ژیان دوای 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'
ره‌وشی شته‌كان خه‌ریكن به‌ره‌و ئاساییبونه‌وه ده‌ڕۆن له‌گه‌ڵ باشبونی باری ئه‌منیدا له ناوچه جیاجیاكانی به‌غدا، به‌ڵام كه‌س دڵنیا نیه ئه‌م سه‌قامگیریه به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا.
ژیان دوای 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'
ره‌وشی شته‌كان خه‌ریكن به‌ره‌و ئاساییبونه‌وه ده‌ڕۆن له‌گه‌ڵ باشبونی باری ئه‌منیدا له ناوچه جیاجیاكانی به‌غدا، به‌ڵام كه‌س دڵنیا نیه ئه‌م سه‌قامگیریه به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا.
ئه‌وكات له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بووم، دوانیوه‌ڕوانانیش، ده‌وامی قوتابخانه‌كان ته‌واو ده‌بوو مناڵان به لێشاو له قوتابخانه‌كان ئه‌هاتنه‌ده‌ره‌وه و شه‌قامه‌كان پڕده‌بوون له خه‌ڵك كه بۆ بازاڕكردن هاتبون و به‌مه‌ش ژیانیان ده‌كرد به‌به‌ر سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا و خۆشتریانده‌كرد. زۆرجار هه‌تا نیوه‌شه‌و له‌ده‌ره‌وه ئه‌ماینه‌وه، ته‌نانه‌ت له رۆژه ره‌شه‌كانی گه‌مارۆی ئابوری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشدا.
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان كه چێژم لێوه‌رده‌گرت فره‌چه‌شنه‌ییه‌كه‌ی بوو. نزیكترین هاوڕێم، سه‌نا، ماڵه‌كه‌یان دوو كۆڵان ئه‌ودیومان بوو. له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سێكی ئیماندار بوو و منیش عه‌لمانی، به‌ڵام ئه‌م شتانه كێشه‌یه‌ك نه‌بوون به‌لامانه‌وه. به‌رده‌وام هاتوچۆی مزگه‌وتی ده‌ركر بۆ نوێژكردن و گوێگرتن له ووتاره‌كانی ئیمامی مزگه‌وته‌كه. هه‌رچه‌ند ئه‌مویست بچم له‌گه‌ڵی، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئیمانم قایم نه‌بوو بچم.
دوای گیرانی به‌غدا له ٢٠٠٣ دا، هه‌موو شتێك گۆڕا. چیرۆكی سه‌یرو‌سه‌مه‌ره‌م سه‌باره‌ت كوشتن و فڕاندنی خه‌ڵك به‌رگوێده‌كه‌وت، كه هه‌ندێكیانم ئه‌ناسی. ئینجا خه‌ڵكی ده‌ستیان كرد به باركردن و گواستنه‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كان.
دواتر وه‌زعه‌كه له‌وه‌ش خراپتر بوو. له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی ٢٠٠٥، گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان ناوبانگی وه‌كو خه‌ته‌رترین گه‌ڕه‌كی پایته‌خت ده‌ركرد. گروپێكی سوننه‌ی توندڕه‌و كه خۆیان ناونابوو "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق" ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست و گه‌ڕه‌كه‌كه‌مانیان كرده باره‌گای خۆیان له به‌غدا.
ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و گروپه مه‌فره‌زه‌یان به شه‌و له ناوچه‌كه‌دا یان به ئۆتۆمۆبیل یان به‌پێ ده‌رده‌كرد. ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و مه‌فره‌زانه چه‌ك له شانیاندا بوو و ته‌قه‌یان له خه‌ڵك ده‌ركرد و ده‌یانكوشتن ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی یه‌كێك له "رێساكانی" ئه‌وانیان بكردایه.
له‌و به‌یاننامانه‌وه كه هه‌ڵیانده‌واسی و بڵاویانده‌كرده‌وه له "یاساكانیان" تێگه‌یشتبوین و له‌ڕێگه‌یه‌وه به خه‌ڵكیان ده‌وت نابێت جورئه‌تی ئه‌وه بكه‌ن دژی ده‌سه‌ڵاتیان بوه‌ستنه‌وه یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان ئیشبكه‌ن و هه‌روه‌ها ستایشی ئوسامه بن لادنی سه‌رۆكی قاعیده‌یان ده‌كرد. خه‌ڵكی هه‌موو ده‌یانزانی مزگه‌وته‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان بۆ سازدانی كۆبونه‌وه و عه‌مباركردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارده‌هێنا.
به ئاشكرا ده‌یانوت یه‌كێك له ئامانجه‌كانیان نه‌هێشتنی شیعه‌یه له گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان.
كاتێك مناڵ بوم و به‌ره‌به‌ره گه‌وره ئه‌بوم بیرم له تایه‌فه‌گه‌ری نه‌كردبۆوه چونكه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كێشه‌یه‌ك نه‌بوو له گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا. به‌ڵام، تایه‌فه‌گه‌ری هه‌ر هاته ناو ژیانمه‌وه كاتێك دوانیوه‌ڕۆیه‌كی گه‌رم له ده‌رگاكه‌مانیاندا. ئه‌وانه‌ی له ده‌رگاكه‌یاندا سه‌نا و دایكی بوون كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان بۆ ناردبون تیایدا نوسرابوو: "شیعه‌كان بۆ ده‌ره‌وه!".
سه‌نا وتی، "ئیتر ته‌واو،" ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆچوونی خۆی نه‌بوو به‌ڵكو بۆچوونی زۆرینه‌ی شیعه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان بوو. هه‌روه‌ها وتی، "چیتر ناتوانین لێره دانیشین. هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه هه‌موومان بكوژن ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆین. ته‌نانه‌ت رێگه‌ی نوێژكردنیشیان له مزگه‌وته‌كه لێگرتووم و ئه‌ڵێن ئه‌و مزگه‌وته ته‌نها بۆ سوننه‌كانه. ئه‌زانم بیریشت ده‌كه‌م."
ئینجا باوه‌شمان به‌یه‌كدا كرد و ده‌ستمانكرد به گریان.
بۆ ئه‌وانه‌مان كه‌ماینه‌وه، ژیان به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی گۆڕا. هه‌رچه‌نده خێزانه‌كه‌م عه‌لمانین، به‌ڵام باگراوندێكی سوننیمان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه مه‌ترسی هێرشی تایه‌فه‌گه‌ریمان له‌سه‌ر نه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، یه‌كه‌مجار بوو له ژیانمدا نه‌وێرم به‌بێ په‌چه بچمه‌ده‌ره‌وه و جلوبه‌رگی ئاودامان له‌به‌ربكه‌م. ئه‌وه له‌به‌ركردنی پانتۆڵ هه‌ر جێگه‌ی قسه له‌سه‌ركردن نه‌بوو. كه ئه‌چومه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ هه‌رگیز نه‌مده‌وێرا ئارایشت بكه‌م.
دایكم و باوكم لیبراڵن و هه‌رگیز پێیان نه‌وتوم چی له‌به‌ربكه‌م، له‌به‌رئه‌وه له مناڵی و هه‌رزه‌كاریمدا ئازادیه‌كی زۆرم هه‌بوو. په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و كۆتوبه‌نده تازانه بۆ من شتێكی قورس بوو. ملكه‌چی ئه‌و "یاسا" نوێیانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌م بووم، به‌ڵام له ڕقان خوێن له له‌شمدا به‌بێده‌نگی ده‌كوڵا.
بۆیان روونكردبوینه‌وه سه‌ره‌نجامه‌كانی ملكه‌چنه‌كردن بۆ ئه‌و كۆتوبه‌ندان چی ده‌بن. جارێكیان هاوڕێیه‌كم خۆی كرد به ماڵی ئێمه‌دا، به لێوه‌له‌رێ و ترسه‌وه پێی ووتم كه خه‌ریك بووه بیكوژن. ئه‌و ته‌نوره‌یه‌ی له‌به‌ریدا بووه درێژبووه، به‌ڵام زۆر ته‌سك بووه و سه‌رنجی چه‌كدارێكی راكێشاوه. ئه‌و چه‌كداره رایگرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردووه ئه‌گه‌ر جارێكی تر جورئه‌ت بكات به‌و شێویه بێته‌ده‌ره‌وه.
كوڕان ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان لێگیرابوو شۆرت له‌پێ بكه‌ن یان قژیان به جۆرێك ته‌سریحه بكه‌ن دیار و سه‌رنجڕاكێش. ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی رۆژانێك بوو ده‌وامم لێده‌كرد ئێستا كوڕ و كچی تێدا جیاكراوه‌ته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی په‌لاماریاندا و قوتابیه‌كی تێدا كوژرا، ئیتر مناڵان وازیان له ده‌وام هێنا.
ئه‌و شه‌قامه‌ی رۆژانێك بوو خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك بۆ بازاڕكردن روویان تێده‌كرد، ئێستا چۆڵوهۆڵه و هه‌موو دوكانه‌كانیشیان به‌زۆر پێداخستون.
ئه‌و كاته یه‌كێك بوو له ناخۆشترین كاته‌كانی ژیانم و ته‌مه‌ننا ئه‌كه‌م ئه‌وه رابردوویه‌ك بێت و جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه.
پاش دوو ساڵ له تلانه‌وه‌ی به‌رده‌وام، بارودۆخه‌كه ئێستا شتێك رووی له باشبون كردووه. گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان گوشاریان خسته سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بمانخه‌نه پلانی ئه‌منی به‌غداوه و ئه‌ندامانی "ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابوون" كه به‌ڵێنیانداوه هاوكاری حكومه‌ت بكه‌ن یارمه‌تیانداین و به‌شداریان كرد له سه‌قامگیردنی ئاسایش له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ماندا.
ئێستا دراوسێكانمان به‌ره‌به‌ره ده‌ستیانكردووه به گه‌ڕانه‌وه له شوێنه‌كانی وه‌كو سوریا، كه زۆریان له‌وێ پاره‌یان پێنه‌مابوو. به‌ئه‌سته‌م گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌ناسنه‌وه، كه ئێستا و دوای شه‌ڕكردن و كێشمه‌كێش له نێوان توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كان و هێزه ئه‌مریكی و عێراقیه‌كاندا مه‌سخ بووه و ته‌نها شتێك له ره‌نگوڕووی جارانی پێوه‌ماوه.
ژنیكی شیعه به ناوی ئوم سه‌لام گه‌ڕاوه‌ته سه‌ر ماڵوحاڵی خۆی. به‌ڵام ئه‌ڵێت بیرچونه‌وه‌ی یادگاریه ناخۆشه‌كان زۆر زه‌حمه‌ته. ئێستا ئوم سه‌لام خه‌ریكی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی ناوماڵه‌كه‌یه‌تی و نایه‌وێت له‌وێ دا‌نیشێت، چونكه سه‌لامی كوڕی له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی قاعیده‌دا كوژرا.
ئوم سه‌لام پێی وتم، "به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرم جارێكی تر له‌و خانوه‌مدا ژیان به‌سه‌ربه‌رم. هه‌موو دارودیواره‌كانی سه‌لامی كوڕمم به‌بیرده‌هێننه‌وه....كوڕێكی ئارام و له‌سه‌رخۆ بوو و ته‌نها له‌سه‌ر مه‌زهه‌به‌كه‌ی كوژرا. زوڵمێكی گه‌وره‌یه."
له‌مدواییانه‌دا بڕیارمدا ریسكبكه‌م و بچمه ده‌ره‌وه و به شه‌قامه‌كاندا بگه‌ڕێم. شتی وا دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر مومكین نه‌بوو، كاتێكیش بچوومایه‌ته ده‌ره‌وه، راسته‌وخۆ له ماڵه‌وه‌وه ئه‌چووم بۆ زانكۆ و به‌تاریكی ده‌گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه.
گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان ئێستا ئارامه و هێزه‌كانی ئاسایش له هه‌موو شوێنێك هه‌ن. به‌ڵام هێشتا ئه‌ڵێی شاری خێوه‌كان و ناوچه‌ی موحه‌ڕه‌مه‌یه. چه‌ندین خانوو وێرانكراوون، به‌ڵام چه‌ند دوكانێكی كه‌م كراونه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت یه‌كی ٢٥٠٠ دۆلاری پێدان وه‌كو حافزێك بۆ كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانیان. هه‌ندێك له بینا مێژوویه جوانه‌كان سوتێنراون یان ته‌قێنراونه‌ته‌وه و گه‌وره‌ترین ده‌رمانخانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌شمان هێشتا داخراوه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان ئه‌بن به دوو گروپه‌وه - ئه‌وانه‌ی كه بڕوایانوایه كه شتێكی باش له‌م هه‌وڵه ده‌كه‌وێته‌وه و باری ئه‌منی باشده‌بێت: و ئه‌وانه‌ی بڕوایانوایه گروپی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" هێشتا كاران و جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه و كۆنترۆڵی گه‌ڕه‌كه‌كه ئه‌كه‌نه‌وه.
كه‌واته، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ باری ئه‌منی باشیشدا، هێشتا هه‌ر نامورتاحین چونكه هه‌میشه ئه‌و پرسیاره هه‌ر له مێشكماندایه - ئایا جارێكی تر هه‌ست به سه‌لامه‌تی و ئارامی ئه‌كه‌ینه‌وه؟
ئه‌مه راپۆرتی یه‌كه‌مه له زنجیره‌یه‌ك راپۆرتی نوێ كه به شێوازی كه‌سی یه‌كه‌م ده‌نوسرێت له رێكخراوی (IWPR) ه‌وه و پێیده‌ووترێت "ده‌نگی ژنان". ناوی نوسه‌ره‌كه و ناوی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی ئه‌منی ئاشكرانه‌كراون. هه‌موو ناوه‌كانی تریش گۆڕدراون.