عێراق: حوزه‌یرانی ٢٠٠٨
دوو بابه‌ت سه‌رنجی داكۆكیكارانی مافه‌كانی ژنان له كه‌ركوك و به‌غدا ڕاده‌كێشن.
عێراق: حوزه‌یرانی ٢٠٠٨
دوو بابه‌ت سه‌رنجی داكۆكیكارانی مافه‌كانی ژنان له كه‌ركوك و به‌غدا ڕاده‌كێشن.
ئه‌و بابه‌ته‌ی IWPR؛ كچان له خوێندن بێ به‌ش ده‌كرێن، به دوور و درێژی باس له ده‌رده‌سه‌ری ئه‌و كچانه ده‌كات كه دایك و باوكیان له قوتابخانه ده‌ریان ده‌هێنن به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌منیه‌وه. ئه‌و بابه‌ته تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌و كچانه‌ی له كه‌ركوك له خوێندن بێ به‌ش ده‌كرێن كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی باكوری عێراقه‌وه، به‌ڵام باوه‌ڕ وایه ئه‌و كێشه‌یه له زۆربه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌دا هه‌بێت كه گیرۆده‌ی توندوتیژی بون و له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ش كه نرخ بۆ فێركردنی كچان دانانێن.
ڕاپرسییه‌ك كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له لایه‌ن ڕێكخراوێكی ناحكومی به ناوی ژنان بۆ ژنانی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ریخستووه كه سێ به‌ش له‌و ١،٥١٠ ژنه‌ی بیروبۆچوونیان وه‌رگیراوه باسیان له‌وه كردوه كچان له خوێندن بێبه‌شده‌كرێن. كه‌مێك له نیوه‌یان زیاتر وتوویانه ئه‌م حاڵه‌ته دوابه‌دوای ڕووخانی صه‌ددام له ٢٠٠٣ سه‌ریهه‌ڵداوه.
بوشرا محه‌مه‌د زه‌كی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن له ڕێكخراوی ڕۆژ بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان له كه‌ركوك وتی، "ئه‌م راپۆرته ئه‌م دیارده‌یه‌ی زه‌قكرده‌وه كه به‌رده‌وام له بڵاوبونه‌وه‌دایه. ؟؟؟؟؟ ئه‌م بابه‌ته خرایه به‌ر دیدی كه‌سانی به‌رپرس و شاره‌زا كه هیچیان نه‌كردووه بۆ سووككردنی مه‌ینه‌تییه‌كانی كچان و ژنان."
بوشڕا زیاتر وتی، "ئه‌مه كێشه‌یه‌كی قورسه كه پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه له لایه‌ن حكومه‌ت و ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانه‌وه. له‌م نێوه‌نده‌دا ڕاگه‌یاندن ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت به دانانی ئه‌م كێشه‌یه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك."
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ئه‌و بابه‌ته‌یان خوێندبوویه‌وه ستایشی IWPRیان كرد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی ڕه‌گه‌ز و په‌روه‌رده و ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه ڕاپۆرت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه له عێراق به شێوه‌یه‌كی فراوان ئاماده ناكرێت.
دالیا موكه‌ڕه‌م، كارگه‌ری ئیش و كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك وتی، "بابه‌تی كچان و په‌روه‌رده به شێوه‌یه‌كی باش له لایه‌ن هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه. هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن له كه‌ركوك ڕووداوی سیاسی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ناتوانن تیشك بخه‌نه سه‌ر بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان هه‌رچه‌نده په‌روه‌رده گرنگترین به‌شی كۆمه‌ڵگایه."
هانا حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئه‌زیاف بۆ ژنان له كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه هاوڕا بوو و وتی، "به ده‌گمه‌ن بابه‌تی وه‌ها ده‌بینین كه لێكۆلینه‌وه له‌م كێشانه‌دا بكات."
هه‌روه‌ها هانان وتی، "ئه‌م بابه‌ته به دوور و درێژی ئه‌و شته‌ی پێ وتم كه نه‌م ده‌زانی له باره‌ی ڕه‌وشی كچان له كه‌ركوك و مه‌ینه‌تییه‌كانیان."
شاره‌زایان و لایه‌نگران ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه تووشی تاسان و دڵته‌نگی هاتوون به‌هۆی چیڕۆكی هودا ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ كه به ڕاشكاوی دڵته‌نگی و نیگه‌رانی خۆی به IWPR ڕاگه‌یاند به‌هۆی بڕ‌یاری ده‌رهێنانی له قوتابخانه له لایه‌ن دایك و باوكی دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له هاوپۆله‌كانی ڕفێنرا.
چه‌ند لایه‌نگرێكی ژنان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه هودا كه تێگه‌یشتنی خۆی له‌به‌رامبه‌ر بڕ‌یاری دایك و باوكی پشیانداوه به‌ڵام به "تاوانێكی ناشرین"ی وه‌سف كردووه "كه له دژی خودی خۆی ئه‌نجام درابێت" – نموونه‌یه‌كی به‌هێز بوو بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ ده‌بێت حكومه‌ت و ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان پێویست بكات له پێناو په‌روه‌رده‌ی كچان خه‌بات بكه‌ن. بوشڕا وتی، "ووتاره‌كه وای له خوێنه‌ران كرد "به هه‌مان ئه‌و ڕه‌وشه‌دا ڕه‌ت بن كه هانا تیایدا ده‌ژی."
لایه‌نگرانی ژنان هاوڕابوون له‌وه‌ی كه بابه‌ته‌كه یامه‌تیده‌ر ده‌بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و كێشه‌یه. له كاتێكدا هه‌ندێكیان گومانیان ده‌ربڕیووه ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه. هانا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه پێویسته حكومه‌ت و ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان هه‌نگاوی ڕاسته‌قینه بنێن بۆ پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی له گێڕانه‌وه‌ی كچان بۆ قوتابخانه. هانا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وی پێشنیاری پاراستنی قوتابخانه‌كانی كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌بێت دایكان و باوكان خوولی هۆشیاریان پێ بدرێت سه‌باره‌ت به گرنگی په‌روه‌رده بۆ كچه‌كانیان.
به گوته‌ی هه‌ندێك له لایه‌نگرانی ژنان كه تێبینی خۆیان له‌سه‌ر بابه‌تێكی تری IWPR له عێراق خسۆته ڕوو، به ته‌نها حكومه‌ت به‌رپرس نییه له چارسه‌ركردنی كێشه‌كانی توندوتیژی له دژی ژنان. ئه‌و بابه‌ته كه به ناونیشانی "خێزانه‌كانی قوربانیانی ڕفاندن له عێراق ڕووبه‌ڕووی ململانێی دارایی ده‌بنه‌وه" بوو ڕوونیكرده‌وه چۆن حكومه‌ت یارمه‌تییه‌كی كه‌می خێزانه‌كانی قوربانیانی ڕفاندن ده‌كات كه به‌زۆری داهاتێكی كه‌میان هه‌یه یان ناتوانن كار بكه‌ن.
فایزه ئه‌لموسه‌و‌ی، پارێزه‌ر و چالاك له بواری ئافره‌تان وتی، "له كاتێكدا هیچ چاره‌سه‌رێكی خێرا له ئارادا نییه، بابه‌ته‌كه پێده‌چێت لایه‌نگرانی ژنان هانبدات لێدوان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بده‌ن."
دالیا محمد، لایه‌نگری ڕێكخراوی گردبوونه‌وه‌ی ژنان له به‌غدا وتی، "نابێت به ته‌نها حكومه‌تی عێراق چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش ده‌بێت كار بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ڕاسته‌قینه بۆ ئه‌و ژنانه‌ی مێرده‌كانیان له پێنج ساڵی ڕابردوودا ڕفێنراون یان كوژراون."
لایه‌نگرانی ژنان له كه‌ركوك و به‌غدا هاوڕابوون له‌وه‌دا كه ڕاگه‌یاندن ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له ده‌رخستنی ئه‌م بابه‌تانه.
دالیا محمد پاڵپشتی خۆی ده‌ربڕی و وتی، "ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به ژنانه‌وه "ده‌كرێت گۆڕانكاری دروست بكه‌ن".
هانا وتی، "هیوادارم هۆكاره‌كانی تری ڕاگه‌یاندن چاو له IWPR بكه‌ن. ئه‌م ڕێكخراوه به دوور و درێژی باسه‌كان ده‌گه‌ینێت به كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات."
تیاری ڕاس سه‌رنووسه‌ری IWPR بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. سه‌ماح صه‌مه‌د ڕۆژنامه‌نووسێكی ڕاهێنراوی IWPRه له كه‌ركوك. باسم ئه‌لشه‌رع له به‌غداوه به‌شداری له ئامه‌ده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته كردووه.