توندڕه‌وه‌كان له موسڵ زیاتر ئاهه‌نگه‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كه‌ن
هاوڵاتیانی موسڵ ته‌نانه‌ت بۆ سازدانی مه‌ولوودی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ريش هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
توندڕه‌وه‌كان له موسڵ زیاتر ئاهه‌نگه‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كه‌ن
هاوڵاتیانی موسڵ ته‌نانه‌ت بۆ سازدانی مه‌ولوودی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ريش هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
نوێترین هه‌ڕه‌شه مانگی رابردوو كرا كاتێك ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق، كه گروپێكی سوننی توندڕه‌وه، چه‌ندین به‌ياننامه‌ی له ده‌وروبه‌ری باكووری خۆرئاوای شاری موسڵ بڵاوكرده‌وه‌و هۆشیاری دایه خه‌ڵك كه به‌بۆنه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ئاهه‌نگ نه‌گێڕن و یادی ئه‌و ڕۆژه نه‌كه‌نه‌وه.
له ترسی ئه‌وه‌ی یاخیبووه‌كان هه‌ڕه‌شه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، هاوڵاتیانی موسڵ خۆیان به‌دوور گرت له‌سازدانی مه‌ولوودو ته‌نانه‌ت گۆڕینه‌وه‌ی شیر‌نی له‌نێوان دراوسێكانیش نه‌كرا. ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م له منداڵان ئه‌بینران كه‌نوقڵ و شه‌ربه‌تیان دابه‌ش ئه‌كرد.
"خه‌ڵكی موسڵ وا راهاتبوون كه یادی زۆرێك له‌بۆنه‌كانی ئیسلام بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌م دابونه‌ریته چه‌ند ساڵێكه رووی له‌كزی كردووه" نه‌شوان عه‌بدوڵڵا، نووسه‌ره‌و له‌موسڵ داده‌نیشێت، وتی.
هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقدا چالاكه، به‌ڵام ئه‌وپه‌ڕی هێزی خۆی له موسڵدا كۆكردووه‌ته‌وه‌و هه‌وڵی داوه ئه‌و پارێزگایه له‌ژێر ركێفی خۆیدا بهێڵێته‌وه‌و لێكدانه‌وه تونده‌كانی خۆشی بۆ یاساكانی ئیسلام سه‌پاندووه.
به‌رپرسانی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و ئه‌مریكا ئه‌و گروپه یاخیبووه كه له‌ساڵی ٢٠٠٦دا دامه‌زرا، به‌نانه‌وه‌ی پشێوی له شاره‌كه‌دا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. شارى موسڵ پێش ئه‌وه‌ی ببێته قه‌ڵای به‌عس له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا وه‌ك ناوه‌ندێكی رۆشنبیری هه‌ژمارده‌كرا.
هاوڵاتیانی موسڵ ناوی ئه‌و گروپه ترس ئه‌خاته دڵیانه‌وه‌و پێيان وايه ئه‌وان ده‌مێكه بوونه‌ته ئامانجی هه‌ڵمه‌ته تۆقێنه‌ره‌كانی ئه‌و گروپه.
له‌رابردوودا، ئاهه‌نگی بێ ده‌نگ به‌بۆنه‌ی ته‌واوكردنی خوێندن و یاده‌كانی ئیسلام و رۆژه‌كانی له‌دایكبوون ئه‌گێڕدرا. به‌ڵام خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌ڵێن ئه‌مساڵ ئه‌م جۆره ئاهه‌نگه‌ش مایه‌ی مه‌ترسییه چونكه ژماره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه.
پیاوێكی ئایینیی موسڵمان كه‌پێی باشبوو ناوی نه‌هێنرێت وتی قه‌ده‌غه‌كردنی ئاهه‌نگ هیچ بیانوویه‌كی بۆ نییه له‌ئیسلامدا.
ئه‌و پیاوه وتی رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بێت رێزی لێبگیرێت چونكه ئه‌و رۆژه"پێغه‌مبه‌رو كرداره‌كانی، ده‌خاته‌وه‌یادی موسڵمانان".
"توندڕه‌وه‌كان خه‌ڵكیان له ئیسلام كه ئایینی لێبورده‌ییه دوور خستووه‌ته‌وه،" ئه‌و پیاوه وتی.
ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی له سه‌رتاسه‌ری وڵات، تۆمه‌تباركراوه به‌كوشتنی كه‌سانی ناسوننی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له پیاوانی ئایینی له موسڵ و ده‌ركردنی مه‌سیحییه‌كان له گه‌ڕه‌كێكی به‌غدا.
له‌موسڵدا یاخیبووان به‌زۆری به‌هۆی بڵاوكراوه‌كانه‌وه كه مۆری ناوی گروپه‌كه‌یانیان لێدراوه‌و له شاره‌كه‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه په‌یوه‌ندی ئه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها زۆر جار له‌ڕێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و په‌یامی تێكستیشه‌وه هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا، توندڕه‌وه‌كان، ده‌یان پیاوی ئایینيان له‌موسڵ كردۆته ئامانج و كوشتويانن.
پێشه‌وایه‌كی سۆفیگه‌ری وتی خۆی و هاوئایینه‌كانی كه په‌یڕه‌وی له لقێكی سۆفیگه‌ری له ئیسلامدا ده‌كه‌ن، پێشتر سروودیان ئه‌گوت له مزگه‌وته‌كان و گۆڕه‌پانه گشتییه‌كاندا، به‌ڵام ئێستا ناتوانن وا بكه‌ن.
"ئه‌م چالاكییانه وه‌ستان دوای ئه‌وه‌ی ئێمه له‌ڕێی مۆبایله‌كانمانه‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی كه ئێمه‌یان پێ كافره، هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگمان پێگه‌یشت" ئه‌و پێشه‌وایه وتی.
هه‌روه‌ها توندڕه‌وه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و مسوڵمانانه‌ش كردووه كه هه‌ڵده‌ستن به یادكردنه‌وه‌ی شه‌عبان، كه مانگی پێش ره‌مه‌زانه. له‌م مانگه‌دا، خه‌ڵك خواردن بۆ یه‌كتر ئاماده‌ده‌كه‌ن و مۆم داده‌گیرسێنن.
له‌هه‌مان كاتدا، خه‌ڵكی موسڵ ده‌ڵێن یادكردنه‌وه‌ی بۆنه عه‌لمانییه‌كانیش قه‌ده‌غه‌كراون.
"هه‌میشه گوێبیستی ئه‌وه ئه‌بین كه به‌هۆی دانانی پلان بۆ سازدانی ئاهه‌نگێگ هه‌ڕه‌شه‌كراوه،" له‌یس محه‌مه‌د، ده‌رچووی كۆلێژه‌و ته‌مه‌نی ٢٦ ساڵه‌و له دووكانێكی چاككردنه‌وه‌ی مۆبایل كار ده‌كات، وتی.
"بۆ نموونه، ئێمه ویستمان ئاهه‌نگێگ به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونمانه‌وه بگێڕین. دواتر له‌ناكاو هه‌ندێك له هاوڕێكانمان پێیان وتین له‌مۆبایله‌كانیانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه."
قوتابییه‌كان پێیان وترابوو له‌وانه‌یه ئه‌زیه‌ت بدرێن یان بكوژرێن ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاهه‌نگه‌یان گێڕا كه چه‌ندین پیاوو ژنی بۆ بانگهێشت كرابوو.
محه‌مه‌د ده‌ڵێت قوتابییه‌كان له‌بری ئه‌وه به‌بێ ده‌نگی له‌زانكۆدا كۆبوونه‌وه‌و مۆسیقاشیان به‌كارنه‌هێنا.
به‌رپرسانی ئاسایش ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت مقۆمقۆی دوور له‌راستیش هۆكارێكی كاریگه‌ره بۆ وه‌ستاندنی ئاهه‌نگه‌كان.
كۆلۆنێڵ عه‌بدوڵڵا خه‌له‌ف له‌پۆلیسی موسڵ ده‌ڵێت توندڕه‌وه‌كان ده‌یانه‌وێت ژیانی شاره‌كه بخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه له‌ڕێی چاندنی ترس.
به‌ڵام خه‌له‌ف وتی هیچ رێگایه‌ك نییه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی راستیی بڵاونامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان كه زۆرجار له‌نزیك مزگه‌وته‌كان و بازاڕه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌واسرێن.
"هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی راسته‌قینه سه‌باره‌ت به‌راستی و دروستی ئه‌و بڵاونامانه‌وه له‌ئارادا نییه،" خه‌له‌ف وتی.
"ئێمه هه‌میشه له‌ڕێی میدیاكان و بڵاوكراوه‌كانه‌وه هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ین كه خه‌ریكی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان بن بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه‌بكه‌ن كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره."
ئه‌و په‌یامنێره‌ی ئه‌م وتاره‌ی نووسیوه رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی IWPRه كه له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی ناكرێت ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.