پیشه‌سازی نه‌وت ناتوانێت به هه‌موو توانای خۆی كاربكات
توندوتیژی و گه‌نده‌ڵی و به‌قاچاغبردنی نه‌وت بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌دا كه بۆ سوودوه‌رگرتن له سامانی زۆروزهوهنی نه‌وتی عێراق ده‌درێن.
پیشه‌سازی نه‌وت ناتوانێت به هه‌موو توانای خۆی كاربكات
توندوتیژی و گه‌نده‌ڵی و به‌قاچاغبردنی نه‌وت بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌دا كه بۆ سوودوه‌رگرتن له سامانی زۆروزهوهنی نه‌وتی عێراق ده‌درێن.
له رواڵه‌تدا، ئه‌م تیۆره‌یه تیۆره‌یه‌كی به‌جێ دیاربوو. له ترۆپكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراقدا له ساڵی ١٩٧٩ دا، رۆژانه نزیكه‌ی ٤ ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌مده‌هێنرا. ئه‌و ژماره‌یه دابه‌زی بۆ ٢،٦ ملیۆن به‌رمیل له ساڵی ٢٠٠٢دا، واته كه‌مێك پێش داگیركردنی عێراق. له به‌غدا، هه‌ر زوو دوای شه‌ڕ، لێپرسراوانی ئه‌مریكی به له خۆبایفوونهوه پێشبینی ئه‌وه‌یان كرد كه به خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵێكی كه‌م، ئاستی به‌رهه‌م له ماوه‌ی ١٨ مانگدا ده‌گاته ٣،٥ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا و پێنج بۆ شه‌ش ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌وه، ئه‌مرۆ عێراق ١،٩٥ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت له رۆژێكدا، به‌پێی ئاماره‌كانی ئاژانسی پشكنینی گشتی تایبه‌ت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، كه ئاژانسێكی ئه‌مریكیه لێپرسراوه له سه‌رپه‌رشتیكردنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق. له كۆی ٧٨ كێڵگه‌ی نه‌وتی زانراودا ته‌نها ٢٧یان ئیشده‌كه‌ن. توندوتیژی و گه‌نده‌ڵی و به‌قاچاغبردنی نه‌وت بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌دا كه بۆ سوودوه‌رگرتن له سامانی زۆروزهوهنی نه‌وتی عێراق ده‌درێن.
به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، به‌پێی ئاماژه‌ی راپۆرته‌كان، پیشه‌سازیه‌كی زۆر لاوازه، دوچاری كاری تێكده‌رانه ده‌بێته‌وه و پشتبه‌ستووه به سه‌رمایه‌گوزاری زۆر گه‌وره. ئه‌گه‌ر نه‌وت هۆكارێك بووبێت بۆ سهرنگونكردنی رژێمی سه‌دام، ئه‌وا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باش بیری لێنه‌كراوه‌ته‌وه.
داگیركردنی عێراق به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا زیانێكی گه‌وره‌ی لێنه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام پیشه‌سازی نه‌وت زیانێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وت به هۆی ئه‌و تاڵانیه‌ی كه یه‌كسه‌ر دوای شه‌ڕ وڵاتی گرته‌وه.
له سه‌رده‌می سه‌دامدا، وه‌زاه‌رتی نه‌وت به گشتی سومعهیهكی باشی هه‌بوو، خه‌ڵكانی ته‌كنۆكراتی به‌توانا تێیدا ئیشیاندهكرد كه حه‌زیان له ئیشه‌كه بوو.
به‌ڵام ئێستا ئه‌و وه‌زعه چیتر وانیه. سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌ته‌كانی تر، ستافی شاره‌زا لابراو و خه‌ڵكانی كه‌متر شاره‌زا خراونه‌ته شوێنیان كه به‌زه‌بری ته‌زكیه‌ی سیاسی دامه‌زرێنراوون.
یاسایه‌كی نوێی نه‌وت، كه ئیداره‌ی سه‌رۆك جۆرج بۆشی ئه‌مریكی وه‌كو یه‌كێك له "باشترین هۆكار" بۆ هێوركردنه‌وه‌ی توندوتیژی له عێراقدا و جێگیركردنی رێوشوێنێكی عادیلانه سه‌یریده‌كات بۆ دابه‌شكردنی قازانجه‌كانی نه‌وت، ئه‌وه چه‌ند مانگه له په‌رله‌مانی عێراقیدا په‌كخراوه. هیچ كام له گروپه‌كانی حكومه‌تی عێراقی ئیراده یان توانای سازشكردنیان نیشان نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌و یاسا پێشنیازكراوه.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناكۆكیهكهش چاره‌سه‌ربكرێت، پیشه‌سازی نه‌وت خۆی له خۆیدا وێرانه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی بێئه‌ندازه و هێرشی چه‌كداره‌كانه‌وه. ئاژانسی پشكنینی گشتی له ٣٠ ته‌مووزدا راپۆرتێكی ده‌ركرد مه‌سه‌له‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وتی به‌وه وهسفركردووه كه "ته‌شه‌نه‌یكردووه" و "سه‌ره‌نجام هه‌موو شوێنێك ده‌ته‌نێته‌وه."
ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ڕه‌شه له توانای عێراق ده‌كات كه بتوانێت پارێزگاری به ئاستی ئێستای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه بكات چ جا بتوانێت زیادیبكات.
وه‌كو ئه‌و سێ بابه‌ته‌ی ئه‌م راپۆرته تایبه‌ته نیشانیده‌دات، بهقاچاعبردنی نه‌وت و دزینی كه‌لوپه‌ل و هێرش بۆ سه‌ر بۆریه نه‌وته‌كان و لێپرسراوه گه‌نده‌ڵه‌كان، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان ئیفلیجكردووه.
ته‌نها له باكوردا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌یده‌بات، ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی تازه لێدراو‌ن و به‌رهه‌مهێنانی جێگیری نه‌وت وادیاره باشتر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌ڵام خودی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه سوننه و شیعه‌ی بێتاقه‌ت كردووه به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی كه‌ركوكی به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نددا كه ناكۆكی له‌سه‌ره و كورد حه‌زده‌كه‌ن بیخه‌نه سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیان.
كریستۆف رۆیته‌ر موحهریرێكی ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR)ه