نیسانی ٢٠٠٧

به‌شداریكردن له‌ گقتوگۆیه‌كانی لایه‌نه‌ سلبیه‌كانی یاسای نوێی رۆژنامه‌نوسی له‌ كوردستان.

نیسانی ٢٠٠٧

به‌شداریكردن له‌ گقتوگۆیه‌كانی لایه‌نه‌ سلبیه‌كانی یاسای نوێی رۆژنامه‌نوسی له‌ كوردستان.

IWPR

Institute for War & Peace Reporting
Monday, 11 June, 2007
(IWPR) له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ئه‌وروپی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی له‌ به‌رلین بانگهێشتكرا بۆ ئه‌وه‌ی ووتارێك له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و كه‌موكوڕیه‌كانی له‌ كۆنفرانسێكدا بۆ یادكردنه‌وه‌ی ساڵیادی سه‌دونۆهه‌مینی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی.



ئه‌و كۆنفرانسه‌ ١٨٠ رۆژنامه‌نوس و شاره‌زای بواری میدیا و وانه‌بێژی له‌ كوردستانی عێراق و توركیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌داوه‌ كۆكردبۆوه‌.



له‌ دوایه‌مین دانیشتنی كۆنفرانسه‌كه‌دا كه‌ له‌ ٢١ ی نیسانه‌ وه‌ تا ٢٢ ی هه‌مان مانگی خایاند و قورسایی خۆی خسته‌سه‌ر پرۆژه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردستانی عێراق، من خاڵه‌ لاوازه‌كانی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری كوردیم دیاریكرد و ئاماژه‌م به‌وه‌شكرد كه‌ چۆن ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ كۆتوبه‌ند ده‌خاته‌ سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستاندا.



ئاماژه‌م به‌وه‌كرد كه‌ یه‌كێك له‌ كێشه‌سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ ئه‌وه‌یه‌ وورد دانه‌ڕێژراوه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌و بابه‌تانه‌ی وا ده‌درێنه‌قه‌ڵه‌م كه‌ ئازادیه‌ شه‌خسیه‌كان و دابونه‌ریتی گشتی پێشێلده‌كه‌ن.



ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) ته‌نها رێكخراوه‌ كه‌ راهێنانی رۆژنامه‌وانی له ناو‌ عێراقدا دابینده‌كات له‌ كاتی رووخانی سه‌دامه‌وه‌ له‌ ٢٠٠٣ه‌وه‌. IWPR باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ به‌غدا بوو، به‌ڵام دواتر و له‌ ساڵی ٢٠٠٤دا، گواستیه‌وه‌ بۆ پارێزگای سلێمانی له‌ باكوری عێراق به‌ هۆی ناله‌باری ره‌وشی ئه‌منیه‌وه‌. له‌ سلێمانی ده‌ستمانكرد به‌ راهێنانی رۆژنامه‌نوسانی كورد و ستافی رۆژنامه‌ حزبی و ئه‌هلیه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا. رۆژنامه‌نوسانی به‌شه‌كانی تری عێراق به‌رده‌وامبوون له‌ به‌شداریكردن له‌و خولی راهێنانانه‌دا كه‌ ئینستیتۆكه‌ ده‌یكرده‌وه‌. زۆر له‌ راهێنراوه‌كانمان ئێستا له‌ گرنگترین رۆژنامه‌كانی ناوچه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن وه‌كو ئاوێنه‌ و هاوڵاتی و ئاسۆ.



به‌شداری (IWPR) له‌ كۆنفراسه‌كه‌دا زۆر گرنگ بوو به‌و پێیه‌ی ئێمه‌ وه‌كو چاودێرێكی سه‌ربه‌خۆی مه‌سه‌له‌ رۆژنامه‌نوسیه‌كان سه‌یرده‌كراین، به‌تایبه‌ت ره‌وشی ئازادی راده‌ربڕین و ئاستی شه‌فافیه‌ت له‌ ناوچه‌كه‌دا.



خه‌ڵكانی تری به‌شه‌كانی تری كوردستان و ده‌ره‌وه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی روونی ره‌وشی میدیایان لانه‌بوو سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی میدیا له‌ كوردستانی عێراقدا تێگه‌یشتنێكی قوڵیان به‌ده‌ستهێنا له‌وه‌ی كه‌ چۆن چۆنی رۆژنامه‌نوسان له‌گه‌ڵ كۆتوبه‌نده‌ ناوخۆییه‌كانی رۆژنامه‌نوسیدا هه‌ڵده‌كه‌ن.



ئیڤا سلاڤزبێرگ، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئه‌وروپی بۆ توێژینه‌وه‌ی كوردی، سوپاسی (IWPR)ی كرد بۆ ئه‌و ووتاره‌ی پێشكه‌شی كرد و وتی شایانی ئه‌وه‌بوو له‌و ماوه‌یه‌ی بۆی ته‌رخانكراوه‌ زیاتر درێژه‌ی بكێشایه‌.



شتێكی ئاسان نیه‌ شایه‌تی بده‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی میدیا له‌ وڵاته‌كه‌تدا – به‌تایبه‌ت كاتێك پێشێلكاری ده‌رهه‌ق رۆژنامه‌گه‌ری له‌ شاره‌كه‌ی خۆتدا بكرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتێكی به‌رجه‌سته‌ و گه‌وره‌ بوو بۆ ستافی ناوخۆی (IWPR) بتوانێت وه‌سفێكی سه‌راپاگیر و بابه‌تیانه‌ له‌سه‌ر بارودۆخی رۆژنامه‌كان و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان پێشكه‌شبكات.
Frontline Updates
Support local journalists