كورد هیوای به مالیكی نامێنێت
ئه‌و كه‌لێنانه‌ی ناكۆكی سه‌باره‌ت به نه‌وت و كه‌ركوك و پێشمه‌گه دروستیكردون هه‌ڕه‌شه له هاوپه‌یمانی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ده‌كه‌ن.
كورد هیوای به مالیكی نامێنێت
ئه‌و كه‌لێنانه‌ی ناكۆكی سه‌باره‌ت به نه‌وت و كه‌ركوك و پێشمه‌گه دروستیكردون هه‌ڕه‌شه له هاوپه‌یمانی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ده‌كه‌ن.
سه‌ركرده كورده‌كان حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی به‌وه تاوانبارده‌كه‌ن كه ئیش له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌كانی تایبه‌ت به كورد ناكات، وه‌كو چاره‌سه‌ركردنی کێشه‌ی پارێزگای كه‌ركوك و دابینکردنی بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه.
له هه‌مان كاتدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له واژۆكردنی گرێبه‌ستی نه‌وت به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، ئه‌مه‌ش به‌غدای نیگه‌رانكردوه و دوباره مشتومڕی سه‌باره‌ت به مه‌ودای ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیرساندۆته‌وه.
هاوپه‌یمانی كوردستان، كه دووه‌م گه‌وره‌ترین كوتله‌ی سیاسیه له وڵات‌دا، له كۆی ٢٧٥ كورسی په‌رله‌مانی عێراقی، ٥٣ كورسی هه‌یه و ئه‌ندامه له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكشیدا. بارگرژیه‌كانی ئه‌مدواییانه زیانی گه‌یاند به یه‌كێك له به‌هێزترین هاوپه‌یمانێتیه‌كان له دیمه‌نی سیاسی تێكشكاوی عێراقیدا.
ناكۆكیه سیاسیه‌كان له هاوینی رابردوه‌وه كۆده‌بنه‌وه و كه‌ڵه‌كه‌ده‌بن هه‌تا له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ته‌قینه‌وه. له كاتێكدا سه‌ركرده كورده‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی نه‌كشێنه‌وه، به‌ڵام تادێت زیاتر و زیاتر ده‌نگیان دلێر ئه‌بێت بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی داواكاریه‌كانیان.
قاسم داود، ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقی سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانی عێراقی یه‌كگرتوو، وتی، "هه‌رچه‌نده هه‌ڵبه‌زودابه‌ز و بێمتمانه‌یی هه‌یه له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا، به‌ڵام من به قه‌یران ناوی نابه‌م."
مه‌حمود عوسمان كه ئه‌ندامێكی كوردی سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقه و یه‌كێكه له‌و كوردانه‌ی كه به‌توندی ره‌خنه له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی ده‌گرێت، وتی، "سه‌ركرده كورده‌كان كه‌مته‌رخه‌م بون و زۆریش هه‌ڵه‌یان كردووه."
دكتۆر مه‌حمود ئه‌وه‌شی وت، "فیدراڵیزم شتێكی تازه‌یه بهنیسیبهت عێراقه‌وه، له‌به‌رئه‌وه بێگومان كێشه‌ی له‌م جۆره سه‌رهه‌ڵده‌دات. كورد پێیانوایه به‌غدا پابه‌ند ده‌بێت به به‌ڵێنه‌كانیه‌وه. به‌ڵام نابێت پشت به به‌ڵێن ببه‌ستین، ئه‌بێت پشت به‌وه ببه‌ستین كه به‌كرده‌وه چی ده‌كه‌ن."
بڕیاری كوردستانی عێراق به ئیمزاكردنی نزیكه‌ی ١٥ گرێبه‌ستی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه زیاترین مشتومڕی لێكه‌وتۆته‌وه. هه‌رێمی كوردستان ساڵی پار یاسایه‌كی نه‌وتی په‌سه‌ندكرد كه رێگه‌ی بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م گرێبه‌ستانه خۆشكرد. حكومه‌تی مه‌ركه‌زی كه له رووی سیاسیه‌وه ئیفلیجه، تا ئێستا یاسایه‌كی نیشتمانی تایبه‌ت به نه‌وتی پهسهندنهكردوه.
له ده‌ستوری عێراقیدا هاتوه كه حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ركێفی داهاته‌كانی نه‌وت ده‌كات، به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تیایدا نه‌هاتوه پێویسته كێ مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ڕێوه‌ببات.
له ؛ۆتایی مانگی کانوونی دووه‌مدا ماڵپه‌ری هه‌واڵیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڤایگهیاند که ئاشتی ههروامیی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ردانی به‌غدای کرد بۆ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتدا.
نێچیرڤان بارزانیی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌شت به هیچ رێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه له سه‌ردانێکدا كه پێشتر بۆ به‌غدا ئه‌نجامیدابوو.
حسه‌ین شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نایاسایی ئهداتهقهڵهم و هه‌ڕه‌شه‌ی ئهوهشیكردوه نه‌هێڵێت ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی ئیش بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانی عێراق ده‌كه‌ن، بازرگانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن.
قاسم داود لۆمه‌ی حكومه‌تی عێراقی كرد بۆ خاوهخاوكردن له رێكخستنی كاروباری نه‌وتدا. هه‌روه‌ها وتی "برا كورده‌كانمان" چه‌ند مانگێك دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له حكومه‌تی مه‌ركه‌زی كردبوو موساده‌قه له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كان بكات، ده‌ستیانكرد به ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كان. قاسم داود زیاتر له هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێكی تر هاوسۆزه له‌گه‌ڵ كورده‌كان.
هه‌فته‌ی پێشوو، وه‌كو ته‌حه‌دایه‌ك به‌رامبه‌ر به كورد، ١٤٥ ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌ر به چه‌ندین كوتله‌ی په‌رله‌مانی- له‌وانه عه‌ره‌بی سوننه و شیعه، و توركمان و یه‌زیدی، به‌یاننامه‌یه‌كیان ئیمزاكرد و تیایدا داوایانکرد که حكومه‌تی مه‌ركه‌زی كۆنترۆڵی هه‌موو سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی عێراق بكات.
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ئه‌وه‌شیان وت كه پێویسته گروپه سیاسیه عێراقیه‌كان به‌بێ ریفراندۆم چاره‌سه‌ری کێشه‌ی كه‌ركوك بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوری عێراقی داوای ریفراندۆمێكی كردووه له كه‌ركوكدا ئه‌نجامبدرێت تا كۆتایی ساڵی ٢٠٠٧، به‌ڵام ئه‌و ریفراندۆمه به‌شێكی له‌و پارێزگایه‌دا دواخرا بۆ كاتێكی تر.
دواكه‌وتنی مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به كه‌ركوك، كه شارێكی به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده و زێدی كورد و توركمان و عه‌ره‌به، سهركردهکانی كورد توشی بێئومێدی كردووه كه ئه‌یانه‌وێت ئه‌و شاره له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت.
سهركردهکانی كورد له ژێر گوشارێكی جه‌ماوه‌ری قورسدان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه زۆر له كورد بڕوایانوایه كه كه‌ركوك وه‌كو مێژوو به‌شێكه له كوردستان.
سه‌دام حسه‌ینی سه‌رۆكی پێشوی عێراق چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی له كه‌ركودا ئه‌نجامدا بۆ گۆڕینی باری دیمۆگرافی ئه‌و پارێزگایه. له میانه‌ی ئه‌و پرۆسانه‌دا، هه‌زاره‌ها كورد و توركمان له‌و شاره ده‌ركران و عه‌ره‌ب خرایه شوێنیان.
له هه‌مان كاتدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی حکومه‌تی مالیكیه بۆ دابینکردنی بودجه‌ی نزیکه‌ی ٨٠ هه‌زار پێشمه‌رگه و مشتومڕی به‌رده‌وامیش له‌ئارادایه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێویسته كوردستانی عێراق چه‌ند داهاتی له حكومه‌تی مه‌ركه‌زیه‌وه به‌ربكه‌وێت: كورد ده‌ڵێت ئه‌وان ١٧٪ی دانیشتوان پێكده‌هێنن، به‌وپێیه‌ش، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ١٧٪ی داهاته‌كانی عێراقیان به‌ربكه‌وێت. له كاتێكدا، نه‌ته‌وه و كه‌مایه‌تیه‌كانی تر ده‌ڵێن كورد ته‌نها له ١٣٪ ی دانیشتوان پێكده‌هێنن. ماوه‌ی ده‌یان ساڵیش ده‌بێت كه عێراق سه‌رژمێریه‌كی ووردی دانیشتوانی تێدا نه‌كراوه.
محه‌مه‌دی مه‌لا قادری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی سه‌ره‌تای مانگی رابردو سه‌ركرده كورده‌كان یاداشاتنامهیهكی "زۆر توندیان" ئاڕاسته‌ی مالیكی كردوه و تیایدا داوایان له حكومه‌تی مه‌ركه‌زی كردوه به‌خێرایی هه‌ڵوێستی خۆی رونبكاته‌وه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به كورد. هه‌روه‌ها وتی مالیكی هیچ وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ئه‌وه‌یشی وت، "به‌رده‌وامده‌بین له دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا. به‌و شێوه‌یه ناتوانن فه‌رامۆشمان بكه‌ن."
وریا حهمهتاهیر په‌یامنێرێكی (IWPR)ه له سلێمانی. زه‌ینه‌ب ناجی له به‌غداوه به‌شداری له‌م راپۆرته‌دا كردوه.