كوردستانی عێراق خۆی بۆ په‌لاماری توركیا ئاماده‌ده‌كات
چه‌كدارانی كورد له كوردستانی عێراق ده‌ڵێن به‌ره‌نگاری هێرشی توركیا ده‌بنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێم.
كوردستانی عێراق خۆی بۆ په‌لاماری توركیا ئاماده‌ده‌كات
چه‌كدارانی كورد له كوردستانی عێراق ده‌ڵێن به‌ره‌نگاری هێرشی توركیا ده‌بنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێم.
لیوا جه‌بار یاوه‌ر، ووته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان وتی هێزه‌كانی كوردستان به‌رگری ده‌كه‌ن له دژی توركیا ئه‌گه‌ر بێته ناو عێراقه‌وه، "هێزێكی باشمان له كوردستان هه‌یه و توانیومانه ئه‌منیه‌تی كوردستان چه‌ند ساڵ بپارێزین. ئێمه رێگا بۆ سوپای توركیا چۆڵناكه‌ین و به‌رگری ده‌كه‌ین."
لیوا جه‌بار یاوه‌ر وتی توركیا شه‌ڕی خۆی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه وه‌كو بیانویه‌ك به‌كارده‌هێنێت بۆ له‌شكركێشیه‌كی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی باكوری عێراق كه ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمه.
یاوه‌ر ئه‌وه‌شی وت، "تا ئێستا توركیا ئه‌م هه‌رێمه‌یان پێ قبوڵ ناكرێت."
په‌كه‌كه ئێستا رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دا ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه له‌و كاته‌وه‌ی باره‌گایان له ناوچه‌ی قه‌ندیل دامه‌زراندووه له ١٩٨٢ دا.
توركیا پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له شه‌ڕی قورس له‌سه‌ر سنوری عێراق له نێوان په‌كه‌كه و هێزه‌كانی توركیادا كه تیایدا ده‌یان كه‌س له هه‌ردوولا كوژران، هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات په‌لاماری كوردستان بدات.
ئه‌نقه‌ره ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراقی به‌وه تاوانبارده‌كات كه وه‌كو پێویست كاریان نه‌كردووه بۆ رێگرتن له په‌كه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی په‌لاماره‌كانی له‌سه‌ر سنوره‌وه.
واشنتۆن، كه هاوپه‌یمانێكی توركیایه، سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی هه‌وڵی دیبلۆماسیه بۆ رێگرتن له توركیا له په‌لاماردانی باكوری عێراق، كۆندۆلیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له رۆژی ٢/١١ دا له ئاستێكی به‌رزردا ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی توركیادا ئه‌نجامدا.
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئۆردوگانی سه‌ره‌ك وه‌یزرانی توركیا بڕیاره له‌گه‌ڵ جۆرج بوشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رۆژی ٥/١١ دا كۆببێته‌وه و لێپرسراوانی توركیاش ووتویانه كه ئه‌و ووڵاته بڕیارده‌دات ئایا دوای كۆبونه‌وه‌كه په‌لاماری باكوری عێراق ده‌دات یان نا.
له كاتێكدا ئه‌مریكا و توركیا په‌كه‌كه به رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن، ئه‌و حیزبه و لایه‌نگرانی ده‌ڵێن که بۆ مافه‌كانی كورد خه‌باتده‌كات.
هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا و لێپرسراوانی عێراقی له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مدواییانه‌دا له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی توركیادا به‌ڵێنیانداوه په‌لاماری ئه‌و حیزبه بده‌ن، سه‌ركرده‌كانی كوردی عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ڵێن ده‌ستراگه‌یشتن به باره‌گاكانی ئه‌و حیزبه له به‌رزاییه سه‌خته‌كانی قه‌ندیل شتێكی مه‌حاڵه.
زنجیره چیای قه‌ندیل نزیكه‌ی ٣٥٠٠ مه‌تر به‌رزه و رووبه‌ره‌كه‌ی ١٥٠٠ كم دووجا ده‌بێت و ده‌كه‌وێته نێوان عێراق و ئێران و توركیاوه.
ئه‌و ناوچه‌یه له كوردستانی عێراق به "تۆرابۆرای عێراق" ناسراوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به‌و ناوچه شاخاویه سه‌خته‌ی ئه‌فغانستان كه‌وا پێده‌چت چه‌كداره‌كانی قاعیده و تالیبان خۆیان تێدا حه‌شارداوبێت.
په‌كه‌كه كۆنترۆڵی ئه‌و شارۆچكانه‌ی كردووه كه ده‌كه‌ونه دامێنی شاخه‌كانه‌وه و – پێویستیشه به‌پێ هه‌ڵگه‌ڕێی به‌و شاخه سه‌ختانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته باره‌گاكانی ئه‌و حیزبه.
هه‌روه‌ها گه‌ریلاكان به‌درێژایی زنجیره شاخه‌كه مه‌ته‌رێز و تونێلیان لێداوه كه به زستانان به‌فر ته‌واو دایانده‌پۆشێت.
عه‌بدولڕه‌حمان چادرچی، ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌كه‌كه وتی به‌هۆی بارودۆخی سه‌خته‌وه، باوه‌ڕناكات توركیا هێرشێكی زه‌مینی به‌رفراوان بكات بۆ سه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه، سه‌رباری ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه ده‌ڵێن توركیا ١٠٠ هه‌زار سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سه‌ر سنور كردووه.
هه‌روه‌ها وتی، "ئه‌گه‌ر توركیا په‌لاماری قه‌ندیل بدات، ئه‌واهێرشی ئاسمانی ده‌کات."
فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئینستیتۆی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR)ی راگه‌یاند كه هێزی سه‌ربازی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناتوانێت په‌كه‌كه له‌و ناوچه دووره‌ده‌سته سه‌ختانه ده‌ربكات.
هه‌روه‌ها وتی، "توركیا داوای شتێك له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه له توانای ئێمه‌دا نیه" و داوای له په‌كه‌كه كرد واز له په‌لاماردانی سوپای توركیا بهێنن و "بیانو نه‌ده‌ن به‌ده‌ست سوپای توركیاوه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه."
هه‌روه‌ها وتی وه‌ده‌رنانی په‌كه‌كه ئه‌و زنجیره شاخانه ده‌خاته به‌رده‌ستی ئیسلامیه تونده‌ڕه‌وه‌كانه‌وه و ئه‌وان جێیانده‌گرنه‌وه، وه‌كو ئه‌نسار ئیسلامی سه‌ر به قاعیده.
نه‌ورۆز جه‌ره‌ند، ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌كه‌كه، پشتڕاستیكرده‌وه كه حیزبه‌كه‌ی چه‌ند جار له‌گه‌ڵ ئه‌نسار ئیسلامدا به‌شه‌ڕهاتووه له‌و ناوچه شاخاویانه‌دا.
هه‌روه‌ها وتی په‌كه‌كه ٨ سه‌ربازی توركی وه‌كو دیلی جه‌نگ لایه، كه له شه‌ڕێكی كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ردا به‌دیلگیراون. جه‌ره‌ند وتی ئه‌و سه‌ربازانه لای په‌كه‌كه‌ن له‌ناو خاكی توركیادا و داوه‌تی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوری كرد سه‌ردانیان بكه‌ن.
له كاتێكدا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركردنی سه‌ربازه‌كانی توركیای ئیدانه‌كرد – و داوای له په‌كه‌كه كرد واز له په‌لاماردانی توركیا بهێنێت – كوردی عێراق مه‌یلی پشتیوانیكردن له‌و حیزبه ده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه كه توركیا جیاوازیده‌كات له دژی دانیشتوانی كوردی ئه‌و ووڵاته.
خه‌ڵكێكی زۆریش گومانی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه توركیا ده‌یه‌وێت سنورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابنێت.
سا‌ریا مسته‌فا، ٢٠، كه كچه چه‌كدارێكی كوردی سوریایه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و ساڵی پار په‌یوه‌ندی كردووه به ریزه‌كانی ئه‌و حیزبه‌وه، وتی ئاماده‌یه بۆ هه‌ر هێرشێكی توركیا.
سا‌ریا له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌یه‌ک چادا دوای مه‌شقی سه‌ربازی وتی، "مه‌گه‌ر سوپای تورکیا به‌سه‌ر لاشه‌ی مندا بێته قه‌ندیل."
فرمان عه‌بدولڕه‌حمان په‌یامنێرێكی (IWPR) ه له سلێمانی.