ئه‌و ژنانه‌ی كۆیله‌ی سێكسین باس له ته‌نگانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن
ئه‌و ژنانه‌ی بۆ ئیش ده‌گه‌ڕێن به فرتوفێڵ ده‌كرێنه كۆیله‌ی سێكسی و هه‌ندێكیشیان كڕین فرۆشیان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات پێده‌كرێت.
ئه‌و ژنانه‌ی كۆیله‌ی سێكسین باس له ته‌نگانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن
ئه‌و ژنانه‌ی بۆ ئیش ده‌گه‌ڕێن به فرتوفێڵ ده‌كرێنه كۆیله‌ی سێكسی و هه‌ندێكیشیان كڕین فرۆشیان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات پێده‌كرێت.
دایكی ئه‌سما نابینایه و باوكیشی كه‌نه‌فتی جێگایه، مناڵه‌كانیش زۆر به‌سه‌ختی ده‌یگوزه‌رێنن. پیاوه‌كه دایك و باوكی ئه‌سمای دڵنیاكرده‌وه كه ئه‌سما ئه‌توانێت سه‌ردانیان بكات و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ كچه‌كانی خۆیدا به‌خێویده‌كات. ئه‌م خێزانه هه‌ژار و ده‌ستكورته به‌ڵێنی ئیشه‌كه‌یان لێ قبوڵكرد، به‌ڵام ئه‌سمای ١٧ ساڵ نه‌یده‌زانی چی چاوه‌ڕوانیده‌كات.
"ئیشی من ته‌نها نه‌وه‌ستابووه سه‌ر ئیشكردن له موبه‌قدا، ئه‌بوا كاری سێكسیشم له‌گه‌ڵ كوڕی خاوه‌ن كاره‌كه‌مدا بكردایه، سه‌رباری سێكسكردن له‌گه‌ڵ پێنج شه‌ش هاوڕێشیدا،" ئه‌سما له چاوپێكه‌وتنێكدا دوای هه‌ڵهاتنی له ژیانی كۆیلایه‌تی سێكسی، ئه‌مه‌ی ووت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ووت "من به كچێنی ماڵی باوكمم به‌جێهێشت، به‌ڵام ئێستا...."
ئه‌سما نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت و له قسه‌كردن وه‌ستا. باوكیشی هیچی نه‌وت ئه‌وه‌نه‌بێت ووتی "حه‌واڵه‌ی خوایان ئه‌كه‌م."
باری ڕووله‌خراپی ئه‌منی و نه‌بونی یاسا و نیزام بواری بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی كۆیلایه‌تی سێكسی ڕه‌خساندووه له عێراقدا و بازرگانه‌كانی ئه‌و بواره ده‌توانن بێ ترسان له سزا قوربانیه‌كانیان بفرۆشن.
به‌پێی ڕاپۆرتی تایبه‌ت به بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا ده‌ریكردووه، ژنان و مناڵانی عێراقی به زۆر له‌شفرۆشیان پێده‌كرێت و له‌ناو عێراق و له ده‌ره‌وه‌یدا بازرگانیان پێوه‌ده‌كرێت له ووڵاتانی وه‌كو سوریا و ئه‌رده‌ن و قه‌ته‌ر و ئیمارات و توركیا و ئێران.
له شاری نائارامی موسڵی باكوری خۆراوای عێراق له نزیك سنوری سوریا، كچان و ئافره‌تی گه‌نجی خێزانه هه‌ژار و نه‌خوێنده‌واره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت موعه‌ڕه‌زن بۆ ئیستغلالكردنی سێكسی. زۆرێك له‌وانه‌ی وه‌كو كاره‌كه‌ری ماڵان ئیشده‌كه‌ن دواجار ده‌بنه كۆیله‌ی سێكسی.
خاليد، ٤٥، كه خۆی دانبه‌وه‌دا ده‌نێت خه‌ریكی بازرگانیكردنه به سێكسه‌وه، كاوبۆیه‌ك و تی شێرتێكی زه‌ردی له‌به‌ردایه و چوار پێنج مستیله‌ش له په‌نجه‌كانیدایه و چه‌ند بازنگێكیش له ده‌ستیدایه. په‌یامنێره‌كه‌ی (IWPR) بینی قسه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌عمیلێك ده‌كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایاحه‌زی له ئافره‌تی ئه‌سمه‌ر یان سپی پێسته بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو كۆیله‌یه‌كی سێكسی به‌كاریبهێنێت.
خاليد ووتی "من چه‌ند خێزان ئه‌ناسم ئاماده‌ن كچه‌كانیان ئیشبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بژێویان بۆ په‌یدابكه‌ن." هه‌روه‌ها ووتی "هه‌ندێك له خێزانه‌كان داوام لێده‌كه‌ن ئه‌كرێت {كچه‌كانیان} ته‌نها ئیشی ماڵ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان چاو ئه‌نوقێنن و خۆیان وا ده‌رده‌خه‌ن نازانن كچه‌كانیان كاری له‌شفرۆشیان پێوه‌ده‌كرێت."
ژنانی تر خۆیان بۆ خاليد ئه‌گه‌ڕێن، به‌ڵام هه‌میشه ووردودرشتی ئیشه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی نازانن چیه.
زه‌ینه‌ب، ٢٠، ئافره‌تێكی به‌ژنوباڵا ڕێكی جوان و قژكاڵه. زه‌ینه‌ب هه‌ستیده‌كرد لێپرسراوێتی دارایی خێزانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی ئه‌ودایه چونكه باوكی له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه ده‌ستگیركراوه و دایكی نه‌خۆشه و چه‌ند خوشكی له خۆی بچوكتری هه‌یه كه پێویستیان به پشتگیریی ماددی هه‌یه. زه‌ینه‌ب له ڕێگه‌ی خالیده‌وه ئیشێكی به‌ده‌ستكه‌وت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تووشی تۆقینی كرد ئه‌بوو دواجار دركی به‌وه‌كرد له ڕێگه‌ی ئه‌و ئیشه‌وه ناچاركراوه ئیشی له‌شفرۆشی بكات.
زه‌ینه‌ب، كه توانی په‌یوه‌ندی به (IWPR)ه‌وه بكات، ووتی "ئه‌بێت هه‌موو شه‌وێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پیاوی جیاوازدا بنوم. خاوه‌ن كاره‌كه‌م و هاوڕێكانی هه‌میشه ئه‌مبه‌ن بۆ كێڵگه‌یه‌ك، له‌وێ ئه‌خۆنه‌وه و سه‌رخۆش ئه‌بن و ئینجا سێكسم له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن. منیش ئه‌گریم و داوای یارمه‌تی ئه‌كه‌م و هاواری دایكم و باوكم ئه‌كه‌م، به‌ڵام له كوێ ئه‌وان گوێیان لێمه؟"
پۆلیس و دادگاكان زۆر به كه‌می پشتگیریی له قوربانیانی كۆیلایه‌تی سێكسی ده‌كه‌ن له عێراق. یاسای عێراقی ته‌نها ئیستغلالكردنی سێكسی مناڵان وه‌كو تاوان ده‌ناسێنێت.
ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنانی عێراق به پێدانی به‌ڵێنی ساخته‌ی فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی نوێ له ووڵاتانی كه‌نداو ده‌كرێنه كۆیله‌ی سێكسی.
خاليد خێزانی كچێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵانی به ناوی عه‌لیاوه قه‌ناعه‌ت پێكردبوو كه پیاوێكی خه‌ڵكی كه‌نداو ده‌یه‌وێت بیهێنێت و بیكاته هاوسه‌ری خۆی، حالید پاره‌ی پاسپۆرته‌كه و جلوبه‌رگه تازه‌كانیشی دا.
عه‌لیا ووتی "وه‌كو هه‌ر بوكێكی تر زۆر دڵخۆشبووم. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سه‌فه‌رمكرد بۆ كه‌نداو، بۆم ده‌ركه‌وت كه زاواكه به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌لهایه‌كی شه‌وانه‌یه كه چه‌ندین كچی تری عێراقی به‌كارهێنابوو بۆ له‌شفرۆشی. دوای ١٠ مانگی پڕ له سوكایه‌تی توانیم هه‌ڵبێم."
عه‌لیا ووتی "كاتێك یه‌كێك له پیاوه‌كان سێكسی له‌گه‌ڵ ده‌كردم ئه‌مقیژاند و هاوارمده‌كرد، وه‌كو كۆیله‌یه‌ك سه‌یریانده‌كردم كه پاره كڕیویانه. خه‌ون و هیوا و ئاینده‌م له‌ده‌ستچوون."
ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه حكومه‌تی عێراقی دادگایی هیچ كه‌یسێكی بازرگانیكردنی به ئافره‌ته‌وه نه‌كردووه له‌مساڵدا، و پارێزگاریشی بۆ قوربانیان دابیننه‌كردووه و هیچ هه‌وڵێكیشی نه‌داهه‌و بۆ ڕێگرتن و دیكۆمێنتكردنی بازرگانیكردنی به ئافره‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێت پێویسته هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ "به‌رگرتن له تێوه‌گلان و به‌شداریكردنی لێپرسراوانی گشتی له بازرگانیكردن به ئافره‌تی عێراقیه‌وه."
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتوون ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان نین له‌به‌ر هۆی ئه‌منی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێنه‌وه
سه‌حه‌ر حه‌یده‌ری ڕۆژنامه‌نوسێكی ئینستیتۆی ڕۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) بوو كه له موسڵ ئیشیده‌كرد. له حوزه‌یرانی ٢٠٠٧ دا له‌و شاره تیرۆركرا.