قوتابخانه له قوڕدروستكراوهكان له ناوچه له‌بیركراوه‌كاندا
پاش ئه‌وه‌ی پیاوه جه‌ربه‌زه‌كانی عه‌شیره‌ته‌كان بێتاقه‌ت بوون له خاووخلیچكی لێپرسراوان له دابینكردنی پێداویستیه پهرهوهردهییهكانیاندا، خۆیان ده‌ستیانكرد به دروستكردنی قوتابخانه له قورِ بۆ قوتابیه‌كانیان.
قوتابخانه له قوڕدروستكراوهكان له ناوچه له‌بیركراوه‌كاندا
پاش ئه‌وه‌ی پیاوه جه‌ربه‌زه‌كانی عه‌شیره‌ته‌كان بێتاقه‌ت بوون له خاووخلیچكی لێپرسراوان له دابینكردنی پێداویستیه پهرهوهردهییهكانیاندا، خۆیان ده‌ستیانكرد به دروستكردنی قوتابخانه له قورِ بۆ قوتابیه‌كانیان.
مانگ و ساڵتێپهرِین، سه‌ربازانی ئه‌مریكی و هێزه‌كانی تری هاوپه‌یمانان هاتن و چوون، پارپزگارانی نوێ دهستبهكاردهبوون له سه‌ماوه‌ی پایته‌ختی ئه‌و پارێزگا زۆرینه شیعه‌یه، به‌ڵام له‌غزاری هیچ گۆرِانێكی به‌خۆیه‌وه نه‌دی.
هه‌تا شێخ زه‌جه‌ر هاشم و پیاوانی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی هه‌ستان به ئه‌نجامدانی كارێكی نائاسایی بۆ عێراق. له‌و عێراقه‌دا كه نهر یتێك هه‌یه ئه‌ویش چاوهرِێكردنی حكومه‌ته بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌یه‌ك. دانیشتوانی ئه‌و شوێنه- كه له رِێگهی به‌خێوكردنی مهرِ و حوشتره‌وه و ناشتنی دانه‌وێڵه و دروستكردنی خشت و ناوبه‌ناو قاچاخچێتیه‌وه زۆر به زه‌حمه‌ت نان پهیدائهكهن – خۆیان مه‌سه‌له‌كانیان گرتۆته‌ده‌ست و قوتابخانه‌یه‌كیان له دار و قورِ دروستكردووه كه ناوی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ئهلحودهیبیهیه.
ته‌نها چه‌ند پۆلێكی تێدایه، په‌نجه‌ره‌كان چوارچێوه‌یان نیه و كه‌لوپه‌لیشی كه‌م تێدایه، به‌ڵام بۆ شوێنێكی هه‌ژاری وه‌كو له‌غزاری پێشڕوهیهكی باشه چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌خوێنده‌وارن. شێخ زه‌جه‌ر هاشم به شانازیه‌وه ووتی "من پاره‌ی تێچوونی قوتابخانه‌كه‌م داوه و خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش یارمه‌تیانداوه له بیناكردنیدا."
هه‌موو گوندهكهه به‌شدارن له به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه نوێیه‌كه‌دا. خێزانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه خواردن بۆ مامۆستاكان – كه خۆی ژماره‌ی مامۆستایان كه‌من له‌و شوێنه‌دا- دابینده‌كه‌ن و هه‌ندێك جاریش شوێنی حه‌وانه و نوستن، شێخهكهش كرێی ته‌كسی ستافه‌كه ئه‌دات له سه‌ماوه‌وه هه‌تا ئه‌و شوێنه كه ٣٥ كیلۆمه‌تره.
وادیاره ئه‌م پشتبه‌خۆبه‌ستنه له چه‌ندین ساڵ فه‌رامۆشكردنه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زیه‌وه سهچاوهیگرتووه. ئه‌م ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌كی له‌بیركراوه، هیچ یه‌ده‌كێكی نه‌وت و مه‌زاری پیرۆز و ڕێگه‌ی گرنگی تێدا نیه كه سه‌رنجی نوخبه‌ی فه‌رمانڕه‌وای عێراق به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت.
له سه‌رده‌می سه‌دامدا، هه‌زاره‌ها كورد و شیعه كه به حوكمی دیكتاتۆریه‌تی سوننه‌ی ئه‌و ووڵاته ناڕازیبون، له چه‌ندین كه‌مپی دهستبهسهراگرتندا له‌و ناوچه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون.
دیكتاتۆری پێشوو، هه‌روه‌كو فه‌رمانڕه‌واكانی پێش خۆی، كاتێكی كه‌می بۆ پارێزگای موسه‌ننا ته‌رخانكردبوو. یه‌كێك له‌و شته كه‌مانه‌ی كه وایكردبوو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ستایشی سه‌دام بكات به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێنده‌واری بوو له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و ووڵاته‌دا، به‌ڵام پاره‌یه‌كی كه‌می ته‌رخانكردبوو بۆ بنیاتكردنی قوتابخانه له‌و ناوچه‌یه.
ئه‌و شتانه‌ی كه دانیشتوانی له‌غزاری پێیانههڵناسوڕێ دابینیبكه‌ن بۆ خۆیان هه‌وڵده‌ده‌ن له سه‌رچاوه‌ی تره‌وه دابینیبكه‌ن و بێهوده ئومێدیان ئه‌وه‌یه لێپرسراوانی سه‌ماوه یارمه‌تیان ده‌ده‌ن له‌و ڕووه‌وه.
كه‌لوپه‌لی قوتابخانه وه‌كو ڕیحله و ته‌خته‌ڕه‌ش، له قوتابخانه‌كانی تره‌وه په‌یداده‌كرێت. به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ش، حسه‌ین چهففات ووتی داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌روه‌رده كردووه له سه‌ماوه پاره‌ی چاككردنه‌وه‌ی سه‌قفی قوتابخانه‌كه بده‌ن كه له‌مدواییانه‌دا هه‌ره‌سیهێنا به هۆی بارانی به‌خوڕ و گێژهڵوكهی قورسه‌وه - به‌ڵام تا ئێستا كاردانه‌وه‌یان نه‌بووه.
هولهیل جه‌بار، ١٦، قوتابی قۆناغی چواره‌م، ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی كێشه‌ی زۆر، مناڵانی ناوچه‌كه زۆر په‌رۆشی ئه‌وه‌ن بچن بۆ قوتابخانه.
هولهیل ووتی "ئه‌بێت هه‌ندێك له {قوتابیه‌كان} به‌پێوه بوه‌ستن چونكه كورسی ته‌واومان نیه. له ڕۆژی باوبوراندا ناڕۆینه‌وه بۆ قوتابخانه {چونكه سه‌قفه‌كه ڕووخاوه} له‌به‌ره‌ئه‌وه‌ی مامۆستاكان خۆشیان نایه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها پۆله‌كان زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن، له‌به‌رئه‌وه مامۆستای پۆلی یه‌كه‌م مامۆستای پۆلی چواره‌م هه‌راسان ده‌كات. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناڕه‌حه‌تیه‌ك، قوتابیه‌كان حه‌ماسیان زۆره بۆ خوێندن."
بارودۆخی ده‌یان قوتابخانه‌ی تر كه له قوڕ دروستكراون له ناوچه‌كه‌دا له‌وه‌ی له‌غزاری باشتر نیه، كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه دروستكراون كه وه‌كو گوندنشینه‌كانی خه‌ڵكی له‌غزاری ئارامیان لێبڕاوه به‌ده‌ست پڕكێشی نه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ دابینكردنی پێویستیه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردنیان.
عه‌بدولحسه‌ین جه‌واد، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی موسه‌ننا ووتی"{هه‌ندێك له قوتابخانه‌كان} ڕهشماڵن و كراونه‌ته قوتابخانه و به مووی چنراوی حوشتر داپۆشراون! ١٢٠یان پێویستیان به تازه‌كردنه‌وه هه‌یه - ١٦ یان خه‌ریكن به‌ته‌واوه‌تی ئهتهپن."
ئه‌و حكومه‌ته‌ی دوای ڕووخانی سه‌دام هاته سه‌ركار بهڵێنیدا چاكسازیه‌كی سه‌رتاسه‌ری بكان له سیستمی قوتابخانه‌كاندا له ووڵاتدا، له ڕێگه‌ی دابینكردنی فێركردنه‌وه به‌خۆڕایی بۆ هه‌موان و دروستكردنی قوتابخانه‌ی نوێ و دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری نوێ له ووڵاتدا.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارنی نوێ پێشڕه‌ویه‌كی كه‌میان بهدهسنهێناوه به‌و پێیه‌ی به‌شێكی زۆری ئیشی بواری په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری له‌لایه‌ن ڕێكخراوه نێودهوڵهتیهكانیهوه ئه‌نجامدراوه.
بارودۆخی په‌روه‌رده و فێركاری له ناوچه گوندنشینه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت خراپه. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بهڵێنیدا پاره‌ی زیاده بدات به مامۆستایان بۆ كرێی هاتوچۆ. به‌ڵام به قسه‌ی عه‌بدولحسه‌ین، "ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شی نیوه‌ی خه‌رجی هاتوچۆ و مه‌سره‌فی تری مامۆستایان ناكات!"
فورقان فه‌یسه‌ڵ، مامۆستا له كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی موسه‌ننا ووتی پێویستیه‌كی زۆر هه‌یه بۆ به‌گه‌ڕخستنی به‌رنامه‌یه‌كی دروستكردنی قوتابخانه له ناوچه گوندنشینه‌كاندا چونكه له سه‌رده‌مانی عوسمانیه‌كانه‌وه، دابه‌شبونی جوگرافی قوتابخانه‌كان ناعادیلانه بووه. هه‌روه‌ها ووتی، بۆ نمونه ٦٣ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له موسڵ هه‌یه به‌ڵام ته‌نها ٤ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له پارێزگای دیوانیه هه‌یه.
به‌ڵام له هه‌موو شوێنێك باری قوتابخانه‌كان خراپه و زۆربه‌یان ئاوی خواردنه‌وه و ته‌والێتیان نیه. به گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده قوتابخانه‌كانی سه‌ماوه خراپترین وه‌زعیان له سه‌رتاسه‌ری ووڵاتدا.
سه‌رباری ناڕێك دابه‌شبونی قوتابخانه‌كان له وڵات‌دا و خراپی باری بینا و كه‌لوپه‌له‌كانیان، كێشه‌یه‌كی تری گه‌وره ئه‌وه‌یه دایكان و باوكان حه‌زناكه‌ن كچه‌كانیان بنێرن بۆ قوتابخانه به‌تایبه‌ت له ناوچه گوندنشینه‌كاندا- كه ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئاستێكی به‌رز له نه‌خوێنده‌واری له نێو ژناندا.
محه‌ممه‌د حه‌سون، ٤٥، مامۆستا له قوتابخانه‌ی دار ئه‌لسه‌لام له سه‌ماوه، ئه‌ڵێت هه‌ڵوێستی بیرته‌سكانه و دواكه‌وتوانه خه‌ریكه بنكه په‌یداده‌كات له زۆر ناوچه‌دا كه ئه‌مه‌ش وا پێویست ده‌كات كاتێك" كچ شووده‌كات، پێویستی به خوێنده‌واری نیه چونكه پێویسته گرنگی بدات به ماڵ و مێرده‌كه‌ی."
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، چه‌ند هۆیهكمان هه‌یه وامان لێبكات گه‌شبین له‌م سوچه لهبیركراوهی باشوری خۆراوای عێراقدا.
حه‌سه‌نێن فازڵ مه‌عه‌له، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بینای قوتابخانه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له به‌غدا، ووتی وهزاهرت پلانێكی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابخانه قوڕه‌كان ڵبهرێت له ناوچه‌كه‌دا و له جێگه‌یان بینای مۆدێرن بكاته‌وه - هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌شی ووت هێشتا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ئه‌منی و دارایی هه‌یه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن. حه‌سه‌نێن تێچوونی پڕۆژه‌كه‌ی به یه‌ك ملیار دۆڵری ئه‌مریكی خه‌مڵاند ووتی گۆڕینی هه‌موو قوتابخانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به قوتابخانه‌ی مۆدێرن ماوه‌ی ساڵێك ده‌خایه‌نێت.
له كاتێكدا خه‌ڵكی سه‌ماوه چاوه‌ڕێی پێشكه‌وتنن، لانی كه‌م یه‌كێك له كێشه‌كانیان له حهلبوندایه - ئه‌ویش كێشه‌ی كه‌می مامۆستایه. له ڕابردوودا، مناڵانی ناوچه گوندنشینه‌كان ئه‌بوایه به پاس بنێردرانایه بۆ قوتابخانه‌ی شاره‌كان. به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر خراپی باری ئه‌منی له ناوچه شارنشینه‌كاندا، مامۆستایان حه‌زیان له‌وه‌یه له گونده‌كاندا مامۆستایی بكه‌ن كه تاڕاده‌یه‌ك ئارامتره له شاره‌كان.
حسێن یاسری ڕاهێنراوێكی ئینستیتۆی ڕۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) ه