ژنان ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ییان فراوان ده‌كه‌ن
ژنان هیواداران سیسته‌می نوێی كۆتا، پێگه‌یه‌كیان له كاروباری سیاسیی هه‌رێمه‌كاندا پێ ببه‌خشێت.
ژنان ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ییان فراوان ده‌كه‌ن
ژنان هیواداران سیسته‌می نوێی كۆتا، پێگه‌یه‌كیان له كاروباری سیاسیی هه‌رێمه‌كاندا پێ ببه‌خشێت.
یاسایه‌ك كه ڕێژه‌ی ٢٥ له‌سه‌دای كورسییه‌كان بۆ ژنان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا خه‌ریكه هیواكان ده‌بوژێنێته‌وه سه‌باره‌ت به قۆناغێكی نوێ كه تیایدا ژنان ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ییدا.
سیسته‌می كۆتا بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه له ٣١ی كانوونی دووه‌مدا دیاری ده‌كرێن یه‌كه‌م یاسایه له عێراقدا كه زامنی به‌شداربوونی ژنانه له هه‌رێمه ناوچه‌ییه‌كاندا. ئه‌نجومه‌نه‌كانی تر كه ئێستا كاریان ته‌واو بووه و له ٢٠٠٥دا هه‌ڵبژێردرابوون پێویست نه‌بوو له‌سه‌ریان كورسی بۆ پاڵێوراوه ژنه‌كان دابین بكه‌ن.
"ئه‌و پاڵێوراوه ژنانه‌ی كه هه‌ڵده‌بژێردرێن شوێنه‌كانیان زۆر گرنگ ده‌بن،" مه‌یسون ده‌مه‌لوجی، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقییه كه زۆرینه‌ی عه‌لمانین و له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو ئه‌یاد عه‌لاوییه‌وه رابه‌ری ده‌كرێت، وتی. "ئه‌ركه‌كه‌یان دوو لایه‌نی ده‌بێت، خزمه‌تكردنی ژنان و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا."
له تێكڕای ١٨ پارێزگاكه‌ی عێراق، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ١٤یان ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و له پارێزگای كه‌ركوكی جێناكۆك ئه‌نجام نادرێت.
پاڵێوراوه ژنه‌كان هیوادارن كه سیسته‌می نوێی كۆتا پێگه‌یه‌كیان پێ بدات له كاروباری سیاسیی پارێزگاكاندا. هه‌ندێكیان پێیان وایه كه تێكه‌ڵبوونی ژنان به كاروباری سیاسیی پارێزگاكان قورستره له تێكه‌ڵبوون به كاروباری سیاسی له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا چونكه سه‌ركرده ناوچه‌ییه‌كان هه‌میشه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاكانه‌وه كه په‌یوه‌ندی به‌هێزیان هه‌یه و پیاوان تیایاندا باڵاده‌ستن هه‌ڵده‌بژێردرێن.
له كاتێكدا پاڵێوراوه ژنه‌كان ده‌ڵێن خۆیان به‌ته‌نها وه‌ك چالاكوانانی ژنان نه‌پاڵاوتووه، زۆرێكیان به‌نیازن بابه‌ته‌كانی ژنان بووروژێنن كاتێك ده‌گه‌ن به ده‌سه‌ڵات. توندوتیژیی به‌رده‌وام و كۆنهپهرستییهكی نوێ به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ كاریان كردووه‌ته سه‌ر ژنانی عێراق.
له پارێزگای به‌سڕه له باشووردا، ئه‌و شوێنه‌ی كه تیایدا میلیشیا شیعه‌كان له‌پێناو دسهڵاتدا شه‌ڕیان كردووه، به‌لایه‌نی كه‌م ٤٠ ژن له ٢٠٠٧دا كوژراون و ئه‌شكه‌نجه دراون به‌هۆی له‌چك نه‌كردنه‌وه. لاشه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا فڕێدرابوون.
به گوته‌ی سوهه‌یله عوفی، پاڵێوراوێكی به‌سڕه‌یه، میلیشیاكان به‌هه‌مان شێوه نه‌یان هێشتووه ژنان له به‌سڕه كار بكه‌ن و هیچ پۆستێكی حكومییان هه‌بێت.
عوفی، كه ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵه و پزیشكی ڤێتێرنه‌رییه و خۆی پاڵاوتووه له چوارچێوه‌ی پارتی ده‌عوه كه پارێزگاری پێشووی به‌سره وائل عه‌بدول له‌تیف و ئه‌ندامی ئێستای په‌رله‌مان رابه‌رایه‌تی ده‌كات، وتی خه‌ریكی هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه تا مافه‌كانی ژنان ده‌سته‌به‌ر بكات و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانیش باشتر بكات.
عوفی وتی ده‌یه‌وێت خزمه‌ت بكات "تا ببێته سه‌دای ده‌نگی ژنان كه له‌ژێر سیسته‌مێكی نادادپه‌روه‌ر ژیانیان گوزه‌راندووه و هه‌میشه په‌راوێز خراون".
به گوێره‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، گشت ئه‌و پارته سیاسیانه‌ی كه له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتن رازیبوون به‌و مه‌رجه‌ی كه له هه‌ر چوار پاڵێوراوێكیان یه‌كێكیان ژن بێت. به‌ڵام عوفی و چه‌ند كه‌سێكی تر گله‌یی له‌وه ده‌كه‌ن كه زۆرێك له پیاوان دژی ڕۆڵی ژنانن له پۆسته حكومییه‌كاندا.
سیسته‌مێكی كۆتای هاوشێوه چاره‌كێك له كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی بۆ سه‌كرده ژنه‌كان دیاریكردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ته‌نانه‌ت چالاكوانانی ژنانیش كه له پێناو ئه‌م كۆتایه‌دا هه‌وڵیان داوه دان به‌وه‌دا ئه‌نێن كه ژنان له په‌رله‌ماندا به شێوه‌ی پێویست ده‌سه‌ڵاتیان نییه.
له كاتێكدا زۆربه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كان و پارته‌كان له به‌غدا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا پاڵپشی خۆیان بۆ مافه‌كانی ژنان ده‌ربڕیووه، هه‌ندێك په‌رله‌مانتار ئه‌و كۆتایهی ژنانیان ڕه‌ت كرده‌وه كاتێك یه‌كه‌م جار ده‌نگیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دا له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا.
لایه‌نگرانی ژنان نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه ووشه‌كانی كۆتایی یاساكه، كه به شێوه‌یه‌كی ناڕوون ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌بێت "ژنێك هه‌بێت له كۆتایی هه‌ر سێ كه‌سی براوه‌دا"، له‌وانه‌یه نه‌هێڵێت ژنان كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ده‌ست بهێنن. به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان په‌رله‌مانتاران له‌م هه‌فته‌یه‌دا به یاساكه‌دا ده‌چنه‌وه و زۆرێكیان ده‌یانه‌وێت كۆتاییه‌كه به ڕێك و پێكی له ڕووی ووشه‌وه دابڕێژن كه گرێنتی بدات ٢٥ له سه‌دای كۆرسییهكانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان بۆ ژنان ته‌رخان بكرێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه كاری كردووه تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ساز بكرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی عه‌ره‌بی سوننه له كاروباری سیاسیی ناوچه‌كاندا به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌پێناو ئه‌م سیسته‌مه‌ی كۆتا بۆ ژنان كۆششی كردووه. عه‌ره‌به سوننه‌كان به‌شداریان نه‌كرد له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ٢٠٠٥دا و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاتێكی ناهاوسه‌نگیان به كورده‌كان و شیعه‌كان به‌خشی له ناوچه‌ی سوننه‌كاندا.
حه‌لیمه عه‌بدولجابر ئیسماعیل، پاڵێوراوێكه له پارێزگای كه‌ربه‌لا كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی شیعه‌یه و ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژئاوای به‌غدا، ده‌ڵێت خه‌ڵكانێكی زۆر پاڵپشتی لێ ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه نه‌توانێت یه‌كێك له‌و حه‌وت كورسییه بباته‌وه كه ته‌رخان كراوه بۆ ژنان له كه‌ربه‌لا چونكه ناوبراو پاره‌ی ته‌واوی نییه و پیاوه ئایینییه‌كانیش پاڵپشتی لێ ناكه‌ن.
ژنانی كه‌ربه‌لا "به‌وه به‌ناوبانگن كه هۆشیاریی سیاسیان هه‌یه و خه‌ڵكی ئێره ته‌واو باوه‌ڕیان به زۆرێك له ئێمه هه‌یه،" ئیسماعیل وتی.
هه‌موو كه‌سێك له‌گه‌ڵ ئیسماعیلدا هاوڕا نییه و هه‌ندێك پێیان وایه كه ژنان ته‌نها وه‌ك كه‌سانێكی كارتۆنی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا خزمهن ده‌كه‌ن.
"پێم وایه كه كۆتای ژنان له‌وانه‌یه یارمه‌تی ئه‌و ژنانه بدات كه چالاك نین و به‌رهه‌میان نییه،" عه‌بدولحه‌سه‌ن فوڕاتی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا، وتی.
"به‌هۆی لیستی به‌هێزه‌وه ڕێگا له‌به‌رده‌م ژنانی بێ توانا خۆش ده‌بێت تا ببنه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان."
لایه‌نگران و سیاسه‌تمه‌دارانی ژن ده‌ڵێن سه‌ره‌ڕای ئه‌و گومانه‌ی له‌سه‌ر كاره‌كانیان هه‌یه، ژنان له‌وانه‌یه كاریگه‌رییه‌كی زیاتریان هه‌بێت له‌ڕێی خزمه‌تكردن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا تا له‌و خزمه‌تی له په‌رله‌ماندا ده‌یكه‌ن كه چه‌ندین ژن تیایدا به‌شدارن به‌ڵام وه‌ك پێویست ده‌سه‌ڵاتیان نییه.
"ژنان ڕۆڵێكی چالاكتریان ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا تا له په‌رله‌مان،" خه‌وله حه‌سه‌نی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی یاسایی، وتی.
حه‌سه‌نی وتی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ییدا ژنان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر له كۆمیته‌كاندا به‌شدارن تا به‌شداریان له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا و ئه‌مه‌ش توانای ئه‌وه‌یان پێ ده‌به‌خشێت كه ڕۆڵێكی چالاكتریان هه‌بێت له كاتی دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كاندا. حه‌سه‌نی وتی ئه‌ندامه ژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌توانن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكه‌ن كه په‌یوه‌ندیان به خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاوه‌ڕۆ و په‌روه‌رده و ئاواره‌كانه‌وه هه‌یه.
له هه‌ڵبژاردنی رابردوودا، ده‌نگده‌ران لیسته سیاسییه‌كانیان هه‌ڵبژارد و ئه‌وانیش دواتر كه‌سانی خۆیان ده‌ستنیان كرد تا خزمه‌ت بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره، ناوی پاڵێوراوان ئاشكرا كراوه و ده‌نگده‌ران ده‌توانن كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌ڵبژێرن.
ڕه‌خنه ئاراسته‌ی لیسته كراوه‌كان كراوه به‌هۆی درروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی پاڵێوراوان، به‌ڵام جینان عوبه‌یدی، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی یه‌كگرتووی عێراقی شیعه ده‌ڵێت ئه‌م سیسته‌مه توانای ئه‌وه به ژنان ده‌به‌خشێت كه "پێشبڕكێیه‌كی گه‌رم له‌گه‌ڵ پیاواندا بكه‌ن ".
عوبه‌یدی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ده‌بێت لیسته‌كان گرێنتی ئه‌وه بده‌ن چه‌ند كورسییه‌ك بده‌ن به ژنان كاتێك ده‌به‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش توانای ژنان زیاد ده‌كات.
"ئێستا ژنان به‌ره‌نگاری پیاوان ده‌كه‌ن له لیسته كراوه‌كاندا چونكه ئه‌و پاڵێوراوه ژنه‌ی كه ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنێت كورسییه‌ك له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا به‌ده‌ست ده‌هێنێت،" عوبه‌یدی وتی.
به‌ڵام ئه‌زهه‌ر شهیخلی، وه‌زیری پێشووی كاروباری ژنان، ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت به‌هه‌بوونی سیسته‌می كۆتاش بۆ ژنان هێشتا عێراق "ڕێگایه‌كی زۆری له به‌رده‌م دایه" تا ژنان بهێنێته ناو ده‌سه‌ڵات.
شهیخلی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هندستان و پاكستان و ئه‌نده‌نۆسیا و به‌نگلادش سه‌رۆكی ژنیان هه‌بووه، به‌ڵام له عێراق "ئێمه ناتوانین ببینین ژنان ببنه سه‌رۆكی پاره‌ته سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كان."
هه‌ر یه‌كه له زه‌ینه‌ب ناجی، ڕۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی IWPRه له به‌غدا و عیماد شه‌رع، رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی IWPRه و له به‌غدا و له كه‌ربه‌لا داده‌نیشێت و باسم شه‌رع، په‌یامنێرێكی راهێنراوی IWPRه له به‌غدا به‌شداریان له نووسینی ئه‌م راپۆرته كردووه.