یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی عێراق نیگه‌رانیی قوڵی لێده‌كه‌وێته‌وه
رۆژنامه‌نووسان هۆشیاری ده‌ده‌ن كه ئه‌و یاسا رۆژنامه‌گه‌رییه‌ی به‌رزكراوه‌ته‌وه كه‌مێك یارمه‌تیان ده‌دات گه‌ر بیانه‌وێت داوای زانیاری له به‌رپرسان بكه‌ن.
یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی عێراق نیگه‌رانیی قوڵی لێده‌كه‌وێته‌وه
رۆژنامه‌نووسان هۆشیاری ده‌ده‌ن كه ئه‌و یاسا رۆژنامه‌گه‌رییه‌ی به‌رزكراوه‌ته‌وه كه‌مێك یارمه‌تیان ده‌دات گه‌ر بیانه‌وێت داوای زانیاری له به‌رپرسان بكه‌ن.
.
خاڵه گرنگه‌كانی ئه‌و پڕۆژه یاسایه سزای قورس له‌خۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر رۆژنامه‌نووسان، هه‌روه‌ها باسی قه‌ره‌بووش ده‌كات بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ده‌بنه قوربانی ئه‌م هێرشانه. لایه‌نگرانی ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ش ده‌ڵێن خاڵه‌كانی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری به‌ره‌وپێش ده‌بات له عێراقدا كه هێشتا مه‌ترسیدارترین شوێنی جیهانه بۆ رۆژنامه‌نووسان.
رۆژنامه‌نووسان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه ئه‌و یاسایه پێشنیازكراوه به‌شێك له‌و هه‌ڕه‌شانه چاره‌سه‌ر ده‌كات كه له پیشهكانیاندا رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه. به‌ڵام ده‌ڵێن زۆرێك له به‌ربه‌سته‌كان پشتگوێ ده‌خات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان، CPJ، كه باره‌گاكه‌ی له نیویۆڕكه، له ٢٠٠٣ وه تا ئێستا نزیكه‌ی ١٩٠ كارمه‌ندی میدیا له عێراقدا كوژراون.
باشتربوونی ره‌وشی ئاسایش له‌م دواییانه‌دا ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه‌م كردووه‌ته‌وه كه رووبه‌ڕووی رۆژنامه‌نووسان ده‌بنه‌وه كاتێك به ئیش و كار ده‌چنه ده‌ره‌وه. له هه‌مان كاتدا، كه‌م بوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان واته به‌رپرسانیش وه‌ك جاران به‌چه‌ترسێن نین.
ئێستا په‌یامنێران كاتێك به‌دوای وه‌ڵامێكدا ده‌گه‌ڕێن له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، هێنده‌ی نیگه‌ران ده‌بن كاتێك وه‌ڵامیان نادرێته‌وه، هێنده له ره‌وشی ئه‌منی ناترسن.
رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی IWPR له به‌غدا، كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، ده‌ڵێت ده‌رهێنانی زانیاری له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت كارێكی ئێجگار قورسه.
"گوته‌بێژی هه‌ندێك وه‌زاره‌تی دیاریكراو چه‌ند په‌یامنێرێكیان بۆخۆیان دیاریكردووه‌و ته‌نها زانیاری به‌وان ده‌ده‌ن،" ئه‌و رۆژنامه‌نووسه وتی. "ئه‌گه‌ر ئه‌و گوتهبێژانه تۆیان به‌دڵ نه‌بێت، ئه‌وا وه‌ڵامی تهلهفۆنهكانت ناده‌نه‌وه."
ئه‌و په‌یامنێره ده‌ڵێت گومانی هه‌یه هه‌ندێك له‌و لایهنخوازییه به‌هۆی تائیفهگهرییهوهیه نه‌بيت، چونكه وه‌زاره‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌غدا به‌پێی پێوه‌ره تائیفی و ئیتنییهكانهوه دابه‌شكراون.
ئه‌و پهیمانێره باسی وه‌زاره‌تێكی تری به‌غدا ده‌كات كه لێدوانی رۆژنامه‌گه‌ری بڵاو ده‌كاته‌وه به‌ڵام نووسینگه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی نییه تا وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه.
ئه‌و په‌یامنێره ده‌ڵێت، "ته‌نها وه‌زیر وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه‌و خۆشی پیاوێكی زۆر سه‌رقاڵه. وه‌زیر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌هیچ كه‌سێكی تر نه‌داوه تا له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا لێدوان بدات".
په‌یامنێرێكی تری راهێنراوی په‌یمانگاكه له به‌غدا ده‌ڵێت به‌م دواییانه سه‌ردانی وه‌زاره‌تێكی كردووه تا سه‌یری چه‌ند راپۆرتێك بكات كه باسیان له‌وه كردووه به‌رپرسان به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌یان به‌كار هێنابوو له‌كاتی دامه‌زراندنیاندا.
"ویستم بزانم بۆچی هیچ میكانیزمێك نه‌بووه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی راستی و دروستیی ئه‌و بڕوانامانه،" ئه‌و په‌یامنێره وتی. "به‌ڕێوه‌به‌رێك پێی وتم هیچ شتێكی نییه تا بیڵێت. هه‌روه‌ها نه‌یتوانی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات و هیچ شتێكیش دووپات بكاته‌وه."
"چه‌ند جارێك هه‌وڵم دا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم. ده‌رگاكه‌یان به‌ڕوومدا داخست."
رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێن یاسای پاراستنی رۆژنامه‌گه‌ری له عێراقدا كه ئێستا پێشنیازكراوه به‌سه‌ر به‌ربه‌ستی له‌م شێوه‌یه زاڵ نابێت چونكه به‌شێوه‌یه‌كی روون مافی ئه‌وه‌یان پێ نادات كه زانیاری وه‌ربگرن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پڕۆژه یاساكه مافی ئه‌وه به حكومه‌ت ده‌دات كه زانیاری نه‌دات به‌ده‌سته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت "له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا" نه‌بوو یان "هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتیمانی ده‌كات".
یاسای هاشێوه له وڵاته دیموكراسییه‌كانی رۆژئاواشدا هه‌یه. به‌ڵام ره‌خنه‌گرانی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی پێشنیازكراوی عێراق ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری ئه‌وه زیاتره كه به‌رپرسانی عێراق ئه‌و به‌ندانه پێشێل بكه‌ن تا نه‌هێڵن زانیاری هه‌ستیار یان شه‌رمه‌زاركه‌ر ئاشكرا ببێت.
"ده‌زگاكانی هه‌واڵ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌وڕوپییه‌كان. دیموكراسییه‌ت هاورده‌ی ئه‌م وڵاته كراوه‌و نزیكه له‌وه‌ی بڵێین له كلتوری ئێره‌دا بوونی نییه،" واسق چه‌له‌بی، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی مه‌وقف، كه رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، وتی.
"رۆژنامه‌نووسان هه‌میشه رووبه‌ڕووی ره‌وشێكی ناخۆش ده‌بنه‌وه چونكه به‌رپرسان ورده‌كاری ناده‌ن و ته‌نها لێدوانی گشتی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن،" چه‌له‌بی وتی. "ئێستا یاسای پێشنیازكراو چوارچێوه‌یه‌كی قانوونی به‌م كه‌لتوره ده‌دات."
چه‌له‌بی ده‌ڵێت رۆژنامه‌نووسانی عێراق زۆر زه‌حمه‌ته به‌لایانه‌وه كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی و كوشتن ئاشكرا بكه‌ن چونكه به‌رپرسانی حكومه‌ت دوودڵن له‌م كاتانه‌دا چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵد ساز بكه‌ن یان یارمه‌تی رۆژنامه‌نووسان بده‌ن كاتێك پرسیاریان هه‌یه.
"ده‌زگاكانی حكومه‌ت پێیان وایه رۆژنامه‌نووسان مایه‌ی مه‌ترسین،" چه‌له‌بی وتی.
مونشید ئه‌سه‌دی، پێشكه‌شكار له ته‌له‌فزیۆنی عێراقییه كه هی حكومه‌ته، ده‌ڵێت یاسایه‌ك كه ماف بدات به رۆژنامه‌نووسانی عێراق تا ده‌ستیان به زانیاری بگات "زۆر پێویسته".
"به‌رپرسان هێشتا ماویانه فێری ئه‌وه ببن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا له وڵاتێكی دیموكراسیدا بكه‌ن،" ئه‌سه‌دی وتی.
پڕۆژه یاساكه، كه كۆپیه‌كی ده‌ست په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی كه‌وتووه، له ئێستادا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه دیراسه ده‌كرێت. پڕۆژه یاساكه گه‌وره‌ترین یاسایه كه باس له مافه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات و تا ئه‌ندازه‌يه‌كى زۆريش جێگای مشت و مڕه هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێك داڕێژراوه‌ته‌وه و له ساڵی ٢٠٠٧دا پێشكه‌ش به په‌له‌مان كراوه.
هه‌رچه‌نده له‌و كاته‌وه ره‌وشی ئه‌منی له عێراق باشتر بووه، به‌ڵام ئه‌و وڵاته هێشتا ناجێگیره.
رۆژنامه‌نووسان به‌گشتی پاڵپشتی له بڕگه‌یه‌كی یاساكه ده‌كه‌ن كه سزای سه‌خت ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له دادگادا تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشیان له‌دژی رۆژنامه‌نووسان به‌سه‌ردا ساغ ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها پاڵپشتی له بڕگه‌یه‌كی تریش ده‌كه‌ن كه باس له‌وه ده‌كات حكومه‌ت یارمه‌تی رۆژنامه‌نووسه برینداره‌كان و په‌ككه‌وته‌كان و خێزانی ئه‌وانه ده‌دات كه له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان كوژراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م ئیمتیازانه ته‌نها به‌و كه‌سانه ده‌درێن كه ئه‌ندامن له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق، كه گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین سه‌ندیكای راگه‌یاندنه له‌و وڵاته‌داو یارمه‌تیده‌ر بووه له داڕشتنی ئه‌و یاسایه.
سه‌عد موحسن، وته‌بێژی سه‌ندیكاكه كه نزیكه‌ی ١١٠٠٠ ئه‌ندامی هه‌یه، ده‌ڵێت ئه‌و گرێنتیانهی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه یاساكه‌دا دیاریكراون له‌وانه‌یه له كۆتاییدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش درێژ بكرێنه‌وه كه ئه‌ندامی سه‌ندیكاكه نین.
موئه‌یه‌د لامی، سه‌رۆكی سه‌ندیكاكه، به‌رگری له پڕۆژه یاساكه ده‌كات و ده‌ڵێت "پاڵپشتی له به‌رژه‌وه‌ندیی رۆژنامه‌نووسان ده‌كات". ناوبراو ده‌ڵێت یاساكه مافی رۆژنامه‌نووسان بۆ گه‌یشتن به زانیاری به‌هێزتر ده‌كات له‌ڕێی بڕگه‌یه‌كه‌وه كه رێگایان پێ ده‌دات داوا له دادگادا تۆمار بكه‌ن ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان ره‌تكرایه‌وه.
به‌ڵام پارێزه‌ران و شاره‌زایانی میدیا ده‌ڵێن ئێستا رۆژنامه‌نووسانی عێراق له چوارچێوه‌یه‌كی یاساییدا به‌ستراونه‌ته‌وه. هه‌ندێك كه‌س ده‌ترسن یاسا تونده‌كانی سه‌رده‌می به‌عس به‌كار بهێنرێن بۆ تۆماركردنی داوا له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان هه‌رچه‌نده ئه‌م یاسایانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌وه‌ته‌ی رژێمی سه‌دام حوسێن رووخاوه پێشتگوێ خراون.
ئه‌و یاسایانه‌ی تریش كه په‌یوه‌ندیان به رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه هه‌یه‌و له‌دوای شاڵاوه‌كه‌ی ئه‌مریكاوه خراونه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه به‌هه‌مان شێوه نیگه‌رانیان دروست كردووه. یاسایه‌كی تایبه‌ت به ئاسایش كه له ٢٠٠٤دا ده‌رچووه رێگا به حكومه‌ت ده‌دات هه‌ڵبسێت به سه‌ركوتكردن و داخستنی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی راگه‌یاندن كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن. سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو ئه‌یاد عه‌لاوی ئه‌م یاسایه‌ی به‌كارهێنا كاتێك په‌خشی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی له عێراق قه‌ده‌غه‌كرد.
زۆرێك له رۆژنامه‌نووسان پێیان وایه مافی گه‌یشتنیان به زانیاری، كه بۆ ته‌ندروستیی دیموكراسی پێویسته، خه‌ریكه په‌راوێز ده‌خرێت له‌گه‌ڵ باشتربوونی ره‌وشی ئه‌منی.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌و سه‌ركوتكردنه‌ی له‌هه‌مبه‌ر رۆژنامه‌گه‌ریدا به‌كارده‌هێنرێت له‌وانه‌یه له راستیدا په‌یوه‌ندی هه‌بێت به كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه.
"هه‌رچه‌نده حكومه‌ت به‌هێز بێت، ئه‌وه‌نده سنووری نوێ بۆ رۆژنامه‌نووسان دیاری ده‌كرێت،" زیاد عه‌جیلی، سه‌رۆكی روانگه‌ی ئازادیی رۆژنامه‌نووسانی عێراق، وتی.
به گوته‌ی هاشم حه‌سه‌ن، پڕۆفیسۆره له بواری راگه‌یاندن له زانكۆی به‌غدا، حكومه‌تی عێراق ئه‌و یاسایه نوێیه به‌كارده‌هێنێت "تا نه‌هێڵێت هیچ رۆژنامه‌نووسێك له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان بنووسێت".
"رۆژنامه‌نووسانی عێراق هیچ یاسایه‌كیان نه‌بێت باشتره له‌وه‌ی یاساكه‌یان هه‌بێت سنوور بۆ ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری دابنێت و زۆر زه‌حمه‌تیش بێت پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت."
باسم شه‌رع و هه‌دیل كامل و زیرغام محه‌مه‌د سێ په‌یامنێری راهێنراوی IWPRن له به‌غدا.