عێراقییه‌کان هیوایان به ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان که‌مه
عێراقییه‌کان گومانیان له‌وه هه‌یه ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌کانی پارێزگاکان بتوانن ره‌وشی گوزه‌رانیان باشتر بکه‌ن.
عێراقییه‌کان هیوایان به ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان که‌مه
عێراقییه‌کان گومانیان له‌وه هه‌یه ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌کانی پارێزگاکان بتوانن ره‌وشی گوزه‌رانیان باشتر بکه‌ن.
په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له‌چه‌ند پارێزگایه‌کدا له‌گه‌ڵ عێراقییه‌کان چاوپێکه‌وتنی سازکردووه‌و پێیان وابووه که بێ‌کاری و گه‌نده‌ڵی و سستی له‌کاره‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه گه‌وره‌ترین به‌ره‌نگارییه‌کانی داهاتوون. زۆربه‌ی عێراقییه‌کان که له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا ژیانێکی مه‌مره‌و مه‌ژیان هه‌بووه، وتیان په‌رۆشی ئه‌وه‌ن که پێشکه‌وتن ببینن، به‌ڵام هیواشیان که‌مبوو به‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان که مانگی رابردوو هه‌ڵبژێردران بتوانن گۆڕان دروست بکه‌ن.
له‌بری ئه‌وه، عێراقییه‌کان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که شکستخواردن له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌وانه‌یه دووباره وڵات به‌ره‌و شه‌ڕ و کوشتار بباته‌وه.
ئه‌و گومانه‌ی عێراقییه‌کان به‌رامبه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌کانی پارێزگاکان ده‌ریان بڕی مایه‌ی سه‌رسامی نییه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گومانه بڵاوه‌ی به‌رامبه‌ر به‌سیاسه‌تمه‌داران هه‌یه. زۆرێک له‌عێراقییه‌کان سیاسه‌تمه‌داران به‌که‌سانی گه‌نده‌ڵ داده‌نێن و پێیان وایه زیاتر دڵسۆزی حزب و عه‌شیره‌ته‌کانی خۆیانن تا خه‌ڵکی عێراق.
به‌ووته‌ی چه‌ند که‌سێک که له‌پارێزگای که‌ربه‌لا بیروبۆچوونیان وه‌رگیراوه، گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئه‌و پارێزگایه بێ کارییه.
حه‌نان مه‌سعودی، خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌یه‌ک له‌که‌ربه‌لا، وتی هه‌ستی به‌دڵتوندی کردووه کاتێک بینیوویه‌تی چه‌ند گه‌نجێک به‌ڕیز وه‌ستابوون و "به‌دوای که‌سێکدا ده‌گه‌ڕان کارێکیان پێ بکات".
"زۆرێک له‌گه‌نجه‌کانی شاره‌که‌مان پشتگوێ خراون،" مه‌سعودی وتی. "من بۆخۆم چه‌ندین ده‌رچوو ئه‌ناسم که‌بێ کارن."
مه‌سعودی ده‌ڵێت ئه‌و راپۆرتانه‌ی باسیان له‌وه‌کردووه هه‌ندێک له‌هاوپه‌یمانییه‌کان ره‌شوه‌یان داوه به‌هاوڵاتیان تا ده‌نگیان بۆ بده‌ن، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌لک زیاتر متمانه‌ی به‌حکومه‌ت نه‌مێنێنت.
مه‌سعودی وتی، "ئه‌نجومه‌نی ئێستای پارێزگا ده‌بێت ده‌رس له‌شکست و ئه‌زموونی ئه‌نجومه‌نی پێشووی پارێزگا وه‌ربگرێت". "چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه کۆتایی بهێنرێت به‌دابه‌شکردنی پۆسته‌کان به‌سه‌ر خزمان و چیتر په‌یڕه‌وی له‌عه‌شیره‌تگه‌رێتی نه‌کرێت و کاریش بۆ گشت دانیشتوانی شار بدۆزرێته‌وه."
که‌ربه‌لا، که به‌لای شیعه‌کانه‌وه شوێنێکی پیرۆزه، چه‌ندین هێرشی خۆکوژی له‌کاتی بۆنه ئایینه‌کاندا به‌خۆیه‌وه دیووه‌و میلشیا شیعه‌کانیش هه‌وڵیان داوه کۆنتڕۆڵی بکه‌ن. ره‌وشی ئاسایش له‌پارێزگاکه باشتر بووه، به‌ڵام دانیشتوانی پیان وایه ته‌نها چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی بێ‌کاری ده‌توانێت ئه‌و ئارامییه بپارێزێت.
حه‌یده‌ر موسه‌وی، ته‌مه‌نی ٣٧ ساڵه‌و به‌یانییه‌ک سه‌ره‌ی گرتبوو تا به‌کرێکاری کار بکات وتی، "گه‌نجانی که‌ربه‌لا کاریان بۆ نادۆزرێته‌وه، بۆیه ده‌که‌ونه داوی گروپه چه‌کداره‌کانه‌وه که‌جگه له‌ده‌سه‌ڵات پاره‌یه‌کی زۆریشیان پێ ده‌ده‌ن".
"دروستکردنی هه‌لی کار ئه‌م گه‌نجانه له‌و گروپانه دوور ده‌خاته‌وه."
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هۆشیاری داوه که بێ‌کاری له‌وانه‌یه کار بکاته‌سه‌ر ره‌وشی ئاسایش. به‌پێی راپۆرتی شیکاریی هێزی کاری عێراق که نه‌ته‌وه‌یه کگرتووه‌کان مانگی رابردوو ده‌ریکرد، ٢٨ له‌سه‌دای ره‌گه‌زی نێری عێراق که‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان ١٥ بۆ ٢٩ ساڵیدایه بێکارن.
هاوڵاتیانی موسڵ ده‌ڵێن له‌و پارێزگایه‌ش که سێیه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراقه ئیش و کار که‌مه، به‌ڵام ئه‌وله‌ویاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه به‌رقه‌رارکردنی ئاسایشه. ده‌ڵێن له‌موسڵیش، هه‌روه‌ک که‌ربه‌لا، میلیشیاکان پاره‌یه‌کی زۆر به‌گه‌نجان ده‌ده‌ن تا بچنه ریزه‌کانیانه‌وه.
"به‌بێ به‌رقه‌رارکردنی ئاسایش ناتوانین هیچ پڕۆژه‌یه‌ک له‌بواری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و کاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ین" عه‌بوڵڵا ئه‌حمه‌د، مامۆستای کۆلێژی یاسا له‌زانکۆی موسڵ، وتی.
چه‌ندین ساڵه‌عێراقییه‌کان گله‌یی له‌وه‌ده‌که‌ن که‌خزمه‌تگوزارییه‌کانی وه‌ک کاره‌با و ئاو کزن. عێراقییه‌کان ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت خۆشتنیش، که‌کارێکی ساده‌یه، وای لێهاتووه پلانی چڕوپڕی ده‌وێت.
له‌پارێزگای ئه‌نباڕ، که‌رۆژگارێک شه‌ڕ کاولی کردووه‌و لێره‌وه لایه‌نه سوننه‌کانی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات رێک بکه‌وتن، هه‌ندێک که‌س گه‌شبینن به‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێ بتوانێت هه‌نگاوی باش بنێ له‌باشترکردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان.
"من زۆر گه‌شبینم به‌ئه‌نجومه‌نی داهاتوو" نه‌سره حامد، دکتۆره له‌ره‌مادی، وتی. "هیوادارم ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بتوانێت یارمه‌تی که‌رتی په‌روه‌رده‌بدات و پارێزگاکه‌ش ئاوه‌دان بکاته‌وه... به‌تایبه‌تی که‌ئێستا ره‌وشی ئاسایش به‌شێوه‌یه‌کی رێژه‌یی جێگیره."
به‌ڵام مسته‌فا ساڵح کوبه‌یسی، پڕفیسۆر له‌زانکۆی ئه‌نباڕ، وتی ره‌شبینه به‌رامبه‌ر به‌داهاتووی پارێزگاکه به‌هۆی مێژووی خزمخزمانێ و نادیموکراتی پارێزگاکه.
کوبه‌یسی پێی وابوو "ژێرخانی پارێزگاکه باشبوونێکی که‌م به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت که‌به‌ناته‌واوی جێبه‌جێ ده‌کرێت".
خزمه‌تگوزارییه‌کان و ئاوه‌دانکردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌رکی حکومه‌تی ناوه‌ند و ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان بووه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی ٢٠٠٣ پێشکه‌وتنێکی که‌م رووی داوه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌م هه‌فته‌یه رایگه‌یاند حکومه‌تی عێراق به‌خێرایی به‌رپرسیاریه‌تیی ئاوه‌دانکردنه‌وه وه‌رده‌گرێت و ته‌نانه‌ت په‌نای بۆ سوپای عێراق بردووه تا پڕۆژه‌ی وه‌ک قیڕتاوکردنی شه‌قام و گێڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کان ئه‌نجام بدات.
به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق، وه‌ک نوێترین سه‌رکرده هه‌ڵبژێردراوه‌کانی عێراق، به‌خێرایی و به‌ته‌واوی داواکاریی پارێزگاکان جێبه‌جێ بکه‌ن.
هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پێشووی پارێزگاکان گله‌ییان له‌وه‌کردوه که‌ده‌سه‌ڵات و داهاتیان سنوورداربووه له‌کاتی جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌کاندا.
له پارێزگاکانی به‌غدا و به‌سره، که‌هاوپه‌یمانیی سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالکی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی تیایاندا به‌ده‌ستهێناوه، هه‌ندێ که‌س هیوادارن حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئه‌و دوو پارێزگایه بدات.
هه‌ندێ که‌س ئه‌وه‌شیان وت که‌هاوپه‌یمانیی مالکی به‌رپرسیار ده‌بێت له‌هه‌ر سه‌رکه‌وتن و شکستێک له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی چونکه ئه‌و هاوپه‌یمانییه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات کردبوویه‌وه.
عه‌لی جه‌بار، ٣٠ ساڵه‌و رۆژنامه‌نووسه له‌به‌سره، که‌پارێزگایه‌کی نائارامه‌و بێ‌کاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی له‌و پارێزگایه گه‌وره‌ترین نیگه‌رانین، وتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ده‌سه‌ڵاتیان که‌مه‌و "حکومه‌تی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌ته‌کانی به‌غدا به‌ته‌واوی هه‌موو شتێک کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن".
به‌ڵام جه‌بار ده‌ڵێت، "ئه‌نجومه‌نی داهاتووی پارێزگای به‌سره سه‌ر به‌هه‌مان ئه‌و پارته‌یه که عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات، بۆیه هیچ بیانوویه‌ک نه‌ماوه‌ته‌وه".
عومه‌ر عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندازیاره‌و ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵه‌و خه‌ڵکی به‌سره‌یه، وتی زۆرێک له‌عێراقییه‌کان دژی به‌رپرسان ده‌نگیان دا و جارێکی تریش ئه‌مه دووباره‌ده‌که‌نه‌وه.
"ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رپرسانه داواکارییه‌کانی خه‌ڵک جێبه‌جێ نه‌که‌ن، ئه‌وا دووباره هه‌ڵنابژێردرێنه‌وه،" عه‌بدوڵڵا وتی.
رۆژنامه‌نووسانی راهێنراوی IWPR له‌به‌غدا، عیماد شه‌رع و زه‌ینه‌ب ناجی و داود سه‌لمان به‌شداریان له‌نووسینی ئه‌م راپۆرته‌کردووه. عه‌بدولعه‌زیم که‌ریم، موحه‌ریری IWPR له‌پارێزگای به‌سره، به‌شداربووه. مه‌شقکردووه‌که‌ی په‌یمانگه له موسڵ، که‌له‌به‌ر هۆکاری ئه‌منی ناوی خۆی ئاشکرا نه‌کرد، به‌شداربووه له نووسینی ئه‌م راپۆرته.