شه‌ڕێكی پیرۆز له كه‌ربه‌لا
کابرایه‌ک كه خۆی كردووه به ئایه‌توڵا و سوپای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، نمونه‌یه‌كه له سیاسه‌تی پارچه‌پارچه‌یی ئه‌م شاره شیعیه گرنگه و بێتوانایی حكومه‌ته له جڵه‌وكردنی كه‌سایه‌تی له‌م جۆره‌دا.
شه‌ڕێكی پیرۆز له كه‌ربه‌لا
کابرایه‌ک كه خۆی كردووه به ئایه‌توڵا و سوپای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، نمونه‌یه‌كه له سیاسه‌تی پارچه‌پارچه‌یی ئه‌م شاره شیعیه گرنگه و بێتوانایی حكومه‌ته له جڵه‌وكردنی كه‌سایه‌تی له‌م جۆره‌دا.
له سه‌رده‌می سه‌دامدا شیعه، كه زۆرینه‌ی عێراق پێكده‌هێنن، سه‌ركوتكرابوون. ئاواته سیاسی و ئایینیه‌كانیان تێكوپێكدرا و پیاوانی ئایینیشیان به توندی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه كۆنترۆڵكرابوون. به گه‌یشتنی هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، دامه‌زراوه‌ی ئایینی له‌م دوو شاره‌دا جارێكی تر بوویه‌وه جێگه‌ی گرنگیپێدانێكی زۆر و به‌رچاو. نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا وه‌كو هۆكارێكی سه‌ره‌كی ده‌بینران بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی شیعه‌كان- لانیكه‌م ئه‌مه هیوایواشنتۆن بوو، تاران لێی ده‌ترسا و زۆرێكیش له عێراقیه‌كان بڕوایان وابوو.
به‌پێی تێگه‌یشتنی گشتی خه‌ڵك وادیاربوو كه نیزامێكی مه‌ركه‌زی خۆی له ناوجه‌رگه‌ی شیعه‌كانی عێراقدا ده‌چه‌سپێنێت و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر مه‌زار و حه‌وزه جیاوازه‌كاندا پیاده‌ده‌كات.
به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌م بۆچونانه زۆر هه‌ڵه‌بوون. ئه‌مڕۆ هیچ تاكه هێزێك نیه - نه ئه‌و پیاوه ئایینیانه‌ی له ژێر كاریگه‌ری ئێراندان نه پیاوه ئایینیه نه‌ته‌وه‌په‌رسته عێراقیه‌كان – ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌فدا هه‌بێت. به‌ڵكو نائارامیه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی گروپه جیاوازه‌كان له شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدان. سوپای مه‌هدیی موقته‌دا سه‌در، میلیشیای به‌دری ئایه‌توڵا محه‌ممه‌د باقر حه‌كیم و شوێنكه‌وتوانی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی، كه وه‌كو باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی شیعه سه‌یرده‌كرێت، هه‌موویان كێبڕكێیانه بۆ ده‌سه‌ڵات.
له میانه‌ی ئه‌م بێسه‌روبه‌ریه‌دا، جۆرێكی نوێ له سه‌ركرده‌ی شیعه به‌ده‌ركه‌وت كه هیچ كه‌س پێشبینی پێنه‌كردبوو و ئێستا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددیه بۆ سه‌ر حوكمی یاسا له گرنگترین مه‌ركه‌زه ئایینیه‌كانی شیعه‌دا: ئه‌وانه‌ش ئه‌و پیاوانه‌ن که خۆیان کردووه‌ته که‌سایاتی ئایینی، و هێزی میلیشیای چه‌كدار و هه‌بونی ئامانجێكی غه‌یبی پێكه‌وه گرێده‌ده‌ن.
ناسراوترین كه‌سایه‌تی شیعه كه به ته‌نیا به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتاری كردووه له ٢٠٠٣ ه‌وه، موقته‌دا سه‌دره كه ناوێكی بۆ خۆی په‌یداكردووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕوانامه و پله‌كانی خوێندنی ئایینی نیه كه باوكی، ئایه‌توڵا عوزما محه‌ممه‌د سادق سه‌در، هه‌یبوو، كه باوه‌ڕوایه حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام له ساڵی ١٩٩٩ دا فه‌رمانی كوشتنی دابێتت. موقته‌دا، به پاڵپشتی سوپاكه‌ی، سوپای مه‌هدی و شێوازه حه‌ماسیه‌كه‌ی له ووتارخوێنیدا، پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ی زۆر گه‌وره‌ی بۆ خۆی دروستكردووه.
فه‌رقه‌د قه‌زوینیش هه‌یه كه حه‌وزه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی دامه‌زراندووه، دوای ئه‌وه‌ی له حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف وه‌ده‌رنرا. كه‌سێكی تریش كه خۆی وه‌كو سه‌ركرده راگه‌یاند و ململانێی له‌گه‌ڵ حوكمی یاسا ده‌كرد له كه‌ربه‌لا زیا عه‌بدولزه‌هره گه‌ره‌وی بوو كه سه‌كرده‌ی گروپێكی ده‌كرد به ناوی سه‌ربازانی ئاسمانه‌وه (جند السما‌ء). گه‌ره‌وی له‌گه‌ڵ ٣٠٠ كه‌س له شوێنكه‌وتوانیدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراقه‌وه له نه‌جه‌ف و له كۆتایی كانونی دووه‌مدا، كوژرا.
به‌هێزترینی "ئه‌و که‌سانه‌ی كه له چاوتروكانێكدا خۆیان ده‌كه‌ن به ئایه‌توڵا" له كه‌ربه‌لا سه‌ید محه‌ممه‌د حه‌سه‌نی سه‌رخیه. هیچ كه‌سایه‌تیه‌ك به‌قه‌ده‌ر سه‌رخی نیشانه‌ی پارچه‌پارچه‌بوونی نیزام و داموده‌زگاكان نیه له كۆمه‌ڵگه شیعیه‌كاندا.
زۆر له خه‌ڵكی كه‌ربه‌لا سه‌رخی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددی ده‌زانن بۆ سه‌ر ئه‌من و ئاسایش و به‌وه تاوانباریده‌كه‌ن كه له پشت چه‌ندین تیرۆركردن و هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌و پیاوه ئایینیه شیعانه‌وه بووه كه ره‌خنه‌یان لێگرتووه.
سه‌رباری ئه‌و ئیدیعایانه‌ی له دژی ده‌كرێت، هێزه‌كانی ئاسایش نه‌یانتوانیوه - هه‌ندێك ده‌ڵێن خۆیان نایانه‌وێت – ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن و كۆتایی به چالاكیه‌كانی بهێنن.
سه‌رخی كه به‌ر له ٢٠٠٣ زۆر به كه‌می ناسرابوو، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆوه. سه‌رخی سه‌رۆكی حه‌وزه‌ی سادقه و زیاتر له ٥٠٠ ته‌له‌به‌ی له كه‌ربه‌لا هه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حیزبی وه‌لایه (ولاء) و فه‌رمانده‌ی ١٥ هه‌تا ٢٠ هه‌زار لایه‌نگره له پارێزگا جیاوازه‌كانی باشوری عێراق و میلیشیایه‌كی چه‌كداریشی هه‌یه.
چه‌ندجار پێكدادان له نێوان شوێنكه‌وتوانی سه‌رخی و هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و لایه‌نگرانی ئایه‌توڵاكانی تردا روویداوه.
له مانگی ئابی ساڵی رابردوودا، له ئه‌نجامی هه‌وڵی سوپای عێراقی بۆ په‌لاماردانی باره‌گاكانی، حه‌وت كه‌س كوژران، به‌ڵام وازیان له هه‌وڵه‌كه‌یان هێنا له‌به‌رئه‌وه‌ی توندوتیژیه‌كه ته‌شه‌نه‌ی كرد بۆ شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری. هه‌رچه‌نده سه‌رخی له‌لایه‌ن حكومه‌ت و سوپای ئه‌مریكا‌وه داواكراوه و هه‌موو لایه‌نه شیعه خاوه‌ن نفوزه‌كان رقێكی زۆریان لێیه‌تی، به‌ڵام له‌و كاته‌وه كه‌س نه‌یوێراوه بچێت به‌گژ سه‌رخی یان میلیشیاكه‌یدا.
شوێنكه‌وتوانی سه‌رخی به‌ڕه‌قی وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه ده‌ده‌نه‌وه كه ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌كه‌یان ده‌كرێت. له میانه‌ی چه‌ند تێبینیه‌كدا له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی له مانگی حوزه‌یرانی ٢٠٠٦دا، شێخ عه‌لی ئه‌لگۆرانی كه پیاوێكی ئایینی شیعه‌یه، گومانی خسته سه‌ر ئیدیعاكانی سه‌رخی له‌وه‌دا كه خۆی به "مه‌رجه‌ع" و نوێنه‌ری مه‌هدی ده‌زانێت، كه ئیمامی دوانزه‌یه‌مه و له كاتی خۆیدا دیارنه‌ماوه و شیعه‌كان بڕوایانوایه رۆژێك دێت وه‌كو رزگاركه‌ری مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له وه‌ڵامدا، شوێنكه‌وتوانی سه‌رخی له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقدا خۆپیشاندانیان كرد و په‌لاماری كۆنسوڵخانه‌ی تارانیاندا له كه‌ربه‌لا و هه‌موو په‌نجه‌ره‌كانیان شكاند و ئاڵای ئێرانیان هێنایه خواره‌وه.
وه‌كو نمونه‌یه‌كی شێوازی نوێی پیاوی ئایینی، سه‌رخی به پله هه‌ره‌میه‌كانی شیعه‌دا سه‌رنه‌كه‌وتووه، هه‌ر سوك و ئاسان رایگه‌یاندووه كه ئه‌و ئایه‌توڵایه - بوون به ئایه‌توڵاش پله‌یه‌كه دانراوه بۆ زانا ئایینیه پایه‌به‌رزه تێگه‌شتووه‌كانی حه‌وزه. سه‌رخی هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو ئیدیعای ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و له ئایه‌توڵاكانی تر پڕزانیاری تره.
نوسراوێك كه نزیكه له ژیاننامه‌یه‌كی ره‌سمیه‌وه و له‌لایه‌ن یه‌كێك له قوتابیه‌كانیه‌وه نوسراوه ده‌ڵێت كه له‌قه‌به ته‌شریفیه‌كه‌ی كه "سه‌ید"ه، له‌وه‌وه وه‌رگرتوه كه وه‌چه‌ی خێزانی ئیمامی عه‌لیه، كه خانه‌دانترین شه‌جه‌ره‌ی خێزانه له ئیسلامی شیعه‌دا.
سه‌رخی له گه‌ڕه‌كی حوڕیه‌ی شاری به‌غدا و له ساڵی ١٩٦٣ دا له دایكبوه و ده‌رچووی ساڵی ١٩٨٧ی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی به‌غدایه. له ساڵی ١٩٩٤ دا چووه‌ته حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف كه ئه‌و كاته جه‌نابی محه‌ممه‌د سادق ئه‌لسه‌در لێپرسراو بوو لێی. هاوڕێكانی ئیدیعای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئایه‌توڵا محه‌ممه‌د سادق ئه‌لسه‌در بانگهێشتیكردووه بچێته نێو گروپی پێشكه‌وتوترین زانایانی ئایینیه‌وه، له كاتێكدا خه‌ڵكانی تر هه‌ن جه‌ختده‌كه‌نه‌وه كه خوێندنی ته‌واونه‌كردووه.
راستی و دروستی لێوه‌شاوه‌یی زانستی سه‌رخی هه‌رچیه‌ك بێت، ئه‌و ئێستا خۆی رایگه‌یاندوه كه ئایه‌توڵایه و مه‌رجه‌عه و ده‌بێت قسه‌ی ره‌تنه‌كرێته‌وه.
به‌ڵام ته‌نها چوار ساڵی دواتر، واته له ساڵی 1998د، ئایه‌توڵا محه‌ممه‌د سادق ئه‌لسه‌در له‌پڕ سه‌رخی له حه‌وزه ده‌ریكرد.
پێش رووخانی رژێمی سه‌دام، سه‌رخی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له زیندانی ئه‌بوغرێب ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
كازم عه‌بادی، كه شاره‌زایه له ژیان و كاره‌كانی ئایه‌توڵا عوزما سادق ئه‌لسه‌دردا، هیچ ئیعتیبارێك بۆ سه‌رخی دانانێت و به راستی نازانێت.
عه‌بادی به په‌یامنێری (IWPR) وت، "سه‌رخی ده‌جاله، ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات له نوسینگه‌كه‌ی خۆیدا گفتوگۆم له‌گه‌ڵ كرد له نه‌جه‌ف، هیج وه‌ڵامێكی پێنه‌بوو بۆ پرسیاره ئایینیه‌كانم."
په‌رتوكه‌كه‌ی سه‌رخی كه ناونیشانی "هزری تۆكمه" (الفكر المتين)ی هه‌ڵگرتووه، موناقه‌شه‌ی شێوازی بیركردنه‌وه‌ی پێنج زانای ئایینی شیعه‌ی پایه‌به‌رز ده‌كات و ده‌گاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه ئه‌و، واته سه‌رخی، تێگه‌یشتنێكی فراوانتری هه‌یه بۆ مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به ئیمان و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش له پله‌وپایه‌دا ئه‌وانی تێپه‌ڕاندووه.
پیاوه ئایینیه ناسراوه‌كانی تریش هه‌مان هه‌ڵوێستی عه‌بادیان هه‌یه و وه‌كو ئه‌و به‌درۆیده‌خه‌نه‌وه. هیچ كام له مه‌رجه‌عه‌كان لێدوانیان ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه‌ی نه‌داوه و وه‌ڵامی قسه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ئاشكرا ده‌ڵێن شایانی وه‌ڵامدانه‌وه نیه.
كیفاح وه‌هاب، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی عیززه‌ی ئایینی له كه‌ربه‌لا كه یه‌كێكه له لایه‌نگرانی ئایه‌توڵا سیستانی وتی، "سه‌رخی شایانی متمانه‌پێكردن نیه و سه‌ید سیستانی هه‌رگیز وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه، چونكه (سیستانی) زۆر به‌رزتره له‌وه‌ی وه‌ڵامی پیاوێكی وه‌ها لاده‌ر بداته‌وه."
پێده‌چێت هاوسۆزیه‌كی كه‌م هه‌بێت به‌رامبه‌ر سه‌رخی له نێو پیاوانی ئایینی خاوه‌ن مه‌کانه‌تی شیعه‌دا، به‌ڵام ئه‌م شته رێگه‌ی له سه‌رخی نه‌گرتووه ژماره‌یه‌كی زۆر له لایه‌نگرانی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت له نێو گه‌نجاندا.
هه‌ندێك بڕوایان وایه كه نوێنه‌ری ئیمامی مه‌هدی چاوه‌ڕوانركراوه.
ئه‌حمه‌د سه‌ید، نوێنه‌رێكی نوسینگه‌ی سه‌رخیه له كه‌ربه‌لا، وتی زۆربه‌ی شوێنكه‌وتوانیی ئه‌ندامی پێشووی سوپای مه‌هدین. هه‌روه‌ها وتی وازمان له گروپه‌كه‌ی موقته‌دا هێناوه "چونكه پێمان خۆش نه‌بوو بكه‌وینه شوێن سه‌ركرده‌یه‌ك {موقته‌دا} كه مه‌رجه‌ع نه‌بێت. پێمان باشتره شوێنی بیریارێك و فه‌رمانده‌یه‌كی وه‌كو سه‌ید حه‌سه‌نی سه‌رخی بكه‌وین."
روون نیه كێ یارمه‌تی دارایی بۆ ره‌وته‌كه‌ی سه‌رخی دابین ده‌كات. هه‌رچه‌نده ئه‌حمه‌د سه‌ید پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئه‌و باربۆیانه‌یه (ئابوونه) كه له شوێنكه‌وتوه‌كانیه‌وه ده‌ستیده‌كه‌وێت، خه‌ڵكی تریش هه‌ن گومان له هه‌بونی نفوزی ئێرانی یان سوری ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده شوێنكه‌وتوانی سه‌رخی پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن كه سه‌رخی دژی بوونی ئێرانه له عێراقدا، به‌ڵام سروشتی په‌یوه‌ندی سه‌رخی له‌گه‌ڵ تاران‌دا نادیاره و روون نیه. بیربۆچونه‌كانی وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی فارسی و له سه‌نته‌ری ئایینی قوم وه‌كو وانه ده‌ووترێنه‌وه.
له كۆتایی ٢٠٠٦ دا، سه‌رخی به شوێنكه‌وتوانی خۆیی وت بوونی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئێران و تێوه‌گلانی ئێران له عێراقدا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه ئاگادار بێت له سروشتی په‌لامارێكی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌مریكی بۆ سه‌ری.
پێده‌چێت مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی ئیدیعا گوماناویه‌كه‌ی سه‌رخی كه له ریزی ئایه‌توڵاكاندایه و دابڕان و دووره‌په‌رێزی له‌ناو گروپه شیعیه گه‌وره‌كانی تردا و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی بۆ ده‌ستگیركردنی ده‌رچووه، هه‌موو ئه‌مانه نه‌یانتوانیوه به‌رزبونه‌وه بێپسانه‌وه‌كه‌ی سه‌رخی بوه‌ستێنن، له‌وانه‌یه ئامانه‌ش نیشانه‌بن بۆ ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ی عێراقی تێكه‌وتووه.
ئه‌حمه‌د جه‌عفه‌ر، پرۆفیسۆر له سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆی به‌غدا پێیوایه لێنه‌پرسینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه هاوشێوه‌كانی سه‌رخی ده‌لاله‌ت له شكستی حوكمكردن ده‌كات له عێراقدا.
هه‌روه‌ها وتی، "پوكانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و نیزام و پارچه‌پارچه‌بونی به‌رده‌وامی عێراق، موحاسه‌به‌كردنی كه‌سایه‌تیه‌كانی هاوشێوه‌ی سه‌رخی و دادگاییكردنیانی كردۆته كارێكی زه‌حمه‌ت. كه‌س نیه بتوانێت رێگه‌یان لێبگرێت."