عێراق: حوزه‌یرانی ٢٠٠٧

مییدیای عه‌ره‌بی و جیهانی راپۆرته‌كانی په‌یامنێرێكی‌ شه‌هید‌ دووباره‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ كاتێكدا كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) ستایشی كاره‌كانی ئینستیتۆی ڕۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) ده‌كات له‌ عێراقدا.

عێراق: حوزه‌یرانی ٢٠٠٧

مییدیای عه‌ره‌بی و جیهانی راپۆرته‌كانی په‌یامنێرێكی‌ شه‌هید‌ دووباره‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ كاتێكدا كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) ستایشی كاره‌كانی ئینستیتۆی ڕۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) ده‌كات له‌ عێراقدا.

IWPR

Institute for War & Peace Reporting
Tuesday, 24 July, 2007
(IWPR) و نێوه‌نده‌ ڕۆژنامه‌نوسیه‌كانی تر هێنایه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ كاری په‌یامنێریه‌وه‌.



هه‌ر له‌و كاته‌دا كه‌ تازێباری سه‌حه‌ر بوین وه‌كو هاوڕێیه‌ك و هاوه‌ڵێكی كار، له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كمان كرد بۆ دابینكردنی ئه‌وپه‌ڕی سه‌لامه‌تی مومكین بۆ رۆژنامه‌نوسه‌ بوێره‌كانمان كه‌ بڕیاریانداوه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ كاری ڕۆژنامه‌نوسی بكه‌ن.



كۆچی دوایی سه‌حه‌ر وایكرد جیهان به‌گرنگیه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و مه‌ترسیانه‌ بكه‌ن كه‌ رووبه‌رووی په‌یامنێرانی عێراقی ده‌بنه‌وه‌.



مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی له‌ به‌شێكی زۆر له‌و راپۆرتانه‌دا زه‌قكرایه‌وه‌ كه‌ رێكخراوه‌كانی هه‌واڵی‌ چاپكراو و ئۆنلاینی ئینگلیزی و گروپه‌كانی چاپه‌مه‌نی جیهانی بڵاویانده‌كرده‌وه‌، له‌وانه‌ (BBC) و رۆیته‌رز (Reuters) و ئه‌سۆشیه‌تدپرێس (AP) و نیویۆرك تایمز (NYT) و ئیدیته‌ر ئه‌ند په‌بلیشه‌ر (Editor & Publisher).



كوژرانی سه‌حه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه‌ له‌ عێراق و شوێنانی تر بڵاوكرایه‌وه و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن گروپه‌كانی چاودێری چاپه‌مه‌نی و كۆمه‌ڵه‌ رۆژنامه‌نوسیه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست باسی لێوه‌كرا.



موحه‌ریرانی (IWPR) له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌كانی گاردیان (The Guardian) و واشینگتون پۆست (The Washington Post)ه‌وه‌ بانگهێشتكران بۆ نوسینی ووتار و ئه‌وانیش به‌ چه‌ند ووتارێك به‌شداریانكرد بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی رووبه‌رووی ژیانی رۆژنامه‌نوسان ده‌بنه‌وه‌ له‌ عێراقدا.



ئه‌و راپۆرتانه‌ی سه‌حه‌ر كه‌مێك پێش مردنی نوسیبونی له‌ ئاستێكدا بوون كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بخوێنرێنه‌وه‌ و دووباره‌ بڵاوبكرێنه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ مردنه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی پێبه‌خشین.



بۆ نمونه‌ له‌ ٨ی ته‌مموزدا، رۆژنامه‌ی (Politiken)ی به‌ناوبانگی دانیماركی ئه‌و راپۆرته‌ی سه‌حه‌ر كه‌ ناونیشانی " كۆیله‌ سێكسیه‌ عێراقیه‌كان باس‌ له‌ ته‌نگانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن" ی هه‌ڵگرتووه‌ وه‌رگێرایه‌ سه‌ر زمانی دانیماركی و له‌ چاپی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌یدا بڵاویكرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵیدا بابه‌تێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی رۆژنامه‌نوسان له‌ عێراقدا بڵاوكرده‌وه‌.



راپۆرتێكی تری سه‌حه‌ر به‌ ناونیشانی "ئاینده‌یه‌كی ناخۆش چاوه‌ڕێی كه‌مایه‌تیه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌كات"، كه‌ سه‌ره‌نجام (IWPR) دوای مردنه‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه‌، له‌لایه‌ن ده‌یان ئاژانسی هه‌واڵه‌وه‌، چ له‌ ناوه‌وه‌ و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بڵاوكرایه‌وه‌، له‌وانه‌ ئاژانسی هه‌واڵی میدڵ ئیست تایمز (Middle East Times) و ئاژانسی ده‌نگوباسی ئاشوری و رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ و سایتی هه‌واڵی په‌یامنێر و سایتی كوردیش ئاسپێكت (Kurdish Aspect) هه‌روه‌ها له‌ بلۆگه‌ عه‌ره‌بی و ئاشوری و كوردی و ئێرانی و رۆژاواییه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه‌.



له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان، ده‌زگای چاپه‌مه‌نی سه‌ینت پۆڵ پایۆنیه‌ر پرێس (St Paul Pioneer Press) هه‌مان راپۆرتی دابه‌زاند له‌گه‌ڵ چه‌ندین زانیاری له‌سه‌ر سه‌حه‌ر و ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن سایته‌كانی واشینگتۆن پۆست (Washington Post) و نیویۆرك سه‌ن(New York Sun)ه‌وه‌ دووباره‌ بڵاوكرایه‌وه‌.



زۆرجار (IWPR) چه‌ندین مانگ دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌لایه‌ن په‌یامنێره‌كانمانه‌وه‌ نوسراون له‌سه‌ر وێبسایته‌كه‌مان، كاردانه‌وه‌ی به‌ده‌ستده‌گات. بۆ نمونه‌ راپۆرتی "هۆمۆسێكسواله‌كانی به‌غدا له‌ مه‌ترسیدان" كه‌ ده‌رباره‌ی ته‌ڵه‌زگه‌ی خه‌ڵكانی هۆمۆسێكسواله‌ له‌ پایته‌ختدا كه‌ میلیشیا ئیسلامیه‌كان و هێزه‌كانی پۆلیس به‌ دوایاندا ده‌گه‌رێن و ده‌یانكوژن.



ئه‌و راپۆرته‌ی سه‌حه‌ر له‌ راپۆرتێكی مافه‌كانی مرۆڤدا كه‌ رێكخراوی یونامی (UNAMI) سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌مدا ده‌ریكردووه‌ باسی لێوه‌ركراوه‌ و دووباره‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ رۆژنامه‌نوسان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا په‌یوه‌ندیانكردووه‌ به‌ نوسینگه‌ی عێراقمانه‌وه‌ بۆ به‌دواداچوون. هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا، نوسینگه‌ی به‌غدای رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز (LA Times) داوایكردووه‌ په‌یوه‌ندی بكات به‌و په‌یامنێره‌ی (IWPR)‌ه‌وه‌ كه‌ راپۆرته‌كه‌ی نوسیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌گه‌ڵ بكه‌ن بۆ نوسینی راپۆرتێكی تر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت.



پێشتر، ئه‌و راپۆرته‌ سه‌رنجی نوسینگه‌ی عه‌ممانی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی (UNHCR)ی راكێشابوو به‌ لای خۆیدا كه‌ مه‌به‌ستیان بوو زانیاریی زیاتریان هه‌بێت سه‌باره‌ت دامه‌زراندنی دادگا شه‌رعیه‌ ناڕه‌سمیه‌كان – كه‌ دیارده‌یه‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ راپۆرته‌كانماندا باسی لێوه‌كراوه‌.



ئه‌نیتا رامان، به‌رپرسی رۆژنامه‌نوسی به‌رنامه‌ی عێراقی (UNHCR) به‌ رێكخراوه‌كه‌مانی راگه‌یاندووه‌، "كاره‌كه‌تان جێگای ئه‌وپه‌ری ستایشكردنه‌ و ئێجگار گرنگ و پێویستیشه‌، من به‌ شه‌خسی زۆر زۆر سوپاستان ده‌كه‌م."



ووتارێك به‌ ناونیشانی "زانكۆكانی كوردستانی عێراق پێویستیان به‌ ریفۆرم هه‌یه‌"، له‌ چه‌ند سایتێكی جۆراوجۆردا دووباره‌ بڵاوكرایه‌وه،‌ وه‌كو میدڵ ئیست ئۆنلاین (Middle East Online) و كوردیش میدیا (Kurdish Media) ئیراكی ئه‌پده‌یتس (Iraqi Updates) و ئیراك ده‌یلی (Iraq Daily) و ئه‌ره‌ب جێرناڵ (Arab Journal) و یونایتد ئه‌ره‌ب میدیا (United Arab Media) و چه‌ند بلۆگێكی تر.



هه‌روه‌ها كۆپیه‌كی راپۆرته‌كه‌ نێردرا بۆ نوسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.



راپۆرته‌كه‌ چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی شه‌خسی له‌و خوێندكارانه‌وه‌ لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ حه‌زیان به‌ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی بوو له‌و باره‌یه‌وه‌. هێلین كه‌ خوێندكاری دكتۆرایه‌ له‌ زانكۆی بۆستن له‌ ئیمه‌یڵێكدا نوسیویه‌تی، " زۆر چێژم له‌ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ت وه‌رگرت. ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ دكتۆره‌ كورده‌كان له‌ تاراوگه‌ ئه‌مانه‌وێت هه‌وڵه‌كانمان یه‌كبخه‌ین بۆ زانكۆ كوردیه‌كان. ئێمه‌ ناومان كوردمێده {KurdMed}ه‌ و حه‌زده‌كه‌م په‌یوه‌ندیت پێوه‌بكه‌م سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كه‌ی ئێمه‌."



چه‌ندین له‌ كه‌ناڵه‌كانی میدیای‌ كوردی راپۆرته‌كانی (IWPR) دووباره‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن ئه‌و راپۆرتانه‌ به‌رز ده‌نرخێنن له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ نوسراون.



یه‌حیا به‌رزنجی، سه‌رپه‌رشتیاری لاپه‌ره‌ چواری رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ كه‌ سه‌باره‌ت كه‌ركوكه‌ به‌ كوردی و عه‌ره‌بی، ده‌ڵێت سوود له‌ راپۆرته‌كانی (IWPR) وه‌رده‌گرێت به‌ تایبه‌تی عه‌ره‌بیه‌كان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی لاپه‌ره‌ عه‌ره‌بیه‌كه‌یان.



یه‌حیا ووتی "ئه‌مه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ینه‌ پردێك بۆ دایه‌لۆگ له‌ نێوان گروپه‌ ئیتنیه‌كانی كه‌ركوكدا و هه‌وڵده‌ده‌ین ببینه‌ مینبه‌رێك بۆ عه‌ره‌ب و توركمان و په‌یامه‌كه‌یان بگوازینه‌وه‌ بۆ خوێنه‌رانی كورد."



له‌ یه‌كه‌م ژماره‌یدا ده‌رباره‌ی كه‌ركوك، ئاوێنه‌ راپۆرتێكی سه‌ماح سه‌مه‌دی راهێنراوی (IWPR) ی سه‌باره‌ت "كه‌مایه‌تیه‌كان و په‌روه‌رده‌ و فێركردن" به‌كارهێنا و له‌ ژماره‌یه‌كی تریشدا ووتاره‌كه‌ی ئه‌نتۆنی بۆردنی به‌رێوه‌به‌ری گشتی (IWPR)یان به‌كارهێنا كه‌ له‌سه‌ر سه‌حه‌ر نوسیبوی.



چه‌ندین كه‌ناڵ و دامه‌زراوه‌ی میدیایی په‌یوه‌ندیان به‌ (IWPR)ه‌وه‌ كردووه‌ بۆ وه‌رگرتنی زانیاری سه‌باره‌ت ئه‌و خولی راهێنانانه‌ی ده‌یكه‌ینه‌وه‌.



كۆمپانیای ووشه‌، رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرت كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ هه‌ولێره‌، رۆژنامه‌ی داهێنانی خوێندكاران و ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ كه‌ خه‌ریكی پلاندانانه‌ بۆ دامه‌زراندنی ئاژانسێكی هه‌واڵ، هه‌موویان داوایان كردووه‌ (IWPR) خولی راهێنانیان بۆ بكاته‌وه‌. گۆڤاری لڤین، كه‌ گۆڤارێكی كوردی به‌ناوبانگه‌،‌ داوایانكردووه‌ خولێكی تایبه‌تیان بۆ بكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر نوسینی ووتار.



ئاكۆ محه‌ممه‌د، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی میدیا كه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌رده‌چێت ووتی، "(IWPR) باشترین و ته‌نها رێكخراوی (NGO)یه‌‌ كه‌ راهێنانی رۆژنامه‌نوسی شیاو ئه‌نجامده‌دات. ئه‌و زمانه‌ ساده‌یه‌ و بێلایه‌نی و ئیتیكه‌ رۆژنامه‌وانیانه‌م خۆشده‌وێت كه‌ (IWPR) له‌ وانه‌كانیدا ده‌یانڵێته‌وه‌."



هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "هه‌میشه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك ده‌ڵێم كه‌ ته‌نها (IWPR) راهێنانی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامده‌دات."



چه‌ندین سایتی ئینته‌رنێت به‌رده‌وامن له‌ دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كانی (IWPR) له‌وانه‌ میدڵ ئیست ئۆنلاین (Middle East Online) كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ راپۆرتێكی (IWPR)ی دووباره‌ بڵاوكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت ئالوگۆری رۆلی ژن و پیاو له‌ خێزاندا. ئه‌م راپۆرته‌ به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌لایه‌ن سایته‌ كوردی و عه‌ره‌بی و جیهانیه‌كانه‌وه‌ دووبار بڵاوكرایه‌وه‌.



چه‌ند سایتی تر به‌رده‌وام راپۆرته‌كانمان بڵاوده‌كه‌نه‌وه له‌وانه‌؛‌ كوردیش میدیا (Kurdish Media) و میدڵ ئیسترن تایمز (Middle Eastern Times) و ئیكورد (Ekurd) و چه‌ندین بلۆگی عێراقی و ماڵپه‌ری (NGO) كان و گروپه‌كانی مافی مرۆڤ.
Iraq
Frontline Updates
Support local journalists