عێراق: تشرینی دووه‌م و كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٠٨
ده‌ڵێن راپۆرتێكی IWPR له‌سه‌ر مه‌سیحییه‌كانی موسڵ یارمه‌تیده‌ر بووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری سه‌رباره‌ت به كێشه‌كانیان.
عێراق: تشرینی دووه‌م و كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٠٨
ده‌ڵێن راپۆرتێكی IWPR له‌سه‌ر مه‌سیحییه‌كانی موسڵ یارمه‌تیده‌ر بووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری سه‌رباره‌ت به كێشه‌كانیان.
نزیكه‌ی ٢٠٠٠ خێزانی مه‌سیحی كه ده‌كاته نزیكه‌ی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌سیحی له موسڵ له ناوه‌ڕاستی تشرینی یه‌كه‌مدا شاره‌كه‌و ده‌وروبه‌ر‌یان جێهێشت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرتێك له‌سه‌ر كوژرانی چه‌ند مه‌سیحییه‌ك به فیشه‌ك له شاره‌كه بڵاو بوونه‌وه. پایته‌ختی پارێزگای نه‌ینه‌وا مه‌ڵبه‌ندی یاخیبوونێكی سوننیی گه‌وره‌یه، كه جه‌نگاوه‌رانی قاعیده‌ش له خۆ ده‌گرێت و به‌رهه‌ڵستی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا و عێراق ده‌كات.
ئاواره‌كان به‌ره‌و كوردستانی عێراق و سوریا و ناوچه ده‌شتاییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نه‌ینه‌وا رایانكرد.
وه‌ڵامی حكومه‌تی عێراقی ناردنی سه‌ربازی زیاتر بوو و ژماره‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی له موسڵدا بۆ ٣٥٠٠٠ هه‌زار كه‌س به‌رز كرده‌وه. له سه‌ره‌تای تشرینی دووه‌مدا، سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ڵێنی دا بڕی ٩٠٠،٠٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی پێشكه‌ش بكات بۆ پاڵپشتیكردن و پارێزگاریكردن له كۆمه‌ڵگای مه‌سیحی.
له تشرینی دووه‌مدا، ئاواره‌كان به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ورده‌ورده گه‌رانه‌وه. په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له هه‌مان مانگدا ڕه‌وشی مه‌سیحییه‌كانی موسڵی بڵاوكرده‌وه له راپۆرتێكدا به ناوی "مه‌سیحییه‌كانی موسڵ دوودڵن له گه‌ڕانه‌وه" (ICRی ژماره ٢٧٦، ٢٠-١١-٢٠٠٨).
سه‌ركرده‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه و به‌رپرسان ده‌ڵێن ئه‌و راپۆرته‌ی IWPR یارمه‌تیده‌ر بووه له راكێشانی سه‌رنج به‌ره‌و كێشه‌كه‌یان، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌شیان وتووه كه هێشتا مه‌سیحییه‌كانی پارێزگاكه له ره‌وشێكی خراپدان.
"ده‌یان خێزانی ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام چه‌ندانی تر ناگه‌ڕێنه‌وه چونكه باوه‌ڕیان به ڕه‌وشی ئه‌منیی موسڵ نییه،" ڕۆمیۆ هه‌كاری، سكرتێری گشتیی بێت نه‌هێرێن، كه پارتێكی ئاشوورییه‌كانه له موسڵ، وتی.
هه‌كاری وتی پارته‌كه‌ی هانی گروپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی داوه كه یارمه‌تی كۆمه‌ڵگای مه‌سیحی بده‌ن و "كاردانه‌وه‌كانیش ئه‌رێنی بوون".
"گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌سیحییه‌كان یارمه‌تی خه‌ڵك ده‌دات له داهاتوودا بیر له كێشه‌كانی مه‌سیحییه‌كان بكه‌نه‌وه،" هه‌كاری به IWPRی گوت.
"راگه‌یاندن فاكته‌رێكی به‌هێز بوو له گه‌یاندنی پاڵپشتی و یارمه‌تی به ئاواره‌كان،" قاسم ئه‌مین له رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی كوردستان، وتی. "ئێستا له هه‌موو كاتێك گرنگتره كه IWPR به‌رده‌وام بێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌سه‌ر ره‌وشی كۆمه‌ڵگاكه."
"IWPR كارێكی زۆر باش ده‌كات كاتێك ره‌وشی راسته‌قینه‌ی موسڵ بۆ جیهان ده‌گوازێته‌وه،" خه‌سرۆ گۆران، جێگری پارێزگاری موسڵ، وتی. "ئه‌م په‌یمانگایه له چه‌ندین بۆنه‌دا چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا ساز كردووم، و هه‌ستم به هیچ جیاوازییه‌ك نه‌كردووه له نێوان ئه‌وه‌ی كه وتوومه و ئه‌وه‌ی كه په‌یمانگاكه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانی تری راگه‌یاندن."
"رووداوه‌كانی عێراق پێویسته زیاتر بڵاو بكرێنه‌وه،" محه‌مه‌د عه‌سكه‌ری، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری، وتی. "ستایشی هه‌وڵه‌كانتان ده‌كه‌م بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی عێراقییه‌كان."
موسڵ هیچ هێرشێكی له‌دژی مه‌سیحییه‌كان به‌م دواییانه به‌خۆوه نه‌دیووه، به‌ڵام هه‌كاری ده‌ڵێت مه‌سیحییه‌كان به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان.
هۆگر حه‌سه‌ن سه‌رنووسه‌رێكی IWPRه له هه‌ولێر.