خاڵه‌كانی پشكنین یان ختوورهتی بێئه‌ندازه به ژیانه‌وه
خه‌ڵكی عێراق كه خه‌ڵكێكی ووریان له رووی ئه‌منیه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و مه‌ترسیانه كه‌مبكه‌نه‌وه كه له كاتی هاتوچۆیاندا به‌ناو به‌غدای پایته‌ختدا، رووبهروویاندهبێتهوه.
خاڵه‌كانی پشكنین یان ختوورهتی بێئه‌ندازه به ژیانه‌وه
خه‌ڵكی عێراق كه خه‌ڵكێكی ووریان له رووی ئه‌منیه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و مه‌ترسیانه كه‌مبكه‌نه‌وه كه له كاتی هاتوچۆیاندا به‌ناو به‌غدای پایته‌ختدا، رووبهروویاندهبێتهوه.
پێده‌چێت دیمه‌نی خاڵی پشكنین له ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ردا دیمه‌نێكی ئاسایی بێت له كاتی هه‌ڵایسانی گرژیدا، وه‌كو لوبنان و سعودیه‌ی عه‌ره‌بی و توركیا، به‌ڵام له هیچ شوێنێك خاڵی پشكنین هێنده‌ی به‌غدا گرنگ نیه. به‌غدای پایته‌ختی عێراق كه رۆژانێك پایته‌ختێكی فره‌ره‌نگ بوو، ئێستا بۆته شارێكی پر له دابه‌شبونی نه‌ژادی و تائیفی كه دیواری كۆنكرێتی و چه‌ندین خاڵی پشكنین لێكیان جیاده‌كاته‌وه.
ژماره‌ی خاڵه پشكنینه ره‌سمیه‌كان له كاتی رووخانی رژێمی سه‌دامه‌وه له ساڵی ٢٠٠٣ دا، به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار زۆر زیادیانكردووه. ئێستا نزیكه‌ی ١٠٠٠ خاڵی پشكنین له به‌غدا هه‌یه، سه‌رباری ژماره‌یه‌كی نه‌زانراو له خاڵی پشكنینی ناڕه‌سمی كه میلیشیا و گروپه چه‌كداره نایاساییه جیاوازه‌كان دایده‌نێن.
خاڵه پشكنینه ره‌سمیه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، و له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠٠٥ه‌وه شێوازێكی زۆر رێكوپێكتریان به‌خۆوه بینیوه. هه‌ر خاڵێكی پشكنینی حكومی پێنج بۆ ده سه‌رباز یان پۆلیسی تێدایه و چه‌كی كلاشینكۆفیان پێیه و سه‌یاره‌ی سه‌ربازی زرێپۆش یان سه‌یاره‌ی به‌رزیان بۆ دابینكراوه. هه‌ندێك له‌و خاڵانه‌ی پشكنین هه‌میشه‌یین و هه‌ندێكی تریان هه‌ركاتێك باری ئه‌منی بخوازێت، داده‌نرێن.
هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی شاره‌كه‌یان له نێوان خۆیاندا دابه‌شكردووه. وه‌زاره‌تی به‌رگری كه وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌ك سه‌یرده‌كرێت كه به ده‌ستی سوننهكانهوهیه، كۆنترۆڵی خاڵه‌كانی پشكنینی به‌شی كه‌رخی به‌غدا ده‌كات كه به‌شی سوننه‌نشینی به‌غدایه له كه‌ناری خۆراوای رووباری دیجله. له كاتێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه به‌ده‌ستی شیعه‌وه‌یه، به‌رپرسه له ئاسایشی ئه‌و به‌شه‌ی به‌غدا كه زۆرینه‌ی شیعه‌ن، ئه‌ویش به‌شی رهسافهیه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناری خۆرهه‌ڵاتی دیجله.
ئه‌ندام په‌رله‌مانانی عێراق ناڕازین له هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه و به‌وه تاوانباریان ده‌كه‌ن كه خاڵی پشكنین داده‌نێن و كهسانێكێ تێدا داده‌نێن كه راهێنان و كه‌لوپه‌لیان باش نیه.
شه‌زا عه‌بوسی، كه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی سه‌ر به به‌ره‌ی ته‌وافوقی سوننه‌یه، بڕوای وایه كه نه خاڵه‌كانی پشكنینی پۆلیس و نه ئه‌وانه‌ی سوپا ناتوانن نیزام له سه‌ر شه‌قامه‌كاندا بچه‌سپێنن.
شه‌زا وتی، "بێده‌سه‌ڵاتن"، و به‌گله‌ییه‌وه ئه‌وه‌شی وت كه هێزه‌كانی ئاسایش "په‌یڕه‌وی یاسایه‌كی سه‌ربازی توند ناكه‌ن كه به‌رپرسیاریان بكات له كاتی هه‌ڵه‌كردندا."
دكتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق، لێپرسراوێتی ئه‌دائی لاوازی خاڵه‌كانی پشكنینی خسته ئه‌ستۆی نه‌بونی زانیاری هه‌واڵگری و نه‌بونی ته‌كنۆلۆژیای مۆدێرنی دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی بۆمب.
سه‌رباری ئه‌و ره‌خنانه، لێپرسراوان ده‌ڵێن خاڵه‌كانی پشكنین رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له نیشاندانی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، هه‌روه‌ها له یارمه‌تیدانی چه‌سپاندنی یاسا و نیزام و رێگرتن له هێرشی چه‌كداران.
محه‌ممه‌د عه‌سكه‌ری، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری وتی، "ئه‌ركه‌كه‌یان ئاشكركردنی ئه‌و ئوتومبێلانهیه كه ژماره‌یان پێوه نیه و كۆتاییهێنانه به سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ملیشیاكانهوه."
هێزه‌كانی ئاسایش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت گومانلێكراوه ناسراوه‌كان و ئه‌و شۆفێرانه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیان پێ نیه یان یاسایان به جۆرێك له جۆره‌كان شكاندووه، ده‌ستگیربكه‌ن.
عه‌سكه‌ری دانی به‌وه‌دا نا كه خاڵی لاواز له سیستمه‌كه‌دا هه‌بووه، له‌وانه نه‌بونی راهێنان و ئاستی نزمی خوێنده‌واری له نێو سه‌ربازان و پۆلیسه‌كاندا. وه‌زاره‌تی به‌رگری له مانگی كانونی دووه‌مدا پێی له‌وه‌نا ئه‌ندامانی میلیشیا دزه‌یان كردۆته ناو ریزه‌كانیه‌وه و یاسای سه‌ربازی به‌كارنه‌هێنراوه بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی یاسا شكێنیانكردووه.
ئه‌یاد عه‌لی، ٢٥، فه‌رمانبه‌ر له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له خاڵێكی پشكنیندا كارده‌كات له ره‌سافه. ئه‌یاد و هاوه‌ڵه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای ئاشكراكردنی ته‌قه‌مه‌نیان نیه و زانیاری كه‌میان ده‌درێتێ، ئه‌گه‌ر ئه‌سڵه‌ن بیاندرێتێ، سه‌باره‌ت ئوتومبێل و خه‌ڵكی گومان‌لێكراو، له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌رو خۆیانه‌وه. وتی هه‌موو ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن پشكنینی ئه‌و ئوتومبێلانهیه كه گومانی لێده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌شی وت، "ئه‌مه به‌س نیه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی {له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه} داواكراون."
له به‌غدا خه‌ڵك به بینینی خاڵه‌كانی پشكنین مورتاح نین. هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵك د‌رك به پێویستی هه‌بونی خاڵی پشكنینی ئه‌منی ده‌كه‌ن كه ناوبه‌ناو دابنرێن، زۆر له بهغداییهكان پێیانوایه خاڵه‌كانی پشكنین كاریگه‌ریان نیه له‌سه‌ر باشتركردنی باری ئه‌منی پایته‌خت. ئه‌وانه‌ی له خاڵه‌كانی پشكنیندا ده‌وه‌ستن زۆرجار به نانه‌وه‌ی كێشه زیاتر له چاره‌سه‌ركردنیان تاوانبارده‌كرێن. ئیجرائاته دوورودرێژهكانیان ده‌بێته هۆی دروستبونی ئیزدیحامی هاتوچۆ، خه‌ڵكانی مهدهنینش ده‌ڵێن زۆیان پێناخۆشه كه ده‌بینن چه‌كدارانی میلیشیا به‌خێرایی به خاڵه‌كانی پشكنیندا تێده‌په‌ڕن.
عه‌بدولئه‌میر محه‌ممه‌د، ٥٤، شۆفێری ته‌كسی وتی، "ئه‌م خاڵی پشكنینانه سوودیان نیه، گاڵته‌جاڕیه. به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه ئه‌ندامانی خاڵه‌كانی پشكنین نازانن چۆن خه‌ڵك بپشكنن و ئامێری باشیان لانیه، خه‌ڵكی دواده‌كه‌ون له كاره‌كانیان."
خاڵه‌كانی پشكنین به‌شێكی سه‌ره‌كین له پلانی ئه‌منی به‌غدا یان پرۆسه‌ی یاسا ونیزام كه له مانگی شوباتدا ده‌ستی پێكرد، ئه‌و پلانه ئه‌منیه‌ی هێزی ئه‌مریكی و عێراقی له‌خۆگرتووه له میانه‌ی هه‌وڵێكی هاوبه‌شدا بۆ پاكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌كی شاره‌كه له توندڕه‌وه‌كان. هه‌ركه ئه‌و ئامانجه به‌دیهێنرا، سوپا ئاماده‌گیه‌كی به‌رده‌وامی فیعلی ده‌بێت و ئه‌وه‌نده‌ی پێویست بكات له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ژماره‌ی ته‌واو له خاڵی پشكنین داده‌مه‌زرێنن. دوای ئه‌وه، ئه‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵات ته‌سلیمی هاوتا عێراقیه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام له باكگراوندا بمێننه‌وه و هه‌ركات پێویستی كرد ئاماده‌بن بۆ هاتنه‌ناوه‌وه.
عه‌قید قاسم عه‌تا موسه‌وی، ووته‌بێژی پلانی ئه‌منی به‌غدا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند حكومه‌ت ئامێری دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی بۆمبی هاورده‌كردووه، به‌ڵام تا ئێستا به‌كارنه‌هێنراوه. له مانگی مایسدا، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبویه‌وه كه پۆلیس ئامێری ساخته‌ی ئاشكراكردنی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارده‌هێنن به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه چه‌كداره‌كان له به قاچاخ هێنانی ته‌قه‌مه‌نی بگێڕێته‌وه.
به‌پێی پلانه ئه منیهكه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له خاڵه‌كانی پشكنیندا داده‌نران رێنماییان پێ‌درابوو چاودێری هه‌موو ئوتومبێله‌كان بكه‌ن بێگوێدانه رواڵه‌تیان، به‌ڵام به‌تایبه‌ت چاوێكیان له بی ئێم ده‌بلیو و ئۆپڵیش بێت، كه به باشترین مۆدێل داده‌نرێن بۆ ته‌قینه‌وه خۆكوژیهكان.
دووباره‌بوونه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كان كاریگه‌ری خاڵه‌كانی پشكنین كه‌مده‌كاته‌وه. ئوتومبێلێكی بی ئێم ده‌بلیو كه چه‌ند سه‌رنشینێكی لاوی هه‌ڵگرتبێت، عاده‌ته‌ن له خاڵه‌كانی پشكنیندا راده‌گیرێت، به‌ڵام ئوتومبێلی تر به‌بێ پشكنین بۆی ده‌رده‌چن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چه‌ند هێرشێكی ئه‌م دواییانه نیشانیداوه كه چه‌كداران به‌به‌رده‌وامی تاكتیكی خۆیان ده‌گۆڕن. بۆ نمونه، له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر زانكۆی موسته‌نسه‌ریه له مانگی كانونی دووه‌مدا كه ده‌یان قوربانی لێكهوتهوه، چه‌كداران ئوتومبێلی دایۆ و كیایان به‌كارهێنا كه دیمه‌نیان بێوه‌یی و سه‌لامه‌ته و مه‌ترسیان لێناكرێت.
خه‌ڵكی له به‌غدا نامورتاحن به‌وه‌ی خاڵه‌كانی پشكنین له نزیك بازه‌ڕه‌كان و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبونی خه‌ڵكه‌وه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرجار له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.
هه‌روه‌ها خه‌ڵكی سكاڵادهكهن له ده‌ست ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی خاڵه‌كانی پشكنین كه داوای به‌رتیل ده‌كه‌ن. شه‌زا عه‌بوسی ئه‌ندام په‌رله‌مان باسی له‌وه كرد كه جارێكیان له خاڵێكی پشكنیندا له كه‌رخ وه‌ستاندوویانه و هێزه‌كانی ئاسایش داوای فیشه‌كیان له خۆیی و پاسه‌وانه‌كانی كردووه.
شه‌زا وتی، "پاسه‌وانه‌كانم پێنج جار له خاڵه‌كانی پشكنیندا هه‌راسانكراون، هه‌رچه‌نده ناسنامه و باجیشیان پێیه."
ویداد محه‌ممه‌د، ٥٠ ساڵ، ژنی ماڵه‌وه، كاتێك له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌غدا - عه‌ممان بووه له سه‌فه‌رێكدا، ئوتومبێله‌كه‌یان له خاڵێكی پشكنیندا له نزیك غه‌زالیه‌ی خۆراوای به‌غدا راگرتووه و ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ئاسایش داوای له شۆفێره‌كه كردوه قۆریهكی چالێنانی بداتێ كه له ئوتومبێلهكهدا به‌رچاوی كه‌وتبوو، به‌ڵام شۆفێره‌كه رازینه‌بوو بیداتێ و پێووتوه پێویستی پێیه‌تی بۆ نه‌فه‌ره‌كانی.
ئه‌فسه‌ره‌كه نهڕاندوییهتی به‌سه‌ر شۆفێره‌كه‌دا و كێشاویه‌تی به‌سه‌ریدا.
ویداد وتی، "ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد ده‌ست به‌سه‌ر سه‌یاره‌كه‌دا بگرێت وه‌كو سه‌یاره‌یه‌كی گومان‌لێكراو له‌قه‌ڵه‌می بدات، له‌به‌ر ئه‌وه شۆفێره‌كه بڕێك پاره‌ی دایه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به كێشه‌كه بهێنێت."
كه دنیا تاریك ده‌كات و هاتوچۆ له شاردا قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت، ژماره‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له خاڵه ئه‌منیه‌كانی پشكنیندا ده‌مێننه‌وه كه‌مده‌كه‌ن، چونكه مه‌ترسی هێرش له شه‌ودا زیاتره له رۆژ.
خه‌لیل محه‌ممه‌د، ١٨، پاسه‌وانی نیشتمانی وتی، "شه‌وێكیان په‌لاماری خاڵی پشكنینهكهیانداین له خۆراوای به‌غدا و له‌و په‌لاماره‌دا پێكرام. چه‌كداران عاده‌ته‌ن كاتێك تاریك دادێت هێرشده‌كه‌ن."
كه‌می كه‌سانی ئاسایش به شه‌ودا كاری چاندنی بۆمبی سه‌ره‌ڕێ و سه‌یاره‌ی بۆمبڕێژكراو بۆ چه‌كداران ئاسانترده‌كات.
ئه‌وه‌ی بۆته ته‌حه‌دایه‌ك له‌به‌رده‌م ستراتیژی ئه‌منیدا، ئه‌و بێمتمانه‌یی و كێبڕكێ ئاشكرایه‌یه كه له نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆدا هه‌یه. وادیاره ئه‌و دوو وزهزارهته له كێشه و ململانێدا بن زیاتر له‌وه‌ی هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له وه‌زاره‌تی به‌رگری به (IWPR)ی وت كه ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه كێبڕكێی یه‌كتری ده‌كه‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازی زیاتر له یه‌كتری. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی، "ئه‌م هه‌ڵوێسه كاریگه‌ریه‌كی سلبی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌دائی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته و هه‌ماهه‌نگی له نێوانیاندا لاوازده‌كات."
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به‌رپرسیارێتی كه‌وتنه‌وه‌ی فیتنه‌ی تائیفی خسته ئه‌ستۆی ئه‌و ركابهریه.
هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه نه‌یانویست لێدوان بده‌ن سه‌باره‌ت چۆنیه‌تی بڕیاردان له‌سه‌ر چۆنێتی دابه‌شكردنی سه‌ربازان به‌سه‌ر خاڵه‌كانی پشكنینیاندا و دیاریكردنی مه‌وقیعی ئه‌و خاڵانه. له هه‌ندێك حاڵه‌تدا، ئاماده‌یی هێزی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه له یه‌ك مهوقیعدا، كێشه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه و له چه‌ند حاڵه‌تێكیشدا بۆته هۆی پێكدادانی چه‌كداری.
كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات وتی مانگی كانونی دووه‌می رابردوو، شه‌ڕ له نێوان پاسه‌وانی نیشتمانی و یه‌كه‌یه‌كی پۆلیسدا هه‌ڵگیرسا له یه‌كێك له خاڵه‌كانی پشكنیندا، كاتێك یه‌كه‌كه‌ی پۆلیس نه‌یانویست چه‌ند فه‌رمانێكی سوپا په‌یڕه‌وبكه‌ن.
حسێن جاسم، دانیشتویهكی گه‌ڕه‌كی ئوری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا، باسی له رووداوێك كرد كه له كانونی دووه‌مدا رووی‌دابوو – به‌ر له‌وه‌ی پلا ئه‌منیه‌كه بخرێته بواری پراكتیزه‌كردنه‌وه- كه راده‌یه‌ك له تێوه‌گلانی هێزه‌كانی ئاسایش نیشانده‌دات له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كاندا.
رووداوه‌كه به كاروانێكی ١١ ئوتومبێلی پڕ له چه‌كداران ده‌ستیپێكرد كه گه‌یشتنه ئه‌و گه‌ڕه‌كه و ده‌ستیانكرد به هاوهنبارانكردنی ناوچه‌كانی تر.
حسێن وتی هێرشبه‌ران داوایان له خه‌ڵك كرد له ماڵه‌كانی خۆیان نه‌یه‌نه‌ده‌ره‌وه، "پێیانووتین ته‌قه له ئه‌مریكیه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له راستیدا هاوه‌نبارانی خه‌ڵكانی مه‌ده‌نیان ده‌كرد له سڵێخ، كه گه‌ره‌كێكی سوننه‌نشینه."
كاتێك چه‌كداره‌كان بیستیان سه‌ربازانی ئه‌مریكی خه‌ریكن له ناوچه‌كه نزیكده‌بنه‌وه، بڵاوه‌یان لێ‌كرد و له ماڵه‌كانی ده‌روبه‌ردا خۆیان شارده‌وه.
به‌ڵام كه زانیان مه‌فره‌زه‌كه عێراقیه و ئه‌مریكی نیه، سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه و قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كان كرد و پێیانووت كه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی (شه‌عب)ن، كه ناوچه‌یه‌كی شیعه‌نشینی تره، ئه‌ویش بواری پێدان بڕۆن به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك.
حسێن پرسیاری كرد، "چۆن توانیان به سێ خاڵی پشكنیندا تێپه‌ڕن به‌بێ ئه‌وه‌ی رایانبگرن یان لێیان بكۆڵنه‌وه؟"
بارمته‌یه‌ك كه رزگاری بووبو له ده‌ست میلیشیایه‌كی چه‌كداری، ئه‌ویش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پۆلیس له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه‌دا ده‌ست تێكه‌ڵده‌كه‌ن كه خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی ده‌فڕێنن و به پاره ئازادیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و پیاوه، كه خه‌ریكی بازرگانی دروستكردنی خواردنه‌وه‌ی گازی بوو و داوای كرد ناوی نه هێنرێت له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌با تۆڵه‌ی لێبكرێته‌وه، وتی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له بازاڕی جومله‌ی گه‌ڕه‌كی جه‌میله فڕێنراوه. ئه‌و چه‌كدارانه‌ی فڕاندبویان خستبویانه سنوقی سهیارهكهیانهوه و دووریانخستبۆوه و پاش ماوه‌یه‌ك وه‌ستابوون.
پیاوه‌كه وتی، "پۆلیسێك له خاڵێكی پشكنیندا سنوقهكهی كرده‌وه و دایخسته‌وه، خۆی وا نیشاندا نه‌یبینیوم. دواتر به‌رامبه‌ر به ٢٥ هه‌زار دۆلار به‌ره‌ڵایان كردم."
له‌و كه‌شوهه‌وای نه‌بونی متمانه‌دا، خاڵه گه‌ڕۆكه‌كانی پشكنین كه بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت داده‌نرێن، گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوڵاتیان داده‌نێن، به حوكمی ئه‌وه‌ی مه‌حاڵه هه‌ستبكه‌یت كێ له‌وێدا چاوه‌ڕێت ده‌كات – ئایا هێزی ئاسایشی راسته‌قینه‌ن یاخود، چه‌كدارانی سوننه‌ن یان میلیشیا شیعه‌كانن. ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كانی ئاڵۆزتركردووه ئه‌وه‌یه ئه‌كرێت ئه‌و زه‌لامانه‌ی جلوبه‌رگی پۆلیسیان له‌به‌ردایه، به‌ڕاستی پۆلیس بن، به‌ڵام له‌وانه‌یه ژێر به ژێر ئیش له‌گه‌ڵ یه‌كێك له میلیشیاكاندا بكه‌ن. یان له‌وانه‌یه چه‌كدارانی سوننه بن و وه‌كو هێزه‌كانی ئاسایش خۆیان گۆڕیبێت.
مه‌روان كه رۆژنامه‌نوسێكی خه‌ڵكی به‌غدایه و داوایكرد كه ناوی ته‌واوه‌تی نه‌هێنرێت، باسی له‌وه دوهكرد كه چۆن به ئوتومبێل به گه‌ڕه‌كی دۆره‌ی پڕ له شهڕومهترسیدا ره‌تبووه له باشوری پایته‌ختدا له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێی خۆیدا.
مه‌روان وتی، "له ناكاو ڕێمان كه‌وته سه‌ر خاڵێكی پشكنین كه پۆلیسی تێدابوو، زۆر ترساین له‌وه‌ی كه هه‌موومان بكوژرێین له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موومان سوننه بووین. به‌ڵام پیاوه‌كان چه‌كدارانی سوننه بوون و خۆیان وه‌كو پۆلیس گۆڕیبوو، بۆ پۆلیسی راسته‌قینه ده‌گه‌ڕان بیكوژن. داوای ناسنامه‌یان لێكردین و دوایی مه‌ره‌خه‌سیان كردین."
كاتێك پلانی ئه‌منی به‌غدا ده‌ستیپێكرد، خه‌ڵك متمانه‌یه‌كی زیاتریان به خاڵه‌كانی پشكنین په‌یداكردبوو و هاوكاریاندهكردن له رێگه‌ی پێدانی زانیاریه‌وه. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته ئیجابیه به‌زوویی گۆڕا دوای ئه‌وه‌ی دانیشتوان هه‌ستیانكرد كه میلیشیا جیاوازه‌كان هه‌یبه‌ت و كاریگه‌ری هه‌ندێك له خاڵه پشكنینه ئه‌منیه رهسمیهكانیان نه‌هێشتووه. به‌رده‌وام و به‌شێوه‌یه‌كی رووله‌زیاد سكاڵا هه‌بوو له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كه پۆلیسی ناو خاڵه‌كانی پشكنین هاوكاری سوپای مه‌هدی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌ن.
هه‌زاره‌ها كه‌س له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی ئیغتیالاتی سوننه و شیعه‌وه كوژراون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به یه‌كێك بوون له‌و دوو تائیفه‌یه، گه‌ڕان به ناو شاردا له‌م رۆژانه‌دا ریسككردنێكی گه‌وره‌یه به ژیانه‌وه.
ئه‌م مه‌ترسیه‌ش به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ناوه‌كانیان به‌ڕوونی ده‌ریده‌خات كه سه‌ر به چ گروپێكن، وه‌كو ناوی عومه‌ر كه ناوێكی سوننه‌ی ئاشكرایه، یان عه‌لی كه ناوێكی باوه له ناو شیعه‌كاندا.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به سه‌یاره به‌ناو به‌غدادا ئه‌سوڕێنه‌وه دوو جۆر ناسنامه له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵده‌گرن – ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان و یه‌كێكی تری ساخته‌ش. یه‌كێكیان وه‌كو سوننه ده‌یانناسێنێت و ئه‌وی تریان وه‌كو شیعه. نیشاندانی ناسنامه‌یه‌ك كه خاڵێكی پشكنین به‌دڵی نیه له‌وانه‌یه ببێته هۆی كوشتن.
هونه‌ری خۆگۆڕین له‌وه‌ش زیاتر ده‌ڕوات؛ خه‌ڵكی كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌ل له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵده‌گرن و هه‌ر كه پێویستی كرد به‌په‌له ده‌ریده‌هێنن و به‌كاریده‌هێنن هه‌ر كات له خاڵێكی پشكنین نزیكبوونه‌وه.
بۆ نمونه، شۆفێرێكی سوننه كه له خاڵێكی پشكنینی ئه‌منی نزیكده‌بێته‌وه، پێیوایه كه چه‌كداری شیعه‌ی تێدایه، نابێت ته‌نها ناسنامه‌یه‌كی گونجاویان نیشانبدات، به‌ڵكو ده‌بێت شریتێكیش بخاته سه‌ر تهجیلهكهی سرودی ئایینی شیعه‌ی له‌سه‌ر بێت و ده‌نگه‌كه‌ی زیادبكات. ده‌بێت وێنه‌یه‌كی ئیمامی عه‌لی، زاوای محه‌ممه‌د پێغمبه‌ر و پایه‌به‌رزترین كه‌سایه‌تی مه‌زهه‌بی شیعه، هه‌ڵبواسێت به ئاوێنه‌كه‌ی به‌رده‌میدا.
له‌وانه‌شه به‌په‌له مستیله‌یه‌كی زیوینی گه‌وره بكاته په‌نجه‌یه‌وه كه ته‌نها شیعه‌كان له دهستیدهكهن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به وه‌چه‌ی پێغمبه‌ر ده‌درێنه قه‌ڵه‌م، له‌وانه‌شه به‌رده مۆرهكهش له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵبگرن كه شیعه زۆرجار ئه‌یخه‌نه سه‌ر ئاستی نێوچه‌وانیان له كاتی دانهوینهوهیان بۆ سوژده له كاتی نوێژكردندا.
ئه‌مه و چه‌ندین ئامۆژگاری ساكار له‌سه سایتی رابیته‌ی عێراقی نیشاندراون و مه‌به‌ست لێیان رێنماییكردنی شیعه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی چۆن بتوانن به خاڵه‌كانی پشكننی شیعه‌دا تێبپه‌ڕن. ئه‌و سایته پلانێكی ١٢ هه‌نگاوی خستۆته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی سوننه‌كان خۆیانی پێ وه‌كو شیعه نیشانبده‌ن، له‌وانه ئه‌بێت ماڵه‌كانیان وێنه‌یه‌كی حه‌زره‌تی حسه‌ینی كچه‌زای پێغمبه‌ری تێدابێت، كۆپیه‌ك له كتێبی نوێژی شیعه‌كان و قاتێك له‌و جله ره‌شانه‌ی كه شیعه‌كان له یادكردنه‌وه ئایینیه تایبه‌ته‌كانیاندا لهبهریدهكهن.
هه‌روه‌ها سوننه‌كان ئامۆژگاریدهكرێن كه به‌رواری له‌دایكبون و مردنی ١٢ ئیمامه شیعه‌كه له‌به‌ربكه‌ن. ئه‌بێت چه‌ند ده‌سته‌واژه‌ی تایبه‌ت هه‌یه فێری ببن وه‌كو، بۆ نمونه، چۆنیه‌تی له‌عنه‌تكردن له یه‌زید، ئه‌و خه‌لیفه سوننه‌یه‌ی سوپاكه‌ی حه‌زره‌تی حسه‌ینیان كوشت له سه‌ده‌ی حه‌وته‌مدا. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌مووی دادی نه‌دا، ئامۆژگاری ژماره ١١ پێتده‌ڵێت چۆن ده‌ربازبیت، "ئاساییه ئیدیعای ئه‌وه بكه‌یت كه پێشتر سوننه بویت، به‌ڵام دواتر خوا هیدایه‌تی داویت و بوویت به شیعه."
عه‌ممار كه بازرگانێكی سوننه‌ی گه‌نجه، ماوه‌یه‌كه خه‌ریكی فێربوونی سروته شیعیهكانه بۆ دهبركردنی ژیانی خۆی و بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی بمێنێته‌وه.
عه‌ممار وتی، "ته‌نانه‌ت ده‌ستمكردووه به گه‌ڕان به سایته شیعیه‌كاندا – هه‌رچه‌نده حه‌زیشیان لێناكه‌م- بۆ ئه‌وه‌ی فێرببم بزانم چۆن ناوی دوانزه ئیمامه‌كه‌ی شیعه بڵێم به ته‌رتیبی ته‌واو و یهكبهدوایهكی خۆی. بیستوومه كه له خاڵه‌كانی پشكنیندا داوای ئه‌وه‌ت لێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه به‌ڕاستی شیعه‌یت یان نا."
عه‌ممار ئاوازی لهتمیهیهكی وه‌كو جه‌ره‌سێكی مۆبایل له‌ناو مۆبایله‌كه‌یدا خهزنكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و گه‌ڕه‌كانه‌دا كه زۆرینه‌ی شیعه‌ن بیخاته سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی.
له‌م بارودۆخه سوریالیانهدا، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ووریاش دهپهشۆكێن.
حه‌قی ئیسماعیل، كه‌سێكی شیعه‌یه كه پاسه‌وانی ئه‌منیه له وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تدا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له عامریه ده‌ژی، كه زۆرینه‌ی سوننه‌ن، ناسنامه ساخته سوننه‌كه‌ی نیشانده‌دات كاتێك له‌وێ هاتوچۆ ده‌كات.
حه‌قی، له‌م دواییانه‌دا له‌لایه‌ن سوپای مه‌هدیه‌وه فڕێنرابوو چونكه به‌هه‌ڵه وا تێگه‌یشتبوون كه سوننه‌یه. خۆشبه‌ختانه، به شێوه‌زارێك قسه‌یكردبوو كه شێوه‌زاری شیعه‌ی باشووری عێراقه، دواجار چه‌كداره شیعه‌كان دڵیان نه‌رم بوو و ئازادیانكرد.
داود كه ئه‌ندازیارێكی بیناسازی سونه‌یه، به‌هه‌مان شێوه جارێكیان خۆشبه‌ختانه رزگاریده‌بێت كاتێك چه‌كدارانی سوننه رایده‌گرن له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆراوای به‌غدا.
داود وتی، "پرسیاری زۆریان لێكردم و نیو سه‌عات قسه‌یان پێ‌كردم. ئه‌وه‌نده‌ی شێوه‌زاری قسهكردنهكهمیان به‌لاوه گرنگ بوو، ئه‌وه‌نده وهڵامهكانمیان به‌لاوه گرنگ نه‌بوو. بهقسهكانمدا دیاربوو سوننه‌م، لهبهرئهوهم وازیان لێهێنام."