كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
به‌رپرسان به‌ڵێن ده‌ده‌ن زیاتر چاودێری هێزه‌كانی ئاسایش بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی ژماره‌يه‌ك كه‌يسى پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤى خسته‌ڕوو.
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
به‌رپرسان به‌ڵێن ده‌ده‌ن زیاتر چاودێری هێزه‌كانی ئاسایش بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی ژماره‌يه‌ك كه‌يسى پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤى خسته‌ڕوو.
"كه‌سێك كه ده‌بێته تیرۆرست پێشبینی ئه‌وه ده‌كات ده‌ستگیر بكرێت چونكه ده‌زانێ كاره‌كانی ئه‌نجامێكی وه‌های لێ ده‌كه‌وێته‌وه،" ملكۆ وتی. "ده‌مویست ببم به پارێزه‌ر یان مامۆستا."
ملكۆ، كه ته‌مه‌نی ٢٢ ساڵه، له قوتابخانه‌یه‌كی ئێواران له قۆناغی ئاماده‌ییدا ده‌یخوێند كاتێك له ئازاری ٢٠٠٨دا له شاری سلێمانی ده‌ستگیر كرا. ملكۆ له شوباتی ئه‌مساڵدا ئازاد كرا دوای ئه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر ساغ نه‌بۆ‌وه سه‌باره‌ت به تێوه‌گڵانی له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراو له به‌رده‌م یه‌كێك له هوتێله گه‌وره‌كانی شاره‌كه‌دا.
ملكۆ ده‌ڵێت له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا به كێبڵ لێی دراوه‌و له ژووی ئینفرادیدا به‌ند كراوه و كاره‌بایان لێی داوه‌و به ده‌سته‌كانی هه‌ڵیان واسیوه .
له كاتی قسه‌كردنیدا بۆ په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی دوای دوو مانگ له ئازادكردنی، ملكۆ خه‌یاڵی له شوێنێكی تر بوو، ناوه‌ناوه چاوه‌كانی زه‌ق ده‌كردو به داماوییه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ده‌م و چاوی ده‌كرد، وه‌ك بڵێی وشه‌كان به‌ته‌نها نه‌یانده‌توانی په‌یامه‌كانى بگوازنه‌وه.
"له وڵاتێكدا ده‌ژیم كه یاسا ته‌نها لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ بێ ده‌سه‌ڵاتاندا ده‌كات. هه‌ست به خۆشی ناكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئازادیش كراوم. ده‌ترسم دووباره ده‌ستگیر بكرێمه‌وه،" ملكۆ وتی.
ملكۆ یه‌كێكه له‌و چه‌نده‌ها نموونانه‌ی كه له راپۆرتێكی به‌م دواییانه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌ڵه‌تیدا هاتوه، كه‌رێكخراويكه له پێناو مافه‌كانی مرۆڤ هه‌وڵده‌دات و باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه، ئه‌و راپۆرته هێزه‌كانی ئاسایشی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ستایشی چه‌ند به‌ره‌وپێش چوونێكی به‌م دواییانه ده‌كات له بواری مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمه‌كه‌دا، ده‌ڵێت خه‌ڵك هێشتا له به‌ندیخانه‌كاندا ئازار ده‌درێن و چه‌ند ساڵێكیش به‌بێ هیچ تۆمه‌تێك ده‌ستگیر ده‌كرێن.
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامێكدا بۆ راپۆرته‌كه به‌ڵێنی داوه كه به داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ وا له هێزه‌كانی ئاسایش بكات زیاتر هه‌ست به لێپرسراوی بكه‌ن. لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازییه‌كی گه‌رمی له‌و به‌ڵێنه كردووه‌و رایگه‌یاندووه هیواخوازه ئه‌و وشه "ئه‌رێنیانه" كرداریان له‌گه‌ڵدا بێت.
هه‌ندێك به‌رپرسی كورد هێرشیان كرده سه‌ر راپۆرته‌كه كاتێك له ناوه‌ڕاستی مانگی نیساندا ده‌رچووو و راپۆرته‌كه‌یان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه رق و قینه‌ی تێدایه‌و راستییه‌كان ده‌شێوێنێت. به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌رێم له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند تۆمه‌ته‌كانی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ره‌ت ده‌كاته‌وه چونكه "هیچ پێشێلكارییه‌كی مافه‌كانی مرۆڤ رووی نه‌داوه".
عومه‌ر عه‌بدولره‌حمان، پارێزه‌رو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی مافه‌كانی مرۆڤه له په‌رله‌مانی كوردستاندا، وتی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی داوه ناوی هه‌رێمه‌كه "بزڕێنێت".
"ئه‌م راپۆرته نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌و بێ بنه‌مایه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌م و كوڕییه‌كیش هه‌بێت، ئه‌وا به‌و شێوه‌یه مه‌ترسیدار نین هه‌روه‌ك باس ده‌كرێت،" عه‌بدولره‌حمان وتی. ناوبراو وتی حكومه‌تی هه‌رێم خه‌ریكی دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی نوێیه تا له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی به‌ندیخانه‌دا بگونجێن. زۆربه‌ی به‌ندكراوه‌كان ئێستا له قوتابخانه گۆڕاوه‌كان و باڵه‌خانه سه‌ربازییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
عه‌بدولره‌حمان وتی كۆمیته‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌نگۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان و پێشێلكارییه‌كان كردووه به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، "به‌ندكراوه‌كان له ره‌وشی خۆیان رازین. له زۆرێك له به‌ندیخانه‌كاندا، به‌نكراوه‌كان كتێبخانه‌و كۆمپیته‌ریان هه‌یه."
لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له ره‌وشی ملكۆدا ئه‌وه ده‌خاته روو كه ناوبراو هۆكارى به‌هێزی له‌به‌رده‌ستدایه تاكو ئه‌و مامه‌ڵه خراپه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه له‌گه‌ڵیدا كراوه راست بكاته‌وه.
ملكۆو دایكه ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵه‌كه‌ی نۆ رۆژ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م هۆتێلی سلێمانی پالاس ده‌ستگیر كران كه تیایدا دوو كه‌س كوژران و ده‌یانی تر بریندار بوون. ده‌ستگیكردنیان هاوكات بوو له‌گه‌ڵ جه‌ژنی نه‌ورۆز كه ساڵانه به ئاگركردنه‌وه یادی ده‌كرێته‌وه.
" من و دایكم هه‌واڵێكی باش بووین به‌لای هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه - ئێمه بووین به سووته‌مه‌نی ئاگره‌كه‌یان،" ملكۆ وتی. چه‌ند كاتژمێرێك دوای ده‌ستگیكردنیان، هێزه‌كانی ئاسایش وێنه‌ی ملكۆ و دایكیان له كۆنفڕانسێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه په‌خش كرد.
نه‌هرۆ عه‌باس محه‌مه‌د، كه برای ملكۆیه‌و له‌و كاته‌دا له سویسرا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد، له رێگای ته‌له‌فزیۆنێكی كوردییه‌وه به ده‌ستگیركردنیانی زانی. كاتێك بیستی خێزانه‌كه‌ی به تیرۆرست وه‌سف ده‌كرێن، نه‌هرۆ گه‌ڕایه‌وه سلێمانی و هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ بۆ ئازاد كردنیان.
هه‌روه‌ها ملكۆش به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی زانی كه ئاڕاسته‌ی كرابوون. چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای ده‌ستگیركردنی، كاتێك ملكۆ خه‌ركی نانخواردن بووه له‌سه‌ر یه‌كێك له په‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان له به‌ندیخانه‌داو وێنه‌ی خۆی له وتارێكدا دیووه كه ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هۆتێله‌كه بووه.
به پێی راپۆرته‌كه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ملكۆ چه‌ند جارێك ئه‌شكه‌نجه دراوه. به‌پێی راپۆرته‌كه، ملكۆ دوای ئه‌وه‌ی جارێكیان چه‌ند جارێك كاره‌بای لێ ئه‌درێت توانای میزكردنی نامێنێت و پێویستی به چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌بێت.
له نۆڤێمبه‌ری ٢٠٠٨دا، ملكۆ و دایكی له‌گه‌ڵ شه‌ش گۆمالێكراودا به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه. ملكۆ و دايكی هه‌ردووكیان بێ به‌ری ده‌كرێن. چوار كه‌سی تر سزای مه‌رگیان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه، یه‌كێكیان ئامۆزای ملكۆیه كه ده‌ڵێن ئه‌ندامی گروپێكی ئیسلامی بووه كه په‌یوه‌ندی به قاعیده‌وه هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای بێ به‌ریبوونیان، ملكۆ و دایكی سێ مانگی تریان له به‌ندیخانه به‌سه‌ر برد‌و له شوباتی ئه‌مساڵدا ئازاد كران.
قادر حه‌مه جان، به‌رپرسی نوێی ئاسایشی سلێمانییه، به IWPRی وت، "ده‌زگاكانی ئاسایشی ناوخۆ ناتوانن كه‌سێك به‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بهێڵنه‌وه كه له لایه‌ن دادگاوه بێ به‌ری كراوه. هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌م شێوه‌یه پێشێلكردنی یاسایه."
حه‌مه جان له كاتی ده‌ستگیكردنی ملكۆدا به‌رپرس نه‌بووه. حه‌مه جان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ئاخۆ ملكۆ ده‌توانێت داوای یاسایی تۆمار بكات له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی، حه‌مه جان وتی، "با له رێی دادگاوه داوای مافی خۆی بكات. دادگا بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر چییه‌ك بدات ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین... هیچ كه‌سێك و هیچ ده‌زگایه‌ك له‌سه‌رووی یاساوه نییه."
حه‌مه جان ئه‌وه‌شی وت كه هه‌ر سه‌روه‌ت سامانێكی بنه‌ماڵه‌ی محه‌مه‌د كه له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێت، له‌وانه‌ش خانووه‌ك كه هی برای ملكۆیه، ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆیان.
سه‌ید بومێندۆحا، كه لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تییه‌و كاری له‌سه‌ر راپۆرته‌كی كوردستان كردووه، وتی وه‌ڵامی حه‌مه جان "زۆر ئه‌رێنییه". هه‌روه‌ها ستایشی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانیشی كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م نزیكانه به‌ڵێنی داوه هه‌ڵه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش راست بكاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆمێندۆحا وتی، "ده‌بێت ببینین ئاخۆ ئه‌م وشانه هه‌نگاوی عه‌مه‌ليان به‌دوادا دێت."
بومێندۆحا وتی لێكۆڵه‌ره‌وانی هێزه‌كانی ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له پێویستیان به مه‌شق و راهێنان هه‌یه له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ، چاككردنی شێوازه‌كانیان له ماوه‌ی "شه‌وێكدا" شتێكی مه‌حاڵه. بومێندۆحا وتی تاقیكرنه‌وه‌ی "یه‌كلاییكه‌ره‌وه" ئه‌و كاته‌یه كاتێك هێزه‌كانی ئاسایش به‌هۆی هێرشێكی له ناكاوه‌وه پاڵه‌په‌ستۆیان له‌سه‌ر دروست ببێت.
هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌هۆی ده‌زگاكانی ئاسایشه‌وه به‌دووره له‌و هێرشه تیرۆرستیانه‌ی رۆژانه له عێراقدا رووده‌ده‌ن و ئه‌و وڵاته‌یان شێواندووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چالاكوانان و شیكارزانان ده‌ڵێن ئارامی له‌م جۆره نابێت له‌سه‌ر حسابی مافه‌كانی مرۆڤ بێت.
نوری تاڵه‌بانی، كه په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆو ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستانه، وتی هیچ بیانوویه‌ك نییه بۆ پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی "چه‌ند هه‌وڵێك له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه بۆ خستنه‌وه‌ی نائۆقره‌یی".
هه‌ندێك له شاره‌زایان ده‌ڵێن سه‌رنه‌كه‌وتنی هێزه‌كانی ئاسایش له چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان له‌وانه‌یه له كۆتاییدا زیان به به‌رژه‌وه‌ندیی كورد بگه‌ینێت.
دكتۆر سالار با‌سیره، پڕۆفیسۆری زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی سلێمانی، هۆشیاری دا كه راپۆرتی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی "كه‌مبوونه‌وه‌ی پاڵپشتیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كورد".
ئه‌له‌ند مه‌حوی، به‌رپرسی بانكی زانیاریی مافه‌كانی مرۆڤ كه رێكخراوێكی ناحكومییه، ده‌ڵێت ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی كوردی ئه‌نجامیان داوه "به‌راده‌یه‌كی زۆر دۆزی كورد‌و وێنه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه خراپ كردووه".
به بڕوای نه‌هرۆ، كه ده‌كاته برای ملكۆ، كوردستانی عێراق رێگایه‌كی دووری له‌پێشه تا بتوانێت ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته بگۆڕێت. "ئه‌گه‌ر دیموكراسی قوتابخانه‌یه‌ك بێت، ئه‌وا ئێمه له قۆناغی یه‌كه‌می داین،" نه‌هرۆ وتی.
نه‌هرۆ ده‌ڵێت نایه‌وێت هیچ كه‌سێك سزا بدرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به دایك و براكه‌ی كراوه له به‌ندیخانه‌دا.
له بری ئه‌وه، نه‌هرۆ ئێستا خه‌ریكی هه‌ڵمه‌تێكه‌و داوا ده‌كات ده‌سه‌ڵاتداران به ئاشكرا بێ تاوانیی دایك و براكه‌ی بگه‌یه‌نن – ئه‌م هه‌نگاوه "رێزیان" بؤ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. نه‌هرۆ ده‌ڵێت ئێستاش خێزانه‌كه‌یان به‌ده‌ست په‌ڵه‌ی تیرۆره‌وه ناڵێنن.
هه‌واڵی گرتنی ملكۆ به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عێراق په‌خشكرابوو. به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێن له‌وه‌تی ملكۆ ئازاد كراوه دوو مانگ به‌ر له ئێستا، په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی یه‌كه‌م ده‌زگای راگه‌یاندنه كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ساز بكات.
فرمان عه‌بدولره‌حمان و رێباز مه‌حمود دوو په‌یمانێری راهێنراوی IWPRن. رۆمان زاگرۆس سه‌رنووسه‌ری په‌یمانگاكه‌یه له عێراق.