ژیان دوای سه‌دام – پاش پێنج ساڵ
له‌وانه‌یه توندوتیژی له به‌غدا كه‌مبوبێته‌وه، به‌ڵام ژیانی خه‌ڵك هه‌ر له ترس و گوماندا.
ژیان دوای سه‌دام – پاش پێنج ساڵ
له‌وانه‌یه توندوتیژی له به‌غدا كه‌مبوبێته‌وه، به‌ڵام ژیانی خه‌ڵك هه‌ر له ترس و گوماندا.
له راستیدا، هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ره‌وپێشچون نیه. ژێرخانی وڵاتمان وێرانبوه هه‌روه‌كو ووره‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی. گه‌شبینیه‌كی كه‌م هه‌ستی پێده‌كرێت بۆ ئاینده. له‌باتی ئه‌وه، ترس و خه‌مۆكی و توندوتیژی ژیانمانی ته‌نیوه.
له دوادواییه‌كانی ساڵی پاردا گه‌ڕامه‌وه و سه‌ره‌تا دڵم پڕبوو له هیوا. پێشار چه‌ندین دراوسێ و هاوڕێم له‌ده‌ستدابوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ باشبونی باری ئه‌منیدا توندوتیژی له كه‌مبونه‌وه‌دا بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كه زیاتر به به‌غدادا گه‌ڕام و لێی تێگه‌یشتم، ئینتیباعه‌كانی سه‌ره‌تام كه پڕبوون له هیوا، كاڵبونه‌وه.ئێستا ناوشار به دیواری كۆنكرێتی ده‌وره‌دراوه، وه‌كو زیندانێكی گه‌وره‌ی لێهاتوه. ئه‌و تابلۆیانه‌ی له‌سه‌ر دیواره كۆنكرێتیه‌كان دروستكراون قه‌ره‌بوی ئه‌و جوانیه‌ی شار ناكه‌نه‌وه كه له‌ده‌ستچوه. ئه‌و به‌ربه‌سته كۆنكرێتیانه مه‌خلوقاتێكی زه‌به‌لاحن پاشماوه مێژووییه گه‌وره‌كانی ئه‌و شاره و جوانیه‌كه‌یی و مه‌زنیه‌كه‌ی هه‌ڵده‌لوشن.
گۆڕانه‌كه ته‌نها په‌یوه‌ندی به بیناوه نیه. ترس خه‌ڵكی داگرتوه، كه به‌گومانن له‌و كه‌سانه‌ش كه عاده‌ته‌ن متمانه‌یان پێیانه. ترس تانوپۆی كۆمه‌ڵایه‌تی پته‌وی ئه‌و شاره‌ی له‌توپه‌تكردووه.
كه‌س نیه بوێرێت وشه‌یه‌كی جێگه‌ی مشت‌ومڕ بدركێنێت له‌به‌رده‌م هاوڕێكه‌ی یان دراوسێكه‌یدا له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا ئه‌و كه‌سه بیگه‌یه‌نێته حزبێكی سیاسی یان میلیشیایه‌ك.
كاتێك هه‌وڵمدا قسه له‌گه‌ڵ كابرایه‌كدا بكه‌م ده‌رباره‌ی ئه‌و باره هه‌ستیاره‌ی عێراقی پێداتێده‌په‌ڕێت، كوڕه ١٩ ساڵانه‌كه‌ی قسه‌كه‌س پێ بڕیم و وتی، "تكایه، ئێمه حه‌قی سیاسیه‌تمان نیه. ئێمه نه تۆ ئه‌ناسین و نه حزبه‌كه‌شت."
كاتێكیش دڵنیامكرده‌وه كه قسه‌كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان شتێكی سیاسی نیه، وه‌ڵامی دامه‌وه و وتی، "هێستا هه‌موو شتێك بوه به سیاسه‌ت."
زۆربه‌ی عێراقیه‌كان شه‌كه‌ت دیارن – گرژی و شڵه‌ژان به‌سه‌ر ده‌موچاوه زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانیانه‌وه دیاره. ترسیش به چاوه‌كانیانه‌وه دیاره. چاوه‌ڕێی مردن ئه‌گه‌ن له هه‌ر له‌حزه‌یه‌كدا و له هه‌موو كه‌سێكیش، چونكه كه‌س نازانێت كه‌ی شوتومبێلێكی بۆمبڕێژ یان بۆمبێكی سه‌ره‌ڕێ ئه‌ته‌قێته‌وه.
خه‌ڵكی كاتێك به‌سه‌لامه‌تی ئه‌گه‌نه ماڵه‌وه سوپاسی خوائه‌كه‌ن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ شه‌و دادێت و تاریكی باڵ به‌سه‌ر شاردا ده‌كێشێت، كه‌شه‌كه‌ش تاریك دادێت. دانیشتوان له ره‌شاییدا داده‌نیشن - چونكه كاره‌با و ئاویش ده‌گمه‌نه - بۆ پاسه‌وانیكردنی ماڵه‌كانیان. نازانن كه‌ی میلیشیایه‌ك دێت و خۆی ئه‌كات به‌ژوورا بۆ كوشتن یان فڕاندنیان له سایه‌ی ره‌حمه‌تی له ژێر ره‌حمه‌تی ئاسمانی ره‌شدا. ته‌ق و تۆق شه‌وانه هه‌یه و زۆربه‌یشی كوێرانه‌یه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ترسی خه‌ڵك زیاتر ده‌كات و به‌رده‌وام بیریان ده‌هێنێته‌وه كه له‌وانه‌یه هه‌ركامێكیان قوربانی داهاتو بن.
گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له به‌غدا تێكچونی شیرازه‌ی خێزانه‌كانه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ژن و مێرده‌كه سه‌ر به دوو تایه‌فه‌ی جیاوازبن. خێزانه‌كان ماندون و له دڵه‌ڕاوكێدا ئه‌ژین و مناڵان‌یش باجه‌كه‌ی ئه‌ده‌ن چونكه به‌رده‌وام به‌وهۆیه‌وه پشتگوێده‌خرێن. دایكان و باوكان كه ته‌واو په‌ستن له‌و روداوانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان ده‌گوزه‌رێت، ناتوانن له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و سترێسه بكه‌ن.
پشێوی و نه‌بونی یاسا و نیزام دانیشتوانی به‌غدایان ناچاركردوه عه‌قڵیه‌تێك ته‌به‌ننابكه‌ن كه ئامانجه‌كه‌ی مانه‌وه‌یه، به‌ڵام وادیاره زۆر له‌وانه‌ی له پۆستی ده‌سه‌ڵاتدان گوێناده‌ن به‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی هێند گه‌وره له دانیشتوان هه‌ژارن و ئاستی گوزه‌رانیان نزمه. زۆرێك له خه‌ڵك هیچ موچه و پاره‌یه‌كیان نیه حكومه‌ت بۆ بڕیبنه‌وه.
ناخۆشی و نه‌هامه‌تیه‌كه ئاشكرایه چیه. لێپرسراوان به‌ڵێن ده‌ده‌ن و ووتار ده‌خوێننه‌وه، به‌ڵام عێراقیه‌كان گوێیان بۆ ناگرن، چونكه پێیانوانیه هیچ به‌ڵێنێكیان په‌یوه‌ندی هه‌بێت به واقیعی ژیانیانه‌وه. سیاسه‌تمه‌داران وه‌كو درۆزن سه‌یرده‌كرێن و په‌رله‌مانیش مردوو. چونكه هیچ شتێك ناكات له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت و ته‌نها خه‌می زیادكردنی موچه و سه‌رموچه‌كانیانه.
په‌رله‌مان ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی هاوڵاتیان بكات یان به‌رگری له مافه‌كانیان بكات، به‌ڵام دانیشتنه‌كانیان له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه په‌خشده‌كه‌ن. خه‌ڵك هه‌یه سه‌یركردنی ئه‌و دانیشتنانه به كات به فیڕۆدان ده‌داته قه‌ڵه‌م. هه‌نجێكی تر هه‌ن پێیانوایه سه‌یری نمایشی كامێرای شاراوه‌یه. به‌مه‌ش، هیچ نه‌بێت خه‌ڵك جارێك ئیراحه‌ت ئه‌كه‌ن به سه‌یركردنی ئه‌و شته كۆمیدیه كه له‌م كاته‌دا زۆر پێویستیانه.
عه‌لی مه‌رزوق رۆژنامه‌نوسێكی راهێنراوی (IWPR)ه.