عێراق: ته‌مموز/ئابی ٢٠٠٧
راپۆرته تایبه‌ته‌كانی (IWPR) كه له‌سه‌ر ئاسایش و په‌روه‌ردهن، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له میدیای عێراقی و نێوده‌وڵه‌تیدا دووباره بڵاوكرانه‌وه.
عێراق: ته‌مموز/ئابی ٢٠٠٧
راپۆرته تایبه‌ته‌كانی (IWPR) كه له‌سه‌ر ئاسایش و په‌روه‌ردهن، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له میدیای عێراقی و نێوده‌وڵه‌تیدا دووباره بڵاوكرانه‌وه.
به‌رنامه‌ی عێراق راپۆرتی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاسایش و په‌روه‌رده بڵاوكرده‌وه كه له سه‌دان سایت و رۆژنامه‌ی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و كوردی دووباره بڵاوكرانه‌وه، هه‌روه‌ها له چاپه‌مه‌نیه ئازاده‌كانیشدا.
وۆرد هه‌ركه‌ڤی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌حریری رۆژنامه‌ی ڤیلج ڤۆیس (Village Voice) كه له نیویۆرك ده‌رده‌چێت، ستایشی راپۆرته‌كانی (IWPR)ی كرد له‌سه‌ر عێراق سه‌باره‌ت به ئاسایش له راپۆرتێكدا كه له بلۆگه‌كه‌یدا بڵاوكراوه‌ته‌وه. راپۆرته‌كه‌ی هه‌ركه‌ڤی كه ناونیشانی "عێراق: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی نه‌تخوێندۆته‌وه" هه‌ڵگرتووه، ستایشی (IWPR)ی كرد بۆ نوسینی "كۆمه‌ڵێك راپۆرت كه هه‌روه‌كو بۆمب ته‌قینه‌وه"، ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه كه‌ناڵه‌كانی میدیای ئه‌مریكی رووپۆشی نه‌كردوون.
به‌رنامه‌ی عێراقی (IWPR) ١٤ راپۆرتی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاسایش و په‌روه‌رده بڵاوكرده‌وه كه تیایدا حه‌وت پارێزگای جیاوازی ته‌غتیه‌كردووه كه ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی تۆڕی به‌ربڵاوی په‌یامنێرانی (IWPR) ه له سه‌رتاسه‌ری ووڵاتدا.
ئه‌و راپۆرته‌ی سه‌حه‌ر حه‌یده‌ریی په‌یامنێری (IWPR) ناردبووی به ناونیشانی "مه‌سیحیه‌كانی موسڵ كه‌مده‌بنه‌وه"، و به‌ر له كوژرانی له‌و شاره‌دا له سه‌ره‌تای هاوینی ئه‌مساڵدا، له‌لایه‌ن زیاتر له ٧٠ سایتی ئینگلیزی زمانه‌وه دووباره بڵاوكرایه‌وه، له‌وانه خزمه‌تگوزاری هه‌واڵی ئۆنلاین (AlterNet) و چه‌ند سایتێكێ هه‌واڵ و بلۆگ له ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا و سوید.
هه‌روه‌ها ئیشه‌كه‌ی سه‌حه‌ر له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیشدا باسكراوه به ناونیشانی "قاره‌مانه له‌یادكراوه‌كانی عێراق".
جۆشۆ هوڵاند، موحه‌ریری عێراقی سایتی (AlterNet) وتی، "بۆ من شتێكی زۆر خۆش بوو كه به‌رێكه‌وت (IWPR)م دۆزیه‌وه و ئه‌م سه‌رچاوه مه‌زنه‌م كه‌وته به‌رده‌ست بۆ هه‌بوونی ئه‌و ده‌نگه جیاوازانه‌ی كه مه‌رج نیه له میدیای بازرگانیدا هه‌بن."
هه‌روه‌ها وتی، "راپۆرته‌كانی (IWPR)ی عێراق كۆمه‌ڵێك تیڕوانینیان تێدایه كه به فیلته‌ری میدیای ئه‌مركیدا تێناپه‌ڕن، ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كانیش پرۆفێشنا‌ڵن."
ئاكۆ محه‌ممه‌د، سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی میدیا له‌هه‌وڵێر، له ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه ٤٥ راپۆرتی (IWPR)ی بڵاوكردۆته‌وه، له‌وانه چه‌ند جارێك له‌و هه‌فته‌نامه‌یه‌دا لاپه‌ڕه‌ی ته‌واو بۆ راپۆرته‌كانی (IWPR) و زۆرێك له راپۆرته تایبه‌ته‌كان ته‌رخانكراون. ئاكۆ ستایشی (IWPR)ی كرد بۆ بڵاوكرنه‌وه‌ی راپۆرتی هاوسه‌نگ و پرۆفێشناڵ.
هه‌روه‌ها وتی، "(IWPR) رۆڵێكی ئیجابیانه‌ی گێڕاوه له په‌ره‌پێدانی مه‌هاره‌ته‌كانی په‌یامنێرانی عێراقی و كوردا و راپۆرته‌كانی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن له ڕووی زانیاریه‌وه. هه‌ركاتێك لاپه‌ڕه‌یه‌كی ته‌واو ته‌رخان بكه‌ین بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كانی (IWPR) هه‌ستده‌كه‌ین زۆر خوێنه‌ری باش بۆ لای خۆمان راده‌كێشین."
تیاری راس موحه‌ریری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی (IWPR)ه.