توندوتیژی زیانی قورس به قوتابخانه‌كانی به‌غدا ده‌گه‌یه‌نێت
فڕاندنی قوتابیان و كوشتنی مامۆستایان و پۆله پڕفه‌وزا و بێسه‌روبه‌ره‌كان، پرۆسه‌ی خوێندنیان له پایته‌ختدا خستوه‌ته لێواری هه‌ره‌سهێنانه‌وه.
توندوتیژی زیانی قورس به قوتابخانه‌كانی به‌غدا ده‌گه‌یه‌نێت
فڕاندنی قوتابیان و كوشتنی مامۆستایان و پۆله پڕفه‌وزا و بێسه‌روبه‌ره‌كان، پرۆسه‌ی خوێندنیان له پایته‌ختدا خستوه‌ته لێواری هه‌ره‌سهێنانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه گروپه چه‌كداره‌كان توندوتیژی به‌كارده‌هێنن بۆ شێواندنی ژیانی رۆژانه له چه‌ندین ناوچه‌ی به‌غدادا، نه‌بونی یاسا و نیزام، نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی پهكخستوه، به‌ڵكو قوتابخانهكانیشی رووبه‌رووی بارێكی خراپ كردۆته‌وه.
فڕاندنی قوتابیانی سه‌ر به چینی ناوه‌ند و ده‌وڵه‌مه‌ند بۆته شتێكی باو و چه‌نده‌ها مامۆستاش تا ئێستا كوژراون. دایكان و باوكان هاوه‌ڵی مناڵه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ قوتابخانه و هه‌ندێك جار هه‌تا كۆتایی ده‌وام له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی بیانبه‌نه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
ئه‌و پشێویه‌ی كرده‌وه‌كانی فڕاندن و توندوتیژی ناویه‌تیه‌وه له هه‌موو لایه‌نه‌كاندا هه‌ستیپێده‌كرێت و ره‌نگیداوه‌ته‌وه؛ قوتابیان هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێ ده‌كه‌ن و به‌رێكوپێكی ئاماده‌ی وانه‌كان نابن و مامۆستایانیش نایه‌ن بۆ ده‌وام. به گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له ساڵی خوێندنی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ دا نزیكه‌ی ٦٠٠ مامۆستا له سه‌رانسه‌ری عێراقدا كوژراون.
عه‌لی عه‌بدولحسه‌ین، ٣٥، كه ماڵی له گه‌ره‌که‌که‌ی خۆیانه‌وه بارکردووه بۆ گه‌ڕه‌كێكی تری به‌غدا و هه‌ردوو مناڵه‌كه‌ی به‌هۆی توندوتیژیه‌وه له قوتابخانه ده‌رهێناوه، وتی، " خوێندن له قوتابخانه‌كانی به‌غدادا بۆته قه‌شمه‌ریات. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناتوانێت په‌روه‌رده بۆ مناڵه‌كانمان دابین بكات و بیانپارێزێت."
قوتابیه ئاواره‌كان كه له قوتابخانه‌یه‌كه‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌كی تر ده‌گوازرێنه‌وه و به‌رده‌وام له‌م قوتابخانه فۆ ئه‌و قوتابخانه‌كاندا هاووچۆیانه، بوونه‌ته هۆی په‌كخستن و تێكدانی ده‌وامی قوتابخانه‌كان. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده له به‌شی كه‌رخی خۆراوای به‌غدا و ره‌سافه‌ی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا پڕن له دایكان و باوكانی قوتابیان كه عه‌ریزه پێشكه‌شده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی مناڵه‌كانیان بۆ ناوچه ئارامترهكانی شار، یان بۆ دواخستنی خوێندنه‌كه‌یان بۆ ساڵێكی تر.
له هه‌مان كاتدا، هێرشی هاوه‌ن و بۆمبی سه‌ره‌ڕێ له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدادا كه شه‌ڕ وێرانیكردوون – له ئهعزهمیهوه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سوننه‌نشینه و گه‌ڕه‌كی دۆره‌ی تێكه‌ڵاو له سوننه و شیعه، هه‌تا گه‌ڕه‌كه مامناوه‌نده‌كانی كه‌ڕاده و حه‌ی عامل – قوتابخانه‌كانی ناچاركردووه ده‌رگاكانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌سه‌ریه‌كه‌وه دابخه‌ن.
فه‌لاح قوره‌یشی، ووته‌بێژی وه‌زاه‌رتی په‌روه‌رده وتی، "تیرۆریسته‌كان و ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان و چه‌كدارانی سه‌ر به رژێمی پێشوو، ده‌زگاكانی په‌روه‌رده ده‌كه‌نه ئامانج له به‌غدا و عێراقدا. هه‌وڵده‌ده‌ن پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بوه‌ستێنن و ترس له دڵی قوتابیان و مامۆستایان‌دا بچێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر نه‌چن بۆ قوتابخانه."
مامۆستایان سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ناتوانن وانه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن و ته‌ركیز بكه‌نه سه‌ر وانه‌ووتنه‌وه. ئه‌و مامۆستایانه ده‌ڵێن له‌وانه‌یه لاوازی سیستمی په‌روه‌رده ده‌ره‌نجامی خراپی درێژخایه‌نی هه‌بێت بۆ قوتابیانی عێراق و ووڵاته‌كه‌ش گشتی.
قوتابیان ناتوانن مه‌نهه‌ج ته‌واوبكه‌ن به‌هۆی دابڕان و ئه‌و رۆژانه‌ی خوێندن كه له كیسیان ده‌چێت، به زه‌حمه‌تێكی زۆر ته‌ركیز ده‌كه‌نه سه‌ر خوێندنه‌كه‌یان چونكه زیاتر له دڵه‌ڕاوكێی سه‌لامه‌تی خۆیاندان له‌وه‌ی بیر له ئایندهی ئه‌كادیمی خۆیان بكه‌نه‌وه.
مه‌لاك سالم، ٢٧، مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌ی شه‌هبای سه‌ره‌تایی له باشوری به‌غدا وتی، "زۆرجار ناچارده‌بین قوتابیه‌كان زوو ئیزن بده‌ین له‌كاتی روودانی حاڵه‌تی كتوپڕیدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نها وانه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میش خوێنرابێت. ئه‌م كێشانه قوتابیانیانی شپرزه‌كردووه. قوتابیه‌كان ده‌ترسن."
وه‌زاه‌رتی په‌روه‌رده نه‌یتوانیوه شتكێی وا بكات بۆ پاراستنی قوتابیان و مامۆستایان. سه‌رباری بڕیاری وه‌زاره‌ت به دانانی ئاسایش له وه‌زاه‌رتی ناوخۆوه بۆ قوتابخانه‌كان، زۆرێك له خه‌ڵك رایان وایه كه ئه‌مساڵی خوێندن له به‌غدا شكستیهێناوه.
زیاتر له ٢١٠٠٠ قوتابخانه له به‌غدادا هه‌یه. رۆجه‌ر رایتی نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی (UNICEF) له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌رده‌مانێك عێراق باشترین سیستمی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی هه‌بووه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام ئێستا به‌شێكی زۆر له‌و سیستمه له حاڵه‌تێكی بێئومێدیدایه و به‌شێكی زۆری ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان و ده‌زگاكانی خوێندن خزمه‌تگوزاری ئاو و ئاوه‌رۆیان نیه، دوای چه‌ندین ساڵ له شه‌ڕ و گه‌مارۆی ئابوری له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسه‌ینی سه‌رۆكی پێشووی عێراق.
رێكخراوی (UNICEF) تازه‌كردنه‌وه‌ی قوتابخانه پواوهكانی عێراقی كردووه‌ته یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی، دوای سهرنگونكردنی سه‌دام، به‌ڵام ئه‌م ڕێكخراوه‌و رێكخراوه‌كانی تری فریاگوزاری ده‌بوایه به‌رده‌وام قورسایی هه‌وڵه‌كانیان بخستایه‌ته سه‌ر بهدهنگهوهچونێكی به‌په‌له بۆ دانیشتوانی ئاواره‌و په‌نابه‌ری ئه‌و ووڵاته كه به‌رده‌وام ژماره‌یان له زیادبوندایه.
له راپۆرتێكدا كه له مانگی نیساندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، رێكخراوی (UNICEF) ده‌ڵێت كه شه‌ڕ "كاریگه‌ری قورسی له‌سه‌ر بواری په‌روه‌رده به‌جێهێشتووه"و نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه مناڵانی ئاواره ناتوانن بچنه‌وه بۆ قوتابخانه‌و ئاماده‌ی وانه‌كانیان ببن. ئه‌و رێكخراوه ئاماژه‌شی به‌وه كردووه هه‌ندێك له قوتابخانه‌كان ناچاربوون دوو تا سێ ده‌وام بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مناڵانی ئاواره‌ش له‌خۆبگرن. هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی له ساڵی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ دا نه‌چونه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه به ٨٠٠ هه‌زار مناڵ مهزهنهدهكات كه ٦٣٪ یان كچن.
له باتی ئه‌وه‌ی ریسك به ژیانی خۆیانه‌وه بكه‌ن له چوون بۆ قوتابخانه‌دا، هه‌ندێك له مناڵان له ماڵه‌وه ده‌خوێنن به رینمایی دایك و باوكیان و له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستای تایبه‌ت.
هند عه‌بدوڵا كه دایكێكی سوننه‌ی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵه وتی كچه‌كه‌ی ساڵی پار له سه‌رده‌ستی مامۆستایه‌كی تایبه‌تدا خوێندویه‌تی چونكه له دوایه‌مین ساڵی خوێندنیدا بوو و پێویستی به‌وه هه‌بوو به‌رده‌وام بخوێنێ بۆ ئه‌وه‌ی نمره‌یه‌كی وا بهێنێت كه بتوانێت له زانكۆ وه‌ربگیرێت.
هه‌روه‌ها وتی، "كێشه‌كه‌م ئه‌وه‌بوو مامۆستایه‌ك له تائیفه ئایینیه‌كه‌ی خۆمان بدۆزمه‌وه، چونكه مامۆستا شیعه‌كان وانه به قوتابی سوننه ناڵێنه‌وه و پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته."
هند ئه‌وه‌شی وت، "ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ زۆرێك له خێزانی قوتابیه‌كان دروستكردووه، ئه‌وه با كێشه‌ی ئه‌وه‌ی مامۆستاكه له كوێ ده‌ژی له‌و لاوه بوه‌ستێ. ئه‌گه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كه زۆر مه‌ترسیدار بێت، ناتوانین بچین."
شامل عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی قودس له گه‌ڕه‌كی جامیعه، خوێندنگاكه‌ی به بۆمبێكی ته‌وقیتكراو چوواند كه له ناكاو ده‌ته‌قێته‌وه و چه‌ند جاریش دایخستووه. مامۆستاكان نایه‌نه‌وه بۆ ده‌وام چونكه تا ئێستا چه‌ند هێرشێك كراوه‌ته سه‌ر خوێندنگاكهو زه‌ره‌ر و زیانیشی به بیناكه‌ی گه‌یاندووه.
دیواره‌كان به نوسینی قوتابیان داپۆشراون و سوكایه‌تیكردن و جنێویان تێدا به‌شێوه‌ی جیاواز ئاڕاسته‌ی سوننه و شیعه و كورد كراوه. ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره وتی، مامۆستاكانیش له‌نێو خۆیاندا دابه‌شبوون.
هه‌روه‌ها وتی، "دوو ژووری مامۆستایان له قوتابخانه‌كه‌مدا هه‌یه، یه‌كێكیان بۆ مامۆستایانی سوننه و ئه‌وی تریشیان بۆ شیعه. به‌ده‌گمه‌ن چاویان به یه‌كتری بكه‌وێت و نه‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی عێراق، له‌به‌رئه‌وه بڕیارمدا جیایان بكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بارگرژیهكه خاوبكهمهوه."
شامل وتی چه‌ند ههڕهشهیهیهكی به‌ده‌ستگه‌یشتووه، به‌ڵام دڵنیا نیه له‌وه‌ی له چهكدارانهوهیه یان له قوتابیه‌كان خۆیانه‌وه‌یه.
مناڵانی قوتابخانه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێ ده‌كه‌ن به هۆی توندوتیژیه‌وه و هه‌ندێكیان به‌ته‌واوه‌تی رێساكانیان پشتگوێخستووه و حساب بۆ كه‌سایه‌تیه‌كانی ده‌سه‌ڵات ناكه‌ن، كه ئێستا هیچیان قورساییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌ماوه نه له‌ناو و نه له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی به‌غدادا.
جاسم سه‌عید، ١٩ ساڵ، خوێنكاری قۆناغی ئاماده‌یی، وتی، "هه‌رزه‌كاری به‌ره‌ڵا له خوێندنگاكهماندا هه‌یه كه گرنگیه‌كی زیاتر به سێكس و تابووه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ده‌ن له‌وه‌ی به خوێندنی بده‌ن."
جاسم وتی خۆیی و هاورێكانی سڵ له مامۆستاكان ناكه‌نه‌وه. ژووری به‌تاڵی پۆلیان به‌كارهێناوه بۆ سه‌یركردنی فیلمی سێكسی و جگه‌ره‌كێشان. جارێكیان به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه چوبو به‌سه‌ریاندا كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی توانیبوو توڕه ببێت لێیان چونكه له‌وه ده‌ترسێت خۆیان یان خێزانه‌كانیان هه‌قی لێبكه‌نه‌وه.
مامۆستایانیش خۆیان سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن ناتوانن زه‌بت و ڕه‌بتی قوتابیه‌كان بكه‌ن چونكه له‌وانه‌یه خێزانه‌كانیان كێشه‌یان بۆ بنێنه‌وه.
ئیبتیسام سه‌لمان، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ندێك له قوتابخانه‌كان له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی به‌غدادا كه ئارامترن له گه‌ڕه‌كه‌كانی تر وه‌كو گه‌ڕه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و زۆرینه سوننه‌ی مه‌نسور و گه‌ڕه‌كی شاری سه‌دری هه‌ژار، توانیویانه ده‌وام بكه‌ن و قوتابیانیش به رێكوپێكی ده‌وامیان كردووه.