رۆژنامه‌نووسێك واز له كاره‌كه‌ی دێنێت
توندوتیژی هاوڵاتییه‌كی عێراقی ناچارده‌كات واز له ئیشێكی باش بێنێت و رۆژنامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی جێبهێڵێت.
رۆژنامه‌نووسێك واز له كاره‌كه‌ی دێنێت
توندوتیژی هاوڵاتییه‌كی عێراقی ناچارده‌كات واز له ئیشێكی باش بێنێت و رۆژنامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی جێبهێڵێت.
خالید ئه‌نساڕی
ICRی ژماره ٣٤٢، ٢٥-٦-٢٠١٠
ته‌قینه‌وه‌كه به‌پێی پێوه‌ره‌كانی به‌غدا هێنده خوێناوی نه‌بوو، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه‌ش نه‌بوو كه ئازاد بیبینێ، به‌ڵام به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی وا له ئازاد بكات كه پشت له پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری بكات.
نزیكه‌ی سێ مانگ بوو ئازاد وه‌ك وه‌رگێڕی رۆژنامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق كاری ده‌كرد. ئه‌و پیشه‌یه به‌لای ئازاده‌وه كه گه‌نجێكی زیره‌ك و ئۆقره‌بڕاو بوو سه‌ره‌تا وه‌ك پاسه‌پۆرتێك وابوو به‌ره‌و داهاتوویه‌كی پڕشنگدار.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه چه‌ند سه‌د مه‌ترێك دوور له ئازاد له گه‌ڕه‌كێك روویدا. ئازاد هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌كه ژوورێكی به‌كرێ گرتبوو. له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، پۆلیسێك كوژرا و یه‌كێكی تر و دوو هاوڵاتیش بریندار بوون.
هه‌ر ئه‌و شه‌وه له ساڵی ٢٠٠٨، ئازاد بڕیاریدا خۆی كۆ بكاته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه. ئازاد له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی وتی، "هه‌ندێ جار پیاو ده‌بێ ئه‌و كاره بكات كه پێویسته بیكات، نه‌ك ئه‌و كاره‌ی كه ده‌یه‌وێ بیكات. نه‌متوانی به‌رگه‌ی فرمێسكه‌كانی دایكم بگرم و به‌گوێی نه‌كه‌م كاتێك داوای لێده‌كردم بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه".
ئازاد وتی، "رۆژنامه‌گه‌ری چاره‌نووسی من نه‌بوو".
به‌پێی ئاماره‌كانی چه‌ند ساڵی رابردووی هه‌ندێك رێكخراو كه چاودێری ره‌وشی رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن، ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له ده ساڵی رابردوودا له عێراق كوژراون زیاتره له ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له هه‌ر شه‌ڕێكی تر له ٥٠ ساڵی رابردوودا كوژراون. ئه‌و ئامارانه ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌رده‌خه‌ن كه رۆژنامه‌نووسان له عێراق له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و مه‌ترسیانه ده‌رناخه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ده‌یان رۆژنامه‌نووس كه كوژران، ژماره‌یه‌كی تری بێ شومار له رۆژنامه‌نووسان به‌هۆی توندوتیژییه‌وه وازیان له كاره‌كانی خۆیان هێناوه.
تا ئێستا هیچ ئامارێك له‌به‌رده‌ستدا نییه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی سه‌ر به جۆری دووه‌من. وازهێنانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه وه‌ك كوژرانی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌و هێرشانه‌ی له‌دژیان ئه‌نجام ده‌درێن تۆمارنه‌كراون، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی رووخێنه‌ری له‌سه‌ر ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری هه‌بووه.
به‌سه‌رهاتی ئازاد یه‌كێكه له چه‌ندین به‌سه‌رهاتی تر. ئازاد بۆ ماوه‌یه‌كی كورت هاوكارم بوو له نووسینگه‌ی رۆژنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه و بووین به هاوڕێی یه‌كتر. نزیكه‌ی دوو ساڵ دوای ئه‌وه‌ی دوا جار له به‌غدا بینیم، من و ئه‌و له شاری سلێمانی كه شوێنی له‌دایك بوونیه‌تی به دیداری یه‌كتر شادبووینه‌وه.
وادیاربوو ژیانی خۆشتر بوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كچێك چووبوویه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه كه خۆشی ویستبوو. جگه له‌مه‌ش، ئیشێكیشی له به‌شی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی كۆمپانیایه‌كی سه‌ره‌كیی په‌یوه‌ندیكردن دۆزیبوویه‌وه.
ئازاد وتی، "لێره له مه‌ترسیدا نیم. چیتر ئامانجی تیرۆرستان نیم".
ئازاد به‌رگری له بڕیاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی له پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كرد و وتی، "له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه له نزیكمه‌وه روویده‌دا، وام ده‌زانی مردن لێم نزیكتر ده‌بێته‌وه. بۆیه له‌خۆم پرسی، بۆچی بمێنمه‌وه؟"
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئازاد دانی نا به‌وه‌ی كه ئێستاش بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ئاخۆ چی روویده‌دا ئه‌گه‌ر له به‌غدا بمابایه‌وه.
ئه‌و وتی، "له‌به‌ر ناوده‌نگی رۆژنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه پیشه‌كه‌م قبووڵكرد. هه‌ر كاتێك له گوگڵ له ناوی خۆی ده‌گه‌ڕێم واده‌زانم هێشتا كار بۆ رۆژنامه‌كه ده‌كه‌م. به‌خۆم ده‌ڵێم له‌جیاتی ئه‌و بیست جاره‌ی كه ناوم له رۆژنامه‌كه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌كرا تا ئێستا ٢٠٠ جار ناوم له رۆژنامه‌كه‌دا بهاتایه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوومایه".
"هه‌میشه ویستوومه ببمه كه‌سێكی به‌ناوبانگ. هه‌ر له قوتابخانه‌ی ئاماده‌ییه‌وه حه‌زم ده‌كرد ببمه پێشكه‌شكاری هه‌واڵه‌كان".
ئازاد له سه‌رده‌مێكی ئێجگار سه‌خت له هه‌رێمی كوردستان گه‌وره بووه و به‌شێك له ژیانی هاوكات بووه له‌گه‌ڵ راپه‌ڕینی هه‌رێمی كوردستان دژی سه‌دام حوسێن.
له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر دوو ئابڵووقه‌دابوو، یه‌كێكیان هی رژێمی سه‌دام حوسێن بوو و ئه‌وی تریشیان ئابڵووقه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو كه به‌سه‌ر ته‌واوی عێراقدا سه‌پێنرابوو.
ئازاد له خوێندندا باش سه‌عی كردبوو، به‌ڵام له ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه رازی نه‌بووه، بۆیه واز له خه‌ونی بوون به پزیشك دێنێت و ده‌ست ده‌كات به په‌ره‌دان به تواناكانی له زمانی ئینگلیزی‌دا.
وه‌ك هه‌زاران گه‌نجی تری كوردستان، ئازاد هه‌وڵده‌دات بگاته ئه‌وڕوپای رۆژئاوا بۆ ئه‌وه‌ی ئیشێك بدۆزێته‌وه تا یارمه‌تی خێزانه‌كه‌ی بدات. چه‌ند جارێك ده‌چێته توركیا به‌و هیوایه‌ی بتوانێكی له‌وێش به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی تێپه‌ڕێت.
به‌ڵام له هه‌موو سه‌فه‌ره‌كانیدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت. ئازاد هه‌رگیز ماوه‌یه‌كی زۆر له به‌ندیخانه نه‌ماوه‌ته‌وه چونكه چه‌ندین ناوی جیاواز و ناسنامه‌ی جیاوازی به‌كارهێناوه.
له هه‌ر هه‌وڵێكی شكستخواردوودا، ئازاد زیاتر ده‌كه‌وته ژێر قه‌رزی ئه‌و قاچاغچیانه‌ی كه هاوڵاتیانی عێراقیان له سنووره‌كان ده‌په‌ڕانده‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یان بداته‌وه، ئازاد ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌گه‌ڵ قاچاغچییه‌كان كارده‌كات و رێنوێنی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه هه‌وڵده‌ده‌ن په‌نا بۆ وڵاتانی تر ببه‌ن.
كاتێك ئازاد هاته نووسینگه‌ی رۆژنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه له به‌غدا، تاسام به سه‌ر‌كه‌شیی ئه‌و و سووربوونی له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن له ره‌وشێكی سه‌ختدا.
ئازاد له كاتێكدا كوردستانی به‌جێهێشت كه زۆرێك له گه‌نجه رۆشنبیره‌كانی به‌غدا ئاماده‌بوون به خۆشحاڵییه‌وه له‌گه‌ڵیدا جێگۆڕكێ بكه‌ن. هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دوورگه‌ی ئارامی و گه‌شه‌سه‌ندن ته‌ماشا ده‌كرا له‌كاتێكدا شه‌ڕ به‌رۆكی به‌شه‌كانی تری عێراقی گرتبوو.
هه‌رچه‌نده ئازاد له دواوه‌ی سه‌ری تۆزێك قژی جێهێشتبوو، به‌ڵام به كڵاوێك ده‌یشارده‌وه تا سه‌رنجی كه‌سانی تر به‌لای خۆیدا رانه‌كێشێت. له شه‌قامه‌كانی به‌غدا، قژی درێژ وه‌ك لاساییكردنه‌وه‌ی مۆدێله‌كانی رۆژئاوا لێك ده‌درایه‌وه و به خیانه‌ت له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا.
وه‌ك كوردێك له شارێكی عه‌ره‌بی، ئازاد هاوڕێی كه‌م بوو، سه‌ره‌تاش شه‌رمن و وریا بوو. زمانی عه‌ره‌بی به‌باشی نه‌ده‌زانی. جاروبار راناوه‌كانی تێكه‌ڵده‌كرد و زۆریشی پێ چوو تا له شێوازی نوكته تێگه‌یشت. هه‌ندێ جار وا ده‌رده‌كه‌وت كه بیری لای خۆی نه‌بێت و ده‌توت هێشتا هه‌ر بیری لای ماڵه‌وه و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی بوو له كوردستان.
یارمه‌تی ئازادم دا تا زمانی عه‌ره‌بی فێربێت و هه‌وڵمدا ئاشنای بكه‌م به شاره‌كه. ئازاد به‌ره‌به‌ره هاوڕێی بۆ خۆی په‌یدا كرد و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا دروستكرد.
ئازاد به گڕوتینه‌وه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، به‌ڵام ترسی توندوتیژی هه‌رگیز له بیر و هزری نه‌ده‌چوویه ده‌ره‌وه. ئازاد له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی رۆژنامه‌كه‌وه راده‌سپێردرا تا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا بنووسێت و ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ش له هه‌موو شتێك زیاتر ئه‌ویان ده‌شڵه‌ژاند.
ئازاد ده‌ڵێت، "یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان له شووقه‌كه‌م نزیك بوو. له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كم چووین بۆ ئه‌و شوێنه به‌ڵام نه‌مانتوانی په‌ڕاوه‌كانمان ده‌ربهێنێن و هیچ شتێكیشمان بۆ تۆمار نه‌كرا چونكه زۆر مه‌ترسیدار بوو. شه‌قامه‌كه بۆنی گۆشتی برژاوی لێده‌هات. ده‌ستی ژنێكم بینی كه په‌ڕی بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆمێكی خوێن كه له‌و ناوه‌دا په‌نگیان خواردبوو".
رۆژێكیان ئازاد ده‌یه‌وێ بچێته گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده له به‌غدا. له دوا چركه‌دا تۆزێك پێش ئه‌وه‌ی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه رووبدات به‌ڕێكه‌وت پلانه‌كه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت.
رووداوی له‌م جۆره له كۆتاییدا پاڵیان به ئازاده‌وه نا بڕیاری جێهێشتنی به‌غدا بدات.
ئازاد وتی، "پێم وایه خودا به چه‌ند رێگایه‌ك پیاو له هه‌ڕه‌شه ئاگادار ده‌كاته‌وه. پێم باشتربوو بێكار بم له‌وه‌ی ئیشێكی باش بكه‌م كه تیایدا رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بوومه‌وه".
ئازاد ئێستاش له ئیشه نوێیه‌كه‌یدا له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه ئاگای له هه‌واڵه‌كان هه‌یه.
ئازاد هێشتا بێ ئۆقره‌یه و خه‌ون به په‌ره‌دان به تواناكانی ده‌بینێت. دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌كی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا خۆی بۆ په‌رله‌مان كاندید ده‌كات، ئیدی ئازاد بیر له‌وه ده‌كاته‌وه بچێته ناو كاروباری سیاسییه‌وه.
ئازاد به خۆزگه‌وه وتی، "ئه‌گه‌ر له به‌غدا مابامه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی باشم له‌گه‌ڵ به‌رپرساندا دروست ده‌كرد. ئه‌وه بۆ پیشه‌كه‌م باش ده‌بوو".
خالید ئه‌نساڕی رۆژنامه‌نووسێكی راهێنراوی IWPRه له به‌غدا. ئه‌م راپۆرته له‌لایه‌ن نیڵ ئاڕون، موحه‌ریری راپۆرته‌كانی IWPRله عێراق، له به‌غدا ته‌حریر كراوه.