رۆژنامه‌نوسانی عێراق كۆتوبه‌ندی ئیقلیمی بۆ سه‌ر میدیا ره‌تده‌كه‌نه‌وه
رۆژنامه‌نوسان به‌توندی ره‌خنه له كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌گرن بۆ ته‌به‌نناكردنی رێسای به‌رفراوان بۆ رێكخستنی كاری میدیا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
رۆژنامه‌نوسانی عێراق كۆتوبه‌ندی ئیقلیمی بۆ سه‌ر میدیا ره‌تده‌كه‌نه‌وه
رۆژنامه‌نوسان به‌توندی ره‌خنه له كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌گرن بۆ ته‌به‌نناكردنی رێسای به‌رفراوان بۆ رێكخستنی كاری میدیا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌و میساقه كه میساقێكی مولیزم نیه، له‌لایه‌ن میسر و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه داڕێژراوه و له ١٢ی شوباتی ئه‌مساڵدا و دوابه‌دوای كۆبونوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی كۆمكاری عه‌ره‌بی له قاهیره، ته‌به‌نناكراوه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی هه‌واڵ، لوبنان و قه‌ته‌ر ته‌نها ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی كۆمكاری عه‌ره‌بی بون كه نیگه‌رانیان سه‌باره‌ت به میساقه‌كه ده‌ربڕیوه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق، كه ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه نه‌بوو، ده‌ڵێت ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و میساقه رازی نیه. له هه‌مان كاتدا، نوێنه‌رانی میدیای عێراقی ره‌خنه‌ی توندیان ئاڕاسته‌ی ئه‌و كۆتوبه‌نده پێشنیاركراوانه كردوه.
هاشم حه‌سه‌ن، پڕۆفیسۆر له كۆلیژی میدیای زانكۆی به‌غدا وتی، "ئه‌م میساقه ئه‌توانرا له سه‌رده‌می رژێمی سه‌دامدا بسه‌پێنرێت."
به گوێره‌ی رێكخراوی (Article 19) واته "ماده‌ی ١٩"ی تایبه‌ت به مافه‌كانی میدیا كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه - پره‌نسیپه‌كانی رێكخستنی په‌خشی رادیۆ و كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی له ناوچه‌ی عه‌ره‌بیدا – داوا له ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كان ئه‌كات كه یاساگه‌لێك بهێننه ئاراوه بۆ سه‌پاندنی ئه‌و كۆتوبه‌ندانه و مۆڵه‌تیش له‌و كه‌ناڵانه‌ی میدیا بسه‌ننه‌وه یان رابگرن یان تازه‌نه‌كه‌نه‌وه كه ملناده‌ن به یاساكان.
ئه‌و شتانه‌ی میساقه‌كه به یاساغ ئه‌یداته قه‌ڵه‌م هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه ده‌گرێته‌وه كه سه‌ركرده هه‌رێمیه‌كان بریندارده‌كات؛ زیان به یه‌كێتی نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نێت، خوا و ئایینه یه‌كتاپه‌رسته‌كان و مه‌زهه‌به‌كان ئه‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
سه‌یف خه‌یات، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی ئاژانسی ده‌نگوباسی ژاپۆنی له به‌غدا، وتی، "ئه‌م میساقه میدیای عه‌ره‌بی چه‌ند هه‌نگاوێك ئه‌باته دواوه."
زیاد عه‌جیلی، سه‌رۆكی رێكخراوی رۆژنامه‌گه‌ری روانگه‌ی ئازادیه رۆژنامه‌نوسیه‌كان (مرصد الحريات الصحفية) كه باره‌گاكه‌ی له به‌غدایه‌و چاودێری ئه‌و پێشێلكاریانه ئه‌كات كه ده‌رهه‌ق به میدیا ئه‌كرێن، وتی ئه‌و دیكۆمێنته له‌لایه‌ن رژێمه عه‌ره‌بیه "فاشیسته‌كانه‌وه" ئیمزاكراوه كه له‌وه ده‌ترسن ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستبده‌ن.
هه‌روه‌ها وتی عێراق بارێكی جیاوازی هه‌یه له وڵاته‌كانی تر له ناوچه‌كه‌دا چونكه، "ده‌ستور ێكی هه‌یه كه ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری مسۆگه‌رئه‌كات."
هه‌روه‌ها عه‌جیلی وتی، "ئێمه له وڵاتێكداین كه هه‌وڵ ئه‌دات ئازادی زیاتر ده‌سته‌به‌ربكات، ئێمه چیتر وڵاتێكی فاشیستی نین."
دوابه‌دوای سه‌رنگونكردنی سه‌دام حسه‌ین له ٢٠٠٣ دا، ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا وه‌زاه‌رتی راگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه پێشتر زمانحاڵی پروپاگه‌ندای رژێم بوو.
جابر جابری، گه‌وره لێپرسراوی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراقی، وتی، "ئێمه میدیامان رزگاركردوه، ئیتر چۆن بگه‌ڕێینه دواوه و كۆتوبه‌ندی به‌سه‌ردا بسه‌پێنین؟"
"هیچ حكومه‌تێكی دیموكراسی نیه ئاماده‌بێت وه‌ها دیكۆمێنتێك ئیمزابكات كه ئازادیه‌كان پێوه‌ندبكات."
له كاتێكدا ده‌ستوری عێراقی ئازادیه‌كی میدیای زیاتر له وڵاتانی تری عه‌ره‌بی فه‌راهه‌مده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند رێگه‌یه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه بۆ پێوه‌ندكردنی میدیای په‌خشكراو. ساڵی پار وه‌زاه‌رتی ناوخۆ نوسینگه‌كانی كه‌ناڵی شه‌رقیه‌ی داخست، كه یه‌كێكه له هه‌ره جه‌ماوه‌ریترین كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كانی عێراق، و ئه‌و وه‌زاره‌ته ئه‌یوت ئه‌و كه‌ناڵه هه‌ستی تایه‌فه‌گه‌ری ووروژاندوه. هه‌روه‌ها كه‌ناڵی جزیره‌ش ئیشكردنی له عێراقدا لێ قه‌ده‌غه‌كرا.
به‌ڵام هێشتا هه‌ر خه‌میانه و ئه‌ڵێن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر عێراق و وڵاتانی تریش میساقه‌كه ره‌تبكه‌نه‌وه، هه‌ر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ریان.
خه‌یات وتی ئه‌گه‌ر بۆ نمونه قاهیره بڕیاربدات كه به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراوی نایلسات- كه كه‌ناڵێكی به‌ناوبانگی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانیه و باره‌گاكه‌ی له میسره و په‌خش به هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كات- پێشێلی ئه‌و میساقه‌ی كردوه، ئه‌وا ئه‌و بڕیاره كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر ملیۆنه‌ها بینه‌ر له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌دا.
رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی میدیا، وه‌كو رێكخروای (ماده‌ی ١٩) و لیژنه‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نوسان (CPJ) داوایان له حكومه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان كردوه ئه‌و میساقه ره‌تبكه‌نه‌وه.
جۆیل سیمۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزی لیژنه‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نوسان له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به‌و میساقه وتی، "ئه‌م هه‌نگاوه هه‌نگاوێكی قبوڵنه‌كراوه كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته دیكتاتۆریه‌كانه‌وه نراوه بۆ بێبه‌شكردنی بینه‌ران له‌و تۆزه ئازادی په‌خشی میدیاییه‌ی هه‌یانه و له ته‌له‌فزیۆنه‌كانی خۆیانه‌وه چێژی لێ ده‌بینن."
به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌یه كه هه‌موو رۆژنامه‌نوسه عێراقیه‌كان به‌رهه‌ڵستی دیكۆمێنته‌كه ناكه‌ن. عاسیفه مو‌سا كه رۆژنامه‌نوسه و نه‌ویویست ناوی ئه‌و رێكخراوه هه‌واڵیه بڵێت كه ئه‌و سه‌رپه‌رشتی ئه‌كات، وتی، "پێویسته كۆتوبه‌ند بخه‌ینه سه‌ر میدیا بۆ ئه‌وه باشتركردنی باری ئه‌منی."
عاسیفه وتی ئه‌گه‌ر كاری ده‌زگاكانی په‌خشكردن به رێسا رێكبخرێت، ئه‌وا كه‌متر ره‌فتاری ئیستیفزازی ئه‌نوێنن. هه‌روه‌ها وتی ئه‌كرێت ئه‌مه ژیانی رۆژنامه‌نوسانیش بپارێزێت كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌كرێنه ئامانج له عێراقدا.
عاسیفه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت پشتگیریی له‌و به‌نده ده‌كات كه ره‌خنه‌كردنی مه‌زهه‌به‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كات و ئه‌ڵێت راپۆرتی له‌و جۆره "بۆته هۆی كوژرانی هه‌زاره‌ها عێراقی."
باسم شه‌رع رۆژنامه‌نوسێكی (IWPR)ه له به‌غدا.