لێپرسراوانی كه‌ركوك هۆشداریده‌ده‌ن له مه‌ترسیه‌كانی كۆلێرا
لێپرسراوان ده‌ترسن كه له‌وانه‌یه ئاوه‌رۆی خراپ له پارێزگاكه‌دا ببێته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆلێرا.
لێپرسراوانی كه‌ركوك هۆشداریده‌ده‌ن له مه‌ترسیه‌كانی كۆلێرا
لێپرسراوان ده‌ترسن كه له‌وانه‌یه ئاوه‌رۆی خراپ له پارێزگاكه‌دا ببێته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆلێرا.
سه‌رباری هاوینی گه‌رم و وشكه‌ساڵی، كه دوو فاكته‌رن ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی كۆلێرا زیاتر ئه‌كه‌ن، هیچ حاڵه‌تێكی كۆلێرا ئه‌مساڵ له كه‌ركودا تۆمارنه كراوه.
به‌ڵام پارێزگاكانی تر هێنده به‌خته‌وه‌ر نه‌بون. ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاویكرده‌وه كه هه‌بونی پێنج حاڵه‌تی كۆلێرا – كه یه‌كه‌میان له‌م هاوینه‌دا توشبوه- له به‌غدا و پارێزگای میسان پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
له مانگی ئابی ساڵی رابردودا، خراپترین ته‌قینه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردودا له كه‌ركوك رویدا، به‌ر له‌وه‌ی له سه‌رتاسه‌ری وڵات بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بڵاوبێته‌وه، كه بوه هۆی كوشتنی زیاتر له ٢٠ كه‌س.
كه‌ركوك زۆرترین ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی به‌ركه‌وت. زیاتر له ٣٠٠٠ كه‌س له‌و پارێزگایه‌دا توشی ئه‌و نه‌خۆشیه بون. نه‌خۆشیه‌كه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته هۆی وشكبونه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ و ئاوتیانه‌مانی تا راده‌ی كوشتنی نه‌خۆشه‌كه به‌هۆی ره‌وانی و سكچونه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه به‌په‌له چاره‌سه‌رنه‌كرێت.
هه‌رچه‌نده لێپرسراوانی ته‌ندروستی كه‌ركوك ئه‌ڵێن هه‌رچی هه‌وڵیان هه‌بوه خستویانه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌بگرن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كۆلێرا له‌و پارێزگایه‌دا، به‌ڵام دانبه‌وه‌دا ده‌نێن كه له‌وانه‌یه دوباره په‌تاكه له‌و پارێزگایه‌دا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
له كاتێكدا كه‌ركوك یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی عێراقی به‌ده‌ستگه‌یشتوه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆلێرا، شاره‌زایانی ته‌ندروستی ئه‌ڵێن هۆیه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆلێرا - تۆڕی داته‌پیوی ئاو ئاوه‌رۆ زێراب و كه‌می چاودێری ته‌ندروستی له جاران باشتر نه‌بوه.
سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای كه‌ركوك وتی، "خزمه‌تگوزاری خراپ و نه‌بونی چاودێری ته‌ندروستی ژیانی خه‌ڵكی خستۆته مه‌ترسیه‌وه. زۆربه‌ی دانیشتوانی كه‌ركوك به‌ئاسانی ده‌ستیان به ئاوی پاكی خواردنه‌وه راناگات و سیستمی ئاوه‌رۆی باشیان نیه."
به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی {WHO} زیاتر له ٣٠٪ ئه‌و نمونانه‌ی ئاو كه له كه‌ركوك وه‌رگیراون ئه‌نجامی تێسته‌كه‌یان پۆزه‌تیڤ دره‌چوه بۆ پیسبونیان به به‌كتریا له مساڵدا. ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌به‌راورد به رێژه‌ی پیسبونی ئاوی عێراق كه كه‌متر له ١٠٪یه، رێژه‌یه‌كی خراپه.
جه‌بار حه‌سه‌ن روبه‌یعی، به‌ڕێوه‌به‌ر له به‌شی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی وتی هه‌ندێك له بۆریه‌كانی سیستمی سه‌ره‌كی ئاوی كه‌ركوك شكاون و جۆرایه‌تی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
تۆڕه‌كانی ئاو و ئاوه‌رۆ و زێرابی عێراق كه ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروستكراون و تا ئێستا ئیدامه‌نه‌كراون، پێویستیه‌كی زۆریان به چاككردنه‌وه هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌یه كه له كاتی روخانی رژێمی سه‌دام حسه‌ینه‌وه له ٢٠٠٣دا، دامه‌زراندنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی ژێرخانی خزمه‌تگوزاری له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌كردنی كێشه ئه‌منیه‌كاندا، وه‌لانراون.
لێپرسراوانی ته‌ندروستی ئه‌ڵێن له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانن كێشه‌ی ژێرخانی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ربكه‌ن یان كۆنترۆڵی دابینكردنی ئاو بكه‌ن، له‌باتی ئه‌وه مه‌ترسه‌یكانی توشیبون به‌و نه‌خۆشیه له رێگه‌ی دابه‌شكردنی كلۆره‌وه كه‌مده‌كه‌نه‌وه بۆ سازكردنی ئاوی خواردنه‌وه.
روبه‌یعی پێی له‌وه‌نا ئه‌و كلۆره‌ی دابه‌شیده‌كه‌ن هه‌ندێك خه‌ڵكی توشی سكچون كردوه، به‌ڵام وتیشی كه، "ئه‌وه ته‌نها چاره‌سه‌ر بو بۆ رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه."
هه‌روه‌ها حكومه‌تی ناوخۆیی چه‌ند قاوشێكی جیا به جیای له خه‌سته‌خانه‌كاندا ته‌رخانكردوه جیاكردنه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر حاڵه‌تێكی كۆلێرادا، حه‌بی قه‌ره‌بوكرنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی له‌شیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابینكردوه و كه‌مپینێكی هوشیاركدنه‌وه‌ی گشتیشیان ده‌ستپێكردوه بۆ خۆپاراستن له كۆلێرا.
روبه‌یعی وتی، "هه‌رچی له تواناماندا هه‌بێت ئه‌یكه‌ین بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له رێگه‌ی تیمه ته‌ندروستیه‌كانمان و ئه‌و نامیلكانه‌ی دابه‌شیده‌كه‌ین به‌سه‌ر بنكه ته‌ندروستیه‌كان و قوتابخانه كاندا. كه‌مێكیان په‌یڕه‌وی رێنماییه‌كانمان ئه‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه ئه‌ترسن، زۆر به‌توندی پابه‌ندده‌بن ی پێیه‌وه."
به قسه‌ی شاره‌زایان له كه‌ركوك، ناوچه هه‌ژاره‌كان زیاترین مه‌ترسیان له‌سه‌ره. تیمه ته‌ندروستیه‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌كرێن كه خێزانه ئاواره‌كانی تێدا نیشته‌جێن و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیان به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م بۆ فه‌راهه‌مكراوه.
روبه‌یعی ئه‌وه‌شی وت كه مانگی دووجار ئاو پشكنینی بۆ ده‌كرێت.
به‌پێی راپۆرتێكی مانگی ته‌مموزی پشكنه‌ری گشتی سه‌ر به وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق، كه‌متر له نیوه‌ی دانیشتوانی گوندنشینی عێراق تۆڕی ئاویان بۆ راكێشراوه و ته‌نها ٢٠٪ ی خێزانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا سیستمی ئاوه‌رۆیان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی تر كه ده‌ركراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك له سایه‌ی حوكمی سه‌دامدا، ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه له ٢٠٠٣ ه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌ك به‌رزبۆته‌وه كه به ٣٥٪ مه‌زه‌نه‌ده‌كرێت.
زۆربونی دانیشتوان فشارێكی زیاتری خستۆته سه‌ر ژێرخانی ئابوری كه خۆی له خۆیدا لاوازه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاریش كه زێراب و كاره‌با و ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌یان نیه، خۆیان بیر بۆ خۆیان هه‌ڵده‌كه‌نن.
روبه‌یعی وتی، "ئه‌و بیرانه مه‌رجی ته‌ندروستیان تێدانیه و هۆیه‌كی ترن بۆ ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی كۆلێرا."
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی پشكنه‌ری گشتی، وڵاته یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مێستا ٢.٤ ملیار دۆلاری له كۆی ئه‌و بودجه ٢.٧ ملیار دۆلاریه‌ی خه‌رجكردوه كه كه بۆ پرۆژه‌كانی ئاوی ته‌رخانكردوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكی هۆشداریانداوه كه سه‌رچاوه‌ی فه‌ندی عێراق به‌مزوانه وشكده‌كات.
له كه‌ركوك، تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكانی سه‌ر به حكومه‌تی ئه‌مریكی كۆنفرانسێكی له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه سازكرد له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی له بواری ئه‌و په‌تایه بۆ پشتگیریكردن و هوشیاركردنه‌وه‌ی لێپرسراوانی ته‌ندروستی ناوخۆیی.
له‌كاتێكدا رێكخراوه بیانیه‌كان هه‌ڵساون به‌دابینكردنی ده‌رمان و یارمه‌تی تر، به‌ڵام كاره مه‌یدانیه‌كان سنورداره و ناتوانن بگه‌نه هه‌موو شوێنێك به‌هۆی كێشه ئه‌منیه به‌رده‌وامه‌كانه‌وه.
سه‌عید كه‌ریم، داكۆكیكار له بواری پاراستنی ژینگه، وتی له‌كاتێكدا حكومه‌تی ناوخۆیی و لێپرسراوانی ته‌ندروستی توانیویانه كۆنترۆڵی كۆلێرابكه‌ن له‌و پارێزگایه‌دا، پێویسته حكومه‌تی عێراقی به‌رگرتن له كۆلێرا بخاته پێشه‌نگی كاره‌كانیه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی، "زۆر پڕۆژه‌ی ناپێویست هه‌یه كه پاره‌یه‌كی زۆروزه‌وه‌نیان تێده‌چێت، ئه‌توانن له‌باتی ئه‌وه تۆڕی ئاو چاكبكه‌نه‌وه و سیستمێكی نوێی ئاوه‌رۆ دروستبكه‌ن."