قوربانیانی ژن له هه‌ڵه‌بجه سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن فه‌رامۆشكراون
ئه‌وانه‌ی له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه رزگاربوون ئه‌ڵێن یان چاره‌سه‌رێكی پزیشكی كه‌میان وه‌رگرتووه یانه هه‌ر ته‌واو لێی بێبه‌شبوون.
قوربانیانی ژن له هه‌ڵه‌بجه سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن فه‌رامۆشكراون
ئه‌وانه‌ی له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه رزگاربوون ئه‌ڵێن یان چاره‌سه‌رێكی پزیشكی كه‌میان وه‌رگرتووه یانه هه‌ر ته‌واو لێی بێبه‌شبوون.
زۆرێك له‌وانه‌ی له هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن سه‌دام حسه‌ینه‌وه ده‌ربازبوون له ساڵی ١٩٨٨دا، تووشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان یان بۆری مناڵان بوون و له‌و كاته‌وه به هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه یان گیانیان له‌ده‌ستداوه یان تووشی خه‌مۆكی بوون و كێشه‌ی ده‌روونیان هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، هه‌ندێكیان تووشی نه‌زۆكی بوون و هه‌ندێكی تریشیان مناڵی كه‌مئه‌ندامیان بووه یاخود مناڵه‌كانیان هه‌ر به ساوایی له‌بارچووه.
مه‌حبوبه فه‌ره‌ج، ٤٧، كه له هێرشه‌كه ده‌ربازبووه، وتی، "شه‌وان به زه‌حمه‌ت خه‌وم لێده‌كه‌وێت." مه‌حبوبه تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستی بووه له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و چاویدا و پێیوایه كیمیابارانه‌كه تووشی نه‌زۆكی كردووه.
مه‌حبوبه وتی، "چاوێكم رووی له كزی كردووه و له‌و كاته‌شه‌وه مناڵم نابێت."
مه‌حبوبه وه‌كو زۆر له قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه پێیووتراوه كه پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌س یارمه‌تی نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ بكرێت.
له مانگی ئازاری ١٩٨٨دا، سوپای سه‌دام تێكه‌ڵه‌یه‌ك له گازی كوشنده‌ی خه‌رده‌ل و گازی ده‌ماری سارین و تابون و ئه‌عسابی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ردایه‌وه، كه شارۆچكه‌یه‌كی ٨٠ هه‌زار كه‌سیه له نزیك سنوری ئێران.
ئه‌و هێرشه، كه له دوادواییه‌كانی شه‌ڕی عێراق-ئێران‌دا روویدا و ٥٠٠٠ هه‌زار كه‌سی كوشت و ههزارههاشی برینداركرد، به گه‌وره‌ترین هێرشی چه‌كی كیمیایی ده‌درێته‌قه‌ڵه‌م له دژی دانیشتوانی مه‌ده‌نی. ئه‌مریكا، كه له كاتی شه‌ڕدا پشتگیری له سه‌دام ده‌كرد، یه‌كه‌مجار هێرشه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی ئێران، به‌ڵام دواتر لێپرسراوێتی ئه‌و هێرشه‌ی خسته ئه‌ستۆی سه‌دام حسه‌ین.
له كاتی هێرشه‌كه‌وه، ته‌نها یه‌ك دیراسه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانی هێرشه‌كه كراوه - ئه‌و دیراسهیهش ده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامدراوه. سیستمی چاودێری ته‌ندروستی له هه‌ڵه‌بجه وێرانه و كه‌مێك له دانیشتوان ده‌ستیان به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی گونجاو ڕاده‌گات، چ جا به چاره‌سه‌ری پێشكه‌وتووی تایبه‌تمه‌ند.
چاودێری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه به هه‌موو پێوانه‌یه‌ك له خوار ئاستی پێویسته‌وه‌یه. دكتۆر زریان عوسمانی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنیداوه خه‌سته‌خانه‌یه‌ك به‌بڕی ١٣ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی دروستبكات، به‌ڵام تاکاتی ئامه‌ده‌کردنی ئه‌م راپۆرته به‌ڵێنده‌رێكی بیناسازی ده‌ستنیشان نه‌كراوه بۆ ئه‌و كاره.
هه‌زاره‌ها كه‌س سكاڵای هه‌بوونی كێشه‌ی ته‌ندروستی ئه‌كه‌ن، له‌وانه؛ نه‌خۆشی پێست و شێرپه‌نجه و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و شێوانی زگماكی {تشوهات خلقیه} و نه‌خۆشی دڵ و هه‌روه‌ها كه‌مئه‌ندامی جه‌سته‌یی و ده‌روونی.
ژنان ئه‌ڵێن ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت فه‌رامۆشكراون، چونكه ژماره‌یه‌كی كه‌م له پسپۆڕی پزیشكی تایبه‌ت به ئافره‌تان هه‌یه له‌ناو هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ریدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه زاووزێیه شازانه و ئه‌و جۆرانه‌ی شێرپه‌نجه كه زۆر كه‌س پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.
به مه‌زه‌نه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س بریندارن و زۆربه‌یان له حاڵه‌تی خه‌ته‌ردان. ئه‌و رێكخراوه ئاماری لا نیه چه‌ند له‌وانه ژنن.
له ئه‌نجامی هه‌وڵدان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مدواییانه‌دا رازیبووه كه ٦٩ نه‌خۆش – كه نزیكه‌ی نیوه‌یان ژنن – بنێرێت بۆ ئێران بۆ ته‌شخیس و چاره‌سه‌ركردن. له‌و كاته‌وه دوان له‌و نه‌خۆشانه مردوون كه هه‌ردووكیان ژنن.
كامیل عه‌بدولقادر وه‌یس، نوێنه‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كه خۆشی یه‌كێكه له قوربانیانی كیمیاباران، وتی پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ئه‌نجامبدرێت بۆ باشتر تێگه‌یشتن له جۆر و مه‌ودای ئه‌و كێشه ته‌ندروستیانه‌ی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه تووشیبوون.
كامیل وتی قوربانیه ژنه‌كان پێویستیان به كه‌سانی پسپۆڕ هه‌یه و پێویسته لێكۆڵینه‌وه بكرێت بۆ زانینی راده‌ی ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی ماده كیمیاییه‌كان هه‌یانبووه له‌سه‌ر مناڵان.
له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك به هیوای ئه‌وه‌بوون – و ئێستاش به هیوای ئه‌وه‌ن – ئه‌مریكا یارمه‌تی قوربانیانی چه‌كی كیمیایی بدات و پشتگیریان لێبكات دوای سهرنگونكردنی سه‌دام له ٢٠٠٣ دا، به‌ڵام ئه‌و شارۆچكه‌یه یارمه‌تیه‌كی كه‌می له ئه‌مریكاوه پێگه‌یشتووه.
دانیشتوانه‌كه‌ی ساڵی پار خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زاییان كرد له دژی نه‌بونی پشتگیریی بۆ هه‌ڵه‌بجه، له ئه‌نجامدا پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران هێزه‌کانی ئاسایش‌دا روویدا. له‌و خۆپیشاندانه‌دا كوڕێكی هه‌رزه‌كار گیانی له‌ده‌ستدا و یادگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش، كه بۆ رێزلێنان له قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه دروستكراوه، سووتێنرا.
دكتۆر ئاكۆ سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاره‌زوور كه مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه وتی نه‌بونی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی قوربانیانی چه‌کی کیمیایی تووشی بوون گه‌وره‌ترین ته‌گه‌ره‌یه له‌به‌رده‌م هه‌ر پێشڕهویهكدا.
دكتۆر ئاكۆ وتی له ئێستادا دكتۆره‌كان ته‌نها ئه‌توانن مهزهنهبكهن سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان كێشه ته‌ندروستیه‌كانی ژنانی هه‌ڵه‌بجه و هێرشه كیمیاییه‌كان.
هه‌روه‌ها وتی، "رۆژ له‌دوای رۆژ ته‌ندروستیان به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت. چاویان لاوازده‌بێت،" و له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان كوێر ببن.
دكتۆر زریان داكۆكی له حكومه‌تی هه‌رێم كرد له دژی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی گوایه قوربانیه‌كانی پشتگوێخستوه و وتی كێشه‌كه نه‌بونی شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تیه.
"هێنده كه‌سانی شاره‌زای بیانی نیه كه له كاریگه‌ریه‌كانی چه‌كه كیمیاییه‌كان بزانن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه {حكومه‌ت} نه‌یتوانیوه شاره‌زایان بهێنێت بۆ هه‌ڵه‌بجه بۆ لێكۆڵینه‌وه."
پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ، زۆر له قوربانیانی ژن له هه‌ڵه‌بجه كه‌س نه‌چوو به‌لایانه‌وه و به‌ده‌ردی خۆیانه‌وه به ئێش‌و ئازاره‌وه ئه‌تلێنه‌وه.
تابان عه‌لی، ٣٨، له كاتی كیمیابارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا دووگیان بوو. مناڵێكی كچی بوو، به‌ڵام له‌و كاته‌وه تووشی نه‌زۆكی بووه و مناڵی تری نابێت. هه‌روه‌ها جه‌سته‌ی لیری ده‌ركردووه و كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانیشی هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش دووان له باوترین كێشه‌ی ته‌ندروستی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ن.
تابان، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی قۆڵیدا بۆ نیشاندانی په‌ڵه‌ی سوور كه له‌سه‌ر پێستی دروستبووه، وتی، "هه‌موو شه‌وێك كه ئه‌چمه ناو جێگا چاوه‌ڕێی مردنم."
تابان تووشی خه‌مۆكیه‌كی قورسیش بووه. تابان، كه سه‌رجه‌م خێزانه‌كه‌ی له هێرشه‌كه‌دا له‌ده‌ستداوه، وتی ناخۆشترین شت كه قبوڵی بكات ئه‌وه‌یه كه كچه‌كه‌ی هه‌رگیز خوشك و برای نابینێت.
هه‌روه‌ها وتی، "زۆرجار كه بیر له ژیانی كچه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه چاوم پڕده‌بێت له ئاو. ئه‌ویش ژیانی وه‌كو من به‌سه‌رده‌بات، به‌بێ خوشك و به‌بێ برا."
ئازیز مه‌حمود په‌یامنێرێكی (IWPR) ه له سلێمانی.