سوننه‌كان پێویستیان به ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه
سوننه‌كان پێویستیان به ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه
هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به دڵنیاییه‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له سیاسه‌تی عێراقدا هه‌ڵده‌داته‌وه به‌هۆی به‌هێزكردنی نوێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌و عه‌ره‌بی سوننه‌یه‌ی كه رۆژێك له رۆژان كه‌مینه‌ی به‌هێز بووه له عێراقدا .
وادیاره عێراق ئه‌م ماوه‌یه به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت. هاوڵاتیه‌كانی بێزاربوون له تایفه‌گه‌رایی و توندڕه‌وی و توندوتیژیش تا رادده‌یه‌ك ههماركراوه، دیپلۆماته بیانیه‌كان به‌ره‌و به‌غدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه و نرخی به‌رزی نه‌وت به‌رده‌وام خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت پڕده كاته‌وه.
له‌نێو ئه‌م هه‌موو نیشانه ئیجابیانهدا، به‌شدارنه‌بوونی عه‌ره‌بی سوننه له ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگادا وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش ده‌مێنێته‌وه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنی سیاسیه‌وه.
عه‌ره‌بی سوننه به رێژه‌یه‌كی زۆر بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی كانونی دووه‌می ٢٠٠٥ یان كرد، كه هه‌ڵوێستێك بوو زۆربه‌یانی خسته ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌و پارێزگایانه‌دا كه ئاماده‌بوونێكی به‌هێزیان هه‌یه، وه‌كو دیاله، سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار. بۆ نموونه، له نه‌ینه‌وا كه زۆرینه‌ی سوننه‌یه له باكوری خۆرئاوای عێراق، نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ده‌ست كورده‌وه‌یه.
هه‌تاوه‌كو عێراق وڵاتێك بێت كه سیاسه‌تی شوناس (سياسة الهوية) تیایدا باڵاده‌ست بێت، ئه‌وا عه‌ره‌به سوننه‌كان پێویستیان به‌وه‌یه به‌شێك بن له هاوكێشه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێك كه درا ره‌تنه‌كرێته‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی بێبایه‌خه چونكه شوناسێكی دیاریكراو تیایدا ههڵبوێردراوه. عێراق به له‌رزۆكی له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه و پێویستی به پشتگیری ته‌واوی سوننه‌كان هه‌یه. ئه‌م راستیه له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی دانی پێدانراوه له عێراقدا. ئێستا پێویستی به‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییش پراكتیزهبكرێت.
له ئێستادا سوننه‌كان له رێی "ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابوون"ه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی گرتووه‌ته ده‌ست – به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه گروپی سه‌ر به عه‌شیره‌ته‌كان كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتگیری ده‌كرێن بۆ جه‌نگان له دژی توندڕه‌وه سوننه‌كانی وه‌ك قاعیده له گه‌ڕه‌ك و پارێزگاكانیاندا.
ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابوون – كه دانراو ن و له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه پێكنههێنراون و له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه پاره‌یان ده‌درێتی – زیاتر ته‌ركیز له‌سه‌ر باری ئه‌منی ده‌كه‌ن وه‌ك له حوكمڕانیكردن، كه ئه‌مه‌ش عێراق پێویستی بووه له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا. به‌ڵام له ئێستادا كه باری ئه‌منی رووه‌و باشی ده‌چێت، كاتی ئه‌وه هاتوه هه‌نگاوی داهاتوو بنێن.
له كاتێكا زۆرێك له ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابون توانیویانه ناوچه‌كانی خۆیان سه‌قامگیر بكه‌ن له رووی ئه‌منیه‌وه، به ڵام هه‌ندێكیان دوورن له دیموكراسیبونهوه و به‌وه تاوانباركراون كه ده‌ره‌به‌گایه‌تی بچووكی خۆیان هه‌یه و وه‌ك میلیشیا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیران هۆشیاری دایه عه‌شیره‌ته سوننه‌كان كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌تا هه‌تایه نامێنێته‌وه و دواجار چه‌ك ته‌نها به‌ده‌ست هێزی ئه‌منی نیزامی عێراقه‌وه ده‌بێت.
هۆكارێكی تری ئه‌وه‌ی كه بۆ گرنگه سوننه‌كان هه‌ڵبژێردرێن ئه‌وه‌یه سه‌ركرده ناوخۆییه‌كان كه به‌رپرسن له بودجه‌ی پارێزگاكان باشتر نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و لێپرسراوێتیش به‌رامبه‌ر خه‌ڵكه‌كه له ئه‌ستۆده‌گرن.
ئه‌نبار به نموونه وه‌ربگره، كه ناوچه‌یه‌كه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری عه‌ره‌بی سوننه‌یه و پێشتر مه‌ڵبه‌ندی یاخیبووان و قاعیده بو. به پێی راپۆرتیێكی رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز، ئه‌و پارێزگایه به ته‌نیا له ٢٠٠٧ دا بڕی ١٧٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بۆ ته‌رخانكرا، هه‌رچه‌نده ته‌نها ٥٪ی ده‌نگده‌ران به‌شدرایان له‌و ده‌نگدانه‌دا كرد كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكهیانی لێكهوتهوه.
به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پاره‌ی زیاتر بڕژێته ناو پارێزگاكانه‌وه و عێراق ده‌ستبكات به ئه‌ركی زه‌به‌لاحی بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری ناوخۆیی و نیشتمانی.
بێگومان سه‌رچاوه‌ی پاره‌ی ئه‌مریكا به‌ره‌و وشك بوون ئه‌چێت به حوكمی ئه‌وه‌ی قه‌رزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی ٩.٦ تریلیۆن دۆلار، و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت عێراق خۆی پاره بداته پرۆژه ناوخۆییه‌كان – كه ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌ی نوێنه‌رایه‌تیكردنی عێراقیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نیشتمانی گرنگتردهكات.
یه‌كێك له خه‌مه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و عه‌ره‌به سوننانه‌ی ئێستا ئاماده‌ن به‌شداری سیاسیی بكه‌ن، رووبكه‌نه‌وه توندوتیژی گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌م زووانه ئه‌نجام نه‌درێن. ئه‌مێستا هه‌ندێك توندوتیژی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه روویداوه، و ترسی ئه‌وه‌ش له ئارادایه كه سوننه‌كان چه‌ك هه‌ڵگرنه‌وه ئه‌گه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان په‌سه‌ند نه‌كرێت كه به‌خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و یاسایه ئێستا له په‌رله‌مان به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه‌ی سیاسیه‌وه په‌كی كه‌وتوه، به تایبه‌ت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پێویسته به‌ندێكی تێدا بێت بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ناو كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاری كه‌ركوك كه ناكۆكی له‌سه‌ره. ئه‌م دواكه‌وتنه زیاتر بووه‌ته مایه‌ی بێ ئومێدبونی ئیدراره‌ی بوش كه هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی كردبووه یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی {بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونه‌كه‌ی} واشنتۆن له عێراق.
له‌م قۆناغه‌دا، وادیاره پێناچێت هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێن.
به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ناكرێت به پیێ داواكاری و خشته‌ی زه‌مه‌نی ئه‌مریكی و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بدرێن. بڕیاری واشنتۆن بۆ په‌له‌كردن له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی ٢٠٠٥ بێگوێدانه ئه‌وه‌ی چ گروپێك به‌شداری ده‌كات، یه‌كێكه له‌و هۆكاره سه‌ره‌كیانه‌ی كه ئه‌مڕۆ سوننه‌كان نوێنه‌رایه‌تی نه‌كراون. ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌كه له‌بیرناچێته‌وه.
له‌كاتێكا به‌شداری سیاسی سوننه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیه بۆ درێژه‌دان به ته‌نانه‌ت سیستمێكی دیموكراسی لاواز، پێویسته عێراقیه‌كان خۆیان ئه‌وانه بن كه بڕیار ده‌ده‌ن كه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بده‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه بایه‌خێكیان هه‌بێت بۆیان.
له‌وانه‌یه كورد و شیعه زۆر دڵخۆش نه‌بن به ئه‌گه‌ری هاوبه‌شی پێكردنی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی – جێی سه‌رنجه، حكومه‌تی مه‌ركه‌زی بۆ چه‌ندین مانگه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی به قنگا خستووه - به‌ڵام سوننه‌كان سه‌لماندیان كه هێزێكی سیاسی گرنگن له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی.
مانگی رابردوو، ته‌وافوق، كه به‌هێزترین هاوپه‌یمانێتی سوننه‌یه، هاته‌وه ناو حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵێنه‌كه‌ی برده سه‌ر بۆ به‌خشینی لێبوردنی گشتی به هه‌زاران عه‌ره‌بی سوننه. گه‌ڕانه‌وه‌ی سوننه بۆ ناو كابینه‌كه‌ی مالیكی وه‌ك نیشانه‌یه‌كی گرنگی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی پێشوازی لێكرا.
ئه‌كرێت پرۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه به‌رده‌وام بێت، و به‌رده‌وامیش ده‌بێت ئه‌گه‌ر سوننه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان پێبدرێت له سیاسیه‌تی ناوخۆییدا. كاتێك ئه‌و رۆژه دادێت، عێر اق له پێگه‌یه‌كی زۆر به‌هێزتردا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت.
تیاری راس موحه‌ریری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له IWPR