پشێوی كه‌ركوك له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا

حكومه‌ت داوای هێوربوونه‌وه‌ ده‌كات له‌ كاتێكا ده‌سه‌ڵاتی كه‌ركوك هانی یه‌كگرتنه‌وه‌ ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا.

پشێوی كه‌ركوك له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا

حكومه‌ت داوای هێوربوونه‌وه‌ ده‌كات له‌ كاتێكا ده‌سه‌ڵاتی كه‌ركوك هانی یه‌كگرتنه‌وه‌ ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا.

Friday, 8 August, 2008
.



ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زۆرینه‌ كورد رۆژی ٣١/٧ داوایان كرد پارێزگاكه‌یان بخرێته‌ ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، دوو رۆژ دواتر خۆكوژێك خۆی ته‌قانده‌وه‌ له‌ خۆپیشاندانێكدا كه‌ زۆبه‌ی كورد سازی دابوو و رووداوه‌كه‌ڕ به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رخست كه‌ وه‌ك توندوتیژیه‌كی نه‌ژاد په‌رستی ده‌ركه‌وێت.



بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ‌و ئه‌و توندوتیژیه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ رووی دا بووه‌ مایه‌ی وروژاندنی ترسی درێژخایه‌ن كه‌ گرژی سیاسی گه‌رمتر ده‌كات له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوكدا – به‌ تایبه‌تی كورد و توركومان، كه‌ به‌ ره‌گه‌ز توركن – كه‌ ده‌كرێت ببێته‌ هۆی خوێن رێژی و پاشا گه‌ردانی سیاسی.



ده‌سه‌ڵاتداران له‌ به‌غدا داوای هێوربوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌ ده‌كه‌ن و هانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌یان ئه‌نجام نه‌ده‌ن.



وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌بباغ له‌ ته‌سریحێكدا وتی "حكومه‌تی عێراقی داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان و گروپه‌كانی كه‌ركوك ده‌كات كه‌ واز بێنن له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ر (كرده‌وه‌یه‌ك) كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ زیانگه‌یاندن به‌ یه‌كێتی نیشتمانی،" هه‌روه‌ها وتی "حكومه‌تی عێراق دژایه‌تی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر كردوه‌یه‌كی یه‌ك لایه‌نه‌ بۆ گۆڕینی بارودۆخی كه‌ركوك."



ئه‌ندامه‌ توركومان و عه‌ره‌به‌كان ئه‌و دانیشتنه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیان بایكۆت كرد و توڕه‌ بوون به‌ كرده‌وه‌كانی. موحه‌ممه‌د خه‌لیل ناسیف، كه‌ ئه‌ندامێكی عه‌ره‌بی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌، وتی "ئه‌و بڕیاره‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی كێشه‌ له‌ناو شاره‌كه‌ و بڕیارێكی نایاساییشه‌."



به‌ گوێره‌ی ته‌سریحێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان داوای كردووه‌ له‌ تاڵه‌بانی ، كه‌ كورده‌، گوزارشت له‌ نیگه‌رانی خۆی بكات سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزه‌ی ئه‌نجومنی پارێزگای كه‌ركوك.



كورده‌كان و توركومانه‌كان هه‌ردوولایان كه‌ركوك به‌ هی خۆیان ده‌زانن و ململانێ ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سیاسی ئه‌و شاره‌ به‌ نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده‌، كه به‌ هه‌مان شێوه‌ كه‌مینه‌ی تر و عه‌ره‌بیش تیایدا نیشته‌جێن.



تاڵه‌بانی به‌ ئه‌ردۆگانی وتووه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك بێته‌وه‌ سه‌ر كوردستانی عێراق ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنێك به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌ینرێت له‌سه‌ر ره‌شنوسی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.



رۆژی ٣/٨ ، په‌رله‌مان دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات له‌ پێناو هه‌وڵدان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان له‌سه‌ر ته‌شریعێكی پێشنیاركراو كه‌ دواخراوه‌ به‌هۆی كێشمه‌كێشی سیاسیه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك.



كورده‌كان بایكۆتی پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان كرد له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان چونكه‌ ژماره‌یه‌كی یه‌كسانی له‌ كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بۆ عه‌ره‌ب و توركوكان و كوده‌كان مسۆگه‌ر ده‌كرد.



په‌ پێی وته‌ی جه‌یسن گله‌ك، كه‌ راوێژكاری سه‌روه‌ر یاسایه‌ له‌ پهیمانگای ئاشتی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و راوێژكاری ده‌ستوری پێشوو له‌ UNAMI له‌ عێراق، كورده‌كان ئامادبوون ده‌سه‌ڵات به‌ یه‌كسانی دابه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی تردا به‌ ته‌نها مه‌رجێك كه‌ كه‌روك به‌شێك بێت له‌ كوردستانی عێراق.



پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ ئه‌نجامدرا سه‌رباری بایكۆتكردنی كورد، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هه‌فته‌ی رابردوو ره‌شنوسی یاساكه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بگه‌نه‌ كۆده‌نگی.



سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، له‌ كاتی خۆپیشاندانێكدا كه‌ له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه‌ سازدرابوو ‌ له‌دژی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك ‌، خۆكوژێكی مێینه‌ خۆی ته‌قانده‌وه.



پاسه‌وانه‌كانی به‌ره‌ی توركومانی ده‌ستیان كرد به‌ ته‌قه كردن كاتێك‌ خۆپیشانده‌ره‌ كورده‌كان به‌ره‌و باره‌گاكانیان رایانكرد له‌ نزیك خۆپیشاندانه‌كه‌وه‌. به‌رپرسانی به‌ره‌ی توركومانی وتیان خۆپیشانده‌ره‌كان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر باره‌گاكانیان و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌ كورده‌كان هه‌ستاون به‌ سوتاندنی شوێنه‌كانیان له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ پاش توندوتیژیه‌كه‌. هیچ كه‌سێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.



باسم داود، كه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانێتی عراقی یه‌كگرتوی شیعه‌یه‌ و په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ كورده‌كان هه‌یه‌، وتی ئه‌وان توڕه‌ بوون له‌وه‌ی كه‌ ئه‌ونجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هستاوه‌ به‌ "فشارخستنه‌ سه‌ر حكومه‌ت بۆ گۆڕینی ره‌شنوسی یاسای هه‌ڵبژاردن."



هه‌روه‌ها وتی "ئه‌مه‌ به‌ ته‌واوی ده‌بێته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌."



جه‌یسن هاوڕا بوو كه‌ "له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، زۆر به‌ جیددی كێشه‌كه قورستر بووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ جۆرێك له‌ رێكه‌وتنی سیاسی" سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوك.



میدیای كوردی و عه‌ره‌بی له‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ له‌ هه‌وڵێكدا بۆ گه‌یشتن به‌ موساوه‌مه‌یه‌ك به‌ڵام بایی ئه‌وه‌نده‌ به‌سود نه‌بون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ رێكه‌وتنێك.



به‌ گوێره‌ی ئه‌سۆشییه‌تد پرێس، UNAMI پێشنیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی كردووه‌ له‌ هه‌موو پارێزگایه‌كدا بێجگه‌ كه‌ركوك تاوه‌كو ئه‌و زریانه‌ سیاسیه‌ كه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه‌یه‌ نه‌بێته‌ مایه‌ی دواخستنی هه‌موو هه‌ڵبژرادنه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.



هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌ له‌ بنه‌ڕره‌تدا نه‌خشه‌ی بۆ دانرابوو له‌ ١/١٠دا ئه‌نجام بدرێن، له‌ لایه‌ن وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ دواخران بۆ زیادكردنی نوێنه‌رایه‌تی سوننه، كه‌ له‌ ٢٠٠٥دا بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد،‌ له‌ حكومه‌ته‌ ناوخۆییه‌كاندا.



جه‌یسن وتی ئه‌گه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند كرا و كه‌ركوك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ بوو، "گرژیه‌كه‌ تۆزێك به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چێت."



برێندان ئۆلێری، پرۆفیسۆری زانسته‌ سیاسیه‌كان له‌ زانكۆی په‌نسلڤانیا و راوێژكاری ده‌ستوری پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه‌ دواخستنی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌ركوك ده‌بێته‌ مایه‌ی توڕه‌ بوونی كورده‌كان و ناسه‌قامگیری زیاد ده‌كات.



برێندان وتی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك "ره‌نگدانه‌وه‌ی بێ ئارامیه‌كه‌ كه‌ مایه‌ی تێگه‌یشتنه‌ به‌رامبه‌ر شكستی حكومه‌تی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠."



به‌پێی مادده‌ی ١٤٠ ی ده‌ستوری عێراق، پێویسته‌ ریفراندۆمێك ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئایا كه‌ركوك ده‌خرێته ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ یان حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه‌ پاش پرۆسه‌ی "ئاساییكردنه‌وه‌" ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ به‌و پێیه‌ دانیشتوانه‌ ره‌سه‌نه‌كانی كه‌ركوك كه‌ له‌ لایه‌ن رژێمی سه‌دام حسێینه‌وه‌ ده‌ركرابوون – كه‌ زۆربه‌یان كورد و توركومانن – رێیان پێده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه‌، و ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ش كه‌ هێنراون بۆ شاره‌كه‌ بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ پارێزگا ئه‌سڵیه‌كانی خۆیان.



سه‌ركرده‌ كورده‌كان گوزارشتیان له‌ توڕه‌یی خۆیان كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ به‌هێواشی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی دووجار دواخستنی ریفراندۆم .



تیاری راس موحه‌ریری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ له‌ IWPR.
Frontline Updates
Support local journalists