عێراق، كانونی دووه‌می ٢٠٠٨
په‌رله‌مانتارێكی كورد ئه‌ڵێت رۆژنامه‌وانیی ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌و یاسا رۆژنامه‌گه‌ریه‌ی كه تا ئێستا ره‌خنه‌یه‌كی زۆری ئاراسته‌كراوه.
عێراق، كانونی دووه‌می ٢٠٠٨
په‌رله‌مانتارێكی كورد ئه‌ڵێت رۆژنامه‌وانیی ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌و یاسا رۆژنامه‌گه‌ریه‌ی كه تا ئێستا ره‌خنه‌یه‌كی زۆری ئاراسته‌كراوه.
مانگی رابردوو په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی تایبه‌ت به رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ركرد كه بوه مایه‌ی توڕه‌بونی رۆژنامه‌نوسانی عێراق و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی میدیا، به هۆی ئه‌وه‌ی كه یاساكه كۆتوبه‌ندی زۆری تێدابوو.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئیمزاكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه دوای ئه‌و ره‌خنه جه‌ماوه‌ریه تونده‌ی ئاڕاسته‌ی یاساكه كرا، هه‌روه‌كو (IWPR) له یه‌كێك له ستۆریه‌كانیدا به‌ناونیشانی "بڕیاره سه‌رۆك یاسای رۆژنامه‌نوسی ره‌تبكاته‌وه" باسیكردبوو، كه له ٢١ی كانونی یه‌كه‌مدا بڵاوكراوه‌ته‌وه. بڕیاره په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه یاساكه دابڕێژێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی كه بارزانی ڕه‌تیكرده‌وه، ئه‌بوا رۆژنامه‌نوسان غه‌رامه‌ی زۆریان بدایه و بڵاوكراوه‌كان روبه‌ڕوی داخستن ئه‌بونه‌وه به هۆی تۆمه‌تی ناڕوونه‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، رۆژنامه‌نوس و موحه‌ریره‌كان له‌وانه‌بوو روبه‌ڕوی سزای بۆ ماوه‌ی هه‌تا ١٥ ساڵ زیندانیكردن ببنه‌وه به‌پێی به‌ندێك كه بواریدابوو رۆژنامه‌نوسان به‌پێی یاسای دژه-تیرۆری هه‌رێمی كوردستان دادگایی بكرێن.
كه‌ریم به‌حری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه پرۆژه یاسا ئه‌سڵیه‌كه‌ی داڕشتووه و به‌ته‌ماشن ئیش له‌سه‌ر یاسا نوێیه‌كه بكه‌ن، ستایشی ستۆریه‌كه‌ی (IWPR)ی كرد و وتی "ستۆریه‌كی زۆر بابه‌تیانه بوو و بۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه خستبوه‌ڕوو."
هه‌روه‌ها وتی، "ستۆریه‌كه هه‌ندێك مه‌سه‌له ده‌ووروژێنێت كه سودی بۆمان هه‌یه، به تایبه‌تی بۆ ئه‌و كاته‌ی چاو به یاساكه‌دا ده‌خشێنینه‌وه. بۆ نمونه، سزاكان قورسن، كه‌واته هه‌وڵده‌ده‌ین سوكیان بكه‌ین. هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ین دڵنیایی بكه‌ین له‌وه‌ی یاسای دژه-تیرۆر هیچ جێگایه‌كی له یاسای رۆژنامه‌گه‌ریدا نابێت."
په‌یامنێران و موحه‌ریرانی به‌رنامه‌ی عێراقی (IWPR) توانیان چه‌ند ته‌فاسلێكی یاساكه‌یان ده‌ستبكه‌وێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به هیچ جۆرێك ئاشكرا نه‌كرابوو و بڵاونه‌كرابۆوه. خا‌مان زرار، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی تری كوردستان، ستایشی ستۆریه‌كه‌ی كرد چونكه "ره‌نگدانه‌وه‌ی ووردی ماجه‌رای رووداوه‌كان بوو. زۆر بابه‌تیانه بوو."
به‌رنامه‌ی (IWPR)ی عێراق به‌ووردی به‌دواداچونی كرد بۆ دیبه‌یتی تایبه‌ت به یاساكه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا و ناوبه‌ناو ستۆری له‌سه‌ر كردووه.
رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به حكومه‌ت هه‌ردوولایان – كه پێشتر له‌نێو خۆیاندا دابه‌شبوبون سه‌باره‌ت به چاپه‌كانی پێشووی ئه‌و یاسای رۆژنامه‌گه‌ریه- دواجار یه‌كیانگرت بۆ وه‌ستانه‌وه له دژی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه و ده‌ڵێن كۆتوبه‌ندی زۆری بۆ رۆژنامه‌گه‌ری و رۆژنامه‌نوسان دروستكردوه.
له‌ڕاستیدا رۆژنامه‌نوسان له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا داوایان له بارزانی كرد یاساكه ره‌تبكاته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ندیكرد، به‌رنامه‌ی عێراقی (IWPR) رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به مافی رۆژنامه‌گه‌ری وویاكرده‌وه، وه‌كو رێكخراوی (ئارتیكڵ ١٩) و په‌یامنێرانی بێ‌سنور و لیژنه‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نوسان (CPJ).
مه‌ریوان حه‌مه‌ڕه‌شیدی موحه‌ریری عێراقی (IWPR) وتی، "یاساكه زۆر به‌كه‌می له‌لایه‌ن رۆژنامه‌گه‌ری جیهانیه‌وه ته‌غتیه‌كراوه. ویستمان دڵنیایی بكه‌ین له‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوانه ئاگادارن له‌وه‌ی چی روویداوه."
دوای ئه‌وه‌ی (IWPR) رێكخراوی لیژنه‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نوسان (CPJ)ی له به‌ره‌وپێشچونه‌كه ئاگاداركرد، ئه‌و رێكخراوه كه داكۆكی له مافی رۆژنامه‌گه‌ری و رۆژنامه‌نوسان ده‌كات ده‌ستیكرد به لۆبیكردن له دژی یاساكه. له‌ژێر فشاری رۆژنامه‌نوسانی ناوخۆ و رێكخراوی (CPJ)دا، بارزانی بڕیاری ڤیتۆكردنی یاساكه‌یدا.
له سه‌ردانێكدا بۆ هه‌رێم له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا، رێكخراوی (CPJ) قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده كورده‌كان و رۆژنامه‌وانان كردبو سه‌باره‌ت به یاسا پێشنیاركراوه‌كه و مه‌سه‌له‌ی تری تایبه‌ت به مافه‌كانی میدیا. له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، (IWPR) رێكخراوی (CPJ)یی له مشتومڕی سه‌باره‌ت پرۆژه یاساكه و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تری گرنگ بۆ رۆژنامه‌نوسان له كوردستانی عێراقدا، ئاگاداركرده‌وه.
جۆل كه‌مپانای رێكخه‌ری باڵای به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌و رێكخراوه وتی، "(IWPR) زۆر هاوكاریكردووین له دابینكردنی كۆنتاكتی باشی (تایبه‌ت به رۆژنامه‌گه‌ری) هه‌روه‌ها كۆنتاكتی سیاسی كه ئێجگار یارمه‌تیانداوین له كاره‌كه‌ماندا."
هه‌روه‌ها وتی،"(IWPR) چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كه‌می ئینگلیزی كه‌می بۆ دابینكردوین له‌سه‌ر یاسا. پێموایه ستۆریه‌كان رۆڵی باشیان گێڕاوه له ده‌رخستنی مه‌سه‌له‌كه و ووروژاندنی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی رۆژنامه‌نوسه كورده‌كان هه‌یانه."