لایه‌نگرانی تاڵه‌بانی هاوده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌و مشتومڕه‌ی له‌سه‌ر قسه‌كردن بۆ میدیا دروستبوه
لێپرسراوانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پشتگیری له‌و فه‌رمانه‌ی سه‌رۆك ده‌كه‌ن كه بۆ ده‌مكوتكردنی ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه داویه‌تی، كه هه‌وڵێكه ره‌خنه‌یه‌كی زۆری ئاراسته‌كراوه.
لایه‌نگرانی تاڵه‌بانی هاوده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌و مشتومڕه‌ی له‌سه‌ر قسه‌كردن بۆ میدیا دروستبوه
لێپرسراوانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پشتگیری له‌و فه‌رمانه‌ی سه‌رۆك ده‌كه‌ن كه بۆ ده‌مكوتكردنی ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه داویه‌تی، كه هه‌وڵێكه ره‌خنه‌یه‌كی زۆری ئاراسته‌كراوه.
رۆژنامه‌نوسان و چاكسازانی نێو حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی؛ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هێرشیانكرده سه‌ر ئه‌و فه‌رمانه‌ی تاڵه‌بانی و ده‌ڵێن فه‌رمانێكی نادیموكراتیانهیه و زیانێكی گه‌وره به ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمدا ده‌گه‌یه‌نێت.
عه‌بد عارف، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی هاوڵاتی، وتی ئه‌و فه‌رمانه "كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچونی دیموكراتی و كاری میدیا له كوردستان. به هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌رچاوه‌مان له‌ده‌ستده‌چێت چونكه نا‌وێرن قسه‌بكه‌ن."
توانا عوسمان، رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ، وتی، "ئه‌م فه‌رمانه ده‌رگا به رووی شه‌فافیه‌تدا داده‌خات كه پراكسیسێكی سیاسی مۆدێرنه. حزب...... رووه ناشیرین و نهێنیه‌كانی ئه‌شارێته‌وه."
به‌ڵام هاوپهمانهكانی سه‌رۆك له ده‌وری سه‌رۆك كۆبونه‌ته‌وه.
عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی وتی مام جه‌لال مافی ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ی هه‌یه.
هه‌روه‌ها وتی، "ئه‌مه بڕیارێكی حزبیه، تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی حزبه و هه‌موو مافێكی هه‌یه رێنمایی بدات به ئه‌ندامان به جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و حزبدا بێت."
ئه‌و فه‌رمانه، كه له سایتی هه‌واڵی سبه‌ی، كه سایتێكی هه‌واڵیی كوردیه، له ٢٩ی ئازاردا بڵاوكرایه‌وه، هه‌ڕه‌شه له ئه‌ندامانی حزب ده‌كات كه له‌وانه‌یه ده‌ربكرێن ئه‌گه‌ر به‌ئاشكرا ره‌خنه له یه‌كێتی یان پارتی دیموكراتی كوردستان بگرن، به‌تایبه‌تی له‌و دیدارانه‌دا كه له‌گه‌ڵ رۆژنامه "نه‌یار" و "داخ له‌دڵه‌كان"دا ئه‌نجامیده‌ده‌ن.
ئه‌م فه‌رمانه هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كێتی ده‌گرێته‌وه كه له‌وانه‌یه روبه‌روی دادگاییكردن ببنه‌وه له دادگای حزبیدا ئه‌گه‌ر به‌خراپی بۆ چاپه‌مه‌نیه‌كان بدوێن سه‌باره‌ت یه‌كێتی. به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی، گه‌وره‌ترین حوكمیش ده‌ركردن ده‌بێت له حزب.
له كاتێكدا فه‌رمانه‌كه مۆڵه‌ت ده‌داته ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئازادانه ره‌خنه له یه‌كێتی بگرن له كۆبونه‌وه‌كانی كۆمیته‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی حزبدا، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه ره‌خنه‌ی ئاشكرا "زیان به یه‌كڕیزیی" گه‌ل ده‌گه‌یه‌نێت.
عیماد ئه‌حمه‌د وتی ئه‌و فه‌رمانه شتێكی پێویسته بۆ دڵنیاییكردن له‌وه‌ی كه ئه‌ندامان به‌رژه‌وه‌ندی حزب ده‌خه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تره‌وه.
هه‌روه‌ها وتی، "له هه‌موو حزبێكی سیاسی‌دا ماف و ئه‌رك هه‌یه. مومكین نیه له ناو حزبێكدا كاربكه‌یت و مافت هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانت به‌جێبهێنیت، یان مه‌سه‌له تایبه‌ته‌كانی حزب ئاشكرابكه‌یت بۆ خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی حزب."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه به‌پێی فه‌رمانه‌كه، ئه‌ندامان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ناو حزبدا به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه گوزارشت له خۆیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌توانن به‌ئاشكرا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تری ناحیزبی بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه "ئه‌م بڕیاره خزمه‌ت به یه‌كێتی ده‌كات و زیان به شه‌فافیه‌ت ناگه‌یه‌نێت چونكه شه‌فافیه‌ت مانای ئه‌وه نیه هه‌رچیه‌كت بوێت بیڵێیت له هه‌ركات و شوێنێكدا بته‌وێت."
ئازاد جوندیانیش، لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، داكۆكی له فه‌رمانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی كرد.
هه‌روه‌ها وتی، "هه‌ندێك له ئه‌ندامانی حزب، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامه باڵاكان، ئه‌یانه‌وێت زیان به حزب بگه‌یه‌نن. من به‌ته‌واوه‌تی پشتگیری له بڕیاره‌كه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌كه‌م."
ئینستیتۆی رۆژنامهونی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) ویستی په‌یوه‌ندی بكات به نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی تاڵه‌بانیه‌وه بۆ وه‌رگرتنی لێدوانێك به‌ڵام ده‌ستی پێیڕانهگهیشت.
یه‌كێتی و پارتی كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتیان كردوه له كوردستانی عێراقدا و میدیای سه‌ربه‌خۆی كوردی كه له شاری سلێمانیه، به‌توندی ره‌خنه‌ی ده‌سه‌ڵاته ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن كه حیزبه‌كان به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن.
ناته‌بایی ناو یه‌كێتی بۆته سه‌ردێڕی چاپه‌مه‌نیه‌كانی ناوخۆ له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا كاتێك ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه به‌ئاشكرا ده‌ستیانكرد به قسه‌كردن له‌سه‌ر ململانێی ناوخۆیی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و چاكسازی و گه‌نده‌ڵی. هه‌روه‌ها ئه‌و حزبه له‌ناو خۆیدا دابه‌شبوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا پێویسته ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی هاوكاری رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسه‌ینیان كردوه ده‌ربكرێن.
زۆر له‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت دۆزی چاكسازی به‌ره‌وپێشبه‌رن وابه‌سته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فان كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی كه دوای ئه‌وه‌ی له ٢٠٠٦دا ئه‌و حزبه‌ی به‌جێهێشت، رێكخراوێكی میدیایی به‌هێزی دامه‌زراند.
هه‌ندێك له رۆژنامه‌نوسان پێیانوایه كه تاڵه‌بانی، دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه، كه گرنگترین كه‌ناڵی میدیایی نه‌وشیروان مسته‌فایه، چاوپێكه‌تنێكی بڵاوكرده‌وه له‌گه‌ڵ جه‌مال میرزا عه‌زیز كه ئه‌ندامێكی یه‌كێتی یه و تیایدا سه‌ركرده كورده‌كانی به گه‌نده‌ڵی تاوانباركردبوو، ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌ركردوه.
به‌ڵام جوندیانی وتی ئه‌و فه‌رمانه په‌یوه‌ندی نیه به چاوپێكه‌وتنی هیچ كه‌سێكه‌وه.
وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك به ره‌خنه‌گرتنی ئه‌ندامانی حزب، جوندیانی وتی، "ئه‌م شته ماوه‌یه‌كی دورودرێژه كهڵهكهدهبێت،" هه‌روه‌ها وتی، "ئه‌مه رێگه‌یه‌كه بۆ راگرتنی {ئه‌ندامانی یه‌كێتی} له ره‌خنه‌گرتن له حزب له رۆژنامه‌كاندا."
"ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره نیه. حزب خۆی رێكده‌خاته‌وه. ئه‌و فه‌رمانه‌ش دژی دیموكراسی نیه."
به‌ڵام ئه‌ندامێكی یه‌كێتی، كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، هاوڕانهبو و بڕیاره‌كه‌ی به "ترسێنه‌ر" دایه قه‌ڵه‌م. هه‌روه‌ها وتیشی له كاتێكدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی "ده‌نگه ئۆپۆزسیۆنه‌كان سه‌ركوتده‌كات"، به‌ڵام له مه‌ودای دووردا كاریگه‌ر نابێت.
هه‌روه‌ها وتی، "پێده‌چێت هه‌ندێك له ئه‌ندامان سزابدرێن، به‌ڵام خه‌ڵك ناتوانن هه‌تاهه‌تایه بێده‌نگ بن."
رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ له سلێمانی له بره‌ودایه له‌و كاته‌وه‌ی رژێمی به‌عس پێنج ساڵ لهمهوپێش سهرنگونكرا. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی به‌سه‌ختی ره‌خنه له یه‌كێتی ئه‌گرن دانبهوهدائهنێن كه به‌گشتی یه‌كێتی كراوه‌تره له پارتی. پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنترۆڵی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی كردوه و رۆژنامه‌نوسانیش هه‌میشه سكاڵادهكهن له ده‌ست ئه‌وه‌ی ده‌ستیان راناگات به سه‌رچاوه ره‌سمی و نارهسمیهكاندا له‌وێ.
خه‌بات عه‌بدوڵا، سه‌رنوسه‌ری سایتی سبه‌ی، كه ئه‌میش نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌نێتی، ده‌رباره‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی وتی، "بۆحیزبێك كه ئیدیعای ئه‌وه بكات كه حیزبێكی سۆشیال دیموكراته، ئه‌مه هه‌ر تراژیدیا نیه، به‌ڵكو كۆمیدیاشه."
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، كه سه‌ندیكایه‌كی سه‌ر به حكومه‌ته، تا ئێستا لێدوانی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی نه‌داوه. زیره‌ك كه‌مالی سكرتێری ئه‌و سه‌ندیكایه وتی سه‌ندیكا هه‌ڵوێستی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت كاتێك به‌ڵگه‌ی به‌ده‌سته‌وه بێت كه ئه‌و بڕیاره كۆتوبه‌ند ده‌خاته سه‌ر كاری میدیا.
هه‌روه‌ها وتی، "ئه‌مه بڕێارێكی حزبیه و ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی حزب كراوه، نه‌وه‌ك رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان."
ئه‌م فه‌رمانه یه‌كه‌م ته‌حه‌دای تاڵه‌بانی نیه بۆ میدیای كوردی. له مانگی كانونی دوه‌مدا، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق داوایاكی یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی هاوڵاتی تۆماركرد به تۆمه‌تی ناوزڕاندن و دوباره بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵبه‌ستراو.
هاوڵاتی راپۆرتێكی ته‌رجه‌مه‌كراوی بڵاوكردبۆوه كه ده‌زگای (American Enterprise Institute) بڵاویكردۆته‌وه و تیایدا تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی به كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان تاوانبارده‌كات. ره‌نگه عه‌بد عارف به هۆیه‌وه شه‌ش مانگ تا ساڵێك زیندانی بكرێت.
ئازیز مه‌حمود و رێباز مه‌حمود رۆژنامه‌نوسی راهێنراوی (IWPR)ن له سلێمانی.