ته‌قینه‌وه‌كانی به‌رده‌م هوتێله‌كان پلانی ئه‌منیی به‌غدا ده‌خه‌نه ژێر گومانه‌وه
چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی هاوكات له به‌غدا مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی دروستكردووه كه ره‌نگه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا ته‌قینه‌وه‌ی زیاتر روو بدات.
ته‌قینه‌وه‌كانی به‌رده‌م هوتێله‌كان پلانی ئه‌منیی به‌غدا ده‌خه‌نه ژێر گومانه‌وه
چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی هاوكات له به‌غدا مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی دروستكردووه كه ره‌نگه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا ته‌قینه‌وه‌ی زیاتر روو بدات.
ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه له ٢٥ی كانوونی دووه‌م له‌به‌رده‌م سێ هوتێلی دیاری به‌غدا روویاندا كه خه‌ڵكی بیانی و به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق ئه‌چنه ئه‌وێ و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌شدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ٣٦ كه‌س كوژران. گروپی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراقی سه‌ر به قاعیده به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه‌دا راگه‌یاند.
رۆژی دواتر، ئۆتۆمبیلێكی تر له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی دادی پزیشكی كه كه‌تۆته ناوڕاستی به‌غدا و سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، ته‌قینه‌وه. به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ١٧ گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٨٠ی تریش بریندار بوون.
ئه‌و ته‌قینه‌وانه ئارامیی رێژه‌یی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووی به‌غدایان هه‌ژاند و پرسیاریان له‌سه‌ر توانای هێزه‌كانی عێراق بۆ دابینكردنی هێمنی له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق دروست كردووه كه بڕیاره له ٧ی ئازار له سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌ڕێوه بچێت.
"پێشتر گومانمان له توانای هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا هیچ گومان نییه له‌وه‌ی ئه‌وان لێنههاتوون،" فیراس حوسێن حه‌مودی، ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵه و قوتابی زانكۆیه له به‌غدا، وتی. قسه‌كانی حه‌مودی بۆچوونی زۆرێك له دانیشتووانی به‌غدایه.
ماڵی حه‌مودی له هوتێلی حه‌مڕا نزیكه كه یه‌كێك بوو له‌و هوتێلانه‌ی به‌ر هێرشه‌كان كه‌وتن. ماڵی ناوبراو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه و دوای ئه‌وه‌ش بێ ماڵ و حاڵ مانه‌وه.
"حكومه‌ت ناتوانێ ئاسایشمان بۆ دابین بكات كه سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه،" حه‌مودی وتی.
ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به تاقیكردنهویهكی گرنگ دادنرێت بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق. دابینكردنی ئاسایش له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌ركی ئه‌و هێزانه‌یه و یه‌كه‌م جاریش له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كه له كانوونی دووه‌می ٢٠٠٩ به‌ڕێوه‌چوو ئه‌ركی پاراستنی ئاسایش له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌و هێزانه سپێردرا.
به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ٧ی ئازار به‌هێمنی واته هێزه‌كانی عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێویستیان به هێزه‌كانی ئه‌مریكا نابێت كه بڕیاره تا كۆتایی ٢٠١١ له عێراقدا بكشێنه‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، حكومه‌تی عێراق ده‌ستی به پلانێكی نوێ كرد بۆ دابینكردنی هێمنی له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌پرسانی سوپا و پۆلیسیش ئه‌و پلانه‌یان به شتێكی نوێ ناوبردووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی به‌غدا له توندوتیژی. به‌رپرسانی ئاسایش ده‌ڵێن ئه‌و پلانه كه له ١٢ی كانوونی دووه‌م چووه قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه پێكهاتووه له چالاكی هه‌واڵگریی فراوان و هاوكاریی نزیك له‌نێوان دام و ده‌زگاكان له ئاستی جیاوازدا.
گوته‌بێژی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا قاسم عه‌تا به IWPRی راگه‌یاند كه دوابه‌دوای ئه‌م هێرشانه به‌رپرسان بڕیان داوه به‌و پلانه‌دا بچنه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌شی وت كه "پێشبینی ده‌كه‌ین قاعیده بتوانێ له ئێستا و له داهاتووشدا هێرش ئه‌نجام بدات".
عه‌تا وتی هه‌واڵگریی عێراقی "دووپاتیكردۆته‌وه هه‌ندێ له شانه نووستووه‌كانی قاعیده ده‌یانه‌وێ هێرشی خۆكۆژی ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك هه‌وڵێك بۆ په‌كخستنی هه‌ڵبژاردن تا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ست بدات".
گوته‌بێژی پلانی ئه‌منی به‌غدا ته‌حسین شێخلی رایگه‌یاند "تیرۆرستان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێی تێكدانی بارودۆخی ئه‌منی كار له بڕیاری ده‌نگده‌ران بكه‌ن".
"به‌غدایان كردۆته ئامانجی خۆیان چونكه پایته‌خته و هه‌موو لایه‌ك له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش گرنگی به رووداوه‌كانی ده‌ده‌ن."
"ماوه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن زۆر گرنگه چونكه دوژمن ده‌توانێ بیقۆزێته‌وه و كار له بڕیاری ده‌نگده‌ران بكات. خراپبوونی ره‌وشی ئه‌منی له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌نگده‌ران هه‌ره‌ته ده‌كات و زیان به پڕۆسه‌ی دیموكراسیش ده‌گه‌یه‌نێت."
ئه‌و هێرشانه كه كرانه سه‌ر هوتێلی حه‌مڕا و هوتێلی شیڕاتۆن و هوتێلی بابل و هه‌مووشیان به پاسه‌وان و دیواری كۆنكریتی ده‌وره درابوون، چواره‌م زنجیره ته‌قینه‌وه بوون كه له‌وه‌ته‌ی مانگی ئه‌یلووله‌وه باڵه‌خانه‌ی زۆر تۆكه‌مه له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه ده‌كه‌نه ئامانج. ته‌قینه‌وه‌كانی پێشووتر به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌دژی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ئه‌نجام دران و نزیكه‌ی ٤٠٠ كوژراویشیان لێكهوتهوه.
به‌رپرسانی ئه‌منی داوایان كردووه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یاخیبوواندا چالاكییه هه‌واڵگرییه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق لیوا محه‌مه‌د عه‌سكه‌ری رایگه‌یاندووه چه‌ند چالاكییه‌ك كه له چوارچێوه‌ی پلانه ئه‌منییه‌كه‌ی به‌غدا جێبه‌جێكراون سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه، له‌وانه‌ش پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له ١١ی كانوونی دووه‌م كه ده‌ستگیكردنی ٢٥ كه‌سی لێكه‌وتۆته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ٤٠٠ كیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نیی به‌هێز و دینامیت ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
به‌ڵام ئیبراهیم سومهیلی، شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسییه له به‌غدا، وتی هێرشه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه "سه‌لماندیان توانای ئاژانسه‌كانی هه‌واڵگریی عێراق له پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشدا لاوازه... قاعیده ته‌كنه‌لۆجیای زۆر پێشكه‌وتوو به‌كارده‌هێنێت و توانای هه‌واڵگریشی به‌رزه و درزی تێناكه‌وێت".
عه‌تا وتی عێراق هه‌وڵده‌دات چالاكییه ههواگرییهكانی فراوان بكات و هانی هاوڵاتیانیشی دا هێزه‌كانی ئاسایش له‌هه‌ر جموجۆڵێكی گوماناوی ئاگادار بكه‌نه‌وه.
"پاڵپشتیی هاوڵاتیان زۆر گرنگتره له ئامێری دۆزینه‌وه‌ی بۆمب و چالاكیی سه‌ربازه‌كان،" عه‌تا وتی. "پاڵشتیی هاوڵاتیان گرنگترین فاكته‌ری سه‌ركه‌وتنی هێزه ئه‌منییه‌كانه."
به‌ڵام دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه، هه‌ندێ له دانیشتووانی زیانلێكه‌وتووی به‌غدا وتیان ناتوانن به‌ر به تیرۆرستان بگرن.
خانووه‌كه‌ی دایكی موهه‌نه‌د، ژنی ماڵه‌وه‌یه و ته‌مه‌نی ٤٥ ساڵه و ره‌تیكرده‌وه ناوی ته‌واوی خۆی بدات، ته‌نها ٢٠ مه‌تر له هوتێلی حهمڕاوه دووره. ئه‌و وتی "زۆر ده‌ترسین چونكه تیرۆرستان ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵی خۆشمان ده‌ستیان پێمان ده‌گات. پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران كۆتایی به‌م ره‌وشه ترسناكه بهێنن. تاكه‌ی به‌ده‌ست ترس و تیرۆره‌وه بناڵێنین؟"
"شه‌وی تهقینهوهكهمان له‌سه‌رمادا به‌سه‌ر برد. په‌نجه‌ره‌كانمان هیچیان نه‌ماون، پارچه شووشه به‌هه‌موو ماڵه‌كه‌دا بڵاوبۆته‌وه. چیمان كردووه؟ چ تاوانێكمان كردووه؟"
خالید ئه‌نساڕی و عه‌لی كه‌ریم دوو رۆژنامه‌نووسی راهێنراوی IWPRن له به‌غدا. موحه‌ریری ناوخۆیی پێشكه‌وتووی IWPR عه‌بیر محه‌مه‌د له به‌غداوه به‌شداری له نووسینی ئه‌م راپۆرته‌دا كردووه.