه پزیشكیه‌كان به‌ته‌واوه‌تی وێرانبون به‌هۆی نه‌بونی خه‌ڵكی شاره‌زا و پسێۆڕهڕهوه له‌و بواره‌دا."
كه‌وسه‌ر وتی، "پێوانه‌كانی وانه‌وتنه‌وه له زانكۆكانی عێراقدا روولهخراپبونن به‌هۆی نه‌بونی پڕۆفیسۆره‌وه. زۆربه‌ی مامۆستاكان له‌مدواییانه‌دا پله‌ی ماسته‌ر و دكتۆراكانیان به‌ده‌ستهێناوه."
وه‌زاره‌ت هه‌وڵیداوه ئه‌و نوقسانیه پڕبكاته‌وه له رێگه‌ی ئه‌وه‌ی پۆستی مامۆستایی بدات به‌و خه‌ڵكانه‌ی پله‌ی به‌رزیان هه‌یه - ٧٩٠٠ ماسته‌ر و زیاتر له ١٠٠٠ دكتۆرا له نێوان ٢٠٠٥ و ٢٠٠٧ دا دامه‌زرێنراون.
ئه‌كادیمیه‌كان ئه‌ڵێن كه ژماره‌ی مامۆستا نوێیه‌كان و ئاستی زانستیان وه‌كو پێویست نیه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه - به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته له كانونی یه‌كه‌مدا رایگه‌یاند كه ئه‌یه‌وێت ٩ زانكۆی نوێ دابمه‌زرێنێت له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.
به قسه‌ی باسل خه‌تیب، ووته‌بێژی وه‌زاره‌ت، حكومه‌ت هانی ستافی زانكۆكان ده‌دات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات.
ئێستا په‌رله‌مان خه‌ریكی تاوتوێكردنی پڕۆژهیاسایهكهیه بۆ زیادكردنی موچه و یارمه‌تی مامۆستایان به‌ڕێژه‌ی ٢٠٠٪ و پێدانی ئیمتیازاتی زیاتر وه‌كو ته‌ئمینی ژیان و نیشته‌جێكردن.
زۆربه‌ی مامۆستایانی زانكۆی عێراقی ئێستا موچه‌یان له‌نێوان ٣٥٠ هه‌زار بۆ ٢ ملیۆن دیناری عێراقیه له مانگێكدا.
باسل وتی عێراق پێویستیه‌كی ئێجگار زۆری به گه‌ڕانه‌وه‌ی زاناشارهزا و بهتواناكانێتی، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئێستا له زانكۆكانی خۆراوادا وانه ئه‌ڵێنه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی، "داوا له پڕۆفیسۆره‌كان كراوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق. له‌و كۆنفرانسانه‌دا كه له كوردستانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات سازدراون، وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌رده‌وام داوایان لێده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه. هه‌ندێكیان ئه‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان دوودڵن له گه‌ڕانه‌وه چونكه له بارودۆخه ئه‌منیه‌كه نیگه‌رانن."
هه‌روه‌ها وتی، "ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه، ئێمه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێده‌كه‌ین."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زۆر له خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی ئه‌ڵێن حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت به‌پێی پێویست هه‌وڵیاننه‌داوه بۆ پشتگیریكردنیان.
ئیبراهیم محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د، پڕۆفیسۆری زانسته سیاسیه‌كان له به‌غدا وتی، "پێویسته وه‌زاره‌ت هه‌وڵی جیددی زیاتر بدات سه‌باره‌ت گێڕانه‌وه‌ی مامۆستایانی زانكۆكان."
هه‌روه‌ها وتی، "مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه ته‌نها كێشه ئه‌منیه‌كه چاره‌سه‌ربكه‌ن، زۆر له پرۆفیسۆره‌كان كه وڵاتیان به‌جێهێشتوه له ترسی ژیانی خۆیان، هه‌ستده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات مامه‌ڵه‌یه‌كی باشتر ده‌كرێن له‌وه‌ی كۆلیژه‌كانی خۆیان له عێراق. له‌به‌رئه‌وه‌یه نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه،ئه‌مه جگه له هه‌بونی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی."
تێبینی: هه‌ندێك له‌و ناوانه‌ی له‌م راپۆرته‌دا هاتون له‌به‌ر هۆی ئه‌منی گۆڕدراون.
زه‌ینه‌ب ناجی په‌یامنێری (IWPR)ه له به‌غدا و موحه‌ریری (IWPR)ی عێراق، و مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید به‌شداریكردوه له‌م راپۆرته‌دا.