نزایه‌ك بۆ ئاشتی له رۆژی جه‌ژن له به‌غدا
قوربانیی چه‌ژن وا له رۆژنامه‌نووسێكی عێراق ده‌كات كه هیوای رۆژگارێكی باشتر بخوازێت.
نزایه‌ك بۆ ئاشتی له رۆژی جه‌ژن له به‌غدا
قوربانیی چه‌ژن وا له رۆژنامه‌نووسێكی عێراق ده‌كات كه هیوای رۆژگارێكی باشتر بخوازێت.
له ناو مزگه‌وته‌كه، سه‌دان خوداپه‌رست تاكه رسته‌یه‌كی قورئانیان ئه‌وته‌وه كه دروشمی چه‌ژنی قوربان بوو.
رۆژێك پێش ئه‌وه، چاوم به گۆڕه‌پانێك كه‌وت له نزیك مزگه‌وته‌كه له گه‌ڕه‌كی زه‌یونه له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كرابوویه مه‌یدانی ئاژه‌ڵان. چه‌نده‌ها قه‌ساب له ته‌نیشت ئه‌و پیاوانه‌وه وستابوون كه مه‌ڕ و بزنیان ئه‌فرۆشت و چاوه‌ڕێیان ده‌كرد نوێژه‌كه ته‌واو بێت و سه‌ودا ده‌ستپێ بكات.
موسڵمانان له چه‌ژنی قورباندا ئاژه‌ڵ ده‌كه‌ن به قوربانی و یادی ئه‌و ساته ده‌كه‌نه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم ده‌یویست كوڕه‌كه‌ی بكاته قوربانی خودا.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، جۆرێكی تری خوێنڕێژی له زۆرێك له ناوچه‌كانی به‌غدا بۆنه‌ی له‌م جۆره‌ی مه‌حاڵ كردبوو.
له كاتێكدا هه‌موو مانگێگ سه‌دان كه‌س له شه‌ڕی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و شه‌ڕی نێوان میلیشیاكانی شیعه و سوننه ده‌مردن، جه‌ژنه‌كانی هاوشێوه‌ی جه‌ژنی قوربان وه‌ك به‌روارێكی ئاسایی له ساڵنامه‌دا سه‌یر ده‌كران.
ئه‌مڕۆ به‌غدا زۆر ئارامتره، هه‌رچه‌نده ناكۆكی هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه. له‌ترسی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو، ئێستاش رێگا نادرێت ئۆتۆمبیل له شه‌قامه قه‌ره‌باڵغه‌كانی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی زه‌یونه نزیك ببێته‌وه.
سێشه‌ممه‌ی پێش جه‌ژن، زیاتر له ٢٥٠ مه‌ڕ و بزن له گۆڕهپانهكهدابوون، خورییهكانیان ره‌نگ كرابوون تا بناسرێنه‌وه. به بینینی ته‌پ و تۆز كه له‌و شوێنه به‌رز ده‌بوویه‌وه، هه‌ستم كرد وه‌ك بێگانه‌یه‌ك وام له گه‌ڕه‌كێكی نه‌ناسراودا.
بۆ ئه‌وه‌ی به گۆڕه‌پانه ئاڵۆزهكهدا ره‌ت بم، په‌نام برده به‌ر ئه‌بو محه‌مه‌د كه خزمێكی دوورمه و به شاره‌زای خێزانه‌كه‌مان داده‌نرێت له كڕینی ئاژه‌ڵ بۆ جه‌ژن.
"پێویسته به‌رخه‌كه نێر بێت و هیچ عه‌یبێكی نه‌بێت،" ئه‌بو محه‌مه‌د وتی. "ده‌بێ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵ بێت و قۆچهكانیشی دیار بن."
ئه‌بو محه‌مه‌د، كه فرۆكه‌وانێكی مه‌ده‌نییه، رۆژی پێشتر فڕۆكه‌یه‌كی پڕ له گه‌شتیاری دڵخۆشی هێنایه‌وه به‌غدا تا جه‌ژن له‌وێ بكه‌ن. كاتێك به گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ره‌ت بووین، توانا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ئه‌وم له سهوداكردندا بینی و ئه‌و توانایه‌شی له‌نێو خێزانه‌كه‌مدا ناوبانگی پێبه‌خشیووه.
ئه‌بو محه‌مه‌د له پیاوێكی تۆكمه و رهشكهله نزیك بوویه‌وه كه ده‌وروبه‌ری به مه‌ڕ و كڕیار گیرابوو.
"چه‌ند له نرخی به‌رخێك ده‌شكێنی له‌به‌رامبه‌ر ماچێكی برایانه له‌سه‌ر گوڵمهت له ڕۆژی میهره‌بانیدا؟" ئه‌بو محه‌مه‌د له پیاوه‌كه‌ی پرسی.
"ده هه‌زار دینار، ته‌نها ئه‌مڕۆ،" فرۆشیاره‌كه، كه وتی ناوی عه‌باسه و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی سه‌دری هه‌ژارنشینه له قه‌راغی شاری به‌غدا، وتی.
له كاتی ماچكردنی هه‌ردوو گوڵمهی پیاوه‌كه كه نه‌ریتێكی عه‌ره‌بییه، ئه‌بو محه‌مه‌د وتی، "ئه‌ی بۆ شكاندنی ١٠،٠٠٠ هه‌زار دیناری تر له‌به‌رامبه‌ر ماچێكی تر له گوڵمهت ئه‌ڵێی چی؟"
عه‌باس پێكه‌نی و شانه‌كانی هه‌ڵته‌كاند. "ناتوانم مونافه‌سه‌ی ئێوه‌ی به‌غدادی بكه‌م،" عه‌باس وتی.
وه‌ك عه‌باس، زۆرێك له‌و پیاوانه‌ی مه‌ڕوماڵات له جه‌ژندا ده‌فرۆشن شیعه‌ن. ئه‌و رۆژه ژماره‌یه‌كی زۆر له قه‌سابه‌كانی خۆرئاوای به‌غدا كه نزیكه له شاری ناسریه و ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵییه هاتبوونه زه‌یونه.
سوننه‌كان رۆژێك زووتر له شیعه‌كان یادی جه‌ژن ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه مانای وایه فرۆشیارانی شیعه ده‌توانن مه‌ڕوماڵات بفرۆشنه سوننه‌كان و ئیشێكی باش بكه‌ن و بشتوانن له‌كاتی خۆیدا بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه تا یادی جه‌ژن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له رۆژی دواتر بكه‌نه‌وه.
به‌رخێكی ساغ له رۆژی جه‌ژن ٢٧٠،٠٠٠ دیناری تێده‌چێت. ئه‌م نرخه وا له خێزانه‌كان ده‌كات كه به‌یه‌كه‌وه پاره‌كه بده‌ن و زۆربه‌شیان هه‌موو ساڵێك قوربانی ناكه‌ن.
به‌پێی یاسای ئیسلام، گۆشتی قوربانی ده‌بێ بكرێته سێ به‌ش. به‌شێكی بۆ خێزانه‌كه ده‌بێت و به‌شێكیشی بۆ دراوسێكان ده‌بێت و به‌شه‌كه‌ی تری ده‌بێ وه‌ك خێر بدرێت به خه‌ڵكی هه‌ژار.
هه‌ر كه ئاژه‌ڵی قوربانی كڕا، ده‌بێ قه‌سابێك بانگ بكرێت. ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی زه‌یونه پڕ بوو له چه‌نده‌ها قه‌ساب كه بهروانكهیان له‌به‌ر بوو و چه‌قۆش به قایشهكانی به‌ر پشتیانه‌وه هاتبوویه خواره‌وه. خه‌ڵكی به‌غدا هه‌وڵده‌ده‌ن زوو خۆیان رێكبخه‌ن و رۆژی پێش جه‌ژنیش ئه‌وپه‌ڕی گڕوتین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
توانیمان قه‌سابێك ده‌ستنیشان بكه‌ین و له كاتژمێری دیاریكراویشدا گه‌یشته ماڵه‌كه‌مان. ئه‌و دوو به‌رخه‌ی كڕیبوومان له باخچه‌كه‌دا چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.
چوار پشیله‌ش به‌دزیه‌وه هاتبوونه باخچه‌كه‌وه. هه‌ردوو لا ته‌ماشای یه‌كتریان ئه‌كرد. پێده‌چوو بزانن دواتر چی رووده‌دات.
دوو به‌رخه‌كه له نزیك ده‌رگای ده‌ره‌وه سه‌ربڕدران. وه‌ك نه‌ریتێك، خوێنه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م ده‌رگاكه له ده‌ره‌وه رژێنرا و به‌ره‌و شه‌قامه‌كه رۆیشت و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوو هه‌ژاران و ئه‌وانه‌ی به‌وێدا ره‌ت ده‌بوون كه ده‌توانن گۆشت له ماڵه‌كه‌مان ببه‌ن.
رۆژ ئاوابوو، پله‌ی گه‌رما دابه‌زی، خوێنه‌كه قان قان مه‌یی. خوێنه‌كه له‌ژێر ئاسمانه ئاڵهكهدا وه‌ك شتێكی به‌نرخ ده‌ركه‌وت. بۆ چركه‌یه‌ك، ساڵانی خه‌مناكی و توندوتیژی هاتنه به‌رچاوم.
هیوام خواست خوێنه رژاوه‌كه كه نیشانه‌ی قوربانیی ئیبراهیم بوو كۆتایی بهێنێت به كوشتار له به‌غدای شوێنی له‌دایكبوونم.
محه‌مه‌د فوڕات موحهریرێكی ناوخۆی IWPRه له هه‌ولێر داده‌نیشێت.