زۆروزهوهنيی نه‌وتی خاوی كوردستان كێشمه‌كێش ئه‌نێته‌وه
شه‌ڕێكی سیاسی له سه‌رهه‌ڵداندایه له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی سامانی گه‌وره‌ی نه‌وتی باكور.
زۆروزهوهنيی نه‌وتی خاوی كوردستان كێشمه‌كێش ئه‌نێته‌وه
شه‌ڕێكی سیاسی له سه‌رهه‌ڵداندایه له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی سامانی گه‌وره‌ی نه‌وتی باكور.
ئه‌و زانایه وتی، "له كوێ ئه‌ته‌وێت ئه‌توانیت بیر لێبده‌یت و یه‌كسه‌ریش نه‌وتی لێهه‌ڵده‌قوڵێت."
بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه، كۆمپانیا بیانیه‌كان بۆ نه‌وت ده‌گه‌ڕێن – و ده‌دۆزنه‌وه- له هه‌رێمی كوردی نیمچه سه‌ربۆخۆی عێراقدا. له‌وانه‌یه كێڵگه‌ی گه‌وره‌یان نه‌دۆزیبێته‌وه، وه‌كو كێڵگه‌ی به‌ناوبانگی "بابه‌گوڕگوڕ"ی نزیك كه‌ركوك، به‌ڵام كۆمپانیاكانی نه‌وت و مه‌عمیله كورده‌كانیان زۆر به‌وه دڵخۆشن.
ساغبۆته‌وه كه عێراق 115 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌كی هه‌یه، به‌ڵام وای بۆ ده‌چن سامانه نه‌وتیه فیعلیهكهی ئێجگار له‌وه زیاتر بێت. كوردستانی عێراق و ناوچه‌ی كه‌ركوكی به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ند ناوچه‌ی سه‌ره‌كین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له بازاڕی نه‌وتدا بۆ قازانج ده‌گه‌ڕێن له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌كی ئه‌و ناوچانه چ ئه‌و یه‌ده‌كه‌ی كه دڵنیان له بوونی و چ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بوونی هه‌یه، یه‌ده‌كێكی زۆر گه‌وره‌یه.
سێ پارێزگاكه‌ی كوردستانی عێراق له باكوری ئه‌و ووڵاته، كه ئارامترین ناوچه‌ن له عێراقدا و ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تره بۆ ڕاكێشانی ئه‌وانه‌ی بۆ نه‌وت ده‌گه‌ڕێن و ئه‌وانه‌شی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له بواری نه‌وتدا. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامبووه له گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له باكور له ڕێگه‌ی مۆركردنی گرێبه‌سته‌وه بۆ دۆزینه‌وه و گه‌ڕان بۆ نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كاندا.
ئه‌مه‌ش لێپرسراوانی نه‌وتی له حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌غدا سهغڵهتكردووه، به‌ڵام ئه‌م نه‌وته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری تێداده‌كات مسۆگه‌ر نیه. ئه‌وه‌شی هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات ئه‌و نادڵنیاییهیه كه ده‌وری ئه‌و یاسا نیشتمانیه نوێیه‌ی داوه كه سه‌باره‌ت به یه‌ده‌كی نه‌وتی عێراق ده‌ركراوه، و مه‌ترسی توركیا له هێزی كورد و هه‌روه‌ها فشاری گروپه ئیتنیه ڕكابه‌ره‌كان كه ناوچه‌كانیان ئه‌وه‌نده كانگای سروشتی تێدانیه وه‌كو ناوچه‌كانی تری عێراق.
له سه‌ره‌تای ٢٠٠٦دا، یه‌كه‌م كۆمپانیای بیانی ده‌ستیكرد به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كوردستان. كۆمپانیای (Det Norske Olijeselskap) نه‌رویجی ناسراو به كۆمپانای (DNO) دوو ڕێكهوتتنامهی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم مۆركرد له ٢٠٠٤ دا، كه به‌پێی ڕێكه‌وتننامه‌كه به‌رهه‌مه‌كه دابه‌شده‌كران له نێوانیاندا،كه ٥٥٪ ی سهرمایهگوزاریهكهی به‌رده‌كه‌وت له هه‌ردوو گرێبه‌سته‌كه‌دا. كۆمپانیای (DNO) ١٠٪ تا ٪٣٠ ی به‌رده‌كه‌وت له قازانجهكهدا و ئه‌وی تریشی ده‌ڕۆیشت بۆ هه‌رێم.
له سه‌ره‌تادا، كۆمپانیای (DNO) وای مهزهنهكرد كه كێڵگه‌ی نه‌وتی (تاوق)ی نزیك شاری دهۆك ١٠٠ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی تێدایه و ڕاده‌ی به‌رهه‌مهێنانیشی ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی ٥٠ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا له ساڵی داهاتوودا، به‌ڵام وادیاره ئه‌و كێڵگه نه‌وتیه زۆر له‌وه زیاتری تێدایه.
نوێترین ئیشی ئه‌و كۆمپانیایه له تاوكه تێكڕای به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی ١٢ هه‌زار به‌رمیله له ڕۆژێكدا، كه ٤٠٪ی زیاتره له بیرێكی تر له هه‌مان ناوچه‌دا. كۆمپانیای (DNO)، ٨٠ لۆری هه‌یه كه ڕۆژانه ١٠ هه‌زار به‌رمیل له‌و شوێنه‌وه ده‌گوازنه‌وه. ئه‌كرێت تێكڕای به‌رهه‌مهێنان بگاته ٢٠ هه‌زار بۆ ٢٥ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، به‌ڵام پێده‌چێت گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بڕه له نه‌وتی خاو به رێگه‌ی ووشكانیدا له رووی لۆجیسیتیهوه قورس و له رووی تێچوونه‌وه گران بێت.
قۆناغی دووه‌می بیرلێدان له مانگی مایسی ٢٠٠٦ دا له ناوچه‌ی ته‌ق ته‌قی باشوری سلێمانی ده‌ستیپێكرد، له لایه‌ن كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی ته‌ق ته‌ق كه به كۆمپانیای (TTopco)ش ناسراوه، و كۆمپانیای (Addax Petroleum) كه كۆمپانیایه‌كی سویسری-كه‌نه‌دیه. كۆمپانیای (TTopco)، كه سهرمایهگوزاریهكی هاوبه‌شه له‌گه‌ل كۆمپانیای (Genel Enerji) ی توركی، ئێستا چواره‌م بیری نه‌وت لێده‌دات و به‌هیوایه تا كۆتایی ٢٠٠٧ دوو بیری تر لێبدات.
كه‌مال ئهفهرهجی، لێپرسراوێكی كۆمپانیای (TTopco) وتی ئه‌و سێ بیره نه‌وته‌ی كه كۆمپانیاكه لێیداوه وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژانه ٧٥ هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مبهێنێت. یه‌ده‌كی نه‌وت له ته‌ق ته‌ق به ١.٢ ملیار به‌رمیل مه‌زه‌نه‌ده‌كرێت. چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تری وه‌كو (Western Oil Sands) و (Heritage Oil Corp)ی كه‌نه‌دی و كۆمپانیای (Sterling Energy)ی به‌ریتانیش خه‌ریكی پشكنینی ناوچه‌كه‌ن بۆ نه‌وت.
كوردستان ئه‌یه‌وێت به‌رهه‌می نةوت بگه‌یه‌نێته ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا تا كۆتایی ساڵی داهاتوو، و ئه‌و بڕه‌ش بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل زیاد بكات له ماوه‌ی پێنج ساڵدا.
هه‌رچه‌نده یه‌ده‌كه نه‌وتیه‌كانی باكوری عێراق هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی كێڵگه گه‌وره‌كانی باشوری ده‌وروبه‌ری به‌سره زۆر نين، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتیه‌كان ده‌ڵێت ناوچه‌كه "ئه‌گه‌رێگی باشی" هه‌یه و یهدهكهكهی به نزیكه‌ی ٢٥ ملیار به‌رمیل نه‌وت و 100 تریلیۆن پێ سێجا له غازی سروشتی مهزهنهدهكات.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی باسكرد كه هیوای ئه‌وه هه‌یه بۆریه‌كی دووه‌می هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركی رابكێشرێت، كه به ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت، به‌مه‌ش باشتر ده‌پارێزرێت له‌و هێرشه تێكدهرانانهی دووچاری بۆریهنهوتهكانی تر بووه له شوێنه‌كانی تری ووڵاتدا.
ته‌نها كه‌ركوك ١٠ ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌كی هه‌یه و ئاشتی هه‌ورامی ووتی به مه‌زه‌نه‌ی ئه‌و ٢٠ ملیار به‌رمیل نه‌وتی تر كه‌وتۆته شوێنه ناكۆكه‌كانی تری باكوره‌وه. به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندنانه، ئه‌گه‌ر كورد كۆنترۆڵی باكور بكه‌ن له‌وانه‌یه چه‌ند به‌شێك له پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه ئه‌مێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییه‌كی سیاسی و ئه‌منی هه‌یه تیایدا- یه‌ده‌كه مهزهنهكراوهكانی ده‌گاته نزیكه‌ی ٥٥ ملیار به‌رمیل نه‌وت، یان نزیكه‌ی نیوه‌ی یه‌ده‌كی نه‌وتی عێراقی كه تا ئێستا پێیزانراوه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كوردی عێراق نه‌وتیان له نایجیریا زیاتر ده‌بێت كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له ناو ووڵاته‌كانی ئه‌فریقادا.
هه‌موو كه‌سێكیش به‌م ئه‌گه‌رانه شاگه‌شكه نه‌بووه.
ئه‌و ریفراندۆمه‌ی بڕیاره ئه‌نجامبدرێت یه‌كلاییده‌كاته‌وه ئایا كه‌ركوك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناكۆكی تر ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه یان نا. به‌ڵام ناكۆكی سیاسی له نێوان سه‌ركرده كورده‌كان و عه‌ره‌به‌كان سه‌باره‌ت به واده‌ی ئه‌نجامدانی راپرسیه‌كه، له‌وانه‌یه ده‌نگدانه‌كه بۆ ساڵی ٢٠٠٨ یان دواتریش دوابخات.
توركياش، رازی نیه به‌وه‌ی كورد كه‌ركوك ببات، چونكه له‌وه ده‌ترسێت كه هه‌بوونی هه‌رێمێكی كوردی زۆر به‌هێز هاوڵاتیه كورده‌كانی توركیا خۆشی هانبدات داوای مافی سیاسی بكه‌ن. توركیا كه توڕه‌یه له‌م بارودۆخه، ئه‌توانێت پایه‌یه‌كی ستراتیجی نه‌وتی كورد لاوازبكات ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی رێگه‌بگرێت له‌و هه‌رێمه داخراوه و مهنفهزێكی نه‌داتێ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
سۆنه‌ر جهگهپتای به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی توركیا له په‌یمانگای واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی خۆرهه‌ڵاتی نزیك وتی، "كوردی عێراق هیچیان نابێت ئه‌گه‌ر نه‌توانن نه‌وته‌كه‌یان بنێرنهدهرهوه."
هه‌روه‌ها ته‌گه‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌تریش هه‌یه كه سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ده‌گرێته‌وه له كوردستاندا – ئه‌ویش یاسایه‌كی نوێی تایبه‌ت به نه‌وته كه دیاریده‌كات پێویسته كێ كۆنترۆڵی كێڵگه‌كانی نه‌وت بكات و چۆن داههتهكانی به‌شبكرێت. كورد سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی لۆكاڵی وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه نه‌وتیه‌كان و مۆركردنی گرێبه‌ستیان هه‌بێت، كه ئه‌مانه‌ش خاڵی ناكۆكین له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له لێپرسراوه عێراقیه‌كاندا.
له‌سه‌ره‌تای ته‌مموزدا، نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیران وتی كابینه‌كه‌ی پڕۆژه یاسای نه‌وتی په‌سه‌ندكردووه و به‌ته‌مایه بینێرێت بۆ په‌رله‌مان. له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا، مالیكی ئه‌و یاسایه‌ی وه‌كو گرنگترین یاسا وه‌سفكرد له ناو یاساكانی عێراقدا.
به‌ڵام ته‌نها پاش چه‌ند رۆژێك، سه‌رباری زه‌ماناتی مالیكی كه پڕۆژه یاساكه به‌مزوانه له په‌رله‌ماندا موناقه‌شه ده‌كرێت، سه‌ركرده كورده‌كان و هه‌موو گروپه سوننیه‌كان و هه‌ر ٣٠ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، دژی پڕۆژه یاساكه وه‌ستانه‌وه. هه‌رچه‌ند سه‌ركرده كورده‌كان له كابینه‌كه‌ی مالیكی‌دا به‌شدارن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووتبوی ته‌نانه‌ت دوایه‌مین ره‌شنوسی یاساكه‌یان نه‌بینیوه و له‌به‌ر ئه‌و ه پشتگیری لێناكه‌ن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، "هیوامان وایه ئه‌و كابینه‌یه ده‌قێك په‌سه‌ند نه‌كات كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، چونكه ئه‌مه پێشێلكردنی مافه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه."
مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی كورد تایبه‌ته به كۆنترۆڵكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كێڵگانه‌ی نه‌وت كه له ئاینده‌دا ده‌دۆزرێنه‌وه. هه‌رچه‌نده ماده‌ی ١٨٠ی ده‌ستوری عێراقی ئه‌ڵێت "نه‌وت و غاز موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی عێراقه" و ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه بهڕێوهڕببرێت به په‌یوه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌ته هه‌رێمیه‌كان، ته‌نها كێڵگه نه‌وتیه‌كانی ئێستا كه حكومه‌تی مه‌ركه‌زی كۆنترۆڵیكردووه، ناویانهێنراوه، نه‌وه‌ك ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌ی كه له‌وانه‌یه له دواڕۆژدا بدۆزرێنه‌وه. زۆرێك له دیبه‌یته‌كانی تایبه‌ت به یاساكه له‌سه‌ر ده‌ستوره‌كه‌ی (٢٠٠٥) ه كه به زاراوه‌ی ته‌مومژاوی نوسراوه بۆ خاتری فه‌راهه‌مكردنی پشتگیریه‌كی به‌رفراوان.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكردۆته‌وه كه ئه‌یه‌وێت خۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی خۆی رێكبكه‌وێت و مۆریان بكات و ناڕازیه له‌و پاشكۆیانهی خراونه‌ته سه‌ر پڕۆژه یاساكه‌ی ئێستا كه كۆنترۆڵكردنی ٩٣٪ی كێڵگه نه‌وتیه‌كان ئه‌خاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت كه ئه‌ویش كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقیه كه بریاره پاش ده‌رچوونی یاساكه دابمه‌زرێنرێت.
پڕۆژه یاساكه‌ی نه‌وت ئێستا راگیراوه چونكه په‌رله‌مان له ماوه‌ی مانگی ئابدا له پشوودایه.
وه‌زیری كانگا سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشتی هه‌ورامی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا وتویه‌تی كه ئیداره‌ی كوردی به‌رده‌وامده‌بێت له گه‌ڵاڵه‌كردنی یاسای نه‌وتی تایبه‌ت به خۆی و چاوه‌ڕێی به‌غداد ناكات یاسای نیشتمانی ده‌ربكات. په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ئابدا به‌م كاره هه‌ستا كاتێك یاسای خۆی ده‌ركرد بۆ رێكخستنی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت له هه‌رێمی باكوردا.
سه‌ره‌ك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی كه ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه "ساته‌وه‌ختێكی مێژوویی بوو كه له چه‌نده‌ها ساڵی داهاتوودا یادی ده‌كرێته‌وه."
به‌پێی یاساكه كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی هه‌رێمیی داده‌مه‌زرێت بۆ به‌گه‌ڕخستنی كێڵگه‌كانی نه‌ووت له كوردستانی عێراقدا و پێش له‌سه‌ره ئه‌وه داده‌گرێت كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی هاوبه‌شی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقیدا له به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه نه‌وته‌كانی ئێستا و له پارێزگا كوردیه‌كاندا. یاساكه داوای ئه‌وه ده‌كات كه حكومه‌تی مه‌ركه‌زی عێراقی رێگه به ئیشكردن نه‌دات له ناوچه ناكۆكه‌كاندا وه‌كو كه‌ركوك هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ریفراندۆمه‌كه بڕیارده‌دات پێویسته كێ حوكمیان بكات.
ده‌ستوری عێراقی داوای ئه‌وه ده‌كات داهاته‌كانی نه‌وتی عێراق به‌یه‌كسانی دابه‌شبكرێت، به‌ڵام یاساكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ڵێت داهاته‌كانی نه‌وت ده‌نێردرێت بۆ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌رێمیی زیاتر ده‌به‌خشێته {هه‌رێمی كوردستان} زیاتر له‌وه‌ی هه‌ندێك له لێپرسراوه عێراقیه‌كان پێیانخۆشه كه حكومه‌ته هه‌رێمیه‌كان هه‌یانبێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ر دوای په‌سه‌ندكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یاسای نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان (هيئة علما‌ء المسلمين) كه گروپێكی خاوه‌ن نفوزی سوننه‌ی عه‌ره‌به، ووتیان كه سیاسه‌تمه‌دارانی كورد "نوێنه‌ری ره‌سمی عێراقیه‌كان یان كورده‌كان نین". ئه‌و ده‌سته‌یه هه‌ره‌وه‌ها هۆشداریدایه كۆمپانیا بیانیه‌كان كه ئیش له‌گه‌ڵ "به ناو حكومه‌تی كوردی" نه‌كه‌ن.
باوه‌ڕناكرێت زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی عه‌ره‌بی سوننه كۆنترۆڵیكردوون له عێراقدا نه‌وتی تێدابێت، هه‌روه‌ها سه‌ركرده سوننه كان پشتگیریی له ده‌سه‌ڵاتێكی تۆكمه‌ی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ده‌كه‌ن به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتدا و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و داهاته‌دا.
كورده‌كان بۆچونیان جیاوازه. له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هه‌ورامی ئیشاره‌تی به‌وه‌دا كه "به پێی ده‌ستوری عێراق، به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و غاز به‌شێویه‌كی سه‌ره‌كی مافێكی هه‌رێمیه، سه‌ركه‌وتنیشمان ده‌وه‌ستێته سه‌ر مومارهسهكردنمان بۆ ئه‌و مافه. ئه‌م یاسایه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و مافه‌یه."
هه‌روه‌ها كێشه‌ش هه‌یه له نێوان حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و ده‌سه‌ڵاتدارانی كورددا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی ئێستا. له مانگی ئازاری ٢٠٠٧ دا، وه‌زیری نه‌وتی عێراقی حسێن شه‌هرستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (DNO) پێده‌چێت یاسایی نه‌بێت چونكه حكومه‌تی مه‌ركه‌زی په‌سه‌ندی نه‌كردووه.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ووڵاتانی (OPEC) دا له ڤێنا، شه‌هرستانی وتی، "هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی چ له‌لایه‌ن رژێمی پێشوه‌وه یان له‌لایه‌ن هه‌رێمی باكوره‌وه مۆركراون، پێویسته به‌پێی مه‌رجه‌كانی یاسا نوێیه‌كه بێت،"
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، شه‌هرستانی له كۆنفرانسێكدا له مانگی مایسدا له سعودیه‌ی عه‌ره‌بی ووتویه‌تی هه‌ر گرێبه‌ستێك كه له‌لایه‌ن كورده‌وه پێش ده‌ركردنی یاسای نه‌وتی فیدراڵی مۆكراوه به ناكارا و نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت.
بارزانی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه گرێبه‌سته‌كان یاسایین و به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كه له‌وانه‌یه حكومه‌ته‌كه‌ی جیاببێته‌وه ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كان پوچهڵبكرێنهوه.
هه‌روه‌ها وتی، "ئه‌گه‌ر وه‌زیره‌كانی به‌غدا مل نه‌ده‌ن به ده‌ستور، خه‌ڵكی كوردستان به مافی خۆی ده‌زانێت چاوبخشێنێته‌وه به هه‌ڵوێستیدا."
چه‌ند خاڵێكی تری جیاوازی بۆ سه‌ركرده شیعه و سوننه‌كان مه‌سه‌له‌ی چۆنێتی دابه‌شكردنی قازانجه‌كانی نه‌وته و به‌شداریی ده‌ره‌وه له سیاسه‌ت و گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی عێراقدا. یاسای نه‌وتی عێراقی ناروون و تهمومژاوویه له‌م مه‌سه‌لانه‌دا.
به‌ڵام كات نه‌ماوه. كۆشكی سپی تادێت بێئومێدتر ده‌بێت له بینینی نیشانه‌كانی پێشڕه‌وی سیاسی پێش ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراق جه‌نراڵ ده‌ڤید پترایۆس و باڵوێزی ئه‌و ڵاته له عێراق رایان كرۆكه‌ر هه‌فته‌ی داهاتوو راپۆرته‌كه‌یان بده‌نه واشنتۆن له‌سه‌ر ئه‌و پێشڕه‌ویه‌ی به‌ده‌ستهێنراوه له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ربازی زیاتری ره‌وانه‌ی ئه‌و ووڵاته كردووه له مانگی شوباتی رابردوودا. ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته باشبونێكی كه‌م له بارودۆخه‌كه‌دا رووبدات، كۆنگرس و جه‌ماوه‌ری ئه‌مریكی پێده‌چێت فشار بخه‌نه سه‌ر ئیداره‌ی بوش بۆ كێشانه‌وه‌ی ئه‌و ١٦٢ هه‌زار سه‌ربازه له عێراق.
كێشه‌كانی پرۆژه یاسای نه‌وت نهشهمهیهكی خراپه بۆ ئه‌و "پێشڕه‌ویانه‌ی" تر كه ئیداره‌كه‌ی بوش فشاری خستۆته سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی به‌ده‌ستیانبهێنێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان، پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیارێكی ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان بۆ رێگرتن له ئه‌ندامانی حیزبی به‌عسی پێشوو له‌وه‌ی پۆستی حكومی و سه‌ربازی بگرنه ده‌ست و هه‌مواركردنی ده‌ستوری عێراقی. به‌ڵام ئه‌ندام په‌رله‌مانانی عێراق ئاماژه‌یه‌كی كه‌میان نیشانداوه كه ملده‌ده‌ن بۆ رازیكردنی بۆش سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌كی هه ستیاری وه‌كو نه‌وت.
مه‌حمود عوسمان كه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كوردی میانڕه‌وی ناسراوه له به‌غدا وتی، "دوو كاتژمێرمان هه‌یه - كاتژمێری به‌غدا و كاتژمێری واشنتۆن – ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كی ده‌قاوده‌ق ته‌واوه. هه‌میشه مه‌سه‌له‌كه وابووه. واشنتۆن پاڵی به عێراقیه‌كانه‌وه ناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئهجێنداكهی خۆیدا بگونجێت."