كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقدا
هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه له‌وانه‌یه سوننه‌و شیعه‌و به‌عسییه‌كان ئه‌و كشانه‌وه‌یه بقۆزنه‌وه بۆ خستنه‌وه‌ی پشێوی.
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقدا
هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه له‌وانه‌یه سوننه‌و شیعه‌و به‌عسییه‌كان ئه‌و كشانه‌وه‌یه بقۆزنه‌وه بۆ خستنه‌وه‌ی پشێوی.
به‌پێی خشته‌یه‌ك هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت له ٣٠ی ته‌مموز له شاره سه‌ره‌كییه‌كان بكشێنه‌وه‌و به‌رپرسیارێتیی شاره گه‌وره‌كان به ته‌واوی بۆ یه‌كه‌م جار له‌وه‌ته‌ی ٢٠٠٣ه‌وه بده‌نه‌وه به هێزه‌كانی ئاسایشی نێوخۆیی.
به‌رپرسێكی حكومی له سه‌ره‌تای مانگی رابردوودا رایگه‌یاند كشانه‌وه‌كه له كاتی خۆیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌و ئه‌گه‌ره‌شی ره‌تكرده‌وه كه عێراق داوا له ئه‌مریكا بكات ماوه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی درێژبكاته‌وه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان له هه‌شت هه‌فته‌ی رابردوودا. به‌رپرسانی سوپای ئه‌مریكاش رایانگه‌یاندووه كه پابه‌ندی رێكه‌وتننامه‌كه ده‌بن. به‌پێی هه‌مان رێكه‌وتننامه، ده‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا تا كۆتایی ٢٠١١ به ته‌واوی بكشێنه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف وتی، "ئه‌و كشانه‌وه‌یه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه تا توانا‌و لێهاتوویی هێزه‌كانی ئاسایشی خۆمان پیشانی خه‌ڵك بده‌ین... به هاوكاریی عێراقییه‌كان، ئێمه له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌رده‌چین. ئێمه متمانه‌مان به هێزه‌كانی ئاسایشی خۆمان و تواناكانیان هه‌یه."
له كاتێكدا به‌غدا پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌توانێت ره‌وشی ئاسایش بگرێته ده‌ست، شیكارزانانی ناوخۆ ده‌ڵێن جه‌نگاوه‌رانی سوننی و میلیشیا شیعه‌كان له‌وانه‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆیی و حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی دروست بكه‌ن.
شیكارزانان ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان ده‌كرێت میلشیا شیعه‌كان، به‌تایبه‌تی سوپای مه‌هدی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، و یاخیبوونی سوننی وه‌ك گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌كانی نائۆقره‌یی بمێننه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، به‌پێی راپۆرته‌كان جه‌نگاوه‌ره بیانییه‌كان خه‌ریكن دووباره له ڕێی سوریاوه دێنه ناو عێراق و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش له ئارادایه له‌وانه‌یه میلیشیاكان دزه بكه‌نه ناو هێزه‌كانی ئاسایش.
محه‌مه‌د كامل، كه ئه‌فسه‌رێكی پایه‌به‌رزی پێشووی سوپای عێراق بووه، هوشیاری دا كه میلیشیاكانی عێراق و هێزه بیانییه‌كان بۆ چه‌ندین ساڵی داهاتووش كێشه دروست ده‌كه‌ن.
"پێشبینی ده‌كه‌ین دوو گروپ كێشه دروست بكه‌ن: ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابوونی سوننی و میلشیا شیعه‌كان كه له‌وانه‌یه له‌ژێر ناوی جوداوه گروپه‌كانی خۆیان رێك بخه‌نه‌وه،" كامل وتی. "حكومه‌ت به‌ره‌نگارییه‌كی قورسی له‌پێشه تا قه‌ناعه‌ت به‌و گروپانه بكات كه چه‌ك هه‌ڵنه‌گرن."
رۆڵی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی رابوون، كه ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌یان له‌ئه‌ستۆ دایه كه زۆرینه‌یان سوننه‌ن، له به‌گژاچوونه‌وه‌ی قاعیده به‌رز نرخێنراوه. ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه، كه له بنچینه‌دا له لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه دروست كران، ساڵی پار راده‌ستی حكومه‌تی عێراقی كرانه‌وه. ده‌سه‌ڵاتداران به‌ڵێنیان دابوو كه مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابوون بده‌ن و به‌ره‌به‌ره بیانخه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش و له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا دایان بمه‌زرێنن.
به‌ڵام پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنه‌كه هه‌روه‌ها به‌ئاسانی به‌ڕێوه نه‌چوو. جه‌نگاوه‌رانی سوننی ئامانجی سه‌ره‌كی یاخیبووانن كه به ناپاكیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها به گومانه‌وه سه‌یرده‌كرێن له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه كه دوودڵن له دڵسۆزیان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، جه‌نگاوه‌رانی سوننی له‌سه‌ر هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی مالكیدا تووشی مشت و مڕ هاتوون، له‌وانه‌ش ده‌ستگیركردنی هه‌ندێ له ئه‌ندامه‌كانیان، كه هه‌ندێكیان به‌تۆمه‌تی تیرۆرستییه‌وه ئێستاش ده‌ستبه‌سه‌رن، تا دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان.
هه‌ندێ كه‌س نیگه‌رانیان لا دروست بووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌ندامه بێ ئۆمێدكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابوون له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به یاخیبووانه‌وه بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها گرژیی سیاسیش له‌نێوان حكومه‌ت و لایه‌نگرانی سه‌در رووی له زیادبوون كردووه. به‌هۆی چه‌ند هێرشێكی به‌ربڵاوی سوپای عێراق له ساڵی رابردوودا، سوپای مه‌هدی كۆنتڕۆڵی زۆرێك له ناوچه‌كانی به‌غدا و به‌سڕه‌ی له‌ده‌ست دا. سیاسه‌تمه‌داران ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری سه‌درن له‌گه‌ڵ میلشیاكه‌ی مالكی به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی تاكڕه‌وی و به‌كارهێنانی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی بۆ سه‌ركوتكردنی دوژمنه سیاسییه‌كانی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن .
ئه‌بو محه‌مه‌د ناجی، سه‌ركرده‌یه‌كی سوپای مه‌هدیه له شاری سه‌در، به IWPRی وت سوپای مه‌هدی هیچ پلانێكی نییه بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا. به‌ڵام به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌دوور نه‌زانی و سوپای عێراقی به "دوژمن" وه‌سف كرد.
"ئێمه بێ ده‌نگ نابین ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌وڵی دا ئێمه دوو باره بكاته‌وه به ئامانجی خۆی وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌غداو به‌سڕه روویدا،" ناجی وتی.
خه‌له‌ف وتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوای كردووه ٦٢،٠٠٠ پۆلیسی تر دابمه‌زرێنرێن بۆ باشتركردنی ره‌وشی ئه‌منی، به‌ڵام دابینكردنی مووچه‌یان كێشه‌ی هه‌یه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی عێراق و كورتهێنانی بودجه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، خه‌له‌ف وتی هێزه‌كانی ئاسایش "چه‌ندین پلانیان هه‌یه تا تواناكانیان له ئاست توانای هێزه‌كانی ئه‌مریكا یان له‌وانیش باشتر بێت".
محه‌مه‌د حه‌جاج، لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی سه‌ربازییه، وتی، "ئاسایش گه‌وره‌ترین به‌ره‌نگاری ده‌بێت له شه‌ش مانگی داهاتوودا، به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه بڕیاره له كانوونی دووه‌می ٢٠١٠ به‌ڕێوه بچێت نزیك ده‌بێته‌وه".
حه‌جاج پێی وابوو هێزه‌كانی ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی رابوون رووبه‌ڕووی هێرش ده‌بنه‌وه له ناوچه گرژه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌و هێرشانه دواتر كه‌م ده‌بنه‌وه.
حه‌جاج وتی به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتبه‌ستنی به ئه‌مریكا بۆ هێزی ئاسمانی - كه ئه‌مه‌ش خاڵێكی لاوازه له سوپای عێراقیدا – و یارمه‌تی ته‌كتیكی و هه‌واڵگری.
ماجد ساری، راوێژكارێكی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی به‌بێ چاودێری هێزه‌كانی ئه‌مریكا میلیشیاكان له‌وانه‌یه دزه بكه‌نه ناو هێزه‌كانی ئاسایش و سوپاوه.
"ئێمه سوپایه‌كی پڕۆفێشناڵمان نییه،" ساری وتی. "سوپا به‌پێی بیروباوه‌ڕه ره‌گه‌زی و تائیفییه‌كان دابه‌ش بووه‌و ئه‌م راستییه‌ش له ئێستادا به‌هۆی هه‌بوونی سه‌ربازانی ئه‌مریكا به‌ته‌واوی شاراوه‌یه. به‌ڵام ئه‌مه له‌وانه‌یه بگۆڕێت."
حامد فازڵ، جێگری راگری زانسته سیاسییه‌كانه له زانكۆی به‌غدا، هاوڕابوو. "ده‌زگاكانی ئاسایشی عێراق هێشتا پێنه‌گه‌یشتوون، دڵسۆزیی ئیتنی و حزبایه‌تی زۆر به‌هێزترن له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی،" فازڵ وتی.
"هه‌روه‌ها ئه‌مه له ته‌واوی كۆمه‌ڵگای عێراقیدا به‌دی ده‌كرێت، دڵسۆزیمان بۆ گروپه‌كانمان زیاتره له دڵسۆزیمان بۆ وڵاته‌كه‌مان."
ساری نیگه‌رانی ده‌ربڕی له‌وه‌ی به‌عسییه‌كان سه‌رهه‌ڵ‌ده‌ده‌نه‌وه له‌ناو سوپادا و له‌وه‌ش كه "هیچ گرێنتییه‌ك نییه گروپی له‌م شێوه‌یه كوده‌تا به‌سه‌ر حكومه‌تدا ناكه‌ن دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا".
فازڵ باسی ئه‌وه‌ی كرد كه چه‌ند راپۆرتێك باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌ندامانی به‌عس خۆیان خزاندۆته ناو زۆرێك له ده‌زگاكانی حكومه‌ت و ئاسایش. "بێ گومان ئه‌مه نیشانه‌و هۆشیارییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس به‌توندی،" فازڵ وتی.
فازڵ هۆشیاری دا كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێشتا كاتی نه‌هاتووه‌و مه‌ترسیداره، "مه‌ترسی راسته‌قینه له ئارادایه سه‌باره‌ت به نوێبوونه‌وه‌ی شه‌ڕو كوشتار. ئێستا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا گونجاو نییه.. چونكه له‌وانه‌یه گشت ئه‌و شتانه له‌ده‌ست بده‌ین كه له پێنج ساڵی رابردوودا به‌دی هاتوون و بگه‌ڕێینه‌وه خاڵی یه‌كه‌م."
باسم شه‌رع و عه‌بیر محه‌مه‌د و داود سه‌لمان سێ رۆژنامه‌نووسی راهێنراوی IWPRن له به‌غدا.